وانیار

وانیار Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from وانیار, Magazine, .

پێشکەشکردنی گۆڤاری فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی (وانیار) بە خوێندنگەی مەشغەڵانی بنەڕەتی کچان.لەپێناو نەوەیەکی ڕۆ...
29/11/2021

پێشکەشکردنی گۆڤاری فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی (وانیار) بە خوێندنگەی مەشغەڵانی بنەڕەتی کچان.
لەپێناو نەوەیەکی ڕۆشنفکر و پەروەردەیەکی ژیارتر کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت، وەرزنامەی گۆڤاری فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو هێناوەتە بەرهەم، گۆڤاری وانیار لەسەر ئەرکی دۆستی کتێب بەڕێز "د. تەها ڕەسوڵ" چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

پێشکەشکردنی وەرزنامەی گۆڤاری ئەدەبی و فیکریی منداڵان و مێرمنداڵانی وانیار بە پەروەردەناس بەڕێز "د. زانا عزیز" گۆڤارێکی و...
04/11/2021

پێشکەشکردنی وەرزنامەی گۆڤاری ئەدەبی و فیکریی منداڵان و مێرمنداڵانی وانیار بە پەروەردەناس بەڕێز "د. زانا عزیز" گۆڤارێکی وەرزیی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت)ە لەسەردانێکیدا بۆ باخچەی منداڵانی مارگرێت گفتوگۆ و ڕاوێژکرا لەسەر ڕێگە و شێوازە نوێیەکانی وانە وتنەوە لە باخچەکاندا، سوپاس و پێزانیمان بۆ بەڕێزیان.

گەیشتنی گۆڤاری وانیار بە ناوەندەکانی خوێندنگۆڤاری وانیار گۆڤارێکی وەرزیە و کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت دەریدەکات، گۆڤارێ...
27/10/2021

گەیشتنی گۆڤاری وانیار بە ناوەندەکانی خوێندن

گۆڤاری وانیار گۆڤارێکی وەرزیە و کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت دەریدەکات، گۆڤارێکی فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانە...
گۆڤارێکی ئەدەبی و فیکری منداڵان و مێرمنداڵان بەدەستبهێنە بۆ منداڵەکانتان لە کتێبخانەکاندا بەردەستە.

27/10/2021
لەپێناو نەوەیەکی ڕۆشنفکر و پەروەردەیەکی ژیارتر کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت، وەرزنامەی گۆڤاری فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێ...
03/09/2021

لەپێناو نەوەیەکی ڕۆشنفکر و پەروەردەیەکی ژیارتر کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت، وەرزنامەی گۆڤاری فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو هێناوەتە بەرهەم...
بەدوای گۆڤارێکی باشی تەمەن منداڵان و مێرمنداڵاندا دەگەڕێیت بۆ منداڵەکەت ئەوا دەتوانیت وەرزنامەی گۆڤاری وانیار بەردەست بخەیت بۆ منداڵەکەت و ئاشنای بکەیت بە دونیای خوێندنەوە.

سوپاس و پێزانینسوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرێتی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان (بەڕێوەبەرێتی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی) بۆ کۆمەڵگەی...
20/08/2021

سوپاس و پێزانین
سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرێتی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان (بەڕێوەبەرێتی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی) بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت لەپای بەخشینی گۆڤاری وانیار بە کتێبخانەکان، گۆڤاری وانیار وەرزنامەیەکی فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتە، لەسەر ئەرکی دارایی بەڕێز "د. تەها ڕەسوڵ" چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

"منداڵی ئێمە لە جیهانێکی وادا گەورە دەبێت. جیهانێک لە یەکەم ساتییەوە گەمارۆی دەدات و قاڵبە فیکری و زیهنییەکانی خۆی بەسەر...
04/08/2021

