پێگەی دووربین Pegay Durbeen

  • Home
  • پێگەی دووربین Pegay Durbeen

پێگەی دووربین Pegay Durbeen پێگه‌ی دووربین
(3)

ئەگەر ئەرکی رۆژنامەوانی پیشەیی: گەیاندنەوەی وێنای واقیعەکە بێت بەبەرانبەرانی وەک خۆی. ئەوا ئەرکی رۆژنامەوانی موسوڵمان؛ دەبێت زۆر راستگۆیانەتربێت، چونکە لەئیسلامدا شاهیدیی یەک کەس -کە بڵێت: هەیڤی رەمەزانم بینیوە- ئەوەندە کاریگەرە، کە ئوممەتەکە بەو شاهیدییەی ئەو بەڕۆژوودەبێت! بۆیە ئێمەیش لەم روانگەیەوەو لەهەستی بەرپرسیارێتیی قیامەتیمانەوە هه‌وڵده‌ده‌ین: هه‌واڵ، شیكاری، ڕاپۆرت و دیداری رۆژنامه‌وانیی

راست و دروست له‌م پێگه‌یه‌وه‌ به‌ئێوه‌ی به‌ڕێز بگه‌یه‌نینه‌وه‌. دەکرێ لەشێوازی داڕشتنەوەدا خوێنەر پەیوەستبکەینەوە بەزانیاریی رابردووەوە، تا یارمەتیدەریبین لەڕاست پەیپێبردنی واقیعەکەدا، یان بۆچوونی پسپۆڕانی خۆیشمانی بۆ دەهێنینەوە، ان شاء اللە.. ئێوه‌یش دەتوانن هاوكارمانبن بە: ئامۆژگاری، رەخنە، ناردنی هەواڵ، وەرگێڕان و نووسینی بابەتی سەربەخۆ.. تاد.

بۆ دووشت بانگه‌وازی ئوممه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین:بانگه‌وازی ئوممه‌ت ده‌كه‌ین، كه‌ له‌خه‌وه‌كه‌ی به‌خه‌به‌ر بێ و، ویست و وره‌...
06/05/2023

بۆ دووشت بانگه‌وازی ئوممه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین:
بانگه‌وازی ئوممه‌ت ده‌كه‌ین، كه‌ له‌خه‌وه‌كه‌ی به‌خه‌به‌ر بێ و، ویست و وره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار، چونكه‌ جگه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ بۆلای خوا، هیچ ڕێگای ڕزگاربوونی تری له‌به‌رده‌مدا نییه‌.
هه‌روه‌ها بانگه‌وازی ئوممه‌ت ده‌كه‌ین، كه‌ دووباره‌ سه‌رله‌نوێ‌ ئایینه‌كه‌ی خۆی بناسێت و پێیدابچێته‌وه‌، تا بتوانێت ئه‌وه‌ی دادگه‌ری ژیانی خه‌ڵكیه‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا، كه‌ پێی وه‌دی دێ‌، تێیدا بدۆزێته‌وه‌، هه‌روه‌كو خوای په‌روه‌ردگار له‌ كتێبه‌كه‌یدا باسی كردووه‌، له‌گه‌ڵ دڵنیاییه‌كی ته‌واو، كه‌ فه‌رمووده‌ی خوا حه‌قه‌و، ئه‌وه‌ی خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه‌ حه‌قه‌و، تاكه‌ ڕێگای ڕزگاربوون له‌ دونیاو دواڕۆژدا هه‌ر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خوا بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌.
به‌ڵام هۆشیاریی پێویست و ده‌ست پێشخه‌رییه‌كانی به‌ یارمه‌تی خوا ده‌ستی پێكردووه‌، ته‌نها ئاماژه‌یێكی خێرای بۆ ده‌كه‌ین. خوای په‌روه‌ردگار ناهێڵێ ئه‌م ئوممه‌ته‌ گومڕاببێ و، له‌ ڕه‌حمه‌تی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ركاتێ‌ له‌ دینه‌كه‌ی بێ ئاگابوون، به‌رده‌وام كه‌سێك ده‌نێرێت، تا دینه‌كه‌ی نوێ‌ بكاته‌وه‌. ئه‌وه‌ی بۆمان ڕوونه‌و لامان دیاره‌، كه‌ ئه‌م كاره‌ی له‌سه‌رده‌می ئێستاماندا به‌ دوژمنه‌كانی ئوممه‌ت سپاردووه‌، چونكه‌-به‌و گه‌وجێتیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن-كار بۆ وه‌خه‌به‌رهاتنی ئوممه‌ت و زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، تا سه‌رله‌نوێ‌ دینه‌كه‌ی بناسێته‌وه‌. ئیتر به‌ پشتیوانی خوا-سه‌رله‌نوێ‌ له‌دایك ده‌بێته‌وه‌و-دونیا پڕ ده‌كات له‌ دادگه‌ریی، هه‌روه‌ك چۆن پڕ بووه‌ له‌ زوڵم و سته‌م، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌رده‌می خۆی باسی كردووه‌.
قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىَ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّي وَرَزَقَنِي مِنْهُ رِزْقاً حَسَناً وَمَا أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَى مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ إِنْ أُرِيدُ إِلاَّ الإِصْلاَحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلاَّ بِاللّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ هود: 88
گه‌وه‌ره‌بیرمه‌ندی ئیسلام مامۆستا موحه‌ممه‌د قوتب (رحمه‌تی خوای لێبێت)

(١٢) ساڵ بەسەر کاتی شـ، ـەهـ، ـیدبوونی شێخی مو،جlهـ، ـیدو کەڵـەپیاوی ئوممەتی موسوڵماندا تێدەپەڕێت، پەروەردگاری جیهانیان ...
02/05/2023

(١٢) ساڵ بەسەر کاتی شـ، ـەهـ، ـیدبوونی شێخی مو،جlهـ، ـیدو کەڵـەپیاوی ئوممەتی موسوڵماندا تێدەپەڕێت، پەروەردگاری جیهانیان بەشـ،ـەهـ،ید قبوڵیکردبێت و سـ.ـەرشـ.ـۆڕیی دوژمــ. ـنانــ. ـی، بەدەستی موســ.ـوڵـمانان ببینین.

