گۆڤارى وزه Wza Magazine

  • Home
  • گۆڤارى وزه Wza Magazine

گۆڤارى وزه Wza Magazine گۆڤارى وزه‌ یه‌كه‌مین گۆڤارى تایبه‌تمه‌ندى وزه‌ یه

Wza magazine

We as Wza Magazine, which is the first magazine in Kurdistan region for Energy Sector,
We are focusing on Energy sector , hydrocarbons and natural resource and all its issues. Our priority is to share opinions and ideas on Energy Sector and transparency from the experts on the changes and developments that are happening in the region, sharing the geopolitical related issues and affe

ctions on Energy Sector as well. Wza magazine is a unique magazine that is publishing by Kurdistan Institute for Energy, its first unique magazine in Kurdistan region for Energy Sector. Wza Magazine is a reliable source for all types of Media, and it’s importance is known in Political situation .

Brent Crude = 90.73$
27/01/2022

Brent Crude = 90.73$

20/10/2021

BRENT CRUDE = 85.44 $

نەوتی خاوي برێنت ٨٠$ـی تێپەڕاند
28/09/2021

نەوتی خاوي برێنت ٨٠$ـی تێپەڕاند

05/08/2021

KRG Approves DNO Purchase of Exxon Stake in Baeshiqa

- بانكی گۆڵدمان ساكس : له‌ هاوینی ئه‌مساڵ 2021 نرخی نه‌وتى برێنت ده‌گاته‌ 65$- Brent oil prices to reach $65 per barrel ...
25/01/2021

- بانكی گۆڵدمان ساكس :
له‌ هاوینی ئه‌مساڵ 2021 نرخی نه‌وتى برێنت ده‌گاته‌ 65$

- Brent oil prices to reach $65 per barrel in summer 2021.
(Goldman Sachs Bank)

بیڵ هیگز، CEOی گەنەڵ ئینێرجیلەمساڵ 12 بیر لێدەدەین لە کێڵگەكانی سەرتە و قەرەداغ
22/01/2021

بیڵ هیگز، CEOی گەنەڵ ئینێرجی

لەمساڵ 12 بیر لێدەدەین لە کێڵگەكانی سەرتە و قەرەداغ

بەپەلەوێستگەیەکی پاڵاوتنی کەورگۆسک سەر بە کار گروپ سوتا، بەپێی زانیاریەکان 3 کەس مردوون و دوو کەسیش بریندارە.وێنەکە کەمێ...
24/12/2020

بەپەلە

وێستگەیەکی پاڵاوتنی کەورگۆسک سەر بە کار گروپ سوتا، بەپێی زانیاریەکان 3 کەس مردوون و دوو کەسیش بریندارە.

وێنەکە کەمێک بەر لە ئێستایە

دوو بیرە نەوتی لە كێڵگەیەكی نەوتی كەركووك تەقێندرانەوە و تائێستاش ئاگری بیرە نەوتەكان كۆنترۆڵ نەكراوە.سەرچاوەیەکی بەرپرس...
09/12/2020

دوو بیرە نەوتی لە كێڵگەیەكی نەوتی
كەركووك تەقێندرانەوە و تائێستاش ئاگری بیرە نەوتەكان كۆنترۆڵ نەكراوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە کوردستان24ی گوت "هەردووکی بیرە نەوتی 33 و 24ی کێڵگەی خەبازە کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کەرکووک شەوی رابردوو بەبۆمبی چێندراو تەقێنراونەتەوە".

گوتیشی "هێشتا ئاگری بیرە نەوتەکان کۆنترۆڵ نەکراوە، ئەمە سەرباری ئەوەی شەش تیمی ئاگر کوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن ئێستا هەردوو بیرەکەش بە تەواوی لە کارکەوتوون".

كێڵگەی نەوتی خەبازە بە دووری 20 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری كەركووك، رۆژانە 25 ھەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرھەم دەھێندرێت.

نه‌وتى خاوى به‌سره‌ 50$ـی تێپه‌ڕاند و  خاوى برێنتيش به‌ربه‌ستی 48$ ـی شكاند
28/11/2020

نه‌وتى خاوى به‌سره‌ 50$ـی تێپه‌ڕاند و خاوى برێنتيش به‌ربه‌ستی 48$ ـی شكاند

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق گرێبه‌ستی كۆمپانیای نه‌وتى نیشتیمانى توركی TPAO ـی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ وه‌به‌ره...
15/10/2020

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق گرێبه‌ستی كۆمپانیای نه‌وتى نیشتیمانى توركی TPAO ـی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ وه‌به‌رهێنان و به‌ په‌رپێدان له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى منصوری له‌ پارێزگاى دیاله‌.

Api Gravity جۆرەکانی نەوتی خاو لە رووی (سوک و قورس و مامناوەند) بە پێی گراڤیتی
02/06/2020

Api Gravity
جۆرەکانی نەوتی خاو لە رووی (سوک و قورس و مامناوەند) بە پێی گراڤیتی

31/05/2020



نەوتی خاوی ئەمریکی بووە (-31$) ... واتا بەرمیلەک نەوت بەخۆرایی دەبەی و ۳۱ دۆلاریشت دەداتێ.بۆ یادگاری
20/04/2020

نەوتی خاوی ئەمریکی بووە (-31$) ... واتا بەرمیلەک نەوت بەخۆرایی دەبەی و ۳۱ دۆلاریشت دەداتێ.

بۆ یادگاری

بۆ یادگارینرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس = کەمتر لە نرخی دەبەیەک ئاو
20/04/2020

بۆ یادگاری

نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس = کەمتر لە نرخی دەبەیەک ئاو

17/04/2020

کۆپیەک لە زۆربەى هەر زۆرى گرێبەستەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و کۆمپانیا نەوتیەکان، ئەوانەى پێش ٢٠١٤ مۆر کراون، لەم لینکە ببینەوە..

https://resourcecontracts.org/search/group?q=Kurdistan

جرجیس محمد

15/04/2020
نەوت و کۆڕۆنا.جرجیس محمدتایبەت بۆ گۆڤاری وزە.پوختە: بێگومان هەموومان ئاگاداری کۆڕۆنا و کاریگەریەکانین لەسەر جیهان و ناوچ...
22/03/2020

نەوت و کۆڕۆنا.
جرجیس محمد
تایبەت بۆ گۆڤاری وزە.
پوختە:
بێگومان هەموومان ئاگاداری کۆڕۆنا و کاریگەریەکانین لەسەر جیهان و ناوچەکەو شار و خێزانین، بەڵام یەکێک لە کاریگەریە گەورەکانی کۆڕۆنا لەسەر ئابووری جیهانی بریتییە لە دابەزاندنی نرخی نەوت بۆ دەوروبەری ٣٠ دۆلار، کەواتە لێکەوتەکان و پێشبینەکانی چی دەبێت لە داهاتوودا لەسەر بەرهەمهێنان و نرخی نەوت لەم دۆخە نەخوازراوەی جیهاندا؟

کێشەکە لە کوێدایە؟
کێشەکە لە دابەزینی نرخی نەوتە، چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر دۆخی دارایی و سیاسی عێراق و کوردستان، وە هەروەها لە ئەو کەس و کۆمپانیا و سێکتەر و دەزگایانەی دوور و نزیک پەیوەندیان هەیە بە نەوتەوە، هەموو کۆمپانیا نەوتیە خزمەتگوزاریەکان، چالاکیەکانیان نزیکبووەتەوە لە سفر. جگە لە نزم بوونەوەی نرخی نەوت، زۆربەی ئامرازەکانی هاتوچۆ، ئاسمانی، ئاوی و وشکانی لەکارکەوتوون بەهۆی کۆڕۆنا وە. کە ئەمەش ئاستەنگیەکی گەورەی دروستکردووە بۆ کۆمپانیاکان. ئەوەی ئێستا هەیە، وەستانی سەرجەم کردارەکانی دڕێلینگە لە کوردستان، تەنها بەرهەمهێنان و پاڵاوتن بەردەوامن.

دۆخەکە بەرەو کوێ؟
گەر کۆڕۆنا بەردەوام بێت، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت بۆ نەوت، خواست لەسەر نەوت کەم دەبێتەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی هاتوچۆوە، کە فاکتەری سەرەکی خواستی نەوتە لەجیهان. وە بەردەوام بوونی کۆڕۆنا، واتە وەستانی کرداری دڕێلینگ و چالاکیەکان بە گشتی، کە تا ڕادەیەک جێگریەک بە نرخی نەوت ئەبەخشێت لە نزمیدا، بەڵام گەربێت و مرۆڤایەتی زووخۆی لەکۆڵ ئەم پەتایە بکاتەوە، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بەرز بێتەوە بۆ نزیک ٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک (ئەگەر ئۆپێک + دووبارە ڕێک بکەونەوە)، ئەمیش بەهۆی بووژانەوەی تەواوی جیهان لە ڕووی چالاکی بازرگانی و پیشەسازییەوە.

کوردستان لە هەردوو ئەگەرەکە!
لە ئەگەری یەکەم و بەردەوامبوونی کۆڕۆنا و نزمی نرخی نەوت و گەورەبوونی قەیرانی تەندروستی، پێشبینی دۆخێکی نەخوازراو دەکرێت، چونکە هەرێم هیچ یەدەگێکی ئەوتۆی نییە بۆ تێپەڕاندنی کاتە سەختەكان، تایبەتر گەر لەگەڵ بەغدا کێشەکانی بەردەوامی هەبێت.
وە لە ئەگەری دووەم و بەرزی نرخی نەوت و تێپەڕاندنی کۆڕۆنا بە کەمترین زیان، دوای چەند مانگێک، گەر هیچ کێشەیەکی گەورە نەیەتە پێشەوە، دۆخی هەرێم لە ڕووی چالاکی نەوتی بەرەو پێش دەچێت و لە ساڵانی داهاتوودا کەرتی نەوت و گاز زۆر بەرەوپێش دەچێت.


 ، بەڕێوەبەری پەیمانگەی كوردستان بۆ وزە  :لە وەزارەتى سامانە سروشتیەكان (1050) كۆمپانیاى  ناوخۆیی  تۆماركراوە، بەڵام زۆر...
13/02/2020

، بەڕێوەبەری پەیمانگەی كوردستان بۆ وزە :
لە وەزارەتى سامانە سروشتیەكان (1050) كۆمپانیاى ناوخۆیی تۆماركراوە، بەڵام زۆر كەمن ئەو كۆمپانیا ناوخۆییانەی كە بتوانن كێبڕكێی كۆمپانیا دابینكارە بیانیەكان بكەن.

https://knwe.org/?p=61841

سیاسەتی خۆماڵیكردن لە سێكتەری وزەدا 13/02/2020 سعود هاشم* وڵاتانی تازە دەركەوتووی ناو نەخشەی وزەی جیهانی بۆ بەكارهێنان‌و سود وەرگرتن لە سامانی سروشتی پێویستییەكی زۆری....

فەحسی جیۆفیزیک-سایزمیک چییە؟ چ پەیوەندییەکی هەیە لەگەڵ نەوت؟جرجیس محمدپوختە: بێگومان ڕۆژ دوای ڕۆژ پێشکەوتن لە بواری نەوت...
01/02/2020

فەحسی جیۆفیزیک-سایزمیک چییە؟
چ پەیوەندییەکی هەیە لەگەڵ نەوت؟

جرجیس محمد

پوختە:
بێگومان ڕۆژ دوای ڕۆژ پێشکەوتن لە بواری نەوت و گاز بەردەوامە، وە هەروەها خواستیش لەسەر نەوت بەرەو زیادبوونە و ڕۆژانە بیری نوێی نەوت لێدەدرێت، بیری نوێش ئەگەر و ڕیسکی زۆرە، ئایا ئەو بیرە شوێنی مەبەست ئەپێکێت؟ ئایا ئەو شوێنەی بیرەکەی تێدا لێدراوە شوێنێکی گونجاوە، پرێس و زەختی باشی هەیە، کێشەی تێکەڵبوونی ئاوی هەیە؟ . ئەو بلۆک و کێڵگەیەی ئیشی لێ دەکرێ چەندە و سنوورەکەی تا کوێیە و خەزانەکە بە چ شێوەیەکە؟ ئەمانە هەموو پرسیاری زۆر گرنگ و پێویستن. جیۆفیزیک وەڵامی دەداتەوە.

پێشەکی:
جیۆفیزیک لقێکی جیۆلۆجی یە و تێکەڵ کراوە لەگەڵ فیزیادا و جیۆفیزیک بەرهەم هاتووە،
ئەم زانستە گرنگی دەدات بە بەدەستهێنانی تایبەتمەندیە جیۆلۆجییەکانی ناوچەیەکی دیاریکراو.
چەندین تەکنینک هەیە لە بواری جیۆفیزیک، وەک سایزمیک، مەگنەتیک، گراڤتی، و چەندانی تر. بەڵام ئەم سێ تەکنیکە سەرەکین، بە تایبەتر سایزمیک

فەحسی جیۆفیزیک-سایزمیک چ رەبتی هەیە بە نەوتەوە؟

بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە پێویستە بزانین نەوت لە ژێر زەوی چۆن کۆ دەبێتەوە، نەوت لەژێر زەوی لەنێو کونیلە و بۆشاییەکانی نێو وردە بەردەکان کۆ دەبێتەوە لە ژێر فشار و پرێسێکی زۆر زۆردا. بەڵام نایەتە سەرەوەی زەوی چونکە پێکهاتووەیەکی بەردی کە هیچ ڕێڕەوێکی نییە، ڕێگەی پێ گرتووە و ناهێڵێت بێتە سەر زەوی، زۆربەی کات ئەم پێکهاتووە زیاتر لە شێوەی قۆقز دایە، وەک کڵاو وایە.

فەحسی سایزمیک، پڕۆسەیەکی نزیک ١-٢ ساڵە لە کێڵگەی نەوتیدا پێش هەر پڕۆسەیەکی بیر لێدان ئەنجام دەدرێت، پڕۆسەکە بە گشتی بریتیە لە ناردنی شەپۆلی بوومەلەرزەیی بۆ قوڵایی زەوی و وەرگرتنەوەی هەمان شەپۆل لە ڕێی ئامێری تایبەتەوە، هەر شەپۆلێک کە دەچێتە ژێر زەوی هەر کاتێک بەر هەر پێکهاتوویەکی بەردی بکەوێت، بەشێکی ئەگەڕێتەوە سەر زەوی و بەشێکی تریشی بەردەوام ئەبێت لە ڕۆیشتن. تا بەر پێکهاتوویەکی تر دەکەوێت. بەم شێوەیە لەسەر زەوی ئەم شەپۆلانە وەردەگیرێنەوە و لە ڕێگەی تەکنیکی کۆمپیوتەر هەژمارکردن دەکرێت بۆ کات و خێرایی و دووری، وێنەیەکی ژێر زەویمان دەداتێ، کە بە ئاسانی شوێنی پێکهاتووە قۆقزەکە دیاری دەکرێت و ئەزانین هەبوونی نەوت و کۆبوونەوەی لە ژێر ئەم پێکهاتووە ئەگەری زۆرە.

پڕۆسەکە چۆنە؟
سایزمیک چەند جۆرێکی هەیە، ٢دی و ٣دی و ٤دی. کە ٢دی وێنەکەی ڕوون نییە و تێچووی کەمە و کاتی کەمتری دەوێت.
بەڵام سێ دووری و چوار دووری. کاتێکی زۆری دەوێت و تێچووی زۆرە و کاتی زیاتری پێویستە. ئەو ئامێرە سەرەکیەی بۆ دروستکردنی شەپۆلەکە بەکاردێت پێی دەوترێت، ڤایبرەیتەر، ئەو ئامێرەشی بۆ وەرگرتنی شەپۆلەکە بەکاردێت پێی دەڵێن جیۆفۆن. هەندێک جار لە ناوچە شاخاوییەکان ئامێری ڤایبرێتەر ناتوانیت کار بکات و بچێتە شوێنی شاخاوی. بۆیە داینامێت و تەقینەوە بەکاردێت لەبری ڤایبرێتەر.
هەر پرۆژەیەکی سایزمیک نزیکی ٤٠٠ بۆ ٦٠٠ کەسی پێویستە بە شوفێر و کرێکار و ئەندازیار و هەموو کارمەندەکانیەوە.
کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بواری سایزمیک ئەمانەن:
BGP, ShearWater / Western Geco, CGG, PGS, Polarcus, COSL

ئەوانەی لە کوردستان کار دەکەن ئەمانەن.
BGP, Teraseis, Global

ئێستا پڕۆسەی جیۆفیزیک لە کوردستان لە بلۆکی هەریر-بجیل نیوەی کارەکانی تەواو کردووە و کۆمپانیای BGP چینی کە لقێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی CNPC لەوێ کار دەکات و بلۆکەکە لەلایەن کۆمپانیای زەبەلاحی ڕووسی ڕۆسنەفت سەرپەرشتی دەکرێت.

هاوپێچ: وێنەی ئامێری ڤایبرێتەری کۆمپانیای BGP لە کێڵگەی هەریر-بجیل

سەرچاوە: https://www.scmdaleel.com/category/seismic-survey-and-data-acquisition/7

http://www.bgp.com.cn/

كانزاى Copper  #كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌م كانزایه‌ و به‌شێوه‌ىه‌كى تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ى (ماوه‌ت)ـی سنوری پارێزگاى سلێم...
31/01/2020

كانزاى Copper
#كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌م كانزایه‌ و به‌شێوه‌ىه‌كى تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ى (ماوه‌ت)ـی سنوری پارێزگاى سلێمانى هه‌یه‌ له‌ رووبه‌ری 250كم2 و قوڵایی 270مه‌تر.

پشکنینی سایزمیک - یان جیۆفیزیک.چی دەزانیت لەبارەی؟بەم زووانە چاوەڕێی بابەتێکی تێر و تەسەل بن
28/01/2020

پشکنینی سایزمیک - یان جیۆفیزیک.

چی دەزانیت لەبارەی؟

بەم زووانە چاوەڕێی بابەتێکی تێر و تەسەل بن

پەیوەندى نێوان جیۆلۆجى و کەرتى وزەجرجیس محمدپوختەبێگومان پێش ئەوەى باسى بابەتەکە بکەین، پێویستە سەرەتا بزانین جیۆلۆجى چی...
23/01/2020

پەیوەندى نێوان جیۆلۆجى و کەرتى وزە

جرجیس محمد

پوختە

بێگومان پێش ئەوەى باسى بابەتەکە بکەین، پێویستە سەرەتا بزانین جیۆلۆجى چییە؟
جیۆلۆجى واتا زانستى زەوى، لێکۆڵینەوە لە زەوى، ئەوەى لە ناوى دایە، لە چى دروست بووە، چۆن دروست بووە، شێواز و ئەندازەى زەوى چۆنە، چۆن چۆنى نوێ دەبێتەوە، پێکهاتەکانى زەوى چین، چۆن دەجوڵێن
چیان بەسەر دێت، پێشتر چۆن بوون، بێگومان جیۆلۆجیش وەکوو هەموو زانستە گرنگەکانى تر لق و پۆپى لێ جیا دەبێتەوە وەک جیۆلۆجى کیمیایی، جیۆلۆجى زەریاکان، جیۆلۆجى بەبەردبووەکان، جیۆلۆجیاى وزە (نەوت و گاز)، جیۆلۆجى فیزیایی وە چەندان لقى تریش..

باشە، ئەمجارە بزانین نەوت چییە؟

نەوتى خاو پێکهاتەیەکى تێکەڵەى ئاڵۆزە، لە ژێر زەوى دەردەهێنرێت بەهۆى تەکنیکى ئەندازیارى ئاڵۆزەوە، نەوتى خاو لە بنەڕەتدا پێکهاتوویەکى ئاڵۆزى مادەى ئەندامى (کاربۆن)ە لەگەڵ چەندین توخمى تر لە ژێر زەوى بەهۆى پلەى گەرمى و پەستانى بەرز دروست بوونە.
سەبارەت بە دروستبوونى نەوت، ٢ بیرۆکەى جیاواز هەیە و هەردووکیشیان بەڵگەى تاقیگەییان هەیە: ئەوانیش:-
بیرۆکەى یەکەم: نەوت لە ئەنجامى شیبوونەوەى پاشماوەى زیندەوەرى کۆن وەک قەوزە و پلانکتۆن دروست بوونە کە چەندین ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا مردوون.
بیرۆکەى دووەم: ماددەى کاربۆن لەگەڵ مادەکانى تر کارلێکى کردووە و لەژێر پەستان و پلەى گەرمى بەرز نەوتى خاوى لێ دروست بووە.

پەیوەندى نێوان جیۆلۆجى و نەوت

پەیوەندیەکە لقێکى سەرەکى زانستى جیۆلۆجى دروست ئەکات بەناوى:
جیۆلۆجیاى نەوت: جیۆلۆجیای نەوت لقێکى زانستى جیۆلۆجیە لە بنەڕەت، جوڵە، نیشتن و گەڕان بەدواى نەوت و هایدرۆکاربۆن دەکۆڵێتەوە.
بۆ نموونە. ئەو ٢ بیرۆکەى سەرەوە کە باسکران. نموونەیەکى زانستى جیۆلۆجیاى نەوتن کە لێکۆڵینەوەى لەبارەوە دەکات وە هەروەها گەڕان بەدواى نەوت، ئەو باروودۆخە پێویستانە چین بۆ دروستبوونى نەوت، ئەگەرى هەبوونى نەوت لە شوێنێک. هەر ئەوەندە نا بەڵکو لە هەندێک بوارى ترى وەک هەڵکەندن و درێڵینگ زانستى جیۆلۆجى پێویستە.
بۆ نموونە: بۆ ئەوەى بزانین چ تەبەقەیەکى زەوى، چ جۆرە بەردێکە چ جۆرە نوکى درێڵ (درێڵ بت)ێک بەکاربێنین بۆ هەڵکۆڵین. شێواز و قەبارە و شێوەى بەردەکان چۆنە. پێویستمان بە چ هێزێک هەیە بۆ بڕینى تەبەقەکان ئەمانە و چەندانی تریش واى کردووە جیۆلۆجى ببێتە بەشێکى سەرەکى لە بوارى نەوت و گاز.

جیۆلۆجى و کوردستان:

جیۆلۆجى کوردستان ئاڵۆزە بەهۆى نزیکى لە سنوورى نێوان پلێتى عەرەبى و فارسى. بووەتە هۆى دروستبوونى چەندین پێکهاتوو و تەبەقەى جیاواز کە تا ئێستا لێکۆڵینەوە لەبارەیان بەردەوامە.
لە ڕووى ئەکادیمیەوە. لە کوردستان جگە لە چەندین رێکخراو و کۆمەڵەى جیۆلۆجى، لە زانکۆکانیش بەشێک هەیە بەناوى زانستى جیۆلۆجى کە هەموو لقەکانى جیۆلۆجى دەخوێنن.
وە هەروەها لە چەند زانکۆیەکیش بەشێک هەