PDD.News

PDD.News Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from PDD.News, Media/News Company, .

دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەت دەكرێتەوە دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕای...
29/02/2024

دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەت دەكرێتەوە

دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، وادەیەكی دیاریكراویان داوا كردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كورستان، راوێژكارێكی سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت، ئەوان لە كۆبوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەكدان بۆ ئەوەی مەرسوومی سەرۆكایەتی تایبەت بە هەڵبژاردن دەربكەن، بەڵام تا ئێستا دەرئەنجامێكی گونجاویان دەستنەكەوتووە.

زیرەك كەمال، ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە دەنگی ئەمەریكای وت، "سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەك تایبەت بە دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن، كە بەرژەوەندی هەموو لایەكی تێیدا پارێزراوبێت."

ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وتیشی، "تا ئێستا نەگەشتووینەتە دەرئەنجامێكی گونجاو و لە تووێژداین بۆ ئەوەی لە ڕۆژ و كاتی گونجاودا ڕۆژی هەڵبژاردن دەستنیشانبكرێت."

لێدوانی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوادەخرێتهەتا دەرئەنجامی تەواوی یەک...
27/02/2024

لێدوانی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوادەخرێت
هەتا دەرئەنجامی تەواوی یەکلاکردنەوەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و گۆرانکاری لە بریارەکەی دادگا لەسەر کەمکردنەوەی کورسی پێکهاتەکان و تێهەڵچونەوەی دادگا لە بڕیارەکەدا دەزانرێت بە فشاری دەرەکی گەرنا ئاستەمە وازوو ڕۆژی هەڵ بژاردن دیاری بکرێت

بەڵام دواخستنی پرۆسەی هەلبژاردن پەکخستنی سیستەمی دیموکراسیە و دواجار دەنگی ڕەوایەتی دەنگدەر لەدەستدەدەن وە پێناچێت ڕەوشی حوکمڕانی بەم شێوویە بەردەوام بێت.

بەبڕوای ئێمە وەک پ.د.د ھەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی بە قۆناغێکی سەخت گوزەر دەکەن تەنهاڕێگا هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانەیە و دەبێت باوەرتان بە ڕیفۆرم و گۆڕانکاری ریشەیی لە سیستەمی پەرلمانی و هەلبژاردن و حوکومرانیدا هەبێت ،
کە بتوانێت لەم هەنگاوە مێژوییە هەرێم لەگێژاوێکی دەستوری و یاسای دەریکات گەر باوەرتان بەم گۆرانکاریە ریشەییە نەبێت پێدەچێت دەسکەوتەکانتان لەدەست بدەین.

کەژاڵ احمد عبدول رحمان
ڕێکخەری ئەکتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د
فەرەنسا

پەیامی ئەمرۆی سەرۆکی پ.د.د کێشەی کورد کێشەی نەتەوەو و نیشتیمان و کیانی سەربەخۆی ملۆێنان مڕۆڤی کوردە .گەر هەندێ لەسەرکردا...
27/02/2024

پەیامی ئەمرۆی سەرۆکی پ.د.د

کێشەی کورد کێشەی نەتەوەو و نیشتیمان و کیانی سەربەخۆی ملۆێنان مڕۆڤی کوردە .
گەر هەندێ لەسەرکردایەتی ئێستای کورد هەرچی مەلەفی کوردستانی و مافی نەتەوەی و خاک و سەربەخۆیی و مەلەفی پێشمەرگەو و ناوچەداگیرکراوەکان هەیە بچوکی کەنەوە لە فۆڕمی مووچەو بوجە ئەوا خیانەتێکی گەورە لە ئێستا و داهاتوی نەوەکانمان و نەتەوە و هەموو قۆناغەکانی شۆڕشی کورد دەکەن .؟
وەئەگەر بەم شێوازە سیاسەت بکەن ئەوا نەک ئێمە بەڵکوو نەوەکانی داهاتوشمان دەبێت 25 ساڵی تر شۆڕش بکەن بۆ بەدەست هێنانی مافەسەرەتاییەکانیان.

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

25/02/2024

چارەسەركردنى قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان هەرگيز
به ململانێی سیاسی چارەسەر ناكريت جیاوازی و ململانەی سیاسی تادێت پشکۆی ئاگر ی بەریەک کەوتنەکان زیاتر و زیاتر دەکات.

وتاری حەفتانە
بەدريژاى ميژووی مرۆڤایەتی لەنێو کۆمەڵگا جیاوازەکاندا هەركاتيك ڕەوشی سیستەمی سیاسی نێو کۆمەڵگا ئالؤز بووبێت ياخود لةباريكى نا ئاسایی گیرۆدەی کێشەی بنەرەتی بووبيت بؤته هؤى دروستبوونى هةموو جؤرەكانى قەيران بەدیاریکراوی قەیرانی تێگەیشتنی سیاسی و قەیرانی ئابوری و قەیرانی لێکترازانی شوناسی کۆمەڵایەتی وە دابڕانی تاک لە تێگەیشتنی ئاسانی بەرامبەر بە کایەکانی حوکومڕانی بەگشتی و روخانی ئیرادەی دەستەجەمعی پەرت بوون و لەھەمووشیان ترسباکتر بێمتمانە بوونی ھاوڵاتی بە ئەدای سیاسی و حوکومڕانی وڵاتەکەی خۆیی.

له ئيستاداو لە ھەرێمێکی وەك ھەرێمی كوردوستان بەدیاری کراوی لەدەیەی ڕابوردووە سیستەمی حوکومڕانی کوردی به دەس كؤمەليك قەیرانەوەدەنالينيت و چارەسەركردنى ئەم قەيرانانه هەرگيز به ململانئی سیاسی و یەکتر رەتکردنەوە چارەسەر ناكريت و هەرتێنەگەیشتنێکی سیاسی و بەریەککەوتنی جیاوازیەکان زیادبێت ئەوا تادێت سیستەمەکە لەقدەکات و ئامادەسازی لێکترازان و دووبەرەکی ھەڵوەشانەوەی حوکومڕانی و سیستەمی ئیدارەدان و دادوەری دێنێتە بەرھەم .

کەواتە بۆ يەكخستنەوە و پتەوكردنى نێومالى كورد و چارەسةركردنى كيشە قوڵەکانی تێنەگەیشتن و لێکترازانی سیاسی یەکەم هەنگاو قوربانیدانە بە بەرژەوەندی سیاسی و ئیداری بەرژەوەندی گشتی و ئەمن ئاسایشی وڵات دەبێت لەپيش هةموو بەرژەوەنديەكانەوە بێت كه تارادەيەكى زؤر هيچ ئەگەريك نيه كه هيچكام له حيزبه دەسەڵاتدارە كلاسيكەکانی ھەرێم ياخود لايەنه بەناو ئؤپزسيؤنەكان تواناى ئەمتێگەیشتن و دەستهەڵگرتنە لەبەرژەوەندی خۆیان و باش كردنەوەى ئةم دؤخەيان هەبيت .

