تۆڕی هەواڵی ڕانیە Raney News

  • Home
  • تۆڕی هەواڵی ڕانیە Raney News

تۆڕی هەواڵی ڕانیە      Raney News Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from تۆڕی هەواڵی ڕانیە Raney News, Media/News Company, .

"سەرجەم ئەفسەرو کارمەندان لە حاڵەتی ئامادەباشی دان "لە کاتی بینینی ھەر ڕووداوێکی سروشتی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ، پەیوە...
31/10/2021

"سەرجەم ئەفسەرو کارمەندان لە حاڵەتی ئامادەباشی دان "

لە کاتی بینینی ھەر ڕووداوێکی سروشتی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ، پەیوەندی بکە بەژمارە تەلەفـــۆنی ( ١٥٧ ) بیێبەرامبەر ، یان نزیکترین بنکەی بەرگری شارستانی لێ ئاگادار بکەوە.
١- بنکـەی ڕانیە ⬅️ ٠٧٧٠١٤١٠٧٥٦
٢-بنکـەی کێوەڕەش ⬅️ ٠٧٧٠٧٧٨٠٢٧٣
٣-بنکـەی قەڵادزێ ⬅️ ٠٧٧٠٢١٣٠٠٣٠
٤-بنکـەی سەنگەسەر⬅️ ٠٧٧٠٢٢٠٦٩٨٠
٥-بنکـەی چوارقوڕنە ⬅️ ٠٧٧٠٢٢٠٦٩٨٦
٦-بنکـەی حاجیاوا ⬅️ ٠٧٥٠٣١٤٠٢٠٠
٧-بنکەی سەروچاوە ⬅️ ٠٧٥٠١٥٥١١٦٦
٨-بنکەی سەرکەپکان⬅️ ٠٧٧٢١٥٤١٨٧٥
٩-بنکەی ژاراوە ⬅️ ٠٧٧٢١٥٤١٨٧٣
١٠-مەفرەزەی ڕاپەڕینی قەڵادزێ⬅️ ٠٧٧٢١٥٤١٨٧٤

وێنەی پێشمەرگەیەکی دیکە کە ئەمشەو لە سنووری پردێ شەهیدبوو
31/10/2021

وێنەی پێشمەرگەیەکی دیکە کە ئەمشەو لە سنووری پردێ شەهیدبوو

ئێستاهاوشاریمان  مـحـمد مصطفی وەفاتی کردجەنازەکەی لەمزگەوتی عبداللە خسرەو-داران-ە دەشۆردرێتٳناللە وٳنا ٳلیە راجعون2021/1...
31/10/2021

ئێستاهاوشاریمان مـحـمد مصطفی وەفاتی کرد
جەنازەکەی لەمزگەوتی عبداللە خسرەو-داران-ە دەشۆردرێت
ٳناللە وٳنا ٳلیە راجعون
2021/10/30

سوودەکانی تور١- ئێسک بەھێز دەکات.٢-  ڕێگری لە تووشبون بە نەخۆشی شێرپەنجەی دەکات.٣- تور چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ توانەوەی چ...
30/10/2021

سوودەکانی تور

١- ئێسک بەھێز دەکات.
٢- ڕێگری لە تووشبون بە نەخۆشی شێرپەنجەی دەکات.
٣- تور چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ توانەوەی چەوری.
٤- کرداری ھەرس ئاسان دەکات.
٥- پاککردنەوەی خـوێن لە ماددە زیانبەخشەکان.

ئێستا کێ خاوەنی کێیە؟!!!مۆبایل نزیکترین و ھەمیشەیی ترین ھاوڕێ!!!ئامێرێکی ماددی خەریکە ھەموو ھەستە مەعنەوییەکانمان دەبات!...
30/10/2021

ئێستا کێ خاوەنی کێیە؟!!!
مۆبایل نزیکترین و ھەمیشەیی ترین ھاوڕێ!!!

ئامێرێکی ماددی خەریکە ھەموو ھەستە مەعنەوییەکانمان دەبات!!!
بۆ ھەموو شوێنێ لەگەڵتە، کەلەخەو ھەڵدەستی یەکەم شت کە دەستی بۆ دەبەی مۆبایلەکەتە، کە دەشخەوی کۆتا شت کە دایدەنێی مۆبایلەکەتە!

ئامێرێکی ماددی خەریکە ھەموو ھەستە مەعنەوییەکانمان دەبات، پ. د. محمد کمال کە پڕۆفیسۆری فەلسەفەیە لە ئوستڕاڵیا وتی نە مۆبایلم ھەیە نە لاپتۆپ! وتی ئامێرێکی وا خەریکە مرۆڤ کۆنتڕۆڵ دەکات...!!!
ئامێرێکی ماددی خەریکە مرۆڤێکی وا گەورە....، بکات بەکۆیلەی خۆی!

مۆبایل خەریکە دەبێتە بەدیلی ھاوسەر و ھاوڕێ و دایک و باوک و خزم و مامۆستا و ...!!!

مۆبایل خەریکە ژیان ھەڵتەکێنێ!!!
مۆبایل خەریکە جەستەی مرۆڤ ھەڵتەکێنێ ئەوەندەی بەدیاریەوە دانیشێ!!!
مۆبایل خەریکە چاو و فیکری مرۆڤ کورت ھەڵێنێ لەخۆی!!!

مۆبایل گریێنەر، خۆشەویست جوڵێنەر و خەم و پەژارە و ....
مۆبایل بۆتە مەعشوق!!!
مۆبایل خەریکە ببێتە ھاوسە، ئەوەتا پیاوێک لە ئەمریکا بەناوی ((ئارۆن چروناک)) بەشێوەیەکی ڕەسمی ھاوسەرگیری لەگەڵ مۆبایلەکەی کرد!!!

مۆبایل ئامێرێک کە ئامادە نین دەست بەرداری ببین!!!
مۆبایل ئامێرک کە لە نەبوونی ھەست بە گەورەترین فەراغ دەکەین!!!
لەنەبوونیدا وا ھەست دەکەین گەورەترین شتمان لەدەست داوە!!!

مۆبایل لە حوزوریدا ھەست بەدەوربەر ناکەین!
موبایل خەریکە گرینکترین شت کە کاتە ھەمووی بۆخۆی ببات!
مۆبایل خەریکە نزیکان لێک دوورخاتەوە!
مۆبایل مەجلیسە خۆشەکانی جارانی نەھێشت!!!
مۆبایل گفتوگۆ و مناجاتی جارانی لەناوبرد!!!
وا خەریکە سیلەی ڕەحمیش ناھێڵێ و جێی ئەویش دەگرێتەوە!!!
مۆبایل قسەکەرەکانی بێ ئاگاکردووە، بەجورێ قسەدەکات بۆخۆشی نازانێ چ دەڵێ چونکە چاوی ھەر لەسەر ئەوە!!!

مۆبایل بەبێ گۆشت و خوێن و ھەست و نەست و شعور و فکر و ڕۆح و خەریکە ھەموویان کۆنتڕۆڵ کات و دەیان فەوتێنێ!!!

کەواتە کێ خاوەنی کێیە؟!!!

تێبینی :
کەس ناتوانێ نکۆڵی لەسودەکانی مۆبایل و زەرورەت بوونی بکات ئەگەر بە ڕێ و شوێن و ئەندازەی خۆی بەکاربھێنرێت.

نووسینی: م.صلاح الدين أحمد.

چەند دیمەنێکی جوانی پەلکەزێڕینەی دوای باران بارینی ئەمڕۆی شاری ڕانیە☁🎡
30/10/2021

چەند دیمەنێکی جوانی پەلکەزێڕینەی دوای باران بارینی ئەمڕۆی شاری ڕانیە☁🎡

بارینی تەرزەیەکی زۆر لە لە ناوچەی قەرەداخی پارێزگای سلێمانی .
30/10/2021

بارینی تەرزەیەکی زۆر لە لە ناوچەی قەرەداخی پارێزگای سلێمانی .

ڕانیە خۆنیشاندانی خوێنکارانی دەرچووی پۆلی دوانزە دژی ئەو غەدرە گەورەیەی  لێیان کراوە
30/10/2021

ڕانیە خۆنیشاندانی خوێنکارانی دەرچووی پۆلی دوانزە دژی ئەو غەدرە گەورەیەی لێیان کراوە

29/10/2021

لە ناحیەی تەقتەق سێ كەس بە هۆی هەورەبروسكەوە بریندار بوون دوانیان پێشمەرگەن

کارگەی غازی پەرلەمانتارەکەی پارتی سزادرا
29/10/2021

کارگەی غازی پەرلەمانتارەکەی پارتی سزادرا

بێ زەحمەت کەی نما و چیاش ئیعلانی دەکەن ..!!!
29/04/2021

بێ زەحمەت کەی نما و چیاش ئیعلانی دەکەن ..!!!

چاکردنی چاڵ  و چۆلەکانی جادەی رێگای ڕانیە سەکەپکان  لە لایەن چەند گەنجێك٣٠ سال حکومەتێک نەتوانێ ڕێگەو بانەکان نۆژەن بکات...
29/04/2021

چاکردنی چاڵ و چۆلەکانی جادەی رێگای ڕانیە سەکەپکان لە لایەن چەند گەنجێك
٣٠ سال حکومەتێک نەتوانێ ڕێگەو بانەکان نۆژەن بکاتەوە ئەبێ ئەم گەلە چەندی تر چاوەڕێی حکومەتی دوو بنەمالە بکات

لەفللەندا غەرامەی سەرپێچی سەیارە  بەگوێرەی داهاتی كەسەكەیە تاكو دۆڵەمەندتربی غەرەمەكەش زیاترە ئەوانەی هەژاریشن. غەرامەیە...
05/04/2021

لەفللەندا غەرامەی سەرپێچی سەیارە بەگوێرەی داهاتی كەسەكەیە
تاكو دۆڵەمەندتربی غەرەمەكەش زیاترە ئەوانەی هەژاریشن. غەرامەیەكی كەم. دەكرێن
خاوەنی كۆمپانیای نۆكیا لەساڵی ٢٠٠٢ غەرامەكەی ١٠دەفتەر دۆلار بوە
بەڵام لەكوردستان بە پێچەوانەیە
تاكو دۆڵەمەندتر و بەرپرستر بی غەرامەت كەمترە....

بەداخەوەیەکێک لەبریندارەکانی ڕووداوی هاتوچۆکەی ڕانیە گیانی لەدەستداکاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک بەناوی (ی،س،م) ...
24/03/2021

بەداخەوە
یەکێک لەبریندارەکانی ڕووداوی هاتوچۆکەی ڕانیە گیانی لەدەستدا
کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک بەناوی (ی،س،م) لەدایک بووی ٢٠٠٢ ڕەگەزی نێر پیشەی خوێندکار دانیشتوی ڕانیە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە دوای پشتڕاستکردنی مردنەکەی لەلایەن پزیشکەوە و دواتر تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری. دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، گەنجەکە لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان ڕانیە - دەربەند بە هۆی وەرگەڕانی ماتۆڕ سکیلەکەی لەجۆری دوو تایە گیانی لەدەستداوە.

لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی ڕانیە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

 #وه‌زاره‌تى_دارایی...سبەی پێنجشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/٢٥ مووچه‌ی مانگی ٣ی ئەم شوێنانە بەلێبڕینی ٢١% دابەشدەکرێت:    #وه‌ز...
24/03/2021

#وه‌زاره‌تى_دارایی...
سبەی پێنجشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/٢٥ مووچه‌ی مانگی ٣ی ئەم شوێنانە بەلێبڕینی ٢١% دابەشدەکرێت:



#وه‌زاره‌تى_دارایی_و_ئابووری




هاوشێوەی پردەکەی دەربەندە😍پردی شاری ڕەبەت سەربەشاری سەردەشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان
24/03/2021

هاوشێوەی پردەکەی دەربەندە😍
پردی شاری ڕەبەت سەربەشاری سەردەشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دۆلار هاڕەی کردونرخی دیناری عراقی بەرزبویەوە100$ بە 142000هەزردینارە....
23/03/2021

دۆلار هاڕەی کردو
نرخی دیناری عراقی بەرزبویەوە
100$ بە 142000هەزردینارە....

تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دوکان دۆزرایەوە😢خودا لێی خۆشبێت و سێبوری خانەودەکەشی بداتانا لله وانا الیه راجعون
23/03/2021

تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دوکان دۆزرایەوە😢
خودا لێی خۆشبێت و سێبوری خانەودەکەشی بدات
انا لله وانا الیه راجعون

19/03/2021
ماندوو نەبیتکوڕەکەی مامهەر ئێستاقوباد تاڵەبانی، سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانیی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بوو
19/03/2021

ماندوو نەبیت
کوڕەکەی مام
هەر ئێستا
قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانیی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بوو

بەفەرمانی وەزیری ناوەخۆ مامەڵە كردن بە دراوی ئەلیكترۆنی بتكوین و هاوشێوەكانی قەدەغەیە
17/03/2021

بەفەرمانی وەزیری ناوەخۆ مامەڵە كردن بە دراوی ئەلیكترۆنی بتكوین و هاوشێوەكانی قەدەغەیە

ئەمرۆ٢٠٢١/٣/١٧مزگەوتى صلاح الدين لە چوارقورنە كرايەوە.دەست خۆشى لە بەرێز ئەندازيار رابەر سينەموكى و ستافى سەرپەرشتيار و ...
17/03/2021

ئەمرۆ
٢٠٢١/٣/١٧
مزگەوتى صلاح الدين لە چوارقورنە كرايەوە.
دەست خۆشى لە بەرێز ئەندازيار رابەر سينەموكى و ستافى سەرپەرشتيار و جێ بەجێ كار و ھەموو ئەوانە دەكەم كە بەشدار بوون لە دروست كردنى ئەو مزگەوتە جوانە.

هەواڵی نوێی مووچە 😍😍خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان راگەیەندرا.
17/03/2021

هەواڵی نوێی مووچە 😍😍
خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان راگەیەندرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 25-03-2021 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت...
17/03/2021

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 25-03-2021 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-03-2021، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت، واتە دابەشکردنی مووچەش بە لێبڕینی 21% دەبێت.

رۆژی 10-03-2021 د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، کە 25ی مانگ مووچە دابەشدەکرێت و "رێژەی لێبڕینەکەشی وەزارەتی دارایی دیاریی دەکات".

رۆژی 9ی شووباتی 2021 زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لیژنەکەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆبووەتەوە و دڵنیاییان پێداون کە هەموو 25ی مانگێک مووچە دابەشبکرێت.

لە کۆتایی ساڵی 2020 و سەرەتای مانگی 12، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی و پلاندانان و سامانە سرووشتییەکانی راسپارد کە پرۆژەی 2021 ئامادەبکرێت بەشێوەیەک کە ئەگەر رێککەوتن بکرێت یان نەکرێت لەگەڵ بەغدا حکومەت چی بکات؟ گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە کە 30 رۆژ جارێک مووچە بدرێت و ئەوەش چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

رۆژی 23-02-2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە، تاوەکو رۆژی یەکشەممە 28-2 هەموو وەزارەتەکان مووچەیان وەرگرت، جگە لە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە تاوەکو ئێستا مووچەکانیان وەرنەگرتووە.

بە داخەوەئێستا  سەعدە خان ماڵ ئاوای لێ کردین خێزانی کاک محمود سەنگاوی  خوای گەورە بە بە ھشتی بەرینی شاد بکات شێرە ژنی ڕۆ...
15/03/2021

بە داخەوەئێستا سەعدە خان ماڵ ئاوای لێ کردین خێزانی کاک محمود سەنگاوی خوای گەورە بە بە ھشتی بەرینی شاد بکات شێرە ژنی ڕۆژانی سەختی کوردایەتی ماڵ ئاوا

ئەم گەنجە خەڵکی گوندی زەنگڵانی سەر بە ناحیەی سەنگەسەرە ناوی بەشدار حاجی ئیبڕاهیمە، توانی هەموو قورئانی پیرۆز لەبەربکات ل...
14/03/2021

ئەم گەنجە خەڵکی گوندی زەنگڵانی سەر بە ناحیەی سەنگەسەرە ناوی بەشدار حاجی ئیبڕاهیمە، توانی هەموو قورئانی پیرۆز لەبەربکات لە ماوەی 17 ڕۆژدا.

کۆتا خێر😍ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ڕاوەماسی بووئەمڕۆ ماسیەکی 89 کیلۆی لە دەربەندی ڕانیە ڕاو کرا ..
14/03/2021

کۆتا خێر😍
ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ڕاوەماسی بوو
ئەمڕۆ ماسیەکی 89 کیلۆی لە دەربەندی ڕانیە ڕاو کرا ..

بەشێک لە خاوەن نوسینگەکانی خانوبەرەو زەوی  و زار، توشی پیسخۆری و حەرام خۆری بوون....کەسانی وایان تێدایه تەڵاق خواردنی وە...
14/03/2021

بەشێک لە خاوەن نوسینگەکانی خانوبەرەو زەوی و زار، توشی پیسخۆری و حەرام خۆری بوون....
کەسانی وایان تێدایه تەڵاق خواردنی وەک ئاو خواردنەوەیە، زۆربەیان قۆڵبڕو کلاوچین، خەڵکی وا هەبووە زەویەکەی لە باشترین شوێن بووە، بەڵام خاوەن نوسینگەکان هەڵساون بەدرۆ زەویەکی تریان نیشان داوەو لەسەر خەریتەش زەویەکی دوریان نیشانداوە بەم شێوەیە زەویەکەیان بەپارەیەکی کەم لێ کڕیوە..... کەسی وام بینیووە کەسێکی باخەڵ بەتاڵ و ڕیسوا بووە بەڵام کەدەستی بەم ئیشە کردووە بە وتەی خۆی ئێستا خاوەنی (٧٠٠) دەفتەر دۆلاره......
جا زۆربەشیان خۆیان وەکو کەسێکی دیندارو لەخواترس نیشان دەدەن.... ئەگەر بۆشیان هەڵکەوێت لە قۆڵبڕین دەست هەڵناگرن.....

 #تەنها مانگێکی ماوە بــــــــۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان🤲🏻 خوای گەورە بمان گەیەنیتە ئەو مانگە پیرۆزە..ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی  مانگی...
14/03/2021

#تەنها مانگێکی ماوە بــــــــۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
🤲🏻 خوای گەورە بمان گەیەنیتە ئەو مانگە پیرۆزە..
ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەجەبە و سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی شەعبانە..
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمێت :
زۆربەی خەڵکی لی غافڵو بێ ئاگان لە فەزڵ وئەجرو پاداشتەکەی!......
خۆشەویستان لە بیرتانە پار ئەم کاتانە ، چەندین خزم و هاوڕێ و ئازیزمان لەناو کەس و کاریان بوون و دەهاتن و دەچوون ...
ئێستا وان لە ناو گۆڕدا و ژیانیان جێ هێشت !
خوای گەورە ڕەحمی بە من و تۆ کردووە کە ماوین و ئەم ڕەمەزانەش دەگرین ئەگەر تەمەن باقی بێت..
بۆیە دوعا دەکەین و دەڵێین :

🤲🏻 أَلّلهُمَّ بَلّغنَا رَمَضَان ...

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تۆڕی هەواڵی ڕانیە Raney News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share