ژاراوە نیوز

  • Home
  • ژاراوە نیوز

ژاراوە نیوز ژاراوە

ڕێککەوتنی شێخ لاهور لەگەڵ عەشیرەتی هەرکی و برادۆستی و سەلەفیەکانی کوردستان چیان بەسەردێئایا پاڤڵو قوباد دەتوانن نیوەی ئە...
03/08/2021

ڕێککەوتنی شێخ لاهور لەگەڵ عەشیرەتی هەرکی و برادۆستی و سەلەفیەکانی کوردستان چیان بەسەردێ
ئایا پاڤڵو قوباد دەتوانن نیوەی ئەم ڕێککەوتنانە بۆیەکێتی ئەنجام بدەن..
گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:_
۱/ رێککەوتنی یەکێتیی لەگەڵ عەشیرەتی برادۆستییەکان و بوونی کاندید بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
۲/رێککەوتنی یەکێتیی لەگەڵ عەشیرەتی هەرکییەکان و بوونی کاندید بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
۳/ رێککەوتن لەگەڵ سەلەفییەکان و بوونی کاندید بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق. (غریب احمد) برای عبدالطیف احمد رێبەری سەلەفییەکان کاندیدە وبرادەرێک بووە قوربانی ئەو رێککەوتنە.
٤/ رێککەوتن لەگەڵ باڵێکی شیعەکان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی دوای ئەنجامی هەلبژاردن لە پەرلەمانی عێراق.
٥/ کار کردن لەسەر تۆخکردنەوەی هێڵی نەتەوەیی و پشتیوانی (کەنەکە) و رۆژئاوای کوردستان و هێزە نیشتیمانییە کوردەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان.
٦/دریژەدان بە بەرەنگار بوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆستانی داعش و گروپە چەکدارەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
۷/ پەیوەندییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکانی یەکێتیی وەکو هێزی یەکەمی زۆنی سەوز و دووەمی هەرێمی کوردستان.
۸/رێککەوتننامەی گۆڕان و یەکێتیی بۆ لیستی هاوپەیمانی و بەشداری کردنی یەک لیستە بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق
۹/دەزگای مرۆیی مام و کارە خێرخوازییەکانی ئەو دەزگایە.(گەشە کاکە حەمە) هاوسەری شێخ لاهور سەرۆکی دەزگاکەیە.
۱٠/کەسوکاری شەهیدانی شەری ناوخۆ کە پێیان وایە شێخ لاهور باشترین نوێنەرییانە لە ناو یەکێتی کە دژی قۆرخ کارییەکانی پارتیو بنەماڵەی بارزانی وەستاوەتەوە لە رابردوودا.
۱۱/چارەنووس و ئایندەی دەزگای زانیاری و دەزگای دژە تیرۆر کە راستەوخۆ لە لایەن خودی شێخ لاهور و شێخ پۆلادی برایەوە سەرپەرشتی دەکران و لەلایەن ئەمریکییەکانەوە پشتیوانی ماددی و لۆجیستی دەکران.
ئەمانە و چەندین پرسیاری تری بێوەڵام کە خەڵکێکی زۆری کوردستان و دەرەوە (یەکێتیی و غەیرە یەکێتی) چاوەروانە و رۆژ و شەو دەژمێرێ بۆ یەکلا بوونەوەیان...هێمن حسن

لاهور شێخ جەنگی دەڕواتبەپێی ئەو زانیارییانەی "سلێمانی میدیا" لەسەرچاوەیەکی باڵای یەکێتییەوە دەستیکەوتووە ، بافڵ تاڵەبانی...
02/08/2021

لاهور شێخ جەنگی دەڕوات

بەپێی ئەو زانیارییانەی "سلێمانی میدیا" لەسەرچاوەیەکی باڵای یەکێتییەوە دەستیکەوتووە ، بافڵ تاڵەبانی زیاتر لەجارێک لەڕێگەی چەند کەسایەتییەکی دیاری ناو یەکێتییەوە لاهور شێخ جەنگی ئاگادارکردووەتەوە ( کە دواین ئاگادارکردنەوە شەوی ڕابردوو بووە ) ئەگەر هەرێمی کوردستان بەجێنەهێڵێت ، لەڕێگەی دادگا و بەڕێکاری یاسایی ، بەتۆمەتی ( ژەهرخواردکردن ، هەوڵدان بۆ کوشتن ، سیخوڕی کردن ، بازرگانی مادە هۆشبەرەکان ، سەرانە وەرگرتن و داگیرکاری زەوی و موڵکی خەڵک و حکومەت ) دەستگیر دەکرێت و بەتوندترین شێوە سزادەدرێت ..

