XeraNewz

XeraNewz Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from XeraNewz, Media/News Company, .

چەند ڕۆژێکە ئەم پیاوەمان لێ ون بوو تکایە ھەر کەس دۆزییەوە با بیگەڕێنێتەوە بۆ سلێمانی لەگەڵ ڕێز
25/04/2022

چەند ڕۆژێکە ئەم پیاوەمان لێ ون بوو تکایە ھەر کەس دۆزییەوە با بیگەڕێنێتەوە بۆ سلێمانی لەگەڵ ڕێز

بـمـخوازە بـۆ هـاوڕێـیـێـکـت یـاری ئـاسـنـی بـکـات😂😂
25/04/2022

بـمـخوازە بـۆ هـاوڕێـیـێـکـت یـاری ئـاسـنـی بـکـات😂😂

12/04/2021

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی کردنەوەی دەرگەی قوتابخانەکان رایدەگەیێنێت: " لە رۆژی شەممە 17-04-2021 پرۆسەی خوێندن بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین لە ناوەندەکانی خوێندن لە قۆناخی 1ـی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئیلزامی بەردەوام دەبێت."

ئەمڕۆ دووشەممە 12-04-2021 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بە پەسندکردنی پلانی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رایدەگەیێنێت: "پێش کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز ئەگەر هەڵسەنگاندنی تەندروستی رێگە بدات خوێندنی ناو پۆل بەشێوازی تەناوب [بە نۆرە] دەستپێدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر دۆخی تەندروستی رێگە نەدات تەنیا تاقیکردنەوەکانی وەرز لەسەر بنەمای خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەکرێن".

دوێنێ کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، خوێندن لەسەرجەم قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە رادەگیرێت و تەنیا بە رێگەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت. هەروەها پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەکخۆی [سیستەمی ئاوێتە] بەردەوام دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی دەوامی پەیمانگەکان هاتووە: "ئەو قۆناخانەی پەیمانگەکان کە بابەتی پراکتیکیان هەیە لە حکومی و ناحکومی دەتوانن بابەتە پراکتیکییەکان بەگوێرەی خشتەیەکی تایبەت و بە رێنوێنیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەکان لە ناو پەیمانگە بخوێنن".

پێشتر لە کۆتاییەکانی مانگی ئادار دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە تاوەکو 10ی نیسان قوتابخانەکان بە داخراوی بمێننەوە و زانکۆ و پەیمانگەکانیش دادەخرێن و تەنیا تاقیکردنەوەکان دەکرێن.

ئەم کچە دەناسنەوە ؟؟؟ 14ساڵ بەر لەئێستادا کچێکی ئێزیدی بەرد باران کرا دوعا خەلیل ئەسوەد  لە دایك بووی (١٩٨٩)  کچێکی کورد...
08/04/2021

ئەم کچە دەناسنەوە ؟؟؟

14ساڵ بەر لەئێستادا کچێکی ئێزیدی بەرد باران کرا

دوعا خەلیل ئەسوەد لە دایك بووی (١٩٨٩) کچێکی کوردی ئێزدی بوو کە لە گوندی بەحزان لە قەزای شێخان، بەھۆی ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێکی موسڵماندا ھەبوو
لە ٢٠٠٧/٤/٧ لەلایەن کەسوکار و عەشیرەت و خەڵکی دەڤەرەکەوە و بە بەرچاوی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، لە تەمەنی ١٧ساڵیدا بە دڕەندەترین شێوە بەردبارانکرا و پاشان بە بلۆک کوژرا !!!

قەرزی دەرەكی و بەهای دۆلار و دامەزراندن و پشكی پارێزگاكان، خاڵی ناكۆكی نێوان فڕاكسیۆنەكانە.
28/03/2021

قەرزی دەرەكی و بەهای دۆلار و دامەزراندن و پشكی پارێزگاكان، خاڵی ناكۆكی نێوان فڕاكسیۆنەكانە.

زاخۆ...لەنێوان تورکیا و پەکەکە شەڕ روویدائەمشەو لە شارۆچکەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ، شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلا...
25/03/2021

زاخۆ...
لەنێوان تورکیا و پەکەکە شەڕ روویدا

ئەمشەو لە شارۆچکەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ، شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە روویدا و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزاندراون.

پەروەردە بڵاویکردەوە، جگە لە قوتابیانی پۆلی 12، دەوای سەرجەم پۆلەکانی دیکە تا 8ـی نیسان رادەگیرێت.دەقی راگەیەندراوەکە:پا...
25/03/2021

پەروەردە بڵاویکردەوە، جگە لە قوتابیانی پۆلی 12، دەوای سەرجەم پۆلەکانی دیکە تا 8ـی نیسان رادەگیرێت.

دەقی راگەیەندراوەکە:

پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە رێکكەوتی 1ی 3 ی 2021، وە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان )، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا:

1- جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی 8ـی چواری 2021، تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (20) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت. پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە.

2- هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(20) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان تا 8ی 4ی 2021 رادەگیرێت.

چەکدارەکانی گروپی رەبعەڵڵا لە شەقامەکانی بەغدا بڵاوبوونەوەو بەیاننامەیەکیان خوێندەوە، کە هەڕەشە لە لایەنە سیاسەکان دەکەن...
25/03/2021

چەکدارەکانی گروپی رەبعەڵڵا لە شەقامەکانی بەغدا بڵاوبوونەوەو بەیاننامەیەکیان خوێندەوە، کە هەڕەشە لە لایەنە سیاسەکان دەکەن و داوا دەکەن پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە نەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-3-2021 چەکدرارانی گرووپەکە بە جلی سەربازی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بێ تابلۆ بە شەقامەکانی بەغدا سووڕانەوە. دواتر گرووپەکە بەیاننامەیەکی چوار خاڵی بڵاوکردەوە.

رەبعەڵلا لە خاڵی یەکەمی بەیاننامەکەدا ستایشی چەکدارەکانی کردووە کە لە شەقامەکانی بەغدا بڵاوبوونەتەوە و "پەیامێکی هەڕەشەئامێزیان ئاراستەی ئەمریکا و بەکرێگیراوەکانیان کرد".

رەبعەڵڵا لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە هەوڵی ژمارەیەک پەرلەمەنتار لە پەرلەمانی عێراق دەکات کە کار بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەکەن و دەڵێت: "دەستی ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەگوشین، کە داوای دابەزینی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دەکەن و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان بۆ سەرخستنی هەژاران و بەشخوراوان، کە زۆرینەی رۆڵەکانی گەلەمان پێکدەهێنن".

هەر راگەیێندراوەکەدا هۆشداری دەدەنە هەندێک لایەنی سیاسی وەک خۆیان دەڵێن بە ئەنقەست بودجە دوادەخەن و پەسندکردنی پەکدەخەن لە پێناو بەرژەوەندی تایبەت. هۆشداریان داوە لە پێدانی بەشە بودجە بە هەرێمی کوردستان

گروپی رەبعەڵڵا جەخت لەوەدەکاتەوە لەسەر هەموو لایەنە سیاسییەکانی نێو حکومەت پێویستە، ئەوە بزانن کە ئەوان بێدەنگیان درێژ ناکێشت، ئەگەر وەک خۆیان باسی دەکەن داواکارییەکانی گەلی عێراق بەتایبەتی پارێزگاکانی باشوور جێبەجێ نەکرێت لە پرۆژەیاسای بودجەدا.

بزووتنەوەی رەبعەڵلا گروپێکی چەکداری شیعەمەزهەبی سەر بە حەشدی شەعبین، بەڵام دەستەی حەشدی شەعبی رەتدەکاتەوە ئەوانە بەشێک بن لە حەشدی شەعبی. ئەو گروپە لە رابردوودا چەندین کردەوەیان ئەمجامداوە لەوانە: رۆژی شەممە 17/10/2020، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، دوای ماوەیەک ئاڵای کوردستانیان داگرت و لەگەڵ بارەگاکە سووتاندیان.

هەروەها هەر ئەو گروپە لە 26/11/2020 لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا هەڵیانکوتایە سەر سەنتەرێکی مەساج و کۆمەڵێک کچیان بە لێدان و تێهەڵدان کردە دەرەوە و دواتر سەنتەرەکەیان سووتاند.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی ئاماره...
25/03/2021

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 601 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و 5 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 222 تووشبووی په‌تاكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

به‌راورد به‌ ئاماری رۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، رۆژ به‌ رۆژ ژماره‌ی تووشبووان زیاتر ده‌بێت و ته‌ندروستی هه‌ولێریش هۆشداری له‌ دۆخه‌كه‌ ده‌دات و داواش ده‌كات، كه‌ تا دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ به‌ داخراوی بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ ئێستا ژماره‌ی تووشبوون له‌ رێژه‌ی پێه‌وانه‌یی ده‌رچووه‌.

یەكێتی مامۆستایان: شەممەی داهاتوو  پرۆسەی خوێندن دەست پێدەكاتەوەعەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ده...
25/03/2021

یەكێتی مامۆستایان: شەممەی داهاتوو
پرۆسەی خوێندن دەست پێدەكاتەوە

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵێت:" لەگەڵ هەردوو وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵا لەسەر خه‌تین و بڕیاردراوە شەممەی داهاتوو دەوامی خوێندن لە قوتابخانەو زانكۆو پەیمانگاكان دەستپێبكاتەوە".

نوێنەری زەردەشتییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف:پیر لوقمان 30 هەزار پاوەنی  زەردەشتییەکانی خواردووەئاوات حیسامەدین نوێنەری زەردە...
25/03/2021

نوێنەری زەردەشتییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف:
پیر لوقمان 30 هەزار پاوەنی زەردەشتییەکانی خواردووە

ئاوات حیسامەدین نوێنەری زەردەشتییەکانی هەرێم لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، "لوقمانی حاجی کەریم، پلەی پیر نییە و لەریزی زەردەشتییەکانیش دەرکراوە".
ئاشکراشی دەکات "بڕی 30 هەزار پاوەن کە لەئەوروپاوە نێردرابوو بۆ زەردەشتییەکانی هەرێم، لوقمان خستیە گیرفانی خۆی و خواردی".
باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا 11 سکاڵا لەسەر ئەو کەسە تۆمار کراوە، بەهۆی بێڕیزی کردنی بە سەلاحەدینی ئەیوبی، سەرکردەی کورد و موسڵمانان.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو نرخی نەوت بەرزبوەوەو هەر بەرمیلێك نەوخی خاوی برێنت بە 64 دۆلارو 12 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، ئەمڕۆ ج...
25/03/2021

دوای ئەوەی شەوی رابردوو نرخی نەوت بەرزبوەوەو هەر بەرمیلێك نەوخی خاوی برێنت بە 64 دۆلارو 12 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، ئەمڕۆ جارێكی تر ئەو نرخە دابەزیەوەو هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 63 دۆلارو 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بەهەمان شێوە دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێكی بە 60 دۆلارو 13 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت لەكاتێكدا شەوی رابردوو بە بەرزبووەوەو ئێستا بە 60 دۆلارو 98 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادگای لێکۆڵینەوەی حللە، کە تایبەتە بە دۆسیەی دەستپاکی، فەر...
25/03/2021

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادگای لێکۆڵینەوەی حللە، کە تایبەتە بە دۆسیەی دەستپاکی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی بابل دەرکردوە، ئەمەش بەهۆی دەستکاریکردنی چەند پارچە زەویەک کە بەخشراوە بە کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بریندارانی جەنگ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دەستکاریکردنە لە گۆڕینی شوێنی زەوییەکان کراوە جیاواز لەو جێگایەی، کە حکومەت دیاریکردووه، هەروەها کۆمەڵێک ناوی دیکەش خزێنراوەتە ناو لیستەکەوە، کە لە دەرەوەی ناوە فەڕمییەکانن و لە ڕێگەی تیروپشکەوە ئەو زەویانەیان بۆ دەرچووه.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردووش، دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی تکریت و چەند ‏کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکان و شارەوانی سەڵاحەدین لەسەر گەندەڵی ‏دەستگیرکران

قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا هۆشداریی داوەتە سەرجەم پیشەوەر و کڕیارانی ئاسن و دەڵێت، ئاگاداریان دەکەنەوە کە لە ...
24/03/2021

قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا هۆشداریی داوەتە سەرجەم پیشەوەر و کڕیارانی ئاسن و دەڵێت، ئاگاداریان دەکەنەوە کە لە سنووری قەزاکەیان ماوەیەکە بە بیانووی ئاسن و فافۆن لە گوندەکانەوە تەلەفۆن دەکرێت بۆ کڕینی ئاسن، دوای سەردانی شوێنەکەش لەلایەن کەسانی "چەتە و رێگرەوە" هەوڵی لێسەندنی پارە و ئۆتۆمبێلی کڕیارەکە دەدرێت.

لە راگەیێندراوی قایمقامیەتی چەمچەماڵدا داوا لە دانیشتووانی سنوورەکە کراوە، لەکاتی هەر رووداوێکی لەو شێوەیەدا لە سنووری هەر ناحیەیەک بوون پەیوەندی بە هێزەکانی ناحیە یان بەڕێوەبەری ناحیەوە بکرێت، یاخود دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ یان JCC بکەن.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ ئەو مەبەستە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسانەدان و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

هەروەها دوو ژمارە مۆبایلی JCC لە راگەیێندراوەکەدا دانراون کە بریتین لە (07705047009 و 07501258214) بۆئەوەی خەڵک لەکاتی هەر رووداوێکی لەو شێوەیەدا پەیوەندییان پێوە بکات.

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when XeraNewz posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share