بۆیە بە تێگەیشتنی من سەرەتا دەبێت لە ھەرێمی کورستاندا لەدوای هەڵبژاردن و دامەزراندنەوە و بەفەرمیناساندنی دامەزراوە سەرەکیەکانی وڵات پێویستە بە یاسا ریفرمی شوناسی حیزبی سیاسی و دیاری کردنی ئەجیندای سیاسەت بۆ حیزب و ڕێکخراوە مەدەنی حوکومیەکان بەگشتی بکرێت وە فۆرمێکی نوێ بۆ ئۆپۆزیسوێن بوون بەیاسا ڕێکبخرێت کە کار و ئەجیندای سیسیان چیە و دەبێت ببنە خاوەنی بیرۆژەی ڕوون ئاشکرا تا کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردنی وڵات و سیستەمی سیاسی و حوکومڕانی ئیدی بە پڕۆژە یان ڕەخنەی بنیاتنەر بێت یان هەر جۆرە ستراتیژێکی سیاسی روون بێت کە لەبەرژەوەندی گشتی کاربکرێت.

بەشێوەیەکی کە موڕاڵی سیاسی یان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر بارودۆغێکی ئاسای و نا ئاسای کاریگەری ئەرێنی دانێن لەسەر ڕەوشی کۆمەڵگا و تاک چونکوم لەراستیا لەسەردەمی دروست بوونی گۆران وە یەکەم هەنگاوی دروست بوونی ئۆپۆزیسوێن لەهەرێمی کوردستان لە هەر روداوێکی نەخوازراو و هەر قەیرانێکدا نەیان توانی ببنە فاکتەری پارێزگاری لە ئارامی و بەشێکبن لە تێگەیشتنی کاروباری راستەقینەی ئۆپۆزیوێن بەڵکوو بە پێچەوانەوە ھەرپشکۆیەک بپشکوێت ئۆپۆزیسوێن دەیگەشێنێتەوە و گروتینی بەریەککەوتن تارادەی سنوربەزاندن و تێکدانی سایکۆلۆژی کۆمەڵگا دەکاتە ستراتیژ و بەرھەمی مرۆڤی توند بێ بەرنامەو پرۆژە دەخوڵقێنێت و شەقامەکانیان پڕکردوە لەجوێن و سوکایەتی و بەریەک کەوتنیناعەقڵانی دەمەوێت بەروونی بڵێم دەسەڵات و ئۆپۆزیسوێن کۆمەڵگایان جۆشداوە بە شەری بەرژەوەندی و دەستکەوتی خۆیان بێئەوەی هەست بە بەرپرسیاری پاراستنی بەرژەوەندی گشتی بکەن ،

لەکاتێکا دەسەڵاتیش وەک جەمسەری سەرەکی بەرێوبردنی وڵات بەشێوەیەکی روون و شەفاف کار بۆ ریفۆرمی سیاسەتی خۆی بکات و لەئاست داوا و ویست و قەبارەی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ھاوڵاتی بێت وە لەھەمان کات بەردەوامبێت لەریفۆرمی سیاسی و ستتراتیژی بەرێوە بردنی وڵات لە دیدێکی نوێی سیاسی و حوکومڕانیدا دەنا ئەمەی ئێستا ھەیە بۆخۆی زەمینە لەبار دەکات بۆ لەبارچونی سیستەمی سیاسی ھەرێمایەتی لە عێراقدا. ولەباربردنی هەرێمی کوردستان وەک ئەزممونی حوکومڕانی خۆیی کوردی .


ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

23/02/2024
ڕێکخەری گشتی پ.د.د پرسەنامە ئاراستەی جەنابی سەرۆک بەرزانی دەکاتبِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ                 ...
23/02/2024

ڕێکخەری گشتی پ.د.د پرسەنامە ئاراستەی جەنابی سەرۆک بەرزانی دەکات

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

پرسەنامە
هێژا جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی) خوشکی جەنابتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەین و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین.

لە خوای مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبر و ئارامی بە جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزتان ببەخشێت و دوایین خەم و ناخۆشی بێت بۆ جەنابتان خانەوادە
سەربەرزەکەتان

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی
٢٣ شوباتی ۲۰۲٤

پەیامی سەرۆکی پ.د.ددادگای فیدڕاڵی و سیناروێکان دژی هەرێمی کوردستان. یەشتا کۆتایییان نەهاتوە   چونکوم سیناروێکە  ئیقلیمیە...
23/02/2024

پەیامی سەرۆکی پ.د.د

دادگای فیدڕاڵی و سیناروێکان دژی
هەرێمی کوردستان. یەشتا کۆتایییان نەهاتوە چونکوم سیناروێکە ئیقلیمیە و ئامانج لێی لاوازکردن و پوکانەوەی هەرێمی کوردستان بە یاسایی

من پێم وایە دادگای فیدڕاڵی عێراق خەسڵتە دەستوری و یاساییەکانی لەدەست داوەو بۆتە جێگەی جێبەجێ کردنی ئەجیندای بەرژەوەندی سیاسی دەرەکی و ناوخۆییەکانی دژە هەرێمی کوردستان .

وەک جۆن لە ڕابوردوو کەسانێک کورد بوون و ئەندام پەرلەمانە جاش مۆدێرنەکانی عێراقی نوێ بوون بە ئاشکرا دژی بەرژەوەندی هاوڵاتی کوردستان چبوونە سەنگەری براشیعیە ئێرانیەکان و دژی قەوارەی هەرێم و بەرژەوەندیە سیاسی و ئەمنی و ئابوریەکانی هەرێمی کوردستان سەنگەریان گرتبوو .!

ئێستاش سیناروێکانی دژە هەرێم یەشتا تەواو نەبووە و جەند سەرکردەیەکی بازرگانی کورد شیعی ئێرانی یەشتا پێیان وایە بەلاواز کردن و گرفت دروست کردن لەڕێگەی دادگای فیدڕاڵی ئاراستە کراو دەتوانن سەرکەوتوبن لە ململانیە سیاسیەکانیان لە هەرێمی کوردستان بۆیە هەتا سەرکردەی جاش مۆدێرنی عێراقی کوردی چونیان بۆ بەغدا و تاران زیاد بکات بە بڕوای من بە قورسایی و ڕێژەی سەردانەکانیان گرفت بۆ رەوشی سیاسی و ئابوری و ئەمن و ئاسایشی دژی هەرێمی کوردستانیش زیاد دەبێت .

تیمی
مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
راگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخەری گشتی پ.د.د

پ.د.د وەک هێزێکی سەربەخۆ کاری سیاسی و ڕێکخراوەی خۆی کردوە و بەردەوامە نەچۆتە ژێر هەیمەنەی هیچ  هێز و لایەنێک بەتایبەت دە...
22/02/2024

پ.د.د وەک هێزێکی سەربەخۆ کاری سیاسی و ڕێکخراوەی خۆی کردوە و بەردەوامە نەچۆتە ژێر هەیمەنەی هیچ هێز و لایەنێک بەتایبەت دەسەڵات نە لەبەرژەوەندی دەسەڵات نە هەماهەنگی کاری سیاسی کردوە ئەوەی لەرابوردوو رویداوە تەنها ئەزموونێکی سیاسی بووە و دووبارە نابێتەوە.!