بەپێی زانیارییەکانی "سلێمانی میدیا" شەوی ڕابردوو نوێنەرەکەی بافڵ تاڵەبانی پەیامی کۆتایی بەلاهور شێخ جەنگی داوە و ناوبراویش تەواوی کەل و پەل و پێداویستییەکانی کۆکردووەتەوە و بڕیاری کۆتایی داوە بۆ بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان ..

سەرچاوەکەی "سلێمانی میدیا" زانیاری زیاتری ئاشکراکرد و ووتی : پەیامەکەی ئەمڕۆی لاهور شێخ جەنگی بەمەبەستی ڕاکێشانی سۆزی خەڵک و لایەنگرانی یەکێتی بووە و پێشبینیش دەکرێت دواین پەیامی ناوبراو بێت لەهەرێمی کوردستان و بەزووترین کات دەڕوات ..

بەپێی ئەو زانیارییانەی پێشتر دەست "سلێمانی میدیا" کەوتبوو و بڵاوی کردبووەوە ، شەوی هەینی هەفتەی ڕابردوو لاهور شێخ جەنگی دایکی و خوشکەکانی و هاوسەرەکەی ڕەوانەی دەرەوەی ووڵات کردووە و لەئێستادا تەنها خۆی و 2 برای لەشاری سلێمانی ماون و بڕیارە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگیدا ئەوانیش هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵن و بڕۆن ..

سەرکردەیەکی باڵای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کوژرا.بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2-8-2021، چەکد...
02/08/2021

سەرکردەیەکی باڵای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کوژرا.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2-8-2021، چەکدارانی نەناسراو لە بابل دەستڕێژی گوللەیان لە ئەبو سادق خەشخەشی، فەرماندەی لیوای نۆی حەشدی شەعبی، کردووە.

بەهۆی دەستڕێژی گوللەی چەکدارەکانەوە، ئەبو سادق خەشخەشی و پاسەوانێکی کوژراون.

ئۆپڵ ڤێكترایه‌ك و ئۆتۆمبێلی پۆلیسی هاتوچۆ پێكیاندا كێشاله‌ ڕێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ڵه‌ك، ئۆتۆمبێلێكی ئۆپڵ ڤێكترا له‌گه‌ڵ...
02/08/2021

ئۆپڵ ڤێكترایه‌ك و ئۆتۆمبێلی پۆلیسی هاتوچۆ پێكیاندا كێشا

له‌ ڕێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ڵه‌ك، ئۆتۆمبێلێكی ئۆپڵ ڤێكترا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی هاتوچۆدا خۆیان پێكدا كێشا و ته‌نیا زیانی ماددی لێ كه‌وته‌وه‌.

‎ئۆتۆمبێلی پارێزەرێک لە شارێکی کوردستان تەقێندرایەوە.
02/08/2021

‎ئۆتۆمبێلی پارێزەرێک لە شارێکی کوردستان تەقێندرایەوە.

🔴 چه‌ند بڕیارێك له‌ بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه‌ 🔻میدیاكانی فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا گۆڕانكاریی ب...
02/08/2021

🔴 چه‌ند بڕیارێك له‌ بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه‌

🔻میدیاكانی فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا گۆڕانكاریی بنچینه‌یی له‌ حزبه‌كه‌یاندا ده‌كرێت به‌مشێوه‌یه‌:

🔷ـ شێوازی كاركردنی حزبیى یه‌كێتی ده‌گۆڕدرێت.
🔷ـ گۆرانكاریی له‌ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و هه‌یكه‌لی یه‌كێتی ده‌كرێت.
🔷ـ گۆرانكاریی له‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان ده‌كرێت.
🔷ـ پۆستی سكرتێری گشتی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ و كۆتایی به‌ هاوسه‌رۆكی دێت.
🔷ـ كۆمه‌ڵێك مه‌له‌فی گه‌وره‌ بۆ خه‌ڵكی ئاشكرا ده‌كرێن.
🔷ـ ئه‌و بریارانه‌ی دوای 8ی ته‌موز دراون جێبه‌جێ ده‌كرێن.

