06/11/2024
بانكی مێرگەسۆر بەشێكی ئەو مووچەخۆرانە ئاگادار دەكاتەوە كە لەو بانكە مووچە وەردەگرن، لە ئاگاداریەكەدا هاتووە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی هەژماری من سەردانی بانك بكەن
ڕۆژی یەك شەممە
خانەنشینی شارستانی
خانەنشینی پێشمەرگە
خانەنشینی ئەیلوول
خاوەن پێداویستی تایبەت
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
تێبینی
كۆپی كارتی نیشتمانی، ئەگەر نەبێت ناسنامە و جنسیەی عێراقی، كارتی زانیاری، ناسنامەی مووچە وەرگرتن، پاسپۆرت ئەگەر هەبێت، یەك وێنەی پەنجەمۆر، لەگەڵ كودی بایۆمەتری لەگەڵ خۆیان بێنن.