تــاڵـ، ـیبان لەگەشت، سەیران و چوونەدەرەوەی هاووڵاتییان ڕێگریدەکات!ئەم ناونیشانەو هاوشێوەکانی تری لەدەزگا راگەیاندنە مور...
29/04/2023

تــاڵـ، ـیبان لەگەشت، سەیران و چوونەدەرەوەی هاووڵاتییان ڕێگریدەکات!

ئەم ناونیشانەو هاوشێوەکانی تری لەدەزگا راگەیاندنە مورتـ، ـەزەقە عەلـ، ـمانــ، ـییەکانەوە، بەردەوام قەوان ئاسا لێدەدرێنەوە، لەکاتێکدا زۆرێک لەو هەواڵانە پێـ، ـچەوانەکەیان ڕاستن!
وێنەکەیش ویلایەتی (پاکتی)یە؛ ئەو ناوچەیە دیمەن و جوانییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە! لەدوای هاتنە سەر حکومی تێکۆشەرانی تاڵـ، ـیبان و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ئەو وڵاتە، گەشتیاران لەوەرزی بەهارداو لەڕۆژانی جەژن و کاتەکانی تردا، لەسەرتاسەری وڵاتەوە، بەبێ ترسی جەنگ، ڕێگرو فڕاندنیان، دێنە ئەو ناوچەیە.

بەڵێ پیاوانی بەهێز خۆشگوزەرانی بۆ وڵات دێنن.



29/04/2023

وڵاتانی ئەوروپاو وەحشیگەریی بەیاساییکراو

لەهەموو وڵاتێکدا مافەکانی منداڵان بەیاسا ڕێکخراون و ئەرکی سەرەکیی حکومەتە لەڕێگەی دەزگاو ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانەوە، ئەو مافانە بپارێزێت و هەر کەموکووڕییەکیش لەدابینکردنیاندا هەبێت، پڕیانبکاتەوە، بەڵام چەند ساڵێکە لەوڵاتانی ئەوروپای دیموکراسیدا! بەبیانووی ڕێکخستنی ژیانی منداڵان و دابینکردنی مافەکانیانەوە! ئەم یاسایانە بەکاردەهێنن بۆ فڕاندنی منداڵانی خێزانە موسوڵمانەکان و دوورخستنەوەیان لەو خێزانانە!
ئاشکرایە ئەمەیش تەنها بیانوویەکە، تا لەڕێگەیەوە ئەو منداڵانە دوور لەئایینی پیرۆزی ئیسلام پەروەردەبکەن و بیانکەن بەکارەکتەرێکی بێهەست و بەکاریانبهێننەوە بۆ ئامانجەکانیان، یان لانی کەم بتوانن خۆیان لە (مەترسی)ی بەئیسلامیبوونی ئەوروپا بپارێزن.
ئەمە جگە لەوەی ئەم چالاکییانە جۆرێکیشە لەگرتنەبەری ڕێکاری بەرەنگاربوونەوەی ئیسلام فۆبیا. لێرەو لەوێیش بۆ رێگری لەم تاوانانە، هیچ کاتێک ڕێکخراوەکانی بەناو منداڵپارێز، کەم یان زۆر، دەنگیان لێوە نەهات و منداڵیان نەپاراست!.

سەرەڕای تەواوکردنی حوکمەکانیان، کەچی ئازادناکرێن!کۆمەڵێک بانگەوازکارو چالاکوانی نیشتەجێی وڵاتی سعودییە، کە لەبنەڕەتدا لە...
29/04/2023

سەرەڕای تەواوکردنی حوکمەکانیان، کەچی ئازادناکرێن!

کۆمەڵێک بانگەوازکارو چالاکوانی نیشتەجێی وڵاتی سعودییە، کە لەبنەڕەتدا لەسەر تۆمەتی بێبنەما حوکمدراون، سەرەڕای تەواوکردنی ماوەی زیندانیشان، کەچی دەستەڵاتدارانی تاغوتی ئالسعود ئازادیان ناکەن!.


~{إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُو...
27/04/2023

~{إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا} (الأحزاب: ٥٦).
به‌ڕاستی خوای گەورەو فریشته‌کانی صه‌لاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتانهێناوه، ئێوەیش صه‌لاواتی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن).


‏ﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺ
‏الـلَّـهُـمَّ صِــلْ وَسَـلِّــمْ عَـلَـى نـبِـيِّـنَــا مُـحَـمَّـد
‏ﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺﷺ

#پێگه‌ی_دووربین

27/04/2023

«إنَّا لله وإنَّا إليه راجعون»
شێخ عەبدوڵڵا کامیل؛ قورئانخوێنی جیهانی، لەتەمەنی (۳۳) ساڵیدا کۆچیدواییکرد. خوای گەورە لێیخۆشبێت و جێگەی بەهەشت بێت.



هەرکاتێک نەفست بانگیکردیت بۆ سەرپێچیی خوای پەروەردگار، لەبیرتبێت کە ئوممەتەکەت بریندارە، چاوەڕێی ئەوە دەکات: کەسێک خەمی ...
26/04/2023

هەرکاتێک نەفست بانگیکردیت بۆ سەرپێچیی خوای پەروەردگار، لەبیرتبێت کە ئوممەتەکەت بریندارە، چاوەڕێی ئەوە دەکات: کەسێک خەمی هەڵبگرێت و ڕێگەی شکۆمەندییەکەی بگرێتەبەر، سەرپێچی و کەمتەرخەمیی ئێوە، دەبێتە بارگرانییەکی نوێ بەسەر ئوممەتەوە، لەخوا بترسە! بەڕاستی هەڵگرتنی ئەو بارگرانییە، نزیکە لەوەی پشتی بشکێنێت.

