گوندی مژدەینان Gundi Mzhdainan

  • Home
  • گوندی مژدەینان Gundi Mzhdainan

گوندی مژدەینان Gundi Mzhdainan Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from گوندی مژدەینان Gundi Mzhdainan, Social Media Agency, .

بسم الله الرحمن الرحيم( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَ...
02/12/2023

بسم الله الرحمن الرحيم
( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ ) صدق الله العلي العظيم
زۆرخەفەت بار بووین بە بیستنی هەوالی کۆچی دوایی کەسایەتی و پیاو ماقولی باڵەکایەتی مام جەلالی حاجی خدر ئاغا ی ئێنێ.
لێرەوە بەناوی گوندی مژدەینان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کاری و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین و بەشداری خەمتانین
لە خوای گەورە داواکارین بە فیردەوس شادی بکات امین
انا لله وانا اليه راجعون

گوندی مژدەینان /2/12/2023

03/11/2023

مام محمد ی مژدەینان
خوای گەورە لە گەل جگەر گۆشەکانیدا لەبەهەشت کۆیان کاتەوە آمین

پێش بینیەکانی چۆن هاتنە دی ⁉️ئایا ئەوە پێش بینی فیراسەت بوون ⁉️یان زانیاری بوون لەسەر پلانەکانی ڕۆژئاوا ⁉️تاکۆتایی بیخوێ...
25/10/2023

پێش بینیەکانی چۆن هاتنە دی ⁉️
ئایا ئەوە پێش بینی فیراسەت بوون ⁉️
یان زانیاری بوون لەسەر پلانەکانی ڕۆژئاوا ⁉️
تاکۆتایی بیخوێنەوە من سەرم سوڕما ڕاستی ⁉️
کە لەو سەردەم مۆبایل و ئینتەرنێت و سەتەلایت بە خەونیش نەمان دەدەیت

لە ئەرشیفی یادەوەریەکاندا
خوا لێ ی خۆش بێت ملا سەعید احمد حمد
لە گوندی مژدەینان لە سنووری باڵەکایەتی لەدایک بووە
هەر لەمندالی نێردراوەتە بەر خوێندنی ئاینی مدرسەی شەرعی. تا دەگاتە ئاستی مستعد کە ئەوەش لە خوێندنگا ئاینیەکان قۆناغێک بوو لە قۆناغەکانی ئامادە کردنی زانایانی ئاینی. هەرچەندە زانیاریم لا نیە لە سەر بەرواری لە دایک بوونی. بەلام لە سالی 1997 لە شارۆچکەی چۆمان کۆچی دوایی کردووە.
ملاسعید هەر لەگەل هاتنی پێشمەرگە بۆ دەڤەری بالەکایەتی لە کاتی سەرهەلدانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردایەتی شۆڕشی ئەیلوول بەڕابەرایەتی ملا مصطفى بارزانی پەیوەندی کردووە بە شۆڕشەوە.
جێگەی بەبیر هێنانەوەیە مزگەوت و حوجرەو تەکیە رۆلێکی سەرەکیان هەبووە لە لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
ملاسعید لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە سالی 1975 ئاوارەی ئێران بوو جیاواز لە خزم و ئامۆزاکانی تری لە ئاوارەیی ئێران مایەوە تا ڕاپەڕینی سالی 1991.
لە ئاوارەیی ژیا.
پێچەوانەی خزم و کەس و کاری تری گوندی مژدەینان کە لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ئیران گەڕانەوە و پەیوەندیان بە شۆڕشی نوێوە کرد بەسەرۆكایەتی مام جەلال
ملاسعید خوا لێ ی خۆش بێت پیاوێکی دوور بین بوو
هەندێک لە ووتە سەر سورهێنەرەکانی ملاسعید باس دەکەم کە تا ئەمڕۆش بۆم یەکلا نەبۆتەوە
لەسالی 1992 کە ئەوکات ئیمە گەنج بووین خۆم و ئامۆزاکانم کە کۆدەبینەوە ئەویش پەیدا دەبوو زۆر هەولی دەدا قەناعەتمان بۆدروست بکات کە ئەو ڕێگەی ئەو لەسەریەتی ئەوە رێگای ڕاست و دروستەکە.