تیمی
کەژاڵ احمد عبدول رحمان
بەرپرسی ئەکتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د

بەرپرسی پەیوەندیەکانی پ.د.د ڕایگەیاند پ.د.د ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنپ.د.د هەموو ئامادەکاریەکی بۆ ئەرگەری  ئەنجامدانی هەڵبژا...
21/02/2024

بەرپرسی پەیوەندیەکانی پ.د.د ڕایگەیاند پ.د.د ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

پ.د.د هەموو ئامادەکاریەکی بۆ ئەرگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردوە و چاوەری دەکرێت لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
پارتی دیموکراسی دادپەروەری سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بخات لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان .

کەژاڵ احمد عبدول رحمان
ڕێکخەری ئەکتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د
فەرەنسا

دادگای فیدراڵی شێوازی هەڵبژاردنی لە هەرێم گۆڕی و واقیعێكی نوێی هێنایە كایەوە:- لەمەودوا پەرلەمانی كوردستان (100) كورسی د...
21/02/2024

دادگای فیدراڵی شێوازی هەڵبژاردنی لە هەرێم گۆڕی و واقیعێكی نوێی هێنایە كایەوە:
- لەمەودوا پەرلەمانی كوردستان (100) كورسی دەبێت
- (11) كورسی كۆتایكانی هەڵوەشاندەوە
- هەرێمی كوردستانی كردە (4) بازنەی هەڵبژاردن
- لەمەودوا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەڕێوە دەبات.

ئیتر گۆڕەپانەكە كراوەیە بۆ هەر هێزێك ئەسپی خۆی تاوبدات

🔴 ئەمڕۆ (٢١-٠٢-٢٠٢٤ ) دوای چەندین دانیشتن و کۆبوونەوە، دواجار دادگای فیدراڵی عێراق بە سەرۆکایەتی جاسم محەمەد عەبود سەرۆ...
21/02/2024


🔴 ئەمڕۆ (٢١-٠٢-٢٠٢٤ ) دوای چەندین دانیشتن و کۆبوونەوە، دواجار دادگای فیدراڵی عێراق بە سەرۆکایەتی جاسم محەمەد عەبود سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق، لەبارەى سکاڵاى یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان‌و پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم کۆبووەوە و تێیدا دادگای فیدراڵی بە چەند بریارێک و ناچار کردنی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەکەی کۆتای پێهینا .
ئیرادە :
💢 بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بریتین لە :
🔻 ناچارکردن و پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە بە دابین کردن و سەرف کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم لە رێگەی بانکە فیدراڵیەکانی عێراقەوە .
🔻 ناچارکردنی حکومەتی هەریم بە ڕێگەدان بە چاودێری دارای حکومەتی فیدراڵی بۆ ووردبینی کردن .
🔻 دەبێت سەرۆک وەزیرانى عێراق گەرەنتى قوت‌و موچەى موچەخۆرانى هەرێم بکات .
🔻 ناچارکردنی حکومەتی هەرێم لە ڕەخساندنی یەکسانی لە دابەشکردنی داهات و سامانی گشتی بە پێی ماددەکانی ١١٦ و١١٧ ی دەستوری عێراق .
🔻 پێویستە حکومەتى هەرێم زانیاریی ورد لەبارەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ڕادەستى حکومەتى عێراق بکات‌و داهاتى هەرێمى کوردستانیش بە نەوتى‌و نانەوتىەوە مانگانە بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق .
🔻 پێویستە بەگوێرەى یاساى بودجەى ئەمساڵ‌و ساڵانى داهاتوو هەماهەنگى بکرێت بۆ جێبەجێکردنى یاساى بودجە،
🔻 پێویستە ڕێکارى یاسایی بگیرێتەبەرو موچەخۆران لەشوێنى خۆیان موچە وەربگرن .
🔴 لەبارەی هەڵبژاردن و پرسی کورسی کۆتاکان و بازنەکانی هەڵبژاردن

🔻یاساى هەموارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان‌و کۆمسیۆنى هەڵبژاردن‌و ڕاپرسى هەرێمى کوردستانى هەڵوەشاندەوە
هەڵبژاردنى بەسەر چوار بازنەدا دابەشکرد.

🔻 هەڵوەشاندنەوەی ١١ کورسی کۆتاکان، واتا بە پێی بریارەکە چیتر پەرلەمانی کوردستان دەبێت لە ١٠٠ کورسی پەرلەمانی پێک بێت و ڕێگەنادرێت هیچ کورسیەک بەناوی کۆتاوە بۆ پەرلەمان زیاد بکرێت
🔻 ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم لە لایەن کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە دەبێت

🔻 دادگای فیدرالی دەلێت "بڕیارەکانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵی جێبەجێکراو دەبێت‌و هیچ تانەیەکى لێنادرێت"

هۆکارەکەی ئاشکرا بووکارکردن لەشەقامی ۱۰۰ مەتری سێمانی بەیەکجاری وەستنوەئەبوبەکر تەیب حەسەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئەندازی...
13/02/2024

هۆکارەکەی ئاشکرا بوو
کارکردن لەشەقامی ۱۰۰ مەتری سێمانی بەیەکجاری وەستنوە

ئەبوبەکر تەیب حەسەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئەندازیاری پرۆژەکە ڕایگەیاند، تا ئەمڕۆ لە 51%ی قۆناغی یەکەمی تەواو بووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجە پڕۆژەکە ڕاگیراوە و کاتی تەواوبوونی نازانرێت.

ئەوە چارەنووسی هەموو ئەوانەیە کە ویستویانە سلێمانی بشێوێنن و چارەنوسی هەموو گەندەڵ و دز و زۆردارێکە.کوشتنی مفەوەز  شەماڵ...
11/02/2024

ئەوە چارەنووسی هەموو ئەوانەیە کە ویستویانە سلێمانی بشێوێنن و چارەنوسی هەموو گەندەڵ و دز و زۆردارێکە.

کوشتنی مفەوەز شەماڵ
کادری خوێری و دەست ڕۆیشتوی بەعس
لاشەکەی زیاد لەڕۆژێ بە ھەڵواسرا وەی مایەوە لەبەرسەرا..

سلێمانی قەت ناهەقی قبوڵ نەکردوە ئیتر ستەمکارەکە کوردبێت یان عەرەب
ئێستا چەندھا مفەوەز شەماڵ ھەیە

چەندە زۆڵە کوردو خۆفرۆش گورگن لەپیستی مەردا خۆیان شاردۆتەوە ڕاوکردنیا ن نزیك بۆتەوە

هۆشداری لە روودانی کارەسات دەدات لە سلێمانیهەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی:فەوتانی ساڵێکی خوێندن کارەساتی زۆر دەهێنێتە...
10/02/2024

هۆشداری لە روودانی کارەسات دەدات لە سلێمانی

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی:
فەوتانی ساڵێکی خوێندن کارەساتی زۆر دەهێنێتە کایەوە، پێویستە پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە.