ن: د. ئەیاد

#دیدڕوونی

"ئەگەر ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ئەو واقیعەدا بسازێین! ئەوا هەموو پێغەمبەران (علیهم السلام) دەیانتوانی لەگەڵ واقیعی جـ، ـاهیل...
24/04/2023

"ئەگەر ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ئەو واقیعەدا بسازێین! ئەوا هەموو پێغەمبەران (علیهم السلام) دەیانتوانی لەگەڵ واقیعی جـ، ـاهیلیی سەردەمی خۆیاندا بسازێن، بەڵام پێغەمبەران بۆ ئەوە هاتوون ئەو واقیعە جاهیلییە بگۆڕن".

شێخی گەورە


#دیدڕوونی

‏ھەر من نەبێتاقانە بوومبەتاک ڕووامتەنھا ژیام.ن: کۆساری
23/04/2023

‏ھەر من نەبێ
تاقانە بووم
بەتاک ڕووام
تەنھا ژیام.

ن: کۆساری

دیمەنە کەموێنەکانی نوێژی جەژن لەئەفغانستان!موسوڵمانانی ئەفغانستان، پێشتر بەهۆی نەبوونی ئاسایشەوە، لەکۆبوونەوەی گەورە بێب...
22/04/2023

دیمەنە کەموێنەکانی نوێژی جەژن لەئەفغانستان!

موسوڵمانانی ئەفغانستان، پێشتر بەهۆی نەبوونی ئاسایشەوە، لەکۆبوونەوەی گەورە بێبەشبوون، بەڵام تاڵـ، ـیبان لەماوەی تەنها ساڵێکدا، لەدابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ ئەو وڵاتە بەتەواوی سەرکەوتووبووە.


موسوڵمانی بیانووگر!موسوڵمانی بیانووگر؛ لەگشت قۆناغەکانی تەمەنیدا، بیانووی هەیە بۆ وێڵکردنی خزمەتکردن بەئایینی ئیسلام:* ل...
22/04/2023

موسوڵمانی بیانووگر!

موسوڵمانی بیانووگر؛ لەگشت قۆناغەکانی تەمەنیدا، بیانووی هەیە بۆ وێڵکردنی خزمەتکردن بەئایینی ئیسلام:

* لەلەدایکبوونییەوە بۆ (١٠) ساڵانی تەمەنی: بیانووی هەیە، چونکە هێشتا بچووکە.

* (١٠-٢٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە هەرزەکارە.

* (٢٠-٢٨) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە سەرقاڵی خوێندنی زانکۆیەو پێویستە تەواوی سەرنجی لەوەدا کۆبکاتەوە، چونکە "ژیانی دیاریدەکات".
پاشان گەڕان بەدوای کارداو ئاڵوگۆڕکردنیان بەمەبەستی باشترکردنی داهات و هەوڵدان بۆ سەلماندنی توانستەکانی خۆی لەکارەکەیدا.

* (٢٨-٤٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە تێچووی هاوسەرگیری کۆدەکاتەوە،
پاشان بەهۆکاری ئەوەی کە زاوایە، پاشان لەبەرئەوەی کێشەگەلێکی لەگەڵ خێزانیدا هەیە!

* (٤٠-٥٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە ئاگاداری منداڵەکانی دەبێت و تێچووی خوێندنیان بۆ دابیندەکات و بەدوای کاری سەرباردا دەگەڕێت، تا پاروویەکی حەڵاڵیان بۆ دەستەبەربکات.

* (٥٠-٦٠) ساڵان: بیانووی هەیە، چونکە دەیەوێت بۆ منداڵەکانی هاوسەربگرێت و بیانخاتە بەر خوێندنی زانکۆو چاوپۆشیلێدەکرێ، چونکە نەخۆشییەکانی دەستبەدەرکەوتن دەکەن و کاتەکانی لەسەردانیکردنی پزیشکدا بەسەردەبات.

* (٦٠) ساڵان و دواتر: بیانووی هەیە، بەهۆکاری بەساڵاچوون و لاوازیی یادەوەری و نەخۆشییە زۆرەکانییەوە.

* پاشان بیانووی هەیە لەبەرئەوەی کە مرد!!

ئایا دەبێت کەی بۆ خزمەتی دین بێت؟ دەبێت کەی بناغەی کەلتورێکی پەیڕەوییانە بنیادبنێت؟ کەی بانگەواز بۆ لای (اللّٰه) دەکات بەژیری و تێگەیشتنی دروستەوە؟

جا ئەگەر ئەمە حاڵ و بارودۆخی ئێمە بێت! ئایا دەبێت چاوەڕوانیی دروستکراوانێک لەهەسارەیەکی ترەوە بکەین، کە بەهانەیان نەبێت، تا خزمەتی دینی (اللّٰه) بکەن؟!

ن: د. ئەیاد قونەیبی


#دیدڕوونی

ژمارەیەکی زۆر زیندانیکراو، بەهۆی جەژنەوە ئازادکرانبەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە: (٢٤٦٠) کەسی زیندانیکراو، لەس...
22/04/2023

ژمارەیەکی زۆر زیندانیکراو، بەهۆی جەژنەوە ئازادکران

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە: (٢٤٦٠) کەسی زیندانیکراو، لەسەرجەم زیندانەکانی ئیـ،ـماڕەتی ئیـ، ـسلامیدا، ئازادکران.
{إرحَمُوا مَنْ في الأَرضِ، يَرْحَمْكُم مَنْ فِي السَّماءِ}.


جەژنانە بۆ داگیرکاران!کـ.ــ،ـوژرانـ.ـ،ـ،ـی (٥) سەربازی هیندی، لەویلایەتی کشمیری داگیرکراو.
21/04/2023

جەژنانە بۆ داگیرکاران!

کـ.ــ،ـوژرانـ.ـ،ـ،ـی (٥) سەربازی هیندی، لەویلایەتی کشمیری داگیرکراو.