دوێنێ لەگەڕەكی كارێزە وشك هاوڵاتیەك لەگەڵ چەكدارێكی دژەتیرۆر دەبێتە شەڕیان و چەكدارەكەی دژەتیرۆر هاوڵاتیەكە گولە باران د...
01/08/2021

دوێنێ لەگەڕەكی كارێزە وشك هاوڵاتیەك لەگەڵ چەكدارێكی دژەتیرۆر دەبێتە شەڕیان و چەكدارەكەی دژەتیرۆر هاوڵاتیەكە گولە باران دەكات و ئیستا لەنەخۆشخانەی شارەو بەسەختی بریندارە،چەكدارەكەی دژەتیرۆریش دەست بەجێ لەشوێنەكە هەڵدێت.ئاسۆی شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەتەلەفۆن ئەژی ئەمین ی سەرۆكی دەزگای زانیاری ئاگاداردەكاتەوە كە بەوەهاب هەڵەبجەیی بڵێت ئەو چەكدارەی دژەتیرۆر رادەست بكات چونكە تاوانبارەو كەسێكی برینداركردوە،ئەژی تەلەفۆن بۆ وەهاب هەڵەبجەیی دەكات و پێی دەڵێت ئەو تاوانبارە رادەستی دادگا بكات،بەڵام وەهاب هەڵەبجەیی بەبێ هیچ حسابكردنێك بۆ ئەژی دەڵێت رادەستی ناكەم پۆلیس چیە تا بتوانێت چەكداری من بگرێت؟

هەڵهاتن لەئاگر، بۆ پێنجەم رۆژ ئاگرەکەی تورکیا بەردەوامە. لە ١١٧ شوێنی تورکیا ئاگر کەوتۆتەوەو ٩٥ هەزار هێکتار زەوی سوتاوە
01/08/2021

هەڵهاتن لەئاگر، بۆ پێنجەم رۆژ ئاگرەکەی تورکیا بەردەوامە.
لە ١١٧ شوێنی تورکیا ئاگر کەوتۆتەوەو ٩٥ هەزار هێکتار زەوی سوتاوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی فینلەندا لە عێراق کردئەمڕۆ یەکشەممە 1ی8ی2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ...
01/08/2021

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی فینلەندا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی8ی2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤێسا هاککینن، باڵوێزی فینلەندا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە .

باڵوێزی فینلەندا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگیی و کارئاسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە ماوەی کارکردنیدا و بەردەوامبوونی پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی فینلەندای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.

هەڵبژادنەکانی داهاتووی عێراق و گرنگیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

بۆچی باڤڵ تاڵه‌بانی و یه‌کێتیی له‌ که‌ناڵی ئایپڵه‌س نیگه‌رانن ؟چی له‌ ناو باره‌گای ته‌له‌فیزۆنی ئایپڵه‌س ده‌ستی به‌سه‌...
01/08/2021

بۆچی باڤڵ تاڵه‌بانی و یه‌کێتیی له‌ که‌ناڵی ئایپڵه‌س نیگه‌رانن ؟
چی له‌ ناو باره‌گای ته‌له‌فیزۆنی ئایپڵه‌س ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا ؟

