نهێنی ئەو بەڵێنەی وەزیرەکەی گۆڕان بۆ هێنانی قیتارەکە بەخەڵکی دا ، ئاشکرابوو .
حەشدی شەعبی عێراقی و سوپای پاسدارانی ئێرانی لە بەسرە پێکەوە نمایشی سەربازی دەکەن .
تەقینەوەیەک لەپارێزگای کرمانی ئێران ، لەساڵیادی حاجی قاسمی سلێمانیدا، دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و جمهوری ئیسلامیش دەڵێت تەقینەوەیەکی تیرۆریستی بوە .
بەڤیدیۆ ...
ساتی کوشتنی پۆلیسێکی کورد لەناوبازاڕی لەنگەی کەرکوک .
خۆ هەردوکیان یەک قسە دەکەن ، ئیتر بۆ دادگایان لەیەکتری گرتوە ؟
حاكم ناز نوری دەڵێت :
ساڵی 1999 - 2000 لەناو چاكسازیدا ئافرەتی تیابوو بە لەشفرۆشی حوكمدرابوو، ژنێكی زیندانی كراو وتی: زۆرجار بەشەو دێن و دەمانبەن بۆ شوێنانی تر كاری سێكسیمان پێدەكەن
كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە 2022 دا دەڵێت :
لەناو چاكسازیدا پیڤی سی براوەتە ژوورەوە وەستای بۆ براوەتە ژوورەوە، ژووری بچوك بچوك بۆ كاری نەشیا و و بەدڕەوشتی درووستكراوە ....
قسەکانی حاکم ناز لە کۆمێنتە ...
دوا پەیامی شاسوار عەبدولواحید بۆ خەڵکی شاری کەرکوک ....
حاکمێکی دادگای هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی سلێمانی ، ئیعترافێکی سەیر دەکات و دەیسەلمێنێ کە تەونی کۆمەڵایەتی کۆمەڵی کوردەواری هەڵوەشاوە ... (خەرمانەی درەو )
یەکێتی نیشتیمانی ، تەنیا لە مەرزی پەروێزخان رۆژانە یەک ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت .
بەشێکی کەم لە دزییەکانی ماڵباتی تاڵەبانی لە مەرزی پەروێزخان لەم راپۆرتەی درەو میدیادا :
تەنیا لە رۆژی 8/11/2023 لە دەروازەی پەروێزخانەوە (630) تانكەر نەوت رەوانەی ئێرانكراوە، بۆ مەنەفێستی (رێگەپێدانی) ئیدارەی گشتی یەكێتی تەنی (50) دۆلار وەردەگیرێت رۆژانە نزیكەی (ملیۆنێك) دۆلار دەكات، لە بازاڕدا تەنی نەوتی خاو (460) دۆلارەو نەوتی پاشماوەی پاڵاوگەكانیش (221) دۆلارە، ئێستا بازاڕی ناردنە دەرەوەی نەوت بەناوی نەوتی رەشەوە گەرمە.
ریزی تانكەرەكان
بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆییەك كە بۆ (درەو) نێردراوە، ژمارەیەكی زۆری تانكەر لە گۆڕەپانەكانی دەروازەی پەروێزخان راوەستاون، لەسەر شەقامەكانیش ریزیان بەستووە بەرەو ئێران و لەوێشەوە بەرەو بەندەر عەباس و بازاڕەكانی جیهان.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كە لەگەڵ چەند شۆفێرێك و بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخاندا قسەی كردووە، رۆژانە بە سەدان تانكەر نەوت رەوانەی ئێران دەكرێت بەنمونە:
• رۆژی (8/11/2023) لە رێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە (630) تەنكەر رەوانەی ئێران كراوە.
• رۆژی 9/11/2023 لە رێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە (520) تانكەر رەوانەی ئێران كراوە.
واتا بە شێوەیەكی گشتی رۆژانە لە نێوان (500 - 600) تانكەر ر
حەشدی شەعبی ، ڤیدیۆی بۆردومانکردنی فرۆکەخانەی هەولێر و هەریری بە درۆن و کاتیۆشا بڵاوکردەوە .
سەرکردەکانی پارتی و یەکێتیش شانازی بەدۆستایەتی و شەریکایەتی حەشدی شەعبیەوە دەکەن و بەردەوام لەگەڵیاندا کۆدەبنەوە .
بەناوی دابەشکردنی شاحینە و هێتفۆنی مۆبایل، لەساڵڕۆژی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام، کۆمپانیایەکی فرۆشتنی مۆبایل سەر بەیەکگرتوی ئیسلامی ، هەمو ئەحمەد و محەمەدەکانی شاری سلێمانی ئەدات بەیەکدا و هەڵیانەخەڵەتێنێ ....
لاهور شێخ جەنگ ، لەپەیامێکی دا :
- بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ناكەین لەكەركوك و ناوچەكێشە لەسەرەكان
"
- بە بەشداریكردنمان لەم هەڵبژاردنەدا دڵنیاین كە دەنگێكی زۆر دەهێنین
- هەر ئەنجامێکی خراپ کورد بەدەستی بهێنێت پارتی و یەکێتی لێی بەرپرسیارن .
ئاشتی هەورامی ئەو پیاوەی کە بەڕێوی نەوت ناسرابوو ، دکتۆر بەرهەم ساڵح هێنایە کوردستان و پارتی و مەسعود بەرزانی نەوتی هەرێمی کوردستانیان پێ هەڕاج و تاڵانکرد ....
بەس گوێی لێبگرن چی دەڵێت و چۆن لەرێگەی ئەو کەناڵانەوە کەهەر بەپارەی نەوت ئەژیان، خۆڵ دەکەنە چاوی خەڵکی کوردستانەوە ...
درۆنێک ، لەئاسمانی سلێمانی و لەتەکیەی کاکەمەند، ئۆتۆمێلێکی کردە ئامانج، ئۆۆتۆمبێلەک سوتا و تەرمی کەسێکیش بەسوتاوی دۆزرایەوە . هەندێک شایەتحا دەڵێن دوو کەس سوتاوە ، بەهۆی زۆری گڕی ساروخی درۆنەکەوە نەئۆتۆمبێلەکە و نەکەسەکان دەناسرێنەوە .
قائیمقامی چەمچەماڵیش دەڵێ روداوی ئاگرکەوتنەوە بوە !
چرکەساتی تەقینەوەی ئۆنۆمێلەکە ببینە .
بەس گوێ بگرن ، ئاواتی شێخ جەنابی سەربە بنەماڵەی شێخ شەهابی سەربە رەگەزی شێخ نوری شێخ ساڵح ... بەس لەبەرخاتری پارە و پۆستەکەی چ خیانەتێک و چ درۆیەک لەگەڵ گەلی کورد ئەکات !؟
ئاواتی شێخ جەناب خۆی رێکەوتنەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیمزاکردوە ! هەرخۆشی رێکەوتنەکەی لەخەڵکی کوردستان شاردۆتەوە ..
ئەمڕۆ ئیعلانی تەسلیم بونی هەرێمی کوردستان وکۆتاییهێنانی بەحوکمڕانی وەزارەتەکەی خۆی کرد و داوای لەموچەخۆرانی هەرێمکرد بۆ وەرگرتنی موچەکانیان روو لەبەغدا بکەن . بەڵام باسی پارەی فرۆشتنی تەنکەرە نەوتەکان و گومرگ و داهاتی ناوخۆی نەکرد کەچیان لێکردوە !
رێکخراوی CPT ئەمریکی ، لەسەر کەیسی شێروان شێروانی و حوکمی دادگای هەولێر ، لەجیاتی هەمو کورد قسەی دڵی هەمو کوردستانی کرد و هەرەس هێنانی دەزگای دادوەری و حکومەتی هەرێمی راگەیاند
مەحمود سەنگاوی ، دوای بێئومێدی لەحیزبەسۆشیال دیموکراتەکەی ، دوای ئەوەی خۆی و هاوڕێکانی هیچیان بۆ چاکسازی پێنەکرا ! دوای ئەوەی نەیانتوانی خزمەتی خێزانی شەهیدەکان بکەن ...
دوای ئەمانە هەموی رێگەی حەج و ماڵی خوای گرتەبەر و لە مەککە و مەدینەوە دوعا بۆ سەرکردەکان و شەهیدەکان دەکات و دەڵێت :
خوایە گەر ئیسڵاح نەبون لەناویان بەریت .
گوێ لەسەرۆکی رێکخراوی کەمئەندامان بگرن !! چۆن خەڵکی کەمئەندامی کورد لەرێگەی حیزبەوە بۆ دەنگ کۆکردنەوە بەکار دەهێنن !!
لەدنیادا کەمئەندامان ئەو توێژەی کۆمەڵگەن کەشایەنی خزمەتکردن و رێزی زیاترن بەڵام لەکوردستاندا چگە لەسوکایەتیکردن هیچیتریان بەنسیب نەبووە.
لەداهێنانێکی کەم وێنەدا لەدنیادا و لەعێراق و هەرێمی کوردستان ، باڤڵ تاڵەبانی کچە مناڵەکەی بە کۆپتەر دەنێرێتە رەوزە ....