10/02/2024

ناھۆشیاری مرۆڤ ژینگەیەکی بێئیرادە دێنێتە بەرهەم
و هۆشیاری تاک دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

وتاری حەفتانە
یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین و ترسناكترین كێشه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌ له‌ ده‌ستدانی‌ قودره‌تی‌ وشەی “نا” وتنه‌ لای‌ مرۆڤه‌كانی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ بەدەنگی هەموو دەهۆڵێک هەڵدەپەرن و بێئەوەی خوێندنەوەیەک بۆ بارگراوەندە ئایدۆڵۆژیایەکە بکەن ئەمە کێشەیەکی وەهایە کە رادەی هۆشیاری تاک دەخاتە ژێر پرسیارەوە . ئه‌وان به‌ سانایی ملكه‌چی‌ هه‌ر گروپ و ئایدۆلۆژیاییه‌كی‌ سیاسی ده‌بن، كه‌ به‌ناوی‌ ئه‌وانه‌وه‌ قسه‌ بكات و له‌بری‌ ئه‌و بیر بكاته‌وه‌و بڕیار بدات، ترسناكی‌ ئه‌م دۆخه‌ش له‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌میشه‌ زه‌مینه‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ عه‌قڵی‌ ده‌سته‌جه‌معی‌ و گروپی‌ ئایدۆلۆژی و بیرێکی رادیکاڵی تونرەوی ده‌ڕه‌خسێنێت. هه‌میشه‌ له‌م بارو دۆخانه‌دا كۆیله‌ییی‌ و گه‌ردن كه‌چی‌ چاره‌نوسی‌ مرۆڤه‌كانه‌و، له‌ بری‌ گه‌شتن به‌ ئازادی‌ و سه‌رفرازی‌ دیل بون و زه‌لیل بون به‌ به‌رهه‌م دێت.

له‌ ده‌ستدانی‌ ئیراده‌ی‌ تاكه‌ كه‌سی‌ و نه‌بونی‌ بوێری‌ دروستكردنی‌ دونیایه‌كی‌ جوانی‌ دڵخواز لای‌ مرۆڤه‌كانی‌ ئێمه‌، ئه‌وانی‌ گیرۆده‌ی‌ ته‌سلیم بون به‌ گروپ و ئایدۆلۆژیا سیاسیه‌ جیاوازه‌كان كردوه‌، ئه‌و ده‌سته‌و گروپ و ئایدۆلۆژیانه‌ش ره‌وایه‌تی‌ خۆیان له ره‌زامه‌ندی‌ تاكه‌كان به‌ده‌ست هێناوه‌و.
به‌مه‌ش ده‌سته‌و گروپه‌كانیش به‌ سود وه‌رگرتن له‌ گوێ رایه‌ڵی‌ تاكه‌كان و به‌ده‌ست هێنانی‌ متمانه‌و ره‌زامه‌ندی‌ ئه‌وان سه‌رقاڵی‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ خۆیان ده‌بن. ململانێی‌ نێوان ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ش ده‌بێته‌ ململانێ و كێشمه‌كێشی‌ نێوان سه‌رجه‌م تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا. تاكه‌كان له‌ ژێر هه‌ژمونی‌ عه‌قڵی‌ ده‌سته‌جه‌معی‌ و ئایدۆلۆژیای‌ رادیکاڵیدا باڵاده‌ستە ئه‌و شه‌ڕو ململانێ یه‌ وه‌كو شه‌ڕێكی ره‌سه‌نی‌ خۆیان چاو لێ ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتنیان بە پیرۆز و رەوای حەقی تاک و خاوەنی ئیرادەیان دەزانن کەلەکاتێکا ئەمە جۆرێکی بەکەم تەماشا کردنی تاک کۆمەڵاگایە کە یاریەکی سیاسی لەسەر ئیرادەو هپشیاریان دەکرێت بەبێ ئەوەی درکی پێبکەن .

شه‌ڕو ململانێ یه‌ش وه‌كو ئامانجی‌ ئینسانی‌ خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ (ئێریك فرۆم) گه‌وره‌ ده‌رونشیكاری‌ ئه‌ڵمانی‌ و بیرمه‌ندی‌ نه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ قوتابخانه‌ی‌ فرانكفۆرت ئه‌و دۆخه‌ی‌ مرۆڤ به‌ (هه‌ڵهاتن له‌ ئازادی‌ یاخود ترس له‌ ئازادی‌) ناوزه‌د ده‌كات. ئه‌و له‌ روانگه‌ی‌ ده‌رونشیكاریه‌وه‌ ئه‌و دۆخه‌ بۆ ترسی‌ مرۆڤه‌كان له‌ گرتنه‌ئه‌ستۆی‌ كرده‌ی‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌ و بڕیار دان ده‌گێڕێته‌وه‌، له‌ قۆناغی‌ دوه‌می‌ “من”دا “منی‌ باڵا- ، كه‌ بریتییه‌ له‌ قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاری‌ و به‌جێهێشتنی‌ قۆناغی‌ منداڵی‌ “منی‌ بچوك”. فرۆم توێژینه‌وه‌ له‌ زه‌مینه‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی‌ ئایدۆلۆژیای‌ فاشیه‌ت (نازی‌) له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌دات و هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌ سامناكه‌ – كه‌ دواتر گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی‌ به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هێنا – بۆ تێكشانی‌ كه‌سێتی‌ تاكی‌ ئه‌ڵمانی‌ و وێران بون و داڕمانی‌ دۆخی‌ سایكۆلۆجی‌ ئه‌وان ده‌گێڕێته‌وه‌. فرۆم وا لێكده‌داته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ له‌ قۆناغی‌ منداڵیدا هیچ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی‌ له‌سه‌ر شان نیه‌، دایك و باوك یاخود گه‌وره‌كان ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن بۆیه‌ منداڵ هه‌میشه‌ ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ره‌.