بسم الله الرّحمن الرّحیم{قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ} ...
21/04/2023

بسم الله الرّحمن الرّحیم
{قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ} یونس _٥٨_
برایان و خوشکانی بەڕێز؛ السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکانتان دەکەین، داواکارین لەپەروەردگاری بێهاوتای جیهانیان: رۆژوو سه‌رجه‌م په‌رستنه‌کانی ترتانی وه‌رگرتبێت، ئەم جەژنە پیرۆزەیش بکاتە هۆکاری ئاسودەییتان و سەرکەوتوو سەرفرازی دونیاو دواڕۆژتان بکات.

ڕەمەزان؛ مانگی تێکۆشان و فتوحات بەدر؛ رۆژی سەرکەوتنی موسوڵمانان، فەتحکردنی مەککە، قادسیە، فەتحکردنی ئەندەلوس، فەتحکردنی ...
10/04/2023

ڕەمەزان؛ مانگی تێکۆشان و فتوحات

بەدر؛ رۆژی سەرکەوتنی موسوڵمانان، فەتحکردنی مەککە، قادسیە، فەتحکردنی ئەندەلوس، فەتحکردنی عامورییە، حطین، عەین جالوت، جەنگی مەنسورە، فەتحکردنی قوبروس، فەتحکردنی بەلگراد. ئەمانە مشتێکن لەخەرمانی فتوحات و تێکۆشانی موسوڵمانان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.

تەنها ئیـ،ـسلام چارەسەرەیەکێک لەگەورەترین کێشەکان، کە خەڵکی ئەفغانستان لەڕابردوودا دوچاریببوون: دیاردەی فڕانـدن و بەپارە...
01/04/2023

تەنها ئیـ،ـسلام چارەسەرە

یەکێک لەگەورەترین کێشەکان، کە خەڵکی ئەفغانستان لەڕابردوودا دوچاریببوون: دیاردەی فڕانـدن و بەپارە ئازادکردن، یان بازرگانیکردن بوو بەئەنـ،ـدامەکانی جەسـ،ـتەی ئینسانەوە. جا لەماوەی تەنها (١) ساڵدا، تاڵـ، ـیـ، ـبان دیاردەی فڕاندنی ئینسانی بەتەواوی بنبڕکردو ئەفغانستانی لەکارەساتێک ڕزگارکرد، کە خەڵکەکەی لەماوەی (٥٠) ساڵی رابردوودا، بەدەستییەوە دەیانناڵاند. کەواتە: بێگومان تەنها ئیـ، ـسلام چارەسەرە.

#پێگه‌ی_دووربین

کوردی کڵۆڵ!خه‌ڵك سواری گوێ درێژ ئه‌بێكوردی كڵۆڵله‌هه‌ردو شاخ و ده‌شت و دۆڵله‌شارو چۆڵچل ساڵه‌ جاشئه‌گرێته‌ كۆڵ!ن: شێخی گ...
28/03/2023

کوردی کڵۆڵ!

خه‌ڵك سواری گوێ درێژ ئه‌بێ
كوردی كڵۆڵ
له‌هه‌ردو شاخ و ده‌شت و دۆڵ
له‌شارو چۆڵ
چل ساڵه‌ جاش
ئه‌گرێته‌ كۆڵ!

ن: شێخی گەورە.

لەقەفەزی نائومێدییەوە بۆ ئومێدبەخشیندۆسییەی مامۆستا کــ، ــرێــ،،  ـــکار لەبەرداشی یارو نەیاردان: گەرمیان کوردستانیبەنا...
26/03/2023

لەقەفەزی نائومێدییەوە بۆ ئومێدبەخشین
دۆسییەی مامۆستا کــ، ــرێــ،، ـــکار لەبەرداشی یارو نەیاردا

ن: گەرمیان کوردستانی

بەناوی خوای بەبەزەیی بەخشندە
بەناوی ئەو خودایەی کە ئێمەی لەنەبوونەوە هێنایە بوون و شانازیی ئەوەی پێداین، کە لەسوچێکەوە بەقەد توانای بێتوانایی خۆمان، خزمەتێک بەئایینەکەی بکەین. سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە شەرەفی داکۆکیکردنی لە پیاوێک پێدام، کە تەمەنی خۆی بەداکۆکیکردن لەئایینی پیرۆزی ئیسلام بەخشیوە.
هەرچەندە لەڕوانگەی بەندەوە مامۆستا نەجــ،ــمەدین پێویستی بەبەرگری نییە، بەتایبەت بەرگرییەک کە کەسێکی لاوازو نەشارەزای وەک بەندە بیکات، بەڵام وەک ئەرکێک کە لەسەر شانی هەر برایەکە بۆ برا موسوڵمانەکەی، ئەم بەرگرینامەیەم بەپێویستزانی و بەئەرکێکی ئەخلاقیی، ئایینیی و واجبی سەرشانی خۆمم زانی، کە هیچ نەبێت لەڕێگەی ئەم کۆنووسەوە مشتێک لەچاکەی مامۆستا نـ،ـــەجمــ،،ــەدین بدەمەوە، ئەوەیش لەپای ئەو هەمووە ئامۆژگاری و زانیارییە جۆراوجۆرانەی، کە بەسەدان دەرسی جیاجیا بۆمانی تۆمارکردووەو بەجێیهێشتووە...

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە 👇

https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=384&babet=15

بەجێهێنانی نوێژی تەراویح لە خاکی تێکۆشان
24/03/2023

بەجێهێنانی نوێژی تەراویح لە خاکی تێکۆشان


بڵێن: با بێ، نەهات؟ یا خـــوا بەخێربێ دییـــەم وەختە لەتامــەزرۆیی کوێربێلـەحـەیوەت هاتنی ڕۆحــم هـەمیشە ئەبـێ ئێشکگری ڕ...
22/03/2023