بوار نیوز، تایبه‌ت
له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکییه‌کانی نێوان هاوسه‌رۆکانی یه‌کێتیی له‌ 8ی ته‌مموزی 2021، به‌ چه‌ند کاتژمێرێک دواتر هێزێکی چه‌کدار هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی که‌ناڵی "ئایپڵه‌س" که‌ له‌ لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی پاڵپشتی دارایی ده‌کرا، به‌پێی وته‌ی ماڵی مام جه‌لال، جگه‌ له‌ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر ئامێره‌کانی نێو باڵه‌خانه‌که،‌ ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک مادده‌ و که‌ل و په‌ل و چه‌کی نایاسایی.
بوار، به‌ دوداچوونی ته‌واوی بۆ راستی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و که‌یسه‌ کردوه‌، به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تۆماتانه‌ ده‌خرێنه‌ سه‌ر که‌ناڵه‌که‌، ماڵی مام جه‌لال، له‌ کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و ئۆڕگان و کادیرانی یه‌کێتیی باسیان کردوه، ئه‌وه‌ش وه‌ک به‌شێک له‌و روونکردنه‌وه‌ و به‌رچاو روونیانه‌ی پێویست بووه‌ ‌ بدرێته‌ کادیران.
به‌پێی وته‌ی ماڵی مام جه‌لال ، که‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نێو ئه‌و حزبه‌ پشتڕاستکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و شتانه‌ی له‌ نێو باڵه‌خانه‌ی ئایپڵه‌س ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ کاری میدیایه‌وه‌ نه‌بووه‌ که‌ بریتیبوون له‌ : ژماره‌یه‌ک‌ ئامێری پچڕانی شه‌به‌که‌ ( JAMMER) ، چه‌کی جۆری قه‌ناسی بێده‌نگ (sniper with silencer)، له‌گه‌ڵ بڕێک له‌ مادده‌ی تی ئێن تی.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ماڵی مام جه‌لال، ده‌یکه‌ن جگه‌ له‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و که‌ل وپه‌لانه‌ ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌ "په‌یجی سێبه‌ر" که‌ له‌ نێو ژووره‌کانی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بردران، له‌ هه‌مانکاتیشدا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک "هارد دێسک " که‌ ژماره‌یه‌ک ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرینگی تێدایه‌.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان ، له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا باڤڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی، نیگه‌ران بوون به‌وه‌ی چۆن ده‌بێت له‌ نێو ده‌زگایه‌کی میدیایی ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ هه‌بێت.
بوار زانیویه‌تی، تاوه‌کو ئێستا چاره‌نووسی که‌ناڵی ئایپڵه‌س به‌ته‌واوی یه‌کلانه‌بۆته‌وه‌، به‌ڵام وابڕیاره‌ ده‌زگاکه‌ وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌ به‌ هه‌مان ستافی پێشووتر، به‌ڵام له‌ ژێر چاودێری یه‌کێتیدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ریشی زۆره‌ گۆڕانکاری له‌ به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگاکه‌ و موچه‌ی کارمه‌نده‌کانی بکرێت.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکاتئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعو...
01/08/2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مارتین هوس، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا بەبۆنەی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکانی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، پێزانینی بۆ بووژانەوە و سەقامگیری هەرێم هەبوو و دەستخۆشی لەو دەستکەوتانە کرد کە هەرێمی کوردستان لە بواری جۆراوجۆری ئابووری و ئیداری و سەقامگیری بە دەستی هێناوە. باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێتیی ئەوروپا لە قۆناغەکانی داهاتووشدا پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و مەترسی تەحەددیاتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تاوتوو کران. هەروەها جەختیش لەوە کرایەوە کە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یارمەتیدەرە بۆ سەقامگیری زیاتری عيراق.

بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی سووریا و ئایندەی کورد لە سووریا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.

🔒 باوك و دایكیان ده‌رگایان له‌سه‌ر داخستبوون.. چوار منداڵی ماڵێك  به‌هۆی سووتانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دائه‌مڕۆ یه‌كشه‌مم...
01/08/2021

🔒 باوك و دایكیان ده‌رگایان له‌سه‌ر داخستبوون..
چوار منداڵی ماڵێك به‌هۆی سووتانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1/8/2021، له‌ نێو ماڵێكدا له‌ ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ی به‌غدا، به‌هۆی ئاگره‌وه‌ چوار منداڵی ماڵه‌كه‌ سووتان و گیانیان له‌ده‌ست دا، سێیان كوڕ و یه‌كێكیان كچ بوو، له‌ كاتی ئاگره‌كه‌شدا دایك و باوكی منداڵه‌كان له‌ماڵه‌وه‌ نه‌بوون و ده‌رگایان له‌سه‌ر منداڵه‌كان داخستبوو.