"منداڵی ئێمە لە جیهانێکی وادا گەورە دەبێت. جیهانێک لە یەکەم ساتییەوە گەمارۆی دەدات و قاڵبە فیکری و زیهنییەکانی خۆی بەسەردا دەسەپێنێت. منداڵ لە بنەڕەتدا ئەو تاکە مەخلوقەیە کە دەتوانێت بکرێتە هۆکاری دەستپێکردنەوە و هەوێنی سەرەتایەکی نوێ. لە ڕاستیدا لەگەڵ هەموو منداڵێکدا دونیا لە سەرەتاوە دەست پێ دەکاتەوە، هەموو منداڵێک ئەگەری ئەوەی هەڵگرتووە نەبێتە دووبارەکەرەوە و نەبێتە تووتی ئەوانەی پێش خۆی. کوشتنی ئەو هێزە بە لەنێوبردنی منداڵییەوە گرێ دراوە.
یەکێک لەو ستراتیژە گەورانەی ئەم سیستمە ئیشی لەسەر دەکات، گۆڕینی منداڵە بۆ شتێکی غەریب. وەک فەیلەسوفی ئیتاڵی ئاگامبێن دەڵێت: ئەم پڕۆسەیە بە دوو ڕێگەدا دەڕوات. یەکەم، پچڕاندنی پەیوەندی بەو منداڵەی ناومانەوە، واتە لە بیرکردن و لە یادکردنی تەواوەتی ئەو منداڵەی ناخمان، ڕێگەی دووەمیش، گۆڕینی منداڵەکانی دەوروبەرمانە بۆ شتێکی نامۆ، بۆ کەسێک وابزانین تەنیا ئۆبژەی لە قاڵبدان و پەروەردەکردنە..."
پێشکەشکردنی وەرزنامەی گۆڤاری وانیار بە قوتابخانەی (خۆشناو)ی بنەڕەتی کە گۆڤارێکی ئەدەبی و فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتە، لەسەر ئەرکی بەڕێز "د. تەها ڕەسوڵ" چاپ و بڵادەکرێتەوە. هاوکات دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی قوتابخانە سوپاس و پێزانینیان بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت بەگشتی و بەتایبەت لە بەڕێز دکتۆر تەها ڕەسوڵ بۆ ئەو هەوڵە جدییانەی کە ئەنجامی دەدات لە بواری پەروەردە و کلتووردا، لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و ژیاردا.

نووسین: وەرگیراو، لە بەشێک لە سەروتاری وانیار لەلایەن: نووسەری گەورەی کورد بەختیار عەلی

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٧/٢٦ تاقانە گۆڤاری وانیار پێشکەش بە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان کرا...هەبوونی کۆمەڵگەیەکی ساغڵەم و تەندروست ...
26/07/2021

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٧/٢٦ تاقانە گۆڤاری وانیار پێشکەش بە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان کرا...
هەبوونی کۆمەڵگەیەکی ساغڵەم و تەندروست یەکێکە لە ئامانجە باڵاکانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت، شاد و دڵگەشین کە بتوانین لە ڕێگای بە کلتوورکردنی خوێندنەوە لە ناوەندەکانی خوێندندا تاکێکی ڕۆشنفکر و ڕسکاو بەرهەم بهێنین فێرخواز بەر چەندین بابەتی فیکری و ئەدەبی بکەون لەگەڵ پڕۆگرامەکانی خوێندنیاندا.
وەرزنامەی گۆڤاری وانیار: وەرزنامەیەکی ئەدەبی و فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتە، لەسەر ئەرکی بەڕێز "د. تەها ڕەسوڵ" چاپ و بڵاودەکرێتەوە لەپێناو خزمەتکردن بە نەوەی ئێستا و داهاتووی کۆمەڵگەکەمان.

تاقانە گۆڤاری وانیار لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەبێتەوە...
22/07/2021

تاقانە گۆڤاری وانیار لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەبێتەوە...