بڵێن: با بێ، نەهات؟ یا خـــوا بەخێربێ
دییـــەم وەختە لەتامــەزرۆیی کوێربێ

لـەحـەیوەت هاتنی ڕۆحــم هـەمیشە
ئەبـێ ئێشکگری ڕووی ڕۆژژمێر بـێ

ئــەبەد میوان نییە خۆی خــانەخوێیە
بڵێی سینەم لەدەستلەملانی تێربێ

نەفس وێرانە بـەدخوبوو گـــەرەکـیە
هەمیش دیسان پەرستش لێرە فێربێ

بڵێن: بـا بێ بــەقوربان شـــەرتە ڕێگای
فـــەرشڕێژی گـوڵەبـاخ و شلێر بێ

بـــەقوربانی مــیوانێ بـــــم هەمیشە
ســەهۆڵاوی دڵـەی پـڕ گەرمەسێر بێ

شەوێکت یانی هەشتا ساڵ پەرستش
لەباس نایە ئەبێ چەن خێروبێر بێ

بــەدر ئێژێ: دەسا با عەرشی طاغوت
بڕوخـێ هەر نەمێنێ ژووروژێر بــێ

میوانێکە لەبـەر دەرگــای بــەهـەشتا
کلیلە جا ئەگـــەر یاخــــی دلێــربێ.

ن: یاخی.

پشووی نەورۆز هەڵوەشێنرایەوە!لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پشووی رەسمیی (عاشورا)، ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان؛ پشووی نەورۆزیشی ه...
21/03/2023

پشووی نەورۆز هەڵوەشێنرایەوە!

لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پشووی رەسمیی (عاشورا)، ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان؛ پشووی نەورۆزیشی هەڵوەشاندەوە.

20/03/2023

بەڕێز ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز؛ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان/ عێراق، لەنوێترین دیداریدا بەم شێوەیە باسی دۆسییەی مامــــ.ۆستا ک.ـــ.ـ،ـ.ـرێـ.ـ.ـ،ـــکــــــــار دەکات

20/03/2023

بسم الله الرحمن الرحیم
برایانی ئازیزو خوشكانی به‌ڕێز؛
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته..

به‌فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ پێگه‌ی فه‌رمیی جه‌نابی شێخی زیـندان مامۆستا كــرێـ/كار به‌كۆمه‌ڵێك به‌شی نوێ و بابه‌تی ناوازه‌وه‌ نوێكرایه‌وه‌.
ئه‌م پێگه‌یه‌ وه‌كو مه‌وسوعه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌جه‌نابی مامۆستا ده‌بێت و سه‌رجه‌م وتارو كتێب و زنجیره‌و بابه‌ته‌ نوسراوه‌كانی مامۆستای خۆشه‌ویستی تیادا به‌رده‌ست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی له‌پێگه‌كه‌دا جیاكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئاسانبه‌رده‌ستبوونی خوێنه‌رانی به‌ڕێز، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌: (وه‌ڵام و فه‌تواكانی مامۆستا، شیعرو سرووده‌كانی مامۆستا، ژیننامه‌ی مامۆستا).
پێگه‌كه‌ به‌رده‌وام بابه‌تی مامۆستای تیادا زیادده‌كرێت..

بفه‌رموون له‌م به‌سته‌ره‌وه‌ بینه‌رو خوێنه‌ری پێگه‌كه‌بن:
https://www.krekar.co/Home

مێژووی (٢٠٠٣/٣/١٩) سەرەتای دەستپێکردنی ھێـ، ـرشێکی خـ، ـاچپەرستیی نوێبوو بۆ داگـ، ـيــركـ، ـردنى عێراق، لەلایەن سوپای ئە...
19/03/2023

مێژووی (٢٠٠٣/٣/١٩) سەرەتای دەستپێکردنی ھێـ، ـرشێکی خـ، ـاچپەرستیی نوێبوو بۆ داگـ، ـيــركـ، ـردنى عێراق، لەلایەن سوپای ئەمریـ، ـکاو هاوپەیمانەکانییەوە، ھەروەک (بۆشی کوڕ) بەڕاشکاوی جەختی لەمە کردەوەو دواتریش واقيعەکە ئەم راستییەی سەلماند.

مەحمود حەسەنات دەفەرموێت: "چەندین ساڵ لەنیعمەتی منداڵ  بێبەشبووین، تەنانەت پزیشکەکانیش بێئومێدو دەستەوسانبوون، تا خوای گ...
15/03/2023

مەحمود حەسەنات دەفەرموێت: "چەندین ساڵ لەنیعمەتی منداڵ بێبەشبووین، تەنانەت پزیشکەکانیش بێئومێدو دەستەوسانبوون، تا خوای گەورە ئێمەی دڵخۆش و پزیشکەکانیشی سەرسامکرد! بەخوا قەسەم جگە لەوتنی (أستغفر الله)، ھیچ چارەسەرێکی گەورەترم لەلانەبوو".
قال تعالى: {فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا * يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا* وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا} سورة نوح: (١٠-١٢).

ده‌ربڕینی سۆزو وه‌فابرایانی ئازیزو خوشكانی به‌ڕێز؛ السلام علیكم ورحمة الله وبركاته..ئێمه وەک؛ دەستەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی...
11/03/2023

ده‌ربڕینی سۆزو وه‌فا
برایانی ئازیزو خوشكانی به‌ڕێز؛ السلام علیكم ورحمة الله وبركاته..
ئێمه وەک؛ دەستەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پێگه‌ی فه‌رمیی جه‌نابی مامۆستا، به‌باشمانزانی ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ خوێنه‌رانی سه‌نگینی پێگه‌كه‌مان، هەتا بتوانن هه‌ستوسۆزی خۆیان له‌باره‌ی شێخی زیندان؛ جه‌نابی مامۆستاوه‌ ده‌رببڕن.
لەبەرئەوە‌ داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین: هه‌ر بابه‌تێك، یان شاهیدی و یادگارییه‌ك، یان وێنه‌یه‌كتان له‌تەک جه‌نابی مامۆستا كــ،رێـ،كــاردا هه‌یه‌، دەتوانن لێره‌وه‌ بینێرن.
تێبینی:
٭ ئەگه‌ر هەر به‌ڕێزێك نه‌یویست بابه‌ته‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌، یان ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، ئەوا ئێمە پابه‌ندی داواكارییەكه‌ی ده‌بین.
٭ له‌پارێزراویی سپارده‌كانیشتان له‌ده‌ستی ئێمەدا‌ دڵنیابن (إِنْ شَاءَ الله).