تۆمه‌تبارێك به‌ ده‌مانچه‌ كارمه‌ندێكی هاتوچۆی هه‌ولێری بریندار كرد و ده‌ستگیر كرائه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1/8/2021، به‌ڕێوه‌به...
01/08/2021

تۆمه‌تبارێك به‌ ده‌مانچه‌ كارمه‌ندێكی هاتوچۆی هه‌ولێری بریندار كرد و ده‌ستگیر كرا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1/8/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، له‌ باره‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی دزینی ماتۆڕسكیل لەبەردەم بەشی مۆلەتی شوفێری، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕای گه‌یاند: لەدوای بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکە، ئەمڕۆ پلانێکی تۆکمە دانرا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لە کاتی ئەنجامدانی دزییەکە، چەند کارمەندێکی هاتوچۆ لە بەشی مۆڵەت کارەکەیان پێ سپێردرا و نزیک كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی توانرا کەسە تومەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەڵام تومەتبارەکە ڕووبەڕووی کارمەندەکان بووەوە و بەدەمانچە تەقەی کرد و لە دەرئەنجامیشدا کارمەندێکی هاتوچۆی بریندار کرد، بەڵام بەر لەڕاکردنی توانرا بە هاوکاریی برایانمان لە ئاسایشی هەولێر دەستگیر بکرێت و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
هاتوچۆی هه‌ولێر داوا لەو هاووڵاتییانەش دەکەن کە لە ماوەی ڕابردوودا ماتۆڕسکیلیان لێدزراوە لەو شوێنە، سەردانی ئاسایش بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی تومەتبارەکە.

کۆمەڵێک گەنجی شارێ قەڵادزێن لە جەنگەڵی لەدانکیخ،لەئێستادا لەچاوەروانی گەیشتنن بۆ ووڵاتی بەریتانیا  .
01/08/2021

کۆمەڵێک گەنجی شارێ قەڵادزێن لە جەنگەڵی لەدانکیخ،لەئێستادا لەچاوەروانی گەیشتنن بۆ ووڵاتی بەریتانیا .

"هاوارى"  #گوندەكانمان 🙏گڕى له خاكى  #تورك بەردا
31/07/2021

"هاوارى" #گوندەكانمان 🙏

گڕى له خاكى #تورك بەردا

ئەلێن  لە هەشتاکان ئەگەر منداڵی بچووک زۆر بگریابا، ئەم شروبەیان بۆی دەهێنا. ئەمە پێیدەڵین (مای غەریب - ماء غريب) بەڵام د...
31/07/2021

ئەلێن لە هەشتاکان ئەگەر منداڵی بچووک زۆر بگریابا، ئەم شروبەیان بۆی دەهێنا. ئەمە پێیدەڵین (مای غەریب - ماء غريب) بەڵام دوایی دەرچوو لە %90 کحولە! لەهەمووی خۆشتر کە دەیانوت کەئەیاندا بە منداڵەکە، زۆر پێدەکەنی... دایکیشی دەیگوت قوربانت بم ئەوە فریشتە دەبێنيت! نەیدەزانی منداڵەکەی فول سەرخۆش بووه 😂😂

١٠٠ ملیۆن دۆلار لە یەک وێنەدابژی سلێمان هەڵشۆیی دانیشتوە گوێی لێەبۆخۆی سەرۆک حوکمەت و هیتلەری پشت دەرێیەبژی ابراهیم گرتک...
29/07/2021

١٠٠ ملیۆن دۆلار لە یەک وێنەدا

بژی سلێمان هەڵشۆیی دانیشتوە گوێی لێە
بۆخۆی سەرۆک حوکمەت و هیتلەری پشت دەرێیە

بژی ابراهیم گرتکی دانیشتوە گوێی لێیە بۆخۆی سەرۆک حکومەت و هیتلەری گرتکێیە

بژی باکۆ هەولێری دانیشتووە گوێی لێیە
بۆخۆی سەرۆک حوکمەت و ماو تسی تۆنگی هەولێریە

دڵنیابن لەوە تەواوی دراوە ئەلیکتۆنیەکان هەمان فکرەی سلیمان هەڵشۆییە بەڵام بەپێی زۆری و کەمی سەرمایەکانیان ئیفلاسکردنیان بە بەشداربوانیان درەنگ و زوو دەکەوێت

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ژاراوە نیوز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share