به‌ڵام كاتێك ئه‌و منداڵه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت و به‌ ژیانی‌ نێو كۆمه‌ڵگا ده‌بێت و قۆناغی‌ منداڵی‌ جێ ده‌هێڵێت، چیتر ناتوانێ‌ ئازادانه‌ ره‌فتار بكات. عه‌قڵ و ئاوه‌زی‌ گه‌شه‌ده‌كات، چیتر ئه‌و تاكێكی‌ ئازاد و بێ ده‌ربه‌ست نیه‌،
به‌ڵكو ئیتر ئه‌و درك به‌ مانای ره‌فتارو به‌رئه‌نجامی‌ كرداره‌كانی‌ ده‌كات، بۆیه‌ هه‌ست ده‌كات كه‌ ئه‌و به‌رپرسیاره‌ له ره‌فتار و كرداره‌كانی‌. لێره‌وه‌ ئه‌و روبه‌ڕوی‌ دو ئه‌ركی‌ قورس ده‌بێته‌وه‌ كه‌ پێشتر لێی‌ بێ به‌ری‌ بوه‌ ئه‌وانیش بڕیاردان و به‌رپرسیاریه‌تین، له‌و روانگه‌ی‌ كه‌ ئه‌و زۆر له‌م دو ئه‌ركه‌ ده‌ترسێت و ده‌سڵه‌مێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌‌وڵی‌ ده‌رباز بون لێیان ده‌دات،

به‌م پێ یه‌ش ته‌سلیمی‌ هه‌ر كه‌س و گروپ و لایه‌نێك ده‌بێت له‌ بری‌ ئه‌و ئه‌و ئه‌ركانه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، لێره‌شه‌وه‌ ئایدۆلۆژیا فێڵی‌ خۆی‌ ده‌كات و به‌ناوی‌ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌و ئه‌ركانه‌وه‌ ئیراده‌ی‌ تاكه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كات و له‌ بری‌ ئه‌وان بڕیار ده‌دات، تاكه‌كانیش به‌ گه‌رمیه‌وه‌ پێشوازی‌ له‌و ئایدۆلۆژیا گشتگیرانه‌ ده‌كه‌ن و ملكه‌چ و گوێ رایه‌ڵیان ده‌بن، به‌مه‌ش زه‌مینه‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ تۆتالیتاریه‌ت له‌بار ده‌بێت.ئایدۆلۆژیای‌ تۆتالیتار ده‌بێته‌ عه‌قڵی‌ سه‌رجه‌م تاكه‌كان و له‌ بری‌ ئه‌وان پلانی‌ ژیانی‌ نێو كۆمه‌ڵگا ده‌كێشێت. به‌ڵام له‌ دۆخی‌ ئاماده‌یی چه‌ند ئایدۆلۆژیایه‌كی‌ باڵاده‌ست و چه‌ند ده‌سته‌و گروپێكی‌ خاوه‌ن نفوزی‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌، تاكه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و ئایدۆلۆژیاو ده‌سته‌و تاقمه‌دا دابه‌ش ده‌بن، هه‌ر یه‌ك له‌وان مل كه‌چی‌ یه‌كێك له‌و گروپ و ئایدۆلۆژیایانه‌ ده‌بێت، و دونیا ناسی‌ خۆی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌وه‌ وێنا ده‌كات كه‌ گوێ رایه‌ڵی‌ بوه‌ .

به‌مه‌ش ده‌سته‌و گروپه‌كانیش به‌ سود وه‌رگرتن له‌ گوێ رایه‌ڵی‌ تاكه‌كان و به‌ده‌ست هێنانی‌ متمانه‌و ره‌زامه‌ندی‌ ئه‌وان سه‌رقاڵی‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ خۆیان ده‌بن. ململانێی‌ نێوان ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ش ده‌بێته‌ ململانێ و كێشمه‌كێشی‌ نێوان سه‌رجه‌م تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا. تاكه‌كان له‌ ژێر هه‌ژمونی‌ عه‌قڵی‌ ده‌سته‌جه‌معی‌ و ئایدۆلۆژیای‌ باڵاده‌ست ئه‌و شه‌ڕو ململانێ یه‌ وه‌كو شه‌ڕێكی ره‌سه‌نی‌ خۆیان چاو لێ ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتنیان له‌و شه‌ڕو ململانێ یه‌ش وه‌كو ئامانجی‌ ئینسانی‌ خۆیان ده‌بیننه‌وه‌.

لێره‌وه‌ وشیار بونه‌وه‌ی‌ تاكه‌كان و ئاگادار بونیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ و ده‌ستكه‌وته ره‌سه‌نه‌كانی‌ خۆیان و ناسینی‌ خۆیان وه‌كو مرۆڤی‌ ئازادی‌ به‌ ئیراده‌ی‌ خاوه‌ن كه‌رامه‌ت، پێشمه‌رجی رزگاربونی‌ عه‌قڵی‌ ئه‌وانه‌و سه‌ره‌تای‌ ده‌سپێكی‌ چاولێكردنی‌ ئامانجه‌ ئینسانیه‌ پیرۆزه‌كانی‌ خۆیانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئازاد و ملكه‌چ نه‌بون. سه‌ره‌تای‌ ئاشنابونی‌ ئه‌وانه‌ به‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و وێنا كردنی‌ مرۆڤه‌ وه‌كو بویه‌كی‌ خاوه‌ن عه‌قڵی‌ خاوه‌ن كرده‌ی‌ ئینسانی‌، ئاشنابونه‌ به‌ مرۆڤێك كه‌ به‌ كرده‌ی‌ ئازادانه‌ی‌ خۆی‌ مێژوی‌ خۆی‌ ده‌خوڵقێنێت. گرنگه‌ خه‌ڵك وه‌كو گشت و تاك هه‌ند هه‌میشه‌ نازكاری‌ پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ خۆی‌ بێت و به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخی‌ خۆی‌ بكات. به‌مه‌ش زه‌مینه‌ی‌ خولقاندنی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ دڵخواز له‌بار ده‌بێت بۆ دەرفەت دان بەتاک بۆ بیرکردنەوەو بەهامان شێوە بۆ خەفەکردنی رادەی هۆشیاری تاک لەئاست بیرکردنەوە جیاکردنەوەدا.

ڕێکخەی گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

پەیامی سەرۆکی پ.د.دیەکگرتوی ختابی سیاسی کورد دەتوانێت ئەم دۆخە تێپەڕێنێ.؟ئەگەر کورد توانی ئەم دۆخە تێپەڕێنێت دوای قۆنەغە...
04/02/2024

پەیامی سەرۆکی پ.د.د

یەکگرتوی ختابی سیاسی کورد
دەتوانێت ئەم دۆخە تێپەڕێنێ.؟

ئەگەر کورد توانی ئەم دۆخە تێپەڕێنێت دوای قۆنەغەکە دەبێت بیر لە کیانێکی هاوبەش و تێگەیشتنێکی یەکگرت و لەفۆڕمی نەتەوەدا بکاتەوە بۆ سەرجەن لایەنە سیاسیەکان تا دوژمنان نەتوانن سود لەپەرت بونی کورد لایەنە سیاسیەکان بکەنەوە.؟

تیمی
مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
تیمی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری سێنتراڵی سلێمانی پ.د.د
ڕاگەیاندنی م.ڕێکخەری گشتی پ.د.د

لە یادی ۱ ی شوباتدروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانتەندروستی باش بۆ برینداری جەستەیی و مەعنەوی ئەو کارەساتەلەبیرتان بێ دوژمن جی...
01/02/2024

لە یادی ۱ ی شوبات
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان
تەندروستی باش بۆ برینداری جەستەیی و مەعنەوی ئەو کارەساتە

لەبیرتان بێ دوژمن جیاوازی لە نێوان سیاسیەکان و حیزبەکان ناکا بۆ لەناوبردنمان چونکە ئەوان وەک کورد تەماشامان دەکەن بۆیە:
با تەبا بین لە نێوخۆمان
با یەکڕیز بین
با بەرژەوەندی نەتەوە و نیشتیمان لە پێشەوە دابنێین