برایانی ئازیزو خوشكانی به‌ڕێز السلام علیكم ورحمة الله وبركاته ئێمه وەک؛ دەستەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێگه‌ی فه‌رمیی جه‌نابی مامۆستا كرێكار، به‌باشمانزانی ئه‌....

10/03/2023

شێخولئیسلام ئیبنوتەیمییە، هیچ نەوەیەکی نەبوو، بەڵام..

ئیمام ئیبنوکەسیر لەکتێبی (البداية والنهاية، ج١٨، ص٣٠٠)دا دەربارەی شێخولئیسلام ئیبنوتەیمییە نوسیویەتی: "ئیبنوتەیمییە کۆچیدواییکرد، چووم کفنەکەیم لەسەر ڕوخساری هەڵدایەوەو ماچمکرد، بینیم پیرتربوو لەو کاتەی پێش زیندانیکرانی کە ئێمە لەلای بووین. وتم: نەوەیەکت لەدوای خۆت بەجێنەهێشت، کە دوعای خێرت بۆ بکات، بەڵام یەک ئوممەتی ساڵحت بەجێهێشت، کە دوعای خێرت بۆ دەکەن".
(یا اللە) لەئێمەو شێخولئیسلامیش خۆشببیت و بەبەهەشتمان شادبکەیت.

*وێنەکەیش ئەو قەڵایەیە، کە شێخولئیسلام ئیبنوتەیمییە، تێیدا زیندانیکرابوو، هەتا لەوێدا کۆچیدواییکرد.

پێگه‌ی دووربین

08/03/2023

بۆ منداڵەکانتانی باسبکەن

ئێرە بۆسنەیە؛ لەساڵی (١٩٩٤)دا کاتێک سـ، ـربە ئەرسـ، ـەدۆکسییـ، ـەکان هێـ، ـرشیکرد بۆ سەر گوندێکی موسوڵمانان، ئینسان و ئاژەڵیان کـ، ـوشت! ماڵەکانیان سـ، ـوتاندن، بەدەم پێکەنینەوە گوندەکەیان خاپورکرد! تەنانەت ئەو پەککەوتووانەی نەیانتوانی بڕۆن و گوندەکە جێبهێڵن، ئەوانیشیان لەسەر جێگەکانیان کوشـ، ـت! هەر خۆیشیان وێنەی کارەساتەکەیان گرتووە! جا پێویستە ئەوە بزانین: ئەم کارەساتە بەرچاوی ئێمە کەوتووەو تۆمارکراوە، دەبێت چیتریان ئەنجامدابێت و کەسیش تۆمارینەکردبێت! لەکاتێکدا دەستواڵابوون بۆ هەرچییەک ئەنجامیانبدایە! دەبێت چییان بەئافرەتانی داوێن پاک و شەرمنی موسوڵمان کردبێت! ئەمە نمونەیەکی زۆر بچووکە لەچاو ئەو هەموو کوشتوبڕینەی بەرانبەر بەموسوڵمانانی بۆسنە ئەنجامیاندا! ئەمە بەبەرچاوی هەموو ئەوانەی لافی: ماف، ئازادی، دیموکراسی و پێکەوەژیان لێدەدەن لەناوجەرگەی ئەوروپادا ئەنجامدرا! هەزاران کارەساتی لەم شێوەیان ئەنجامداو تەنانەت فریانەکەوتین بۆ مێژوویش تۆماریانبکەین.

وەلید زاخۆیی؛ ئەو بڕوادارەی ‌(٢٤) ساڵە له‌زیـ، ـندانه‌كانی پارتیدا به‌ندكراوه!‌ئا: پێگەی دووربینچیرۆكی بڕوادارێك؛ ‌(٢٤) ...
06/03/2023