(تێڕوانین و تحليلي سياسي ملا سەعیدی مژدەینان)
لەساڵی 1992 پێش دەنگدانی یەکەم هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

🛑 دەیگۆت کەسێک لە کوردان حوكم لە بەغدا دەکات
ئەویش پێ بەزەنگاڵە (ساق)

🛑لە دوای چەند سالێک کورد حوكمي لە بەغدا لاواز دەبێت و دواتر فارس لە بەغدا حوكم دەکەن

🛑لەدوای چەند سالێکی تر جەماعەتێک لە سوریا دەردەکەون ئاڵایان ڕەشە لەسەری نووسراوە لا إله إلا الله
وە پەرۆکێکی ڕەش لە نێوچاوانیان گرێ دەدەن لەسەری نوسراوە لا إله إلا الله.
ئەو جەماعەتە شام فەتح دەکەن و بە ماوەیەکی کورت دێن موصليش فەتح دەکەن.
پاشان ئەوانیش لەناو دەچن.

🛑هەروەها گوتی لە دوای لەناوچوونی ئەو جەماعەتە کورد دەبیتە دەولەت کەسێک دەبێتە سەرۆکی ئەو دەولەتە باڵای زۆر بەرز نیە خالێک لە روومەتی هەیە.
ئێمەش ئەوکات یەکێتی بووین ئێمەش گوتمان مام سەعید ئەتوو مەبەستت کاک مسعود بارزانیە؟
لەبەر ئەوەی ئەو کەسێکی زۆر دلسۆز بوو بۆ پارتی و بارزانی
گومانمان لە پێشبینیەکانی بۆ دروست بوو چونکە منافەسە ی یەکێتی و پارتی لەو سەردەم تووند بوو
ئەویش گۆتی من ناوی کەسم نەهێنایە بەس ئەوهایە

🛑هەروەها گۆتی ئەو دەولەتە کوردیە دوو پێش بینی تیدایە.
پیش بینی یەکەم دەلێت کورد( 2) دوو سأل حوكمي سەربە خۆ دەکات
پێشبینی دووەم دەلێت (20 )سأل حوكمي سەربەخۆ دەکات و دواتر کورد ناوو ناوبانگی دەچێتەوە ژێر زەوی.
جا ئەوەی جێگەی سەرنجی منە تا ئەمڕۆش بیر لەو قسانەی دەکەمەوە ئەو چۆن ئەو شتانەی دەزانی ⁉️
چۆن زۆربەی ئەو پیش بینیانەی هاتە دی.⁉️
ئایا ئێوەش لەکەسانی تر ئەو شتانە تان بیستبوو ⁉️
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بیت یاخوا

بيسم الله الرحمن الرحيم(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ)بەڕیزان خزمانی و...
14/06/2023

بيسم الله الرحمن الرحيم

(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ)

بەڕیزان خزمانی وەڵاشێ
بەڕێز مامۆستا حكمت وەڵاشی بەبیستنی هەوالی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان دڵتەنگ بووین و بەشداری خەمتانین

بەناوی خۆمان و تەواوی خزمانی مژدەینان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان لە ئێوەو تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین لە خوای گەورە داواکارین کۆچ کردوو بە بەهەشتی فیردەوس شاد بکات و سێبوری جەنابتان و تەواوی کەس و کاری کۆچ کردوو بدات آمین... إنا لله وإنا إليه راجعون

گوندی مژدەینان /14/6/2023

کەسایەتی خۆشەویست و پیاو ماقولی دەڤەری باڵەکایەتیکاک مامەند مەمیخەلی نەشتەر گەڕ بڕبڕەی پشتی بۆ کراوەلە خوای گەورە داواکا...
08/06/2023

کەسایەتی خۆشەویست و پیاو ماقولی دەڤەری باڵەکایەتی
کاک مامەند مەمیخەلی نەشتەر گەڕ بڕبڕەی پشتی بۆ کراوە
لە خوای گەورە داواکارین شیفای بەپەلەی بدات امین یارب العالمين

کوێستانی باڵەکایەتی لە ناوەڕاستی بەهاردا
02/04/2023

کوێستانی باڵەکایەتی لە ناوەڕاستی بەهاردا

گولی بەهاران لە قەدی چیاکان
02/04/2023

گولی بەهاران لە قەدی چیاکان

مێرگ جوانی بێ هاوتا
02/04/2023

مێرگ جوانی بێ هاوتا

وێنەیەکی جوانی سروشت لە بەهار
02/04/2023

وێنەیەکی جوانی سروشت لە بەهار

هاووڵاتیان و حوکومەت لە نێوان دوو بە رداشەکەی پارتی و یەکێتیدا بابەت /بیروڕا _ئایا بافل تاڵەبانی لەژێر فشارەکانی مسرور ب...
12/12/2022

هاووڵاتیان و حوکومەت لە نێوان دوو بە رداشەکەی پارتی و یەکێتیدا

بابەت /بیروڕا

_ئایا بافل تاڵەبانی لەژێر فشارەکانی مسرور بارزانی تەسلیمی پارتی دەبێت ؟

_ئایا بافڵ تاڵەبانی لەگەل بەغدا ڕێک دەکەوێت؟

_ئەگەر پەشیمان بیتەوە لە ڕێککەوتنی لەگەل بەغدا چی ڕوودەدات؟ _
_ئەگەر تەسلیمی پارتی بیت چی ڕوودەدات.؟

_ئەگەر تەسلیمی پارتی نابێت بۆچی لەگەل بەغدا ڕێک نەکەوتووە؟
_
_ئایا بچوک بوونەوەو نەمانی قەوارەی هەرێم پاساوە بۆ یەکێتی تا لەگەڵ بەغدا ڕێک نەکەوێت ؟
لە کاتێکدا بە دۆخێکدا گوزەر دەکات نەک هەر هیچ لەبەرژەوەندی یەکێتی و زۆنەکەی نیە بەلکو ئایندەی لەمەترسی دایە
_
ئایا بافل تالەبانی هێشتاش هەر چاوی لە مەرحه مەتی پارتیە؟

_ئایا پارتی لە دوای کۆنگرەی 14 هەروەک پێش کۆنگرە لەگەل شەریکە مێژوویەکەی مامەلە دەکات لە حكومڕانی،؟
_
_ئایا یەکێتی خوێندنەوەی هەردووک هەلبژاردەی سەرۆکەکەی کردووە؟ ئەگەر خوێندنەوەی بۆ کردووە چاوەڕێی چیەو بەدیلی تر چیە؟
_
_ئایا دۆخی حكومه تی هەرێم و هاووڵاتیان لە نێوان بەرداشی ئەو دوو حزبه بەکوێ دەگات؟

رەنگە. کات. داهاتوو. وەلامی دروستی ئەو پرسیارانەو دەیان پرسیاری تر خەلک بداتەوە.

_رەنگە ڕۆژنامە نوسانی ئەو دوو پارتە سەرەکیە ش ماندوو بووبن بەدەست کۆمێنتی سیاسی سیاسەتەکانی ئەو دوو پارتە بەڵام گومانی تێدا نییە کێشەکانی ئەو دوو پارتە هاووڵاتیان گرفتاری یەکەمن و باجەکەی هەر لەسەر پشتی ئەوان بووە بەتایبەتی هاووڵاتیانی نیوەکەی تری هەرێم لە ژێر دەستەڵاتی سەوز

چونکە ئەستەمە بافل تاڵەبانی بتوانێت بە داهاتی زۆنی زەرد حوكمرانی نیوەکەی تری هەرێمی کوردستان بکات مەگەر داهاتووی یەکێتی بەدلی پارتی بێت نەک یەکێتی و یەکێتیە کان.
شاراوە نیە مەسرور بارزانی لە گەل کاری حکومەت داریش درێژە بەئامانج و ستراتیژی( تصغير) ی لایەنە سیاسیە کانی گۆڕەپانەکە دەدات بۆ ئەوەی پێگەی رکابەرەکانی لە گۆڕەپانەکە لاوازتر بکات بەتایبەت کە یەکێتی بە رکابەری سەرکی دەزانێت لە گۆڕەپانەکە قسە لەسەر ئەوە ناکەین حکومەت چەندو چۆن ڕەنگ کراوە
جێگەی وەبیر هێنانەوەیە لەدەست پێکی شەڕی ناوە خۆی نیوان یەکێتی و بزوتنەوە. لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە یەکێتی وەک مەترسیەکی جدی حسابي بۆ کراو. لاواز کردنی پێگەو قەبارەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو بە ئەولەویەت و ستراتیژی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و تا ئەمڕۆش ئەو سیاسەتە درێژەی هەیە
بۆیە هەر پاساوێکی تری سەرۆکی یەکێتی بە بیانووی لاواز بوونی قەوارەی هەرێم یان نەمانی قەوارەی هەرێم و چی و چی هیچ دادی نادات و تەسلیم بوونە بە ئیرادەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەس.
چونکە هەموو لایەک ئەو ڕاستیە باش دەزانن جا تا چەند دانی پێدا دەنێن یان ئەوە شتێکی ترە. لە دوای ڕاپەڕین لە هەرێمی کوردستان وشەڕی براکوژی شتێک نەما بەناوی کوردایەتی و نیشتمان پەروەری. یان پرۆسەی مەدەنی و دیموکراسی بۆ دەستاودەست کردنی دەستەلات لەهەرێم داو بە دامەزراوە کردنی دەزگاکانی حکومەت.
یەکێتیەکانیش ئەوە باش دەزانن هەل و مەرجی هەرێمی کوردستان بەدلی ئەوان نەبووەو نیە. ناچار بوونە سیاسەتی خۆ گونجاندن پەیڕەو بکەن لەگەڵ هەولێر.
چونکە دابەش کردنی دەستەلات لەنێوان هەولێرو سلێمانی بەو شێوازەی ئێستا کە هەیە جگە لەوەی ئامانجی سەرەکی خزمانی پارتی بوو لەهەمان کاتدا خواستی ئیقلیمی نێودەوڵەتیس بوو. سنورە دەستکردەکەشیان دێگەڵەیە.
بۆیە لەدوای لێکترازانی هەڕەمی حكومەتەکەیان هەڵبژاردەی سەرۆکی یەکێتی بۆ ڕێکەوتن لەگەل بەغدا وەک فشار بۆسەر شەریکە کەیان وەک چارەسەری ناچاری راگەیاندرا.
بەلام ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان بێباک بێت لەو هەلبژاردەیەی یەکێتی.
ئەوا گومانی تێدانیە رێکنەکەوتنی لەگەل بەغدا شکەستێکەو تەسلیم بوونیشی بەپارتی شکەستێکی ترە
بۆ یە لەم قۆناغەدا تاکە رێگا بۆ دەرباز بوون لە چەکوش و بزماری پارتی دیموکراتی کوردستان تە نیاو تەنیا ڕێکەوتنیەتی لەگەل بەغدا.
وەک سەرۆکی یەکێتی خۆی ئەو هەلبژاردەی وەک چارەسەری دۆخی زۆنەکەی راگەیاند بێگومان ئەگەر نەتوانێ ئەوە بکات ئەوا دەبێت هەر چاوی لەدەستی مەسرور بارزانی بێت لۆ ئیمزایەک
ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن سەرنج و بۆ چوونەکانتان لە کۆمێنت بنوسن.

لە یادی ھەڵگیرسانی ٦١ ساڵەی شۆڕشی ئەیلول دانووسينى.( موحەمەد گەڵاڵەیی) لەپەیجی بەڕێزیان وەرگیراوە بەسوپاسەوە درود بۆ ڕۆح...
11/09/2022

لە یادی ھەڵگیرسانی ٦١ ساڵەی شۆڕشی ئەیلول دا

نووسينى.( موحەمەد گەڵاڵەیی)

لەپەیجی بەڕێزیان وەرگیراوە بەسوپاسەوە

درود بۆ ڕۆحی پاکی شۆڕەسوارانی خەباتی کوردایەتی و ئەخلاقبەرزەکانی باڵەکایەتی: مامۆستا مەلا تەھای شێخ وەتمانێ، مام حاجی خادیمی حاجی وەستا، مام حوسێنی حاجی وەستا، مامۆستا مەلا حەسەنی مژدێنیان، حاجی ئەبابەکری دەربەندی و سەرجەم پێشمەرگە و تاک بە تاکی خەڵکی ناوچەی باڵەکایەتیی، کە بەڕۆح، خوێن، ماڵ و سەروەت و سامان، نان و ڕووی خۆشیان شۆڕشێکی سەرانسەریان لە کوردستان لە باوەشگرت، گەورەترین سەرمایەی نەمریان بەدەستھێنا، بەڵام لەبەرانبەریشدا کەمترین پادداشتی مەعنەوی و خزمەتکردنی پێدرایەوە،..!

تەنھا لە ھەزاری ھەر یەکی ئەنووسم..!
پادداشتەکەیش ئەمەیە: کۆمپانیا ڕووتێنەرەکانی خەڵک لە کوردستان لێناگەڕێن یەک گروپی گەشتیاری ڕوو لە ناوچە گەشتیارەکانی باڵەکایەتیی بکات و خەڵکی مە کارێک و نانێکی حەڵاڵ بۆ خۆی پەیدا بکات، ھەر بۆیە تەنھا لە ناو مەرکەزی شاری چۆمان دا، نزیکەی(١٠٠٠) خانوو لەسەریان نووسراوە بۆ فرۆشتنە..!

منیش نەیڵێم، ھەمو خەڵک ئەڵێتن: کێ کردی و کێ خواردی..!

درود و رەحمەتی خوای گەورە بۆ سەرجەم شەھیدانی کوردستان.

شەوی رابردو/ ٥ لەسەر ٦ /٢٠٢٢ بەڕێز کاک زوبێر لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ سۆرانى یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ بەڕێزان ھەڤاڵانی...
06/09/2022

شەوی رابردو/ ٥ لەسەر ٦ /٢٠٢٢ بەڕێز کاک زوبێر لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ سۆرانى یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ بەڕێزان ھەڤاڵانی مەڵبەند سەردانی کاک( أحمد ملاحسن) یان کرد بەمەبەستی بەسەرکردنەوەیان.
کاک احمد ملاحسن کوڕە گەورەی مامۆستا گەورە مامۆستای شۆڕش و شۆڕە سواری مەیدانی کوردایەتی مامۆستا ملاحسنی مژدەینان کارەکتەری لێهاتووی هەردووک شۆڕشی ئەیلوول بەڕابەرایەتی ملا مصطفى بارزانی و شۆڕشی نوێ بەڕابەرایەتی مام جەلال تاڵەبانی.وە سەردانەکەیان بە گرنگ هەلدەسەنگێنین

گوندی مژدەینان لە گۆشەنیگایەکی مێژوودامام محەمەد و کوڕە کانی کە لەڕێگای ئازادی و ڕزگاری کورد و کوردستان شەهید بوون جێگەی...
29/08/2022

گوندی مژدەینان لە گۆشەنیگایەکی مێژوودا

مام محەمەد و کوڕە کانی کە لەڕێگای ئازادی و ڕزگاری کورد و کوردستان شەهید بوون جێگەیان فیردەوس بیت امین

کەڵە پیاوێک
کەڵە پیاوێک لەو بنارە
بەتەنیا شۆڕشێک بوو
هەم داستان بوو......
هەم چیڕۆک
هەم بەرخودان بوو.......
هەم مێژوو
سەرتاپای ژیانی
گوڵی سوور بوو
ناخی لێوان لێو لە عيشق و
بوڕکانێک لە کڵپەی خامۆش بوو
بەڵام کێوێک لە وورە ودونیایەک لە هێزو کۆڵنەدان بوو
بەکۆشێک..... پێشمەرگەی
گیان لەسەر دەست و
هەڵۆ ئاساوە
هاتە قەراغی شارو
بۆ ئەبەد
یەک هەنگاو
نەچووە دواوە
شێرە پیاوێک لەو بنارە
بەتەنیا شۆڕشێک بوو
سەرتاپای تەمەنی
لە ناو ماڵۆچکە یەکی ڕەش پۆشدا
وەک مۆم دەسوتاو دەتوایەوە
بۆ نیشتمان وەک شەبەنگی خۆر
شەوقی دەدایەوە
بەهاری عومری ووردو خاش کردوو
بە سەرتاسەری نیشتیماندا
بلاو کرایەوە
پارچەکانی لە قەندیل و
گۆجارو دەشتی هەولێرو
پرۆسەی ئەنفالی بەدناو
ئاوێتەی خاک بوون و
بۆ ئەبەد بۆی کۆنەکرایەوە
بەوورەوە هاتە قەراغی شارو
هەرگیز هەرگیز
یەک هەنگاو
بۆ دواوە نە گەڕایەوە

