ARAS NAMO

ARAS NAMO کەناڵؽکی سەربەخۆیی ئەهلی

ھەموو ئەوەی لەم پایزە ئومێدی بۆ دەخوازم،چی گەڵای خەم و یادەوەریە ناخۆشەکانم ھەیە ھەڵوەرێت،بایەکی بەھێز ڕایانماڵێت بۆ شوێ...
11/10/2023

ھەموو ئەوەی لەم پایزە ئومێدی بۆ دەخوازم،
چی گەڵای خەم و یادەوەریە ناخۆشەکانم ھەیە ھەڵوەرێت،
بایەکی بەھێز ڕایانماڵێت بۆ شوێنێکی دوور، زۆر دوور،
ئینجا دووبارە دڵم دەست بە سەوزبوون بکاتەوە،
گەڵای ئومێد و خەونی تازە بێتەبوون،
ئیتر جارێکێ تر نائومێدی بە دەست کەسی نائومێدەوە لە دەرگای دڵم نەداتەوە،
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئارازنامۆ

پێش كه‌مێك لەسەر ڕێگه‌ی نێوان خانەقین - شارەبان، لە ڕێگای ئیمام وەیس، زەوی و شه‌قامه‌كه‌ ڕۆچووە و شۆفێران ئاگادار دەكرێن...
17/11/2022

پێش كه‌مێك لەسەر ڕێگه‌ی نێوان خانەقین - شارەبان، لە ڕێگای ئیمام وەیس، زەوی و شه‌قامه‌كه‌ ڕۆچووە و شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە لەوەی، بەهۆی ئەو ڕۆچوونەوە تووشی كێشە و رووداو نەبن. موقەدەم حەیدەر وەلا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی خانەقین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لەسەر ڕێگای نێوان خانەقین و شارەبان، لە ڕێگای (ئیمام وەیس)، لە شوێنێك زەوی ڕۆچووە و دەبێ شۆفێران ئاگادار بن، ئەو شەقامە شەقامێكی كۆنە و لە هەندێ شوێنی دیكەیش، كە تاسە و چاڵی تێدایە، دەبێ پڕ بكرێنەوە.“

17/09/2022
14/09/2022
14/09/2022
13/09/2022
12/05/2022
ئێمەش دەڵێین پێویستە حزب لە حوکومەت جیابکرێتەوە .........................................................حەتمەن مەبەستی ...
19/04/2022

ئێمەش دەڵێین پێویستە حزب لە حوکومەت جیابکرێتەوە .........................................................
حەتمەن مەبەستی ئەوەیە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە کۆمەڵگا داببڕن وجیایکاتەوە ، ئەمەش ئەبو جەهل و ئەمسالەکانی چەند توانیان تۆی ئەبوو جەهلیش هەر ئەوەندە دەتوانی .
دیارە بەنسبەت دەوڵەت و ئیدارەدان ئێوە لەوەتەی هەن بەبێ دینی و لەسەر نەهجی عەلمانیەت ئیدارە ی هەرێم و حزب دەکەن ، ئیدی دەتوێ چیتر لە دوەڵەت جیاکەیەوە دابەستراو بەنانی حەڕام .

باوکەکە دەڵێت :کاتێک ە کوڕەکەمان بە کێشەی گەورەی تەندروستیەوە لە لەدایک بوو، دوو بژاردەمان هەبوو : " یان ئەوەتا لە بەردە...
19/03/2022

باوکەکە دەڵێت :
کاتێک ە کوڕەکەمان بە کێشەی گەورەی تەندروستیەوە لە لەدایک بوو، دوو بژاردەمان هەبوو : " یان ئەوەتا لە بەردەمی دابنیشن و چاوەڕێی مردنی بکەین، یان هەموو شتێک تاقی بکەینەوە بۆ ئەوەی بژیت.
بۆیە لە نەشتەرگەرییەکی وردا لە سینگی خۆم هەڵمگرت بۆ ئەوەی لە سییەکانی من هەناسە وەربگرێت
دوعامان کرد داوامان لە هەموو کەس کرد دوعای چاکبوونەوەی بکەن، تا موعجیزەکە روویدا و منداڵەکە چاکبوەوە و گەورە بوو.

جە وێکی ئارام
18/03/2022

جە وێکی ئارام

چــــاو لــەدەستــــ مـــەبـــە خــراپ فـیـر دەبیبە پارەی خەڵـــکــی درەنـــگ تــێـــر دەبــی....
18/01/2022

چــــاو لــەدەستــــ مـــەبـــە خــراپ فـیـر دەبی
بە پارەی خەڵـــکــی درەنـــگ تــێـــر دەبــی....

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت ڕۆژێک دێ کاتێک ئیمام دەیەوێ نوێژی بەیانی بۆ موسڵمانان بکات ، دەیەوێ تەکبیری نوێژ لێبدات تاکو نوێژ...
18/04/2021

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت ڕۆژێک دێ کاتێک ئیمام دەیەوێ نوێژی بەیانی بۆ موسڵمانان بکات ، دەیەوێ تەکبیری نوێژ لێبدات تاکو نوێژ بکات کەچی سەیر دەکات یەک وشەی لە قورئانی پیرۆز بیر نەماوە .
که پرسیار لە ئەوانی دوای خۆی دەکات ئەوانیش یەک وشەیان بیر نەماوە لەبەر ئەوەی خوای گەورە لەم شەوەدا فەرمان دەکات هەرچی قورئانە لەسەر زەوی فریشتەکان هەڵیبگرن و بیهێنەوە بۆ ئاسمان و کاتێک خەڵکەکە لە یەکتر پرسیار دەکەن تەنانەت ئایەتێکی قورئانی پیرۆزیشیان بیر نەماوە دەڵێن قورئان بهێنن لەسەر قورئان بخوێنین کە قورئانەکە دەهێنن و سەیری دەکەن هەموو لاپەڕەکانی قورئان سپیە و یەک وشەی لەسەر نەماوە ئەم شەوە هەرچی قورئانە لەسەر بە فەرمانی خوای گەورە هەمووی چۆتەوە ئاسمان .

ئینجا ئەو کاتە خەڵکەکە دەزانن ئەم نیشانە کارەساتێکی یەکجار گەورەیە بۆیە چاوەڕوان دەبن لە دوای ۳ ڕۆژ کە سەیر دەکەن خۆر لە خۆر ئاواوە هەڵدێت کاتێک خەڵکەکە ئەمە دەبینن هەر چ کەسێک لەسەر زەویە ئیمان دەهێنن
واتە هیچ کەسێک نیه ئیمان نەهێنێ بەڵام خوای گەورە تەوبەی هیچ کەسێک قەبوڵ ناکات تەنها ئەو کەسانە نەبێت لە پێش ئەو ڕووداوە گەورەیە ئیمانیان بە خوای گەورە هێناوە هەڵاتنی خۆر لە خۆر ئاواوە نیشانەی داخستنی دەرگای تەوبەیە .

واتە ئەوانەی لە پێش هەڵاتنی خۆر لە خۆرئاواوە تەوبەیان کردبێت ، هەروەکو پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
خوای گەورە تەوبەی بەندەی خۆی قەبوڵ دەکات هەتا ئەو کاتەی کە خۆر لە خۆرئاواوە هەڵدێت ئینجا کە خۆر لە خۆرئاواوە هەڵدێ تاکو ناوەندی ئاسمان دێت و دواتر لە خۆرئاواوە ئاوا دەبێتەوە بۆ بەیانیەکەی وەکو هەمیشە لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێتەوە بەڵام بەبێ بوونی قورئانی پیرۆز لەسەر گۆی زەوی .

موسڵمان بە موسڵمانیەتی خۆی دەمێنێتەوە کافریش بە کافری کە بە هیچ شێوەیەک خوای گەورە تەوبەیان لێ قەبوڵ ناکات ئینجا موسڵمانەکان هەست بە غوربەت و بێزاریەکی زۆر دەکەن بەبێ بوونی قورئان دەڵێن ئێمە لە دوای قورئانی پیرۆز ژیانمان بۆ چیە هەر بۆیە داوای مردن و گەڕانەوە دەکەن بۆ لای خوای گەورە ئینجا .

پێغەمبەر د.خ ﷺ دەفەرمووێت :
(ثم يرسل الله عز وجل ريحا باردا من قبل الشام فلا يبقى على وجه الأرض احد في قلبه مثقال ذرة من خير او ايمان الا قبضته حتى لو ان احدكم دخل في كبد جبل لدخلته عليه حتى تقبضه)

واتە
خوای گەورە دوعایان قەبوڵ دەکات بایەکی فێنک هەڵدەکات کە لە لای شامەوە دێت ئەو بایە هەر کەسێک کە موسڵمان بێت هەڵیمژێت یەکسەر دەمرێت یەک کەس ناهێڵێت لەسەر زەوی کە مسقاڵە زەڕەیەک ئیمانی لە دڵ دایە ئیلا بەهەڵمژینی ئەو بایەوە ڕۆحی دەردەچێت و دەمرێت .
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
هەتاکو کەسێک لە نێو چیاکان خۆی حەشار دابێت ئەو بایە ئەویش دەگرێتەوە .

پێغەمبەر ﷺ لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت :
(ان الله يبعث ريحا من يمن الين من الحرير فلا تدع احدا في قلبه مثقال ذرة من إيمان الا قبضته)

واتە
خوای گەورە بایەک هەڵدەکات لە یەمەن کە لە حەریر نەرمترە هەموو کەسێک کە هەڵیدەمژێت دەمرێت بەو هۆیە یەک کەس کە مسقاڵە زەڕەیەک ئیمانی لە دڵدایە لەسەر زەوی نامێنێت ئینجا موسڵمان بۆ هەمیشەیی کۆتایی دێت لەسەر زەوی .
(فيبقى من لا خير فيه فيرجعون الى دين ابائهم)
واتە
دونیا بۆ کەسانێک دەمێنێتەوە کە دووبارە دەگەڕێنەوە سەر دینی باپیرانیان
واتە مەبەستی بت پەرستیە

دایکە عائیشە (ڕەزای خوای لێبێ) لە پێغەمبەرەوە ﷺ بۆمان دەگێڕێتەوە کە دەفەرمووێت :
(لا يذهب الليل والنهار حتى تعيد الات العزى) .

واتە
سەردەمێک دەگەڕێتەوە کە مرۆڤەکان (لات و عوزا) دووبارە دەیپەرستنەوە .
(لات و عوزا) ناوی دوو بتە کە لە سەردەمی جاهیلیەت خەڵکی (مەککە و مەدینە و طائیف) دەیانپەرست .

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
(لا يعرفون معروفا ولا ينكرون منكرا فيتمثل لهم الشيطان فيقول الا تستحيون فيقولون فما تأمرون فيامرهم بعبادة وهم في ذالك دار رزقهم حسن عيشهم)

واتە
کەسانێک لەو سەرەمە دەژین نازانن چاکە و خراپە چیە
واتە لە یەکی جیا ناکاتەوە ئەوەندە خراپن شەیتان قسەیان لەگەڵ دەکات واتا بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو سەردەمە خەڵکی شەیتان دەبینن و دێتە لایان قسەیان لەگەڵ دەکات ئینجا خەڵکەکە ئەوەندە نەفامن لە شەیتان دەپرسن : فەرمانی چیمان پێ دەکەیت ؟
شەیتانیش پێیان دەڵێت : بت بپەرستن .
هەرچی خراپە لەسەر زەوی ئەنجامی دەدەن فەسادیەکی زۆر بڵاو دەکەنەوە لەسەر زەوی کوشتارێکی زۆر لە نێوانیان دا ڕوو دەدات هەروەها بە ئاشکرا زینا دەکەن لەبەر چاوی خەڵکی وەکو ئاژەڵ شەرم لە یەکتر ناکەن .

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
باشترین کەسی ئەو سەردەمە کەسێکە کاتێک دەیەەوێ زینا بکات لەگەڵ کەسێکی تر دەڵێن با بچین بۆ شوێنێک خەڵکمان لێ دیار نەبێت ئەو کەسەی ئەو سەردەمە باشترینیانە ئینجا ناوی خوای گەورە نازانن .

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
کەسێک دەڵێت (لا الە الا اللە)
ئەوەی کە لە لای دانیشتوە دەڵێ چیت گوت ؟
ئەویش دەڵێت نازانم مانای چیە بەڵام لە کەسانی پێش خۆم ئەم قسەیەم گوێ لێ بووە .
واتە نازانن (لا الە الا اللە) مانای چییە نازانن (اللە) ناوی خودایە .

ئەنەسی کوڕی مالیک دەڵێ : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :
(لا تقوم الساعة حتى لا يقال في الارض الله ، الله) .

واتە
ڕۆژی دوایی ئەو کاتە دێت کە لەسەر زەوی ناڵێن (اللە ، اللە) خەڵکانی ئەو سەردەمە خراپترین خەڵکی سەر زەمینن .

عبدللەی کوڕی مسعود دەڵێ : پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت :
(لا تقوم الساعة الا على شرار الخلق) .

واتە
ڕۆژی دوایی دادێت بەڵام لەسەر خراپترین خەڵکی سەر زەوی .

بەسوپاسەوە وەرگیراوە له....مالپه ری ئاراز نامـــــــــــــۆ

لە بەشێک لە وڵاتان مێسنجەری فەیسبووک لەکارکەوت و بەکارهێنەران ناتوانن نامە بنێرنلەلای تۆ کاردەکات؟
25/02/2021

لە بەشێک لە وڵاتان مێسنجەری فەیسبووک لەکارکەوت و بەکارهێنەران ناتوانن نامە بنێرن

لەلای تۆ کاردەکات؟

ئه مرۆکه لاری کۆن دوباره غه م دای پوشیه وه کاکه علی پیاوه نه رمو نیانه که ی که لاری کۆن به یه ک جاری ماڵ ئاوای لێ کردین ...
15/02/2021

ئه مرۆکه لاری کۆن دوباره غه م دای پوشیه وه کاکه علی پیاوه نه رمو نیانه که ی که لاری کۆن به یه ک جاری ماڵ ئاوای لێ کردین ڕۆحت شادبێت ماڵ ئاوا پیاوه به ڕێزه که ی که لاری کۆن به راستی هه واڵی کۆچت هه موانی تاسان داواکارین له خوای گه وره له گوناحه کانت خۆش بیت

دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس کۆچی دوایی کرددکتۆر رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نەخۆشی کۆچی ...
15/02/2021

دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس کۆچی دوایی کرد

دکتۆر رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی
دیموکراتی کوردستان بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوومەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بن...
13/02/2021

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو

مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدا.

پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد بەناوی (م، ز، ح لەدایکبووی ١٩٧٥) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردبوو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدا، پێشتریش بەھەمان ھۆکار بڕی پێنج ملیۆن دیناری لێسەندبوو، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستگیر بکرێت.

لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

ڕویان نەهاتووە ناوەکەی وەک خۆی بنوسن😀
ماکەرە زل حیز😀

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئارازنامۆ

نازانم چی بەمە بڵێم بەراستی داماوە بەشە بڵی قسە نازانی بو قسە ئەکەیت
13/02/2021

نازانم چی بەمە بڵێم
بەراستی داماوە بەشە بڵی قسە نازانی بو قسە ئەکەیت

هەندێك عەقڵ وەك گەڵای پاییز وان،هەرچەند ئاویان بدەیت، سەوز نابن....!! #ئارازنامۆ
01/02/2021

هەندێك عەقڵ وەك گەڵای پاییز وان،
هەرچەند ئاویان بدەیت،
سەوز نابن....!!
#ئارازنامۆ

سوکایەتی پێمەکەن، پێی پێ مەکەنن، درۆی بەناوەوە مەکەن بۆ مەگەر ئێوە نازانن پاراستنی پارتی ئەخلاقیان نیە بەرانبەر بە تاکی ...
30/01/2021

سوکایەتی پێمەکەن، پێی پێ مەکەنن، درۆی بەناوەوە مەکەن
بۆ مەگەر ئێوە نازانن پاراستنی پارتی ئەخلاقیان نیە بەرانبەر بە تاکی ئازادیخوازو سەربەست! ئەی کێ ناڵێ چوار مەتر لەولاتریەوە ژن و خێزانەکەی دانەنراون و پێیان وتبێ گەر داوای لێبوردن نەکەیت تەعدایان لێدەکەین!
ئەو پەیامەکەی خۆی گەیاند و ئێمە هەڵوێستی یەکەمی بۆ حیساب دەکەین ،ئێستا هەرچی دەڵێت بابیڵێت چونکە لەوەزعی ئەو تێدەگەین و ئەزانین لەژێر فشاری پاراستندا ئەوەی پێکراوە ،لەزمانی جەستەشیەوە زۆر بەڕونی هەستی پێدەکرێت.
ئینشااللە ڕۆژێک دێت هێزێک ببێتە پاڵپشتی ئەم گەلە زوڵم لێکراوەو ببێتە پشتو پەنامان و ئێمەش لە پشتیەوە بحەسێینەوەو بێ منەت بین لە هەڕەشەکانی ئالی فیرعەون.!

ئارازنامۆ

تروسکایی ئومێد لە دەریای نائومێدی ئێوە بڕۆن عەرزی لەش و لاریان پێ بکەن ڕوتیان کەنەوە و وەک گورگی برسی چێژیان لێ وەرگرنئێ...
29/01/2021

تروسکایی ئومێد لە دەریای نائومێدی
ئێوە بڕۆن عەرزی لەش و لاریان پێ بکەن ڕوتیان کەنەوە و وەک گورگی برسی چێژیان لێ وەرگرن
ئێمە وەک تاج ئەیانخەینە سەر سەرمان

ئەم فەڵەسین یان غزە یان هەر وڵاتێکی تر نیە ئەمە هەڵەبجەیە......
لەهەڵەبجەی شەهید ئاهەنگی دەرچوونی بیست و چوار خوێندکار لە هۆڵی بۆنەکان بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری شارەکە بەڕێوەچوو. شایانی باسە ئەم ئاهەنگە لەلایەن ناوەندی هەڵەبجە بۆ فێر کردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو.

28\1\2021
#ئارازنامۆ

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ARAS NAMO posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share