وەلید زاخۆیی؛ ئەو بڕوادارەی ‌(٢٤) ساڵە له‌زیـ، ـندانه‌كانی پارتیدا به‌ندكراوه!‌

ئا: پێگەی دووربین

چیرۆكی بڕوادارێك؛ ‌(٢٤) ساڵ دەبێت‌ له‌زیـ، ـندانه‌كانی پارتیدا به‌ستەمکاری به‌ندكراوه‌، ئەویش‌ وه‌لید یونس ئه‌حمه‌دە کە ناسراوە بەوەلید زاخۆیی، یان ئەبوخوبەیب. لەساڵی‌ (١٩٩٩)دا له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ پارتییه‌وه‌ فڕێنراوه‌و لەدوای‌ (١١) ساڵ براوه‌ته‌ دادگاو (٨)‌ ساڵ لەمەوبەریش ماوەی سزادرانەكه‌ی‌ ته‌واوكردووه‌، به‌ڵام تا ئێستایش به‌بێ‌ هیچ پاساوێك ئازادنه‌كراوه‌و پاش ئەو ماوەیەیش گواستراوە‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی (زركا) لەشاری ‌دهۆك.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی لەمێژووی‌ (٢٠١٦/٦/٥)دا ده‌رباره‌ی قەزییەی وه‌لید زاخۆیی، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی: مه‌سعود بارزانی، كه‌ریم سنجاری، حاكم ئه‌حمه‌د زوبێرو دیندار زێباری كردووه،‌ كه ‌وێنه‌یه‌كی نامه‌كه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ی مافەکانی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان کراوەو داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ده‌كه‌ن. به‌پێی ناوەرۆکی نامه‌كه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی؛ وه‌لید یونس ئه‌حمه‌د لەمێژووی‌ (٢٠١٥/٣/٦)دا ماوه‌ی یاسایی سزادان و زیندانیكرانی كۆتاییهاتووه‌، به‌ڵام لەدوای ئەو ماوەیەیش ناوبراو به‌بێ هیچ پاساوێك گواستراوه‌تەوە‌ بۆ زیندانی (زركا) له‌شاری دهۆك، واته:‌ لەکاتی ئاراستەکردنی ئەو نامەیەدا ساڵێك و سێ مانگ به‌سه‌ر واده‌ی ئازادكردنیدا تێپه‌ڕبووه‌، به‌ڵام تا ئێستایش ئازادنه‌كراوه.
تیمی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌گرتنی زۆره‌ملێ، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن: گرتنی وه‌لید زاخۆیی ده‌چێته‌ خانه‌ی هێشتنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێوه‌و داواده‌كه‌ن به‌زووترین كات ئازادبكرێ و بەته‌واوی قه‌ره‌بوویشبكرێته‌وه. کاک وه‌لید زاخۆیی لەساڵی (١٩٩٩)دا له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتی دیموكراته‌وه‌! فڕێنراوە، لەپاش (٣) ساڵ زانراوە‌ كه‌ ناوبراو له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه‌ فڕێنراوه‌، بۆ ماوه‌ی (١١) ساڵ به‌بێ دادگاییکردنی هێڵراوه‌ته‌وه‌و زۆریش ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌، له‌ساڵی (٢٠١٠)دا له‌ژێر فشاری ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌خولی سێیەمی په‌رله‌مانی كوردستاندا، درایه‌ دادگاو ماوه‌ی (٥) ساڵ سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سەپێنرا، به‌بێئه‌وه‌ی ئه‌و (١١) ساڵەی پێشووی ‌زیندانیكرانی بۆ ئه‌ژماربكرێ! لەئێستایشدا (٨) ساڵی تریش به‌سه‌ر ته‌واوكردنی واده‌ی یاسایی بۆ ئازادكردنیدا تێده‌په‌ڕێت، کەچی لەجیاتیی ئازادکردنی، لەزیندانێکی ‌شاری هه‌ولێره‌وە رەوانەی‌ زیندانێکی تری شاری دهۆك كراوه!
کاک وه‌لید زاخۆیی؛ ئەندامی ‌بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی بووە، لەساڵی (١٩٩٩)دا لەلایەنی ئاسایشی پارتی دیموكراتەوە فڕێنراوە، لەدوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوەی (٣) ساڵ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و به‌ندكردنی ژووری تاكه‌كه‌سیدا بووە، پاشان دۆزراوەتە‌وه‌. هەروەک نوێنەری ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ سه‌ردانیكردووه‌و دۆسییەكه‌ی بینیوه،‌ ئاماژەی بەوە داوە: ناوبراو هیچ تۆمه‌تێكی ئاراسته‌نه‌كراوه،‌ جگه‌ له‌وه‌ی وتراوه:‌ كه‌سێكی مه‌ترسیداره!
كاتی خۆی سیناریۆیه‌كیان بۆ سازکردبوو: لەکاتێکدا سواری ئۆتۆمبێلێك بوو، پاشان ئۆتۆمبێله‌كەیان‌ ‌پشكنی و رایانگەیاند کە ته‌قینه‌وه‌ی تێدابووە‌! ناوبراو خۆی ئاگاداری ئه‌م سیناریۆیه‌ نەبوو‌ە، لەبەرئەوە ‌فڕاندیان، کەچی لەپاش (٣) مانگ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كەیان‌ ئازاد‌كرد!
ئەوەی شیاوی باسکردنبێت: مامۆستا ک.ـ.ـرێـ.ـ.کـ،ــ.،ـار دەیان جار باسیکردووەو لەساڵی (٢٠١٦)دا بەپەیامێکی رەسمی داوای لەمەسعود بارزانی کرد: کاك وەلید زاخۆیی، کاک ئاسۆ هەولێری و زیندانییانی تریش ئازادبکات.

#پێگه‌ی_دووربین
مه‌له‌فی #زیندانیانمان

https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=382&babet=5

"هەر کۆمەڵێک لەسەر غەیری عەقیدە دابمەزرێت، ئەوا چارەنووسی پەرتەوازەیی و تۆپەڵتۆپەڵبوونە".ڕەحمەت لەسەیید بێت، دەڵێی حاڵی ...
01/03/2023

"هەر کۆمەڵێک لەسەر غەیری عەقیدە دابمەزرێت، ئەوا چارەنووسی پەرتەوازەیی و تۆپەڵتۆپەڵبوونە".
ڕەحمەت لەسەیید بێت، دەڵێی حاڵی ئێستای ئەم حزبە کوردییانەی بینیوەو ئەم وتەیەی فەرمووە.


#دیدڕوونی

28/02/2023

پێگه‌ی جه‌نابی مامۆستای خۆشه‌ویست، له‌لای خۆتان زیادبكه‌ن

تێبینی: به‌هۆی سزادانی هه‌ژماره‌كان له‌لایه‌ن فه‌یسبوكه‌وه‌، ناوو وێنه‌و ڤیدیۆیی مامۆستا دانانێین، زیاتر هه‌واڵ و نووسین و شیعره‌كانی جه‌نابی مامۆستا لێره‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

https://www.facebook.com/shekhkrekar

پێشه‌وای گه‌ل و رابه‌ری رۆحی گه‌نجانی ده‌ستبه‌ده‌ستنوێژ

بڕوخێت حەسەن بەننا .. بڕوخێت حەسەن بەننا!ئەمە دروشم و هاواری سەکۆی حیزبی وەفد بوو! لەیەکێک لەهەڵبژاردنەکانی سەردەمی ئیما...
27/02/2023

بڕوخێت حەسەن بەننا .. بڕوخێت حەسەن بەننا!

ئەمە دروشم و هاواری سەکۆی حیزبی وەفد بوو! لەیەکێک لەهەڵبژاردنەکانی سەردەمی ئیمام بەننادا. کاتێک کاروانی رێپێوانی ئیخوانەکان گەیشتە بەردەم سەکۆی حیزبی وەفد، ئەوەی هەموویانی توشی سەرسوڕمانکرد، لەناو ئیخوانەکانەوە پیاوێکیش چووە سەر کۆڵی خۆپیشاندەران و هاواریدەکرد: "بڕوخێت حەسەن بەننا، بڕوخێت حەسەن بەننا!" کاتێک بینییان ئەوە حەسەن بەننا خۆیەتی و هاواردەکات: بڕوخێت حەسەن بەننا.. هەموو بێدەنگبوون و گوێیان بۆ گرت و ئیمامیش هاواریدەکرد: "حەسەن بەننا دەڕوخێت و تەواودەبێت و دەمرێت، بەڵام پەیامی خوداو بانگەوازەکەی هەرگیز نامرێت!".