عبدالفتاح چۆمانی
29/8/2022
سۆران

بۆ گوندی مژدەینان لەگۆشە نیگایەکی مێژوودا بەڵێن بێ چراکەم دادەگیرسێنمەوەومەشخەڵی ڕوناکی هەلدەگرم وهەروەک جاری جارانڕێگای...
28/08/2022

بۆ گوندی مژدەینان لەگۆشە نیگایەکی مێژوودا

بەڵێن بێ
چراکەم دادەگیرسێنمەوەو
مەشخەڵی ڕوناکی هەلدەگرم و
هەروەک جاری جاران
ڕێگای کاروان چی و
پێشمەرگە و ڕێبوارانی ڕێ ی
ئەم نیشتیمانە رووناک دەکەمەوە
بەڵێن بێت
هەروەک چاری جاران
خانووە خشتینە کەم و
ئاگردانە قوڕینەکەم
گەرم و گوڕ دەکەمەوە و
جێژوانی لاوە زیندان شکێن و
کەلەبچە شکێنەکانی ئازادی
ئاوەدان ئەکەمەوە.
بەڵێن بێ
شیعاره کەی جاری جاران
نەسرەوتن تا سەرکەوتن
زیندوو دەکەمەوە و
هیواو ئومێدی هیوادارن و
خەندەی سەر لێوی
کەس و کاری شەهیدان و
متمانەی بێ متمانە کراوان
بەدەست دێنمەوە
بەڵێن بێت هەردێمەوە
درەنگ بێت یان زوو
هەردێمەوە هەردێمەوە

عبدالفتاح چۆمانی
28/8/2022
سۆران

گوندی مژدەینانی دەڤەری باڵەکایەتی لە ڕووی جوگرافیایەوە دەکەویتە ڕۆژهەڵاتی قەزای چۆمان و نزیک سنورلەڕووی سروشت و جوانیەوە...
28/08/2022

گوندی مژدەینانی دەڤەری باڵەکایەتی
لە ڕووی جوگرافیایەوە دەکەویتە ڕۆژهەڵاتی قەزای چۆمان و نزیک سنور
لەڕووی سروشت و جوانیەوە (مثل) ميسلی بەهەشتە. لەڕووی کۆمەڵایەتی و میوان دۆستیەوە تەواو نمونەی داب و نەریتە جوانەکانی باڵەکایەتین.
لە ڕووی جۆری دانیشتووانی تەواو گەنجن.
لەڕووی مێژووی سیاسی و سەربازیە وە هەموویان سەرتاپا پێشمەرگەی شارو شاخ بوون
لەڕووی خوێن و قوربانی دانەوە تەواوی گوند نوقمی خوێنن.
لە ڕووی وورەو بڵێسەی شۆڕشەکانەوە لە کاتی بێ ئومێدی شۆڕشەکان تەواو ئومێدی شۆڕش و خەبات بوون.
بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا لە هە موو روویە کەوە لە ناو چوار دیوارێکدا لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریدا گۆشەگیر کراون و پەراوێز خراون

21/08/2022
سلاوتان لێبێتپەیجی گوندی مژدەینان نوێ یە ئەگەر لایک و فۆڵۆی بکەن سوپاستان دەکەین
20/08/2022

سلاوتان لێبێت
پەیجی گوندی مژدەینان نوێ یە ئەگەر لایک و فۆڵۆی بکەن سوپاستان دەکەین

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گوندی مژدەینان Gundi Mzhdainan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share