Kanali Hiwa کەناڵی هیوا

  • Home
  • Kanali Hiwa کەناڵی هیوا

Kanali Hiwa کەناڵی هیوا هیوا لە پێناو دنیایەکی باشتردا كەناڵی هیوا دامەزراوەیەكی میدیایی چەپی لایندارە ، بەشێكە لە پڕۆژەی تێكۆشانی مرۆڤایەتی لەپێناو هێنانەدی دنیایەكی باشتردا .
(1)

16/06/2024

بینەرانی کەناڵی هیوا ئاگادار دەکەم کە وێڕای پۆزش بە هۆی کێشەی تەکنیکیەوە بەرنامەکەی ئەم شەو ١٦-٦ پێشکەش ناکرێت.

09/06/2024
08/06/2024

بە بەشداری
-زه‌مان عه‌بده‌، نووسه‌ر و چالاكوان له‌بواری ئه‌نفال و جینۆساید
- هاوڕێ پێشڕەو پێشمەرگەی دێرین و کەسوکاری ئەنفالکراوان
-ئەنوەر حەمەلاو چالاکوانی بواری ئەنفال
-بەختیار ڕەئوف : کوڕی شەهیدی ئەنفالکراو
ئەم بەرنامەیە لەلایەن عەلی مەحمودەوە پێشکەش دەکرێت

06/06/2024
سەرەتا یادی ئەنفال چۆن دەکرایەوە؟
03/06/2024

سەرەتا یادی ئەنفال چۆن دەکرایەوە؟

سەرەتا یادی ئەنال چۆن دەکرایەوە؟ بە بەشداری شێخ سدیق نوسەر لەبواری ئەنفال و جینۆسایدتەها حەمید کەریم مامشەیی ئەندامی کۆمیتەی بەرگری لە مافی قوربانیانی ئەنفا...

03/06/2024

سەرەتا یادی ئەنال چۆن دەکرایەوە؟
بە بەشداری شێخ سدیق
نوسەر لەبواری ئەنفال و جینۆساید
تەها حەمید کەریم مامشەیی ئەندامی کۆمیتەی بەرگری لە مافی قوربانیانی ئەنفالەکان
فائزە فۆاد خلیل- سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کورد

ئەم بەرنامەیە لەلایەن عەلی مەحمودەوە پێشکەش دەکرێت

گفتوگۆیەکی ئەدەبی کراوە لەگەڵ فاتح شێخ (چاوە)
19/05/2024

گفتوگۆیەکی ئەدەبی کراوە لەگەڵ فاتح شێخ (چاوە)

گفتوگۆیەکی ئەدەبی کراوە لەگەڵ فاتح شێخ (چاوە) سەبارەت بە دوابەرهەمی «بالادی شادی» ئەم بەرنامەیە لەلایەن بەکر ئەحمەد (ئاسۆ) وە پێشکەش دەکرێت.

19/05/2024

گفتوگۆیەکی ئەدەبی کراوە لەگەڵ فاتح شێخ (چاوە) سەبارەت بە دوابەرهەمی «بالادی شادی»
ئەم بەرنامەیە لەلایەن بەکر ئەحمەد (ئاسۆ) وە پێشکەش دەکرێت.

هاوڕێیانی ئازیز !خوازیارین ئەم ڕیکلامە لەلای خۆتانەوە بە فراوانی شەیر بکەن.
17/05/2024

هاوڕێیانی ئازیز !
خوازیارین ئەم ڕیکلامە لەلای خۆتانەوە بە فراوانی شەیر بکەن.

13/05/2024

گفتوگۆیەکی ئەدەبی کراوە لەگەڵ فاتح شێخ (چاوە) سەبارەت بە دوابەرهەمی «بالادی شادی» لە کەناڵی هیواوە. یەکشەممە ١٩ی ئایار سەعات ٢١ بەکاتی هەولێر

ڕاگەیاندنی دەفتەری سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کارگەری ئیران-حیکمەتیستدڵی گەورەی هاوڕێ حسێن مورادبیگی (حەمە سور) لە لێدان کەوت!...
07/05/2024

ڕاگەیاندنی دەفتەری سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کارگەری ئیران-حیکمەتیست

دڵی گەورەی هاوڕێ حسێن مورادبیگی (حەمە سور) لە لێدان کەوت!

بە داخێکی گرانەوە ڕایدەگەیەنین کە هاوڕێ حسێن مورادبیگی (حەمە سور) سیمای ناسراوی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی کارگەری ئێران و کوردستان بەجێی هێشتین. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٢ەوە حەمە سوری خۆشەویستمان ماوەی ١٢ ساڵە لەژێر چارەسەری بەردەوامدا بەرەنگاری شێرپەنجە دەبێتەوە . دواجار کاتژمێر ٢٣:٢٠ شەوی شەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٤، بۆ هەمیشە لە باوەشی گەرمی بنەماڵەکەی و خزمە ​​نزیکەکانی لە شاری ستۆکهۆڵم چاوی لێک نا.

بێگومان زیاتر لە نیو سەدە تێکۆشان و چالاکی درەوشاوەی کۆمۆنیستی و حزبی حەمە سور لەگەڵ خەبات‌و هەوڵی جەماوەری کارگەری لە کۆمەڵگای ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان تێکەڵ بووە. هاوڕێ حسێن مورادبیگی لە نەوەی یەکەمی گەنجانی دژە باو و ئازادیخوازو یەکسانیخوازەکانی ناو کۆمەڵگەی کوردستانی ئیران بوو، کە لە ساڵی ١٣٤٨ ی هەتاوی ئاڵای سۆسیالیستی و چەپیان بەرزکردەوەو ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستیان دامەزراند. ڕێکخراوێک کە لە سەردەمی شۆڕشی ١٣٥٧دا ناوی کومەڵەی هەڵگرت و لەو کاتەدا لە کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ڕژێمی شاهانە لە کوردستان ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا.

ڕۆڵی حەمەسور لە زیاتر لە نیو سەدە خەباتی ڕێکخراوو حزبی دژ بە سیستەمی سەرمایەداری و حکومەتی شاهەنشاهی و کۆماری ئیسلامی بە ڕێکخستن و دەستپێشخەریە گەورەکانی، کە سەرچاوەی گۆڕانکاری گرنگ لە کۆمەڵگای کوردستان و ئێران بوون، دەناسرێتەوە. وەک تەنها نموونەیەک، ئەو یەکەمین فەرماندەی سەربازی پێشمەرگەی کومە ڵه بوو، کە لە ساڵی ١٣٥٨ و ساڵانی دواتردا لە خستنەسەرپێی بزووتنەوەی چەکداری جەماوەری دژ بە لەشکرکێشی کۆماری ئیسلامیدا ڕۆڵی حاشا هەڵنەگری لە ئەستۆ گرت. کێ دەتوانێ نکۆڵی لەوە بکات کە لەو سەردەمەدا ناو و ناوبانگی فەرماندە حەمەسور لە شار و گوندەکانی کوردستان و لەسەر ئاستی بزووتنەوەی چەپ و شۆڕشگێڕانە هاندەری گەنجانی خەباتگێڕ بوو بچنە ڕیزەکانی شەڕی چەکداری لە دژی سەرکوتگەران و پاسەوانەکانی جەهل ‌و خورافاتی کۆماری ئیسلامی.

هاوڕێ حسێن مورادبیگی مارکسیستێکی بەتوانا و یەکێک لە ئاڵاهەڵگرانی مارکسیزمی شۆڕشگێڕ و کەسایەتییە سەرەکییەکانی دامەزرێنەری حزبی کۆمۆنیستی ئێران و یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کارگەری بوو. بێگومان ناو و ناوبانگی حەمە سور لە بزووتنەوەی فراوانی ئازادی و یەکسانی، لە بزووتنەوەی گێڕانەوەی ئیرادە بۆ ئینسان، لە بزووتنەوەی جەماوەری و چەکداری خەڵکی کوردستان لە دژی هەڵاواردنی چینایەتی و نەتەوەیی و لەوەش گرنگتر لە بزووتنەوەی مارکسیستی و کۆمۆنیستی کارگەری چەند دەیەی ڕابردوودا نەخشێنراوە.

بە کۆچی هاوڕێ حسێن مورادبیگی (حەمە سور) کارگەران، ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان یەکێک لە شێلگیرترین دۆستانی خۆیان، جووڵانەوەی کۆمۆنیزمی کارگەری و ڕەوتی ئێمە یەکێک لە سەرکردە و هاوسەنگەرە دێرینەکانی چەندین ساڵەی خەباتی بەردەوام، ڕیزی بەرفراوانی هاوڕێیان و دۆستانی ئەو یەکێک لە ڕاستگۆترین و دروستترین کەسە هەمیشە خۆشەویستەکانمان لەدەستداوە.

ئێمە بەر لە هەمووان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ لەدەستدانی حەمە سوری ئازیزمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خەمبارو ئازیزی ئەو، هەروا سەرجەم هاوڕێیان و دۆستانی بێشوماری ئەو و ڕیزەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کارگەری دەکەین. ئێمە بە پابەندبوونمان بە خەبات بۆ ئامانجە کۆمۆنیستی و ئینسانیەکانی ئەو ڕێز لە یادی ئازیزی دەگرین.

لە ڕاگەیاندنەکانی داهاتوودا لە ڕۆژ و کاتی مەراسیمی یادی هاوڕێ حەمەسور ئاگادارتان دەکەینەوە.

یادی هاوڕێ حسێن مورادبەیگی (حەمەسور) هەمیشە زیندووە.



دەفتەری سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کارگەری ئێران - حیکمەتیست

٥ی ئایاری ٢٠٢٤

05/05/2024

بینەرانی کەناڵی هیوا ئاگادار دەکەینەوە کە گفتوگۆ لەگەڵ فاتحی شێخ سەبارەت بە باڵادی شادی ئەمڕۆ پێشکەش ناکرێت و بۆ کاتێکی تر دوادەخرێت

02/05/2024

گفتوگۆیەکی ئەدەبی کراوە لەگەڵ فاتح شێخ (چاوە) سەبارەت بە دوابەرهەمی «بالادی شادی» لە کەناڵی هیواوە. یەکشەممە ٥ ئایار سەعات ٢١ بەکاتی هەولێر

بەرنامەی یەکی ئایارگفت‌وگۆ لەگەڵ شاباز مەحمود بەڕێوبەری سایتی دەنگی کرێکار
29/04/2024

بەرنامەی یەکی ئایار
گفت‌وگۆ لەگەڵ شاباز مەحمود بەڕێوبەری سایتی دەنگی کرێکار

گفت‌وگۆ لەگەڵ شاباز مەحمود بەڕێوبەری سایتی دەنگی کرێکار

ئەنفال، ڕابردوو و ئێستا
28/04/2024

ئەنفال، ڕابردوو و ئێستا

گفت‌وگۆ لەگەڵ هۆمەر محمد سەبارەت بە تاوانی کۆمەڵکوی ئەنفال

28/04/2024

ناڕەزاییەکانی دژی اسرائیل و کۆمەڵکوژی غەزە ٧٥ زانکۆی ئەمریکای گرتۆتەوە. جگە لە زانکۆکانی بەریتانیا، کەندا، استرالیا، ایتالیاو فەرەنسا

28/04/2024

یەکی ئایار ڕۆژی خەبات و هاوپشتی جیهانی چینی کارگەر.
ڕۆژی بەرهەمهێنەران، خاوەنانی ڕاستەقینەی جیهان
بەرزوبڕێز بێت

ئەم بەرنامەیە تەنها لە ڕێگای یوتوبی هیواوە پەخش دەکرێت.بینەران دەتوانن لە ڕێگای کۆمێنتەوە بە پرسیار و سەرنجەکانیان بەشدا...
27/04/2024

ئەم بەرنامەیە تەنها لە ڕێگای یوتوبی هیواوە پەخش دەکرێت.

بینەران دەتوانن لە ڕێگای کۆمێنتەوە بە پرسیار و سەرنجەکانیان بەشداری بکەن.
کەناڵی هیوا لەسەر یوتیوب
www.youtube.com/c/kanalihiwa
سەبسکرایب بکەن

بازماندە از توماچ و افراسیاب
25/04/2024

بازماندە از توماچ و افراسیاب

نام اثر: بازماندهکلام و اجرا: توماج و افراسیاببیت: بهزادVerse 1: از بازماندگان آبانم، شعرم، صدام، جاودانممن؟ یک از هزارانم، پایان شیرینِ داستانممست شلاقی‌ام ...

25/04/2024

ئایا بەهاری ١٩٦٨ دووبارە دەبێتەوە؟

23/04/2024

یەکشەممە ٢٨-٤ سەعات ٢١ بەکاتی هەولێر لە کەناڵی هیواوە لەسەر یوتیوب.

گفت‌وگۆ لەگەڵ هۆمەر محەمەد سەبارەت ئەنفال

22/04/2024

ئەردۆغان!بەخێرنەیەیت بۆ هەولێر و بە ملی شکاو بڕۆیتەوە

21/04/2024

گفت‌وگۆ لەگەڵ ئاسۆ کەمال سەبارەت بە وتارەکەی لە کتێبی تێگەیشتنێک لە شۆڕشی سۆشیالیستی

21/04/2024

سێ کوچکەی فاشیزمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست:

دەوڵەتی اس ر ائیل، جمهوری اسلامی ئێران، دەوڵەتی تورکیا

18/04/2024

یەکشەممە ٢١-٤ کات٢١ بەکاتی هەولێر لە کەناڵی هیواوە لە یوتیوب گفتوگۆ لەگەڵ ئاسۆ کەمال سەبارەت بە وتارەکەی لە کتێبی «تێگەیشتنێک لە شۆڕشی سۆشیالیستی»

17/04/2024

ویستیان هەولێر بکەن بە دوبەی کەچی دوبەی بوو بە هەولێر و لافاو بردی

17/04/2024

کەناڵی هیوا لەمەودوا تەنها لەڕێگای یوتیوبەوە پەخش دەبێت. لینکی کەناڵەکە لە کۆمێنت دادەنێم

17/04/2024

دڵخۆشکردن بەوەی اسرائیل جمهوری ئیسلامی تێک بشکێنێ، جیاوازی چیە لە ئومێد بەوەی ئێران فەلەستین ڕزگار بکات؟

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kanali Hiwa کەناڵی هیوا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kanali Hiwa کەناڵی هیوا:

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share