لەهۆکارەکانی فەوتانی خەڵکی حەزکردنە بەمەدحی خەڵکیی ترو ترسانە لەلۆمەو گلەییان (نەبوونی نییەت پاکی و بزربوونی گەورەیی خوا...
26/02/2023

لەهۆکارەکانی فەوتانی خەڵکی

حەزکردنە بەمەدحی خەڵکیی ترو ترسانە لەلۆمەو گلەییان (نەبوونی نییەت پاکی و بزربوونی گەورەیی خوای باڵادەست لەدڵدا).
پێشەوا ئیبن قودامە (رحمه الله) دەفەرموێت: «واعلمُ أن أكثر الـنـاس، إنما هلكوا لخوف مَـذمّـة الناس وحُبِّ مَدحهم؛ فصارت حـركاتهم كلها على مـا يوافـق رِضىَ الناس رجـاء الـمـدح وخوفـاً مـن الـذَّم، وذلـك مـن المُهلِكات؛ فـوَجَـبـت مُعالـجتـه». واتە: بزانە کە زۆرینەی خەڵکی فەوتاون لەبەر ترسی لۆمەی خەڵک و حەزکردن بەدەستخۆشییان، ئیتر وایانلێهاتووە هەموو جوڵەو کارێکیان بۆ شتێکە کە بگونجێت لەگەڵ ڕازیبوونی خەڵکیدا، بەتەماحی پیاهەڵدان و ترسی لۆمەکردن! ئەوەیش لەفەوتێنەرەکانەو پێویستە چارەسەربکرێ.

* مختصر منهاج القاصدين (٢١٢).

26/02/2023

قەبوڵکردنی ئامۆژگاری

چەند وتەیەکی گرنگی مامۆستا عەبدوڵڵا قەسرێیی (رحمه الله).

کتێبی: جیهانبینیی ئیسلامیکتێبەکە باسی دیدو تێڕوانینی شێخی زیندان دەکات، خۆیشی نوسیویەتی، پوختەی تێڕوانینی خۆیەتی بۆ کۆمە...
23/02/2023

کتێبی: جیهانبینیی ئیسلامی

کتێبەکە باسی دیدو تێڕوانینی شێخی زیندان دەکات، خۆیشی نوسیویەتی، پوختەی تێڕوانینی خۆیەتی بۆ کۆمەڵێک باسی گرنگ کە لەکتێبەکەدا هاتوون، ناساندنێکی لایەنی فیکری و عەقائیدیی خۆیەتی و خوێندنەوەی خۆیی تێدا خستۆتەڕوو. پێشتر لەئەوروپا چاپکرابوو، بەڵام جگە لەچەند نوسخەیەکی دیاریکراو، هیچی تری نەگەیشتۆتەوە بۆ کوردستان، ئەو چاپەیشی هەر زوو تەواوبوو، سوپاس بۆ خوای باڵادەست، ئێستا بەچاپێکی جوانترەوە دەخرێتەوە بەر دیدی خوێنەران، بەو هیوایەی کەس لێی بێبەشنەبێت و لەقوڵیی ناوەرۆکەکەی و باسە گرنگ و بەچێژەکانی مەحرومنەبن.

پیرۆزە مامۆستا گیان.


"کاتێک تێدەڕوانم: ناڕەواو هیچێکی پاڵپشتیکراو بەڕاگەیاندن و بودجەی زەبەلاح .. چۆن دەکرێ بڕوخێت! لەبەرانبەر هەوڵ و ڕەنجێکد...
21/02/2023

"کاتێک تێدەڕوانم: ناڕەواو هیچێکی پاڵپشتیکراو بەڕاگەیاندن و بودجەی زەبەلاح .. چۆن دەکرێ بڕوخێت! لەبەرانبەر هەوڵ و ڕەنجێکدا کە بەپاڵپشتییەکی کەم و لەڕێی مۆبایلێکی سادەوە بەڕێوەدەبرێ! تێدەگەم بۆچی (اللە تعالی) گۆچانێکی بێگیانی بۆ پێغەمبەر موسا (علیه السلام) دیاریکرد کە فڕێیبدات: {فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ} ده‌ستبه‌جێ (هه‌ر که گۆچانەکەی فڕێدا) ئه‌و فڕوفێڵه‌ی که ده‌یانکرد، هه‌مووی هه‌ڵلوشی.
فێربن و کاربکەن ئەی بەندەکانی خوا، باتڵ زۆر لەوە بێهێزترە کە بیریلێدەکەنەوە".



لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا؛ لەمێژووی (٢٠١٨/۲/۱۸ز)دا بانگەوازکاری حەقبێژ؛ مامۆستا "کامـ، ـەران کـ، ـەریم" لەشاری سلێمانی کۆچیدو...
18/02/2023

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا؛ لەمێژووی (٢٠١٨/۲/۱۸ز)دا بانگەوازکاری حەقبێژ؛ مامۆستا "کامـ، ـەران کـ، ـەریم" لەشاری سلێمانی کۆچیدواییکرد.
خوای پەروەرگار پلەی شـ، ـەهیدیی ببەخشێت، هەموو ئەوانەیش ڕسـ، ـوابکات کە ڕۆژێک لەڕۆژان دەستیان لەزینـ، ـدانـ، ـیکردنی و ئازاردانیدا هەبووە.

* ھاوپێچ: پرسەنامەی شێخی زیندانی، بۆ کۆچیدوایی مامۆستا کامەران کەریم.
https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=56&babet=11


Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پێگەی دووربین Pegay Durbeen posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share