ــــ
In the memory of 1st of February

May the souls of the martyrs Rest In Peace
Hope good health for the physically and psychologically wounded in this brutal su***de bombing

کەژاڵ احمد عبدول رحمان
مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
ڕێکخەری ئەکتی پەیوەندیەکانی پ.د.د
فەرەنسا/۱ی شوباتی ۲٠۲٤

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی باڵاپۆشییەوەک و کەسێکی باڵاپۆش حەزدەکەیت لە ساڵی ۲٠۲٤ کام هاوڕێت ببێتە باڵاپۆش تاگی بکە؟
01/02/2024

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی باڵاپۆشییە
وەک و کەسێکی باڵاپۆش حەزدەکەیت لە ساڵی ۲٠۲٤ کام هاوڕێت ببێتە باڵاپۆش تاگی بکە؟

پەیامی سەرۆکی پ.د.ددادگای فیدڕاڵی و سیناروێکان دژی هەرێمی کوردستان. یەشتا کۆتایییان نەهاتوە   چونکوم سیناروێکە  ئیقلیمیە...
28/01/2024

پەیامی سەرۆکی پ.د.د

دادگای فیدڕاڵی و سیناروێکان دژی
هەرێمی کوردستان. یەشتا کۆتایییان نەهاتوە چونکوم سیناروێکە ئیقلیمیە و ئامانج لێی لاوازکردن و پوکانەوەی هەرێمی کوردستان بە یاسایی

من پێم وایە دادگای فیدڕاڵی عێراق خەسڵتە دەستوری و یاساییەکانی لەدەست داوەو بۆتە جێگەی جێبەجێ کردنی ئەجیندای بەرژەوەندی سیاسی دەرەکی و ناوزۆییەکانی دژە هەرێمی کوردستان .

وەک جۆن لە ڕابوردوو کەسانێک کورد بوون و ئەندام پەرلەمانە جاش مۆدێرنەکانی عێراقی نوێ بوون بە ئاشکرا دژی بەرژەوەندی هاوڵاتی کوردستان چبوونە سەنگەری براشیعیە ئێرانیەکان دژی قەوارەی هەرێم و بەرژەوەندیە سیاسی و ئەمنی و ئابوریەکانی هەرێمی کوردستان سەنگەریان گرتبوو .!

ئێستاش سیناروێکانی دژە هەرێم یەشتا تەواو نەبووە و جەند سەرکردەیەکی بازرگانی کورد شیعی ئێرانی یەشتا پێیان وایە بەلاواز کردن و گرفت دروست کردن لەڕێگەی دادگای فیدڕاڵی ئاراستە کراو دەتوانن سەرکەوتوبن لە ململانیە سیاسیەکانیان لە هەرێمی کوردستان بۆیە هەتا سەرکردەی جاش مۆدێرنی عێراقی کوردی چونیان بۆ بەغدا و تاران زیاد بکات بە بڕوای من بە قورسایی و ڕێژەی سەردانەکانیان گرفت بۆ رەوشی سیاسی و ئابوری و یەمن و ئاسایشی دژی هەرێمی کوردستانیش زیاد دەبێت .

تیمی
مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
راگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخەری گشتی پ.د.د

لە سلێمانی بەفر شاخی گۆیژە و ئەزمڕی سپیکردووە
25/01/2024

لە سلێمانی بەفر شاخی گۆیژە و ئەزمڕی سپیکردووە

بەپەلەتەیف سامی بۆ ئاوات شێخ جەناب: شەریف ناوێک لە سێ وەزارەت دەوام دەکات و شەهیدیش بووە.
24/01/2024

بەپەلە
تەیف سامی بۆ ئاوات شێخ جەناب: شەریف ناوێک لە سێ وەزارەت دەوام دەکات و شەهیدیش بووە.

23/01/2024

له‌ سه‌د ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا کورد
نه‌یزانیوه‌ سیاسه‌ت بکات ئەوەی کردوێتی جۆرێک بووە لە خۆگونجاندن و دڵڕازیکردنی داگیرکەرانی کورد .

ئێمه‌ی کورد هێشتا له‌و ڕاستیه‌ تاڵه‌ حاڵی نه‌بووین که‌ سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی و هێز چوارچێوه‌که‌ی دیاری ده‌کات ، نه‌ك ئه‌خلاق و په‌یمان .کورد هه‌میشه‌ هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌کانی پڕ بوون له‌ تێگه‌یشتنی ئه‌خلاقی و سۆزداری و خۆشخه‌یاڵی ، داخۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆمان له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گوزه‌رێن ، به‌شی ئه‌وه‌نده‌ سه‌ریان پێوه‌ ده‌مێنێت ، لایه‌کی تر کڵاوێکی تر، بکاته‌ سه‌ریان؟!

لە سەدساڵی پێشودا کورد و سیاسیەکانی کەسنەما ده‌ست به‌ پشتوێنه‌که‌یه‌وه‌ نه‌گرێت ،تا به‌شکم به‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی خۆی بگات و ئه‌میش وه‌ك باقی خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه‌ ، له‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌می جیهانیدا خاوه‌ن ساتۆ و قه‌واره‌ی سیاس سه‌ربه‌خۆیی خۆییبیت.

سه‌رنج بده‌ن:
- که‌ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی گڵۆڵه‌ی که‌وته‌ لێژی ، به‌شێك له‌ سیاسی و ڕؤشنبیره‌کانی کورد به‌ هه‌لیانزانی و له‌گه‌ڵ به‌ریتانیایی مه‌زندا په‌یوه‌ندیاگرت و که‌وتنه‌ جموجوڵی سیاسی له‌ دژی عوسمانیه‌کان . به‌ڵام که‌ ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کان له‌ گۆڕ نرا ، ئینگلیزه‌کان له‌ لۆزاندا به‌ چه‌ند بۆندی بازرگانی کوردیان فرۆشته‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ره‌!

- له‌ ئێران ، له‌ گه‌رمه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و ئاکامه‌کانیدا ، کورده‌کان په‌یوه‌ندیان به‌ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جارانه‌وه‌ کردووبوو ، ئومێدێکی گه‌وره‌یان به‌ سیاسه‌ته‌کانی هه‌بوو. به‌ڵام سۆڤیه‌تیه‌کان ئاوات و ئامانجی میلله‌تێکیان گۆڕیه‌وه‌ به‌ بۆندێك نه‌وتی ئێران و ئه‌وه‌ بوو شا توانی کۆماری تازه‌ له‌ دایك بووه‌که‌ی کورد سه‌ربڕێ و سه‌رکرده‌کانیشی له‌ سێداره‌ بدات!

- له‌عێراق کاتێك کورده‌کان له‌وه‌ نائومێد بوون حکومه‌تی ناوه‌ندی هیچ مافێکیان بسه‌لمێنێت ، له‌گه‌ڵ شاو ساواك هاوپه‌یمانیان پێك هێنا له‌ دژی حکومه‌تی عێراقی ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی شا به‌ ئامانجه‌کانی خۆی گه‌یشت و له‌ ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زائیردا کوردی فرۆش له‌ به‌رامبه‌ر ( شط عرب) دا ، نسكۆ به‌ سه‌د و په‌نجا هه‌زار پێشمه‌رگه‌ و جوڵانه‌وه‌که‌ی کرا.

- له‌ سوریا کورده‌کانی تورکیا هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د پێکهێنا له‌ دژی تورکیا ، به‌ڵام ئه‌سه‌د له‌به‌رامبه‌ر کرانه‌وه‌ی سنوری بازرگانی و هه‌ڵگرتنی خاڵی گومرگی کورده‌کانی فرۆشت . ئه‌وه‌بوو ئۆجه‌لانی وه‌ده‌رنا و سه‌ره‌نجام له‌م گه‌ردوونه‌ فراوانه‌دا خێمه‌یه‌کی په‌نابه‌ری پێنه‌بڕاو ، ده‌ستگیر کرا!

- کاتێك که‌ ئه‌مه‌ریکا عێراقی داگیرکرد جگه‌ له‌ کورده‌کان هاوپه‌یمانێکی نه‌بوو له‌ ناوچه‌که‌دا ، نه‌ك له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ هیچ شوێنێك سه‌ربازی ئه‌مریکی ناتوانێت بێچه‌ك به‌ ناو هاوڵاتیاندا بسوڕێته‌وه‌ له‌ کوردستاندا نه‌بێت ، به‌ڵام کاتێك کورده‌کان له‌ ڕاپرسیه‌کدا داوای سه‌ربه‌خۆییانکردوو تورکیا ، عێراق و ئێرانی دوژمنی ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ ، ئه‌مه‌ریکا وه‌ك نه‌ بای دیبێت و نه‌ بۆران ، پشتی کرده‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌!

- له‌ سوریا ئه‌مه‌ریکا جگه‌ له‌ کورده‌کان هیچ دۆستێکی نه‌ له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌ و نه‌ له‌نێو به‌ ناو ئۆپۆزسیۆنه‌که‌یدا هه‌یه‌ . که‌چی کاتێك به‌به‌رچاوی دنیاوه‌ تورکیا به‌ هاوکاری داعش و قاعده‌ و باقی جڕوجانه‌وه‌ ئیسلامیه‌کان په‌لاماری عه‌فرین ده‌دات ، ئه‌مه‌ریکا و جیهان خۆیان ده‌که‌ن به‌ که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت!

ئه‌مه‌ریکا بۆ قه‌شه‌یه‌ك ئاماده‌یه‌ تا ئاستی تێکدانی په‌یوه‌ندیه‌ مێژوویه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیایی کۆنترین ئه‌ندامی ناتۆدا بڕوات و گورزێکی کوشنده‌ له‌ ئابوری تورکیا بدات ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئاواره‌بوون له‌ ده‌ستدانی ژیان و کاری و ماڵی ده‌یان هه‌زار کوردی هاوپه‌یمانیدا ، مێشێك میوانی نیه‌!

- له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی هه‌ژموونی هێزه‌ جیهانی و ناوچه‌یه‌کاندا له‌ چه‌ند مانگی داهاتودا ، قه‌یرانی سوریا به‌جۆرێك له‌ جۆره‌کان یه‌کلای ده‌کرێته‌وه‌ . داخۆ ئه‌مجاره‌ش کێ و له‌ به‌ چه‌ند قوربانی و ئامانجه‌کانی ئێمه‌ بفرۆشێت ؟!

له‌ سه‌د ساڵی ڕابردوودا کورد نه‌یزانیوه‌ سیاسه‌ت بکات . ئێمه‌ هێشتا له‌و ڕاستیه‌ تاڵه‌ حاڵی نه‌بووین که‌ سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی و هێز چوارچێوه‌که‌ی دیاری ده‌کات ، نه‌ك ئه‌خلاق و په‌یمان .کورد هه‌میشه‌ هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌کانی پڕ بوون له‌ تێگه‌یشتنی ئه‌خلاقی و سۆزداری و خۆشخه‌یاڵی ، داخۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆمان له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گوزه‌رێن ، به‌شی ئه‌وه‌نده‌ سه‌ریان پێوه‌ ده‌مێنێت ، لایه‌کی تر کڵاوێکی تر، بکاته‌ سه‌ریان؟!


ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

18/01/2024

کورد بۆ ئێستا چیبکات لەبەرامبەر
هەر تاکتیک و گەمەیەکی سیاسی دژە کورد.

بۆ ئەم دۆخە سەختەی ئێستای کورد پێویستیەکی بنەرەتیە کەبیر لە دامەزراندنی سوپای نیشتیمانی بکرێتەوە بۆ ئەم قۆناغە لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی گرنگترە کە سوپاکە بەستراتیژ و تاکتیکەکی سیاسی و عەسکەری هەموو هێزی کوردی بەناوێکیتری جیاواز لە پێشمەرگە تیاڕێکبخرێت.

من پێموایە هەتا سوپایەکی بەهێزی یەکگرتومان نەبێت ناشتوانین کارتی سیاسی بەهێز بخەینە سەر مێزی گفتوگۆکانمان لەگەڵ نەیارانی کورد لەسەرهەرئاست و دەوڵەتێکبێت و ناشتوانین بیر لە داهاتو وە پارێزگاری مانەوەی قەوارەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و ئەمنی قەومی کورد بکەینەوە کە لەدوای دەوڵەتی ماد و ساسانی و ئەماراتەکانی سەدەکانی رابوردوو یەکەم دەسەڵەڵات و دەوڵەتێ جێگیر و بەهەزە کە لەهەر فۆرمەکی ئیقلیمی نێودەوڵەتی وەک دەسەڵاتی کوردی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت .

بۆیە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و دین و ئەخڵاقییە کە هەمووان بەرگری لە مانەوە و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان بکەینەوە و بیپارێزن نەوەک بەهەر هۆکارەک بێت بجنە سەنگەری داگیرکەر و هەر بەرەیەکی دژەکورد کە هەوڵی لاواز بوون پەروباڵ کردنی هەرێمی کوردستان بدات بە بڕوای من ئەمەی باسم کرد چارەنوسی هەموانە نەوەک گەمەی سیاسی بەرژەوەندی لەهەرفۆرمێکدابێت.

رێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

پەیامی بەرسی پەیوەندتەکانی دەرەوەی پ.د.دپەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د  دژی ئەمهێرشە ترسنۆک و تیرۆریستیەن بۆ سەر  سەروەری خ...
15/01/2024

پەیامی بەرسی پەیوەندتەکانی دەرەوەی پ.د.د

پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د دژی ئەمهێرشە ترسنۆک و تیرۆریستیەن بۆ سەر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە

وەک ئاشکرایە سوپای پاسداران ئێران لەبەیان نامەیەکی رەسمیدا پشتراستی هێرشەکەی کردۆتەوە.
ئێمە پێمانوایە ئێران دەوڵەتێکی تیرۆریست و پشتیوانی تیرۆریستانی جیهانیە بۆیە لەئەگەری هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەولێری پایتەخت ئەگەرێکی نزیک و کارێکی تیرۆرستانەیە و ترسە لە بەهێزبوونی ناوەندی دەسەڵاتی کوردی باشور لە هەولێر
پ.د.د پرۆتیستۆی ئەمکارە تیرۆریستیانە دەکات و ڕاستی روداوەکان دەگەیەنینە ناوەندی بریاری نەتەوەیەکگرتوەکان و دەسەڵاتی ئەوروپیەکان لەسەر ئاستی پەیوەندیەکانمان لەدەرەوەی وڵات.

کەژاڵ احمد عبدول رحمان
ڕێکخەەی ئەکتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د
فەرەنسا
مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
تیمی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری سێنتراڵی سلێمانی پ.د.د

15/01/2024

‎ئەمڕۆ رۆژی لەدایک بوونمە ۱٥/٠۱
50 ساڵە ئەزموونی ژیان دەکەم ڕۆژانێک لەتەمەن بوونە ئەزموون و وانە بۆ گەیشتنم بە ئێستا و بەهەموو باشی و خراپی و کەوتن و هەستانەوەکانم ئێستایان بۆ بنیاتنام .

‎بەھیوای تەمەن درێژی و تەندروستی باش و کامەرانی لە ڕۆژەکای تەمن بۆ ھەموو لایەک خوازیارم

تەنها ڕێگا بۆ چاکسازی لەم قۆناغەدا هۆشیارکردنەوەی کۆمڵگایە و بەئاگاهێنانێتی لە ئەرکو مافەکانی بەرامبەر دەسەڵات بە شێوەیە...
12/01/2024

تەنها ڕێگا بۆ چاکسازی لەم قۆناغەدا هۆشیارکردنەوەی کۆمڵگایە و بەئاگاهێنانێتی لە ئەرکو مافەکانی بەرامبەر دەسەڵات بە شێوەیەکی مەدەنی و دیموکراسی، ئێمە لە دەزگای ڕاگەیاندن و ڕوناکبیڕی پارتی دیموکراسی و دادپەروەری ئەم ڕێگەو ڕێکارە بەرنامەمانە.

بژار وەهاب
بەرپرسی ئەکتی م. ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری
پارتی دیموکراسی و دادپەروەری
ئەڵمانیا/بەرلین ١٢/٠١/٢٠٢٤

پەیامی ئەمڕۆی سەڕۆکی پ.د.د " ناڕونی بەرنامەی کاری لایەنە سیاسیە بەژدارەکانی هەڵبژاردنی 10 ئۆکتۆبەر نائومێدی و لاوازی حیز...
10/01/2024

پەیامی ئەمڕۆی سەڕۆکی پ.د.د

" ناڕونی بەرنامەی کاری لایەنە سیاسیە بەژدارەکانی هەڵبژاردنی 10 ئۆکتۆبەر نائومێدی و لاوازی حیزبەکانە لەڕوی ستراتیژ و بەرنامەی سیاسیان بۆ بەژداری کرد لەپڕۆسەی سیاسی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق و کابینەی نوێی حوکومەتی عێڕاقیە ڕوونە بەرەی ئێرانی شکستێکی گەورەی هێناوە لەنێو پڕۆسەی سیاسی عێڕاقدا ئەوانەی دەچنە نێو یاری ئەوان هەمان چارەنوسیان دەبێت لەداهاتوی سیستەمی سیاسی و پەرلەمانتاری عێڕاقدا ."

تیمی
ڕۆژنامەوانی م. ڕێکخەری گشتی
پارتی دیموکراسی و دادپەروەری

بە داخەوە دووبارە ئەمرۆ وریا عومەر مامۆستایەکی وانەبێژە ئەمڕۆ لە کۆیە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی ...
09/01/2024

بە داخەوە دووبارە ئەمرۆ وریا عومەر مامۆستایەکی وانەبێژە ئەمڕۆ لە کۆیە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە

Unfortunately, the body of Warya Omar, a teacher, was found in Koya today. His body has been sent to the forensic medical examination in Erbil

پەیامی ئەمڕۆی سەرۆکی پ.د.د.                                                                      هەتاوەکوو عەقڵی سیاسی و...
08/01/2024

پەیامی ئەمڕۆی سەرۆکی پ.د.د.

هەتاوەکوو عەقڵی سیاسی و ئیداری
لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەگۆرێت ئاستەمە باسی حوکومڕانی سەروەری یاسا و دادپەروەرانە بکرێت

لەدوای دەیان ساڵ حوکومڕانی لەژێردروشمی دیموکراسیدا عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە لە روی ئیداریەوە یەشتا نەیان توانیوە ئیدارەدانێکی دادپەروەروەرانە پەیرەوبکەن کە هاوڵاتیەکانی هەستی نیشتیمانی بوون خۆبەخاوەندارێتی وڵاتیان بۆ دروست بێت وە رۆژ بەرۆژ ئەمن و ئاسایشی هاوڵاتی بوون زیاتر رولە روخان و تێکشکانی مادی و مەعنەوی و دەرونیە هۆکارەکەشی نەبوونی عەقڵی ئیداری حوکومرانی و ئاوێتەنەبوونی سیاسەکانە لەناو سیستەمی دیموکراسی و پەیرەوکردنی دادپەروەری گشتگیرە.

بۆیە بەبڕوانی ئێمە سیستەمی سیاسی و ئیداری لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستی بە ڕێفۆرمێکی زانستی هەیە و چاکسازی تەنها بژاردەی باشتر کردنی حوکومڕانی نیە بەڵکو دەبێت میکانێزمی نوێ بۆ گونجاندنی سیستەمی دیموکراسی و دادوەری و پەرلەمانی بۆ هەرێمی کوردستان بدۆزینەوە تا حوکومڕانیەکی باشتر و ژیانێکی شایستەتر بۆ هاوڵاتیانمان بەرهەمبێنین..!

تیمی
م ڕۆژنامەوانی
ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

پەیامی ئەمڕۆی سەۆکی پ.د.دپەیامێک بۆ لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان  لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان گرن...
04/01/2024

پەیامی ئەمڕۆی سەۆکی پ.د.د

پەیامێک بۆ لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان گرنگ ئەوە نیە چەند کورسی و چەند وەزارەت و پێگەی سیادیتان بەدەست خستوە و چ هێزێک یەکەمە و کێ دۆراوە گرنگە کە چۆن یەکگرتوبن و بەچ ستراتیژێکی سیاسی و میکانیزمێک مامەڵە لەگەڵ ڕەوشی سیاسیی ئێستای عێراق و هێزە عێڕاقیەکان دەکەن بۆ پاڕێزگاری لە مافی هاوڵاتیان و مانەوەو بەهێزی سەروەری هەرێمی کوردستان ."

تیمی
مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
تیمی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری سێنتراڵی سلێمانی پ.د.د
ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when PDD.News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share