گـــۆڤــاری وانیار 👧👦
وانیار تاقانە گۆڤاری تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانە هاوکات لە باشور و ڕۆژەهەڵاتی کوردستان بڵاودەبێتەوە.
وانیار لەلایەن کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت پێشکەش بە منداڵە چاوگەشەکان کراوە
ئێستا لە دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان دەستدەکەوێت
ناونیشان
شەقامی سالم - بەرامبەر قەیوان تاوەر
نرخ ٢٠٠٠

" ئاااا! سەوزەڵێ بیرۆکەیەکی بۆ دێت. ئەو دەیەوێت لەسەر گەڵاکان، چەند نامەیەک بۆ باوکی بنووسێت. جیهانی سەوزیش یارمەتی ئەو ...
19/07/2021

" ئاااا! سەوزەڵێ بیرۆکەیەکی بۆ دێت. ئەو دەیەوێت لەسەر گەڵاکان، چەند نامەیەک بۆ باوکی بنووسێت. جیهانی سەوزیش یارمەتی ئەو دەدات، سوپاس بۆ جیهانی سەوز، لە کۆتاییدا، نامەکانی سەوزەڵێ بە دەستی باوکی گەیشتن..."

وەرزنامەی گۆڤاری وانیار لای منداڵان و مێرمنداڵان، دڵخۆشی ئەوان بۆ بابەتە هەمەڕەنگەکانی...
گۆڤاری وانیار گۆڤارێکی ئەدەبی و فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتە، لەسەر ئەرکی بەڕێز "د. تەها ڕەسوڵ" چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

چیرۆک: ڕۆژێکی زۆر سەوز
وەرگێڕان: سیامەند کەمانگەر

"هەر کاتێک پرسیار دەکەم، زۆر خۆشحاڵ دەبم، بەڵام هەر لەوکاتەدا هەست بە سەرگەردانی دەکەم، چونکە لەوە هیچ کاتێ وەڵام بۆ ئەو...
17/07/2021

"هەر کاتێک پرسیار دەکەم، زۆر خۆشحاڵ دەبم، بەڵام هەر لەوکاتەدا هەست بە سەرگەردانی دەکەم، چونکە لەوە هیچ کاتێ وەڵام بۆ ئەو پرسیارانە پەیدا نەبێت. کەواتە ئەم خۆشحاڵییەی من، خۆی جۆرێک بێتاقەتبوون و غەمگین بوونیشە، وانییە؟
ئایا تۆ هەرگیز دەتوانی "شادیی" بناسیت، ئەگەر هیچ کاتێ "غەم"ت، ئەزموون نەکردبێت؟"
وەرزنامەی گۆڤاری وانیار ئەمڕۆ بە دیاری بەخشرایە قوتابخانەی (بەردەقارەمان)ی بنەڕەتی، کە وەرزنامەیەکی ئەدەبی و فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتە لەسەر ئەرکی بەڕێز "د. تەها ڕەسوڵ" دۆستی کتێب و فەرهەنگ.

ئەمڕۆ بەرواری ٧/٧/٢٠٢١ گۆڤاری وانیار بە دیاری بەخشرایە قوتابخانەی ئازەر تا مامۆستایانی قوتابخانە بتوانن کردارییەن بابەتە...
07/07/2021

ئەمڕۆ بەرواری ٧/٧/٢٠٢١ گۆڤاری وانیار بە دیاری بەخشرایە قوتابخانەی ئازەر تا مامۆستایانی قوتابخانە بتوانن کردارییەن بابەتەکانی تاقانە گۆڤاری وانیار بگەیەنن بە فێرخوازەکانیان، گۆڤاری وانیار وەرزنامەیەکی ئەدەبی و فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتە، لەسەر ئەرکی بەڕێز "د.تەها ڕەسوڵ" دۆستی پرسە پەروەردەیی و کلتووری و ڕۆشنبیری و نەتەوەیەتییەکان چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

وانیار تاقانە گۆڤاری ئەدەبی و فیکری منداڵان و مێرمنداڵان.

مەریوان هەڵەبجەیى سەرنووسەری گۆڤار لەبارەى یەکەمین ژمارەى (وانیار) لەچاوپێکەوتنێکیدا لە پڕۆگرامی کوردسات مەگەزین. وەرزنا...
05/07/2021

مەریوان هەڵەبجەیى سەرنووسەری گۆڤار لەبارەى یەکەمین ژمارەى (وانیار) لەچاوپێکەوتنێکیدا لە پڕۆگرامی کوردسات مەگەزین.
وەرزنامەی وانیار هەڵگری چەندین بابەت و وتاری تایبەت بە پەروەردەی فکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە کە لەلایەن نووسەران و توێژەرانی بەناوبانگی جیهاندا ئاراستە کراوە و لە تیراژی هەزار دانە بڵاوکراوەتەوە، جێی ئاماژەیە
ئەم وەرزنامەیە لەسەر ئەرکی دکتۆر تەها ڕەسوڵ، چاپ و بڵاودەکرێتەوە...
#د.تەها_ڕەسوڵ

#وانیار
مارگرێت هیوایەک بۆ ئایندەی منداڵەکانتان

♦️ لە ڕێگەی لینکەکەوە تەواوی چاوپێکەوتنەکە ببینە...

https://youtu.be/0P_yAwyv1C4

مەریوان هەڵەبجەی سەرنووسەری گۆڤاری وانیار لەبارەی گۆڤارەکەوە بۆ ئادان دەدوێت...https://www.facebook.com/ADAN.MEDIA/photo...
05/07/2021

مەریوان هەڵەبجەی سەرنووسەری گۆڤاری وانیار لەبارەی گۆڤارەکەوە بۆ ئادان دەدوێت...
https://www.facebook.com/ADAN.MEDIA/photos/a.104109878526719/128413582763015/

مەریوان هەڵەبجەیى لەبارەى یەکەمین ژمارەى (وانیار) بۆ ئادان دەدوێت
لەسەر ئەرکی دکتۆر تەها ڕەسوڵ، چاپ و بڵاودەکرێتەوە

ئادان-تایبەت
یەکەمین ژمارەی وەرزنامەی ئەدەبی - فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی وانیار سەر بە کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێت و لەسەر ئەرکی دکتۆر تەها ڕەسول، تایبەت بە پەروەردەی فکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد، بڵاوکرایەوە.

مەریوان هەڵەبجەیى، وەرگێڕى دیارى کورد و سەرنووسەرى گۆڤارەکە (5ى تەموزى 2021) لەبارەى گۆڤارەکە و تایبەت بە (ئادان)ى راگەیاند "بەدرێژایى 40 بۆ 50 ساڵى رابردوودا و تەنانەت پێش راپەڕین بە درێژایى 20 ساڵیش گۆڤار بۆ منداڵان هەبووە، بەڵام گۆڤارێکى تایبەت بۆ منداڵ و مێردمنداڵ نەبووە".

وتیشى "قۆناغى مێردمنداڵى قۆناغێکى زۆر گرنگە و لە جیهاندا کتێبە پڕ تیراژەکان و پڕ فڕۆشەکان لەبوارى پەروەردە و چیرۆک و ڕۆمان و نۆڤڵێت هى مێردمنداڵانە".

مەریوان هەڵەبجەیى رونیکردەوە کە گۆڤارەکەیان دەبێتە پردێک لەنێوان باوک و دایک و پەروەردەکار و منداڵ و نەوجەوان و مێردمنداڵدا.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە (وانیار) گۆڤارێک نییە بۆ ئەوەى بە تەنها چیرۆک یان شیعرى منداڵ و مێردمنداڵان بڵاوبکاتەوە بابەتى گفتوگۆ و مێزگرد و ئەدەبى نامە پانتاییەکى بەرفراوانى هەیە لەگۆڤارەکەدا و بایەخێکى زۆر بە نەوجەوان و مێردمنداڵان دەدات.

وتیشى ئەو تایپ و گروپەى کە دەبێتە خوێنەرى چەند ساڵیک دواى ئەوە تێکەڵ بە کایە جیاوازەکانى هونەر و کەلتور بەگشتى دەبێت.

ئەم وەرزنامەیە لە 77 لاپەڕە پێکهاتووە و هەڵگری چەندین بابەت و وتاری تایبەت بە پەروەردەی فکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە کە لەلایەن نووسەران و توێژەرانی بەناوبانگی جیهاندا ئاراستە کراوە و لە تیراژی هەزار دانە بڵاوکراوەتەوە.

#ئادان
#د.تەها_ڕەسوڵ

#وانیار

ڕێکخراوەی ئەدەبی منداڵان"...پشتگوێخستنی ڕێکخراوی ئەدەبی منداڵ، لە ڕاستیدا پشتگوێخستنی خودی منداڵە و بێبەرییکردنی کۆمەڵگە...
04/07/2021

ڕێکخراوەی ئەدەبی منداڵان

"...پشتگوێخستنی ڕێکخراوی ئەدەبی منداڵ، لە ڕاستیدا پشتگوێخستنی خودی منداڵە و بێبەرییکردنی کۆمەڵگەیە لە بەرەیەکی خاوەن خولیا و فەنتازیای منداڵانە و درووستبوونی گەرای پرسیار بۆ شڵەقاندنی ئەو گۆمە مەنگەی کە تا ئێستا گەورەکان یاسا و ڕێسای مەلەکردنەکەیان دیاری کردووە."
گۆڤاری وانیار وەرزنامەیەکی ئەدەبی و فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتە لەسەر ئەرکی بەڕێز "د. تەها ڕەسوڵ"
منداڵانی قوتابخانەی مارگرێت بە دڵخۆشیەوە بابەتەکانی گۆڤاری وانیار دەخوێننەوە...

گرنگیدان بە منداڵان گرنگیدانە بە ئێستا و داهاتووی کۆمەڵگەکەمان

عەتا وەلەدی

تاقانە گۆڤاری ئەدەبی و فیکری وانیار دەچێتە ناوەندەکانی خوێندن"توانای مرۆڤ بۆبیرکردنەوەی دەرەهەست و ئاگاداربوون لەو شتانە...
02/07/2021

تاقانە گۆڤاری ئەدەبی و فیکری وانیار دەچێتە ناوەندەکانی خوێندن
"توانای مرۆڤ بۆبیرکردنەوەی دەرەهەست و ئاگاداربوون لەو شتانەی دەیکەین و دەیڵێین و بیری لێ دەکەینەوە، دەبێتە هۆکار بۆ خستنە ژێر پرسیاری ئەم جیهانەی تێیدا دەژین و وامان لێدەکات پرسیاری تریش لە هەناوی پرسیارەکانی تر دەربهێنین..."
تاقانە گۆڤاری "وانیار" کە وەرزنامەیەکی ئەدەبی و فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتە بە دیاری دەچێتە ناوەندەکانی خوێندن، لەیەکەم سەرداندا قوتابخانەی "دیلان"ی سەرەتای بەسەرکرایەوە، هاوکات ستافی کارگێڕی قوتابخانە سوپاس و پێزانینیان هەبوو بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و بەردەوامبوونی لە ئەرکە پەروەردەییەکەی، وە ڕۆڵی بەڕێز "د. تەها ڕەسوڵ"یان بەرز نرخاند لەخزمەتکردنی بە کۆمەڵگەکەی لەبوارە جیاوازەکاندا.

"ئەدەبی منداڵان خوڵقێنەری شوناس و جیهانی تایبەتی منداڵانەتایبەتمەندییەکانی ئەدەبی پێشکەوتووی منداڵان کامەن بۆ ئەوەی ئێمە...
30/06/2021

"ئەدەبی منداڵان خوڵقێنەری شوناس و جیهانی تایبەتی منداڵانە
تایبەتمەندییەکانی ئەدەبی پێشکەوتووی منداڵان کامەن بۆ ئەوەی ئێمەی کورد ئەدەبێکی پێشکەوتووی منداڵمان هەبێت پێویستە لە چ ڕوانگەیەکەوە لە چەمکی منداڵی و ئەدەبی منداڵان بڕوانین؟
ئەدەبی منداڵان لە هەمووجیهاندا چەند قۆناغێکی جیاوازی تێپەڕاندووە و بەپێی پێناسەی منداڵ و سەردەمی منداڵی کە دیاردەی نوێ و مۆدێرنن پێناسەی جیاوازی لەخۆگرتووە و بە شێوازی ڕشتەیی باسی لێ دەکرێت. بۆ یەک لەو چەمکانەی کە بۆ تێگەیشتن لە مانا و واتای ئەدەبی منداڵان زۆر گرنگە چەمکی منداڵ و سەردەمی منداڵییە..."
ئەمڕۆ ٣٠/٦/٢٠٢١ ناساندن و پێشکەشکردنی گۆڤاری وانیار بە فێرخوازانی قوتابخانەی مارگرێت و ڕاوێژکردن لەسەر بابەتەکانی ناو گۆڤارەکە لەلایەن مامۆستا هاوناز.

گۆڤاری وانیار وەرزنامەیەکی ئەدەبی و فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتە.

نووسینی بابەت: وتووێژی وانیار لەگەڵ شەهرام ئیقڵباڵزادە پسپۆڕی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان

یەکەمین ژمارەی گۆڤاری «وانیار» بڵاو کرایەوەیەکەمین ژمارەی وەرزنامەی ئەدەبی - فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی وانیار کە سەر ب...
29/06/2021

یەکەمین ژمارەی گۆڤاری «وانیار» بڵاو کرایەوە

یەکەمین ژمارەی وەرزنامەی ئەدەبی - فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی وانیار کە سەر بە کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێتە لە ئێستادا لەم کتێبخانانە بەردەستە
- دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان
- کتێبخانەی ئەمازۆن
- کتێبخانەی گشتی سلێمانی
- کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەشی منداڵان
- کتێبخانەی ڕەهەند
- دەزگای سەردەم
- کتێبخانەی غەزلنووس

یەکەمین ژمارەی وەرزنامەی ئەدەبی - فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی وانیار کە سەر بە کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێتە لەسەر ئەرکی ...
29/06/2021

یەکەمین ژمارەی وەرزنامەی ئەدەبی - فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی وانیار کە سەر بە کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێتە لەسەر ئەرکی بەڕێز "د. تەها ڕەسوول" بڵاودەکرێتەوە کە تایبەتە بە پەروەردەی فکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد، ئەمڕۆ پێشکەشی کتێبخانەی سلێمانی بەشی منداڵان کرا.

کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت هیوایەک بۆ ئایندەی منداڵەکانتان.

🔶چاپکراوی نوێ🔶🔸یەکەمین ژمارەی «وانیار» بڵاو کرایەوە🔸یەکەمین ژمارەی وەرزنامەی ئەدەبی - فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی وانیار...
28/06/2021

🔶چاپکراوی نوێ🔶

🔸یەکەمین ژمارەی «وانیار» بڵاو کرایەوە🔸

یەکەمین ژمارەی وەرزنامەی ئەدەبی - فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی وانیار کە سەر بە کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێتە لەسەر ئەرکی دکتۆر تەها ڕەسوول بڵاو کرایەوە کە تایبەتە بە پەروەردەی فکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد.
ئەم وەرزنامەیە لە ۷۷ لاپەڕە پێکهاتووە و چەندین بابەت و وتاری تایبەت بە پەروەردەی فکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد تێدایە کە لەلایەن نووسەرانی کوردی و بیانییەوە نووسراون.

🔶 بابەتەکانی ئەم وەرزنامەیە لە چوار بەشی وتار و لێکۆڵینەوە، وتووێژ، چیرۆک و شیعر پێکهاتووە و چەندین باس و تەوەری تایبەت بە پەروەردەی فکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی تێدا دەبینرێت:

۱- #بەختیار _عەلی نووسەری بەناوبانگی کورد لە سەروتاری گۆڤارەکەدا لە ژێر ناوی " لە گڕووگاڵەوە بۆ هەستانەوە" باسێکی ڕەخنەگرانەی سەبارەت بە سیستەمی پەروەردە و ڕاهێنانی منداڵان و مێرمنداڵان لە جیهانی ئەمڕۆدا پێشکەش کردووە و کۆمەڵگەی ئەمڕۆی ڕووبەڕووی چەندین پرسیاری گرنگ لەو بوارەدا کردووەتەوە.

۲- ماستەری فەلسەفەی پەروەردە و ڕاهێنان بابەتێکی لە جانا مۆرلۆن لە ژێر ناوی "منداڵی فەلسەفی" بە زمانی کوردی وەرگێڕاوە و لەو بابەتەدا پێوەندی چڕی نێوان فەلسەفە و چەمکی منداڵیی و ڕەوتی پەروەردە و ڕاهێنانی فەلسەفی منداڵان و مێرمنداڵانی خستووەتە بەرباس.

۳- وەرگێڕی ناسراوی کورد و سەرنووسەری وەرزنامەکە لە وەرگێڕانی کوردی وتارێکدا لە کریستۆفەر فیلیپ لە ژێر ناوی "یانەی فەلسەفی بۆ منداڵان" ئاماژەی بە کاریگەری فەلسەفە لە سەر بیر و هزری منداڵان و مێرمنداڵان دەکات و ڕۆڵی فەلسەفە بەرز دەنرخێنێت.

۴- #کۆسار عەبدوڵا لە وتاری "بۆ چی فەلسەفە بخوێنم؟" پرسیارێکی گرینگی لە سەردەمی مودێڕنیتەدا خستوەتە ڕوو هەوڵیداوە لە چەند ڕوانگەیەکی جیاوازەوە گرنگی ئەو باسە بخاتە ڕوو.

۵- بەرپرسی وەشانخانەی پەپوولە و سەرنووسەری گۆڤاری ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی ئاوزێن لە بابەتێکدا لە ژێر ناوی "داهاتووەکانی ئەدەبیات" چەند ڕێکخراوەی سەرکەوتووی بواری پەروەردەیی فکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانی ناساندووە.

۶- نووسەر و شاعری خەڵاتکراوی فستیڤاڵی شۆناس و مناڵ لە وتارێکی ڕەخنەگرانە لە ژێر ناوی "ڕێکخراوەی ئەدەبی منداڵان" ڕۆڵی سیاسەت و حکومەتی کوردی و کۆمەڵگەی کوردەواری لە گەشەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵاندا، شرۆڤە کردووە.

لەدایکبوونی گۆڤاری وانیار لەسەرەتای ئەم هاوینە گەرمەدا و لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ و دڵسۆزی کولتوور و پەروەردەدا، بەهاوکاری و ...
28/06/2021

لەدایکبوونی گۆڤاری وانیار

لەسەرەتای ئەم هاوینە گەرمەدا و لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ و دڵسۆزی کولتوور و پەروەردەدا، بەهاوکاری و پشتیوانی ئازیزانمان لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و بە پشتیوانی برای ئازیزو خەمخۆری کولتوور کاک دکتۆر تەها ڕەسول توانیمان ژمارەی یەکی گۆڤاری وانیار بڵاوبکەینەوە. وانیار تاقانە گۆڤاری تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانە کە هاوکات لە باشور و ڕۆژەهەڵاتی کوردستان بڵاودەبێتەوە. بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیەم ساڵی ڕابردوو پێشکەش بە بەڕێز دکتۆر تەها ڕەسول کرد و پەسەندی کرد. پڕۆژەکە زۆر دواکەوت و هۆکاری داوکەوتن و گرفتەکان زۆربوون. وانیار دەخوازێت لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان و پەروەردە دا خزمەت بکات و خوازیارە قەڵەمبەدەستان و پەروەردەکاران لە هەرکوێی دونیان هاوکارمان بن بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتنی گۆڤارەکە و پڕۆژەکانی ئایندەمان.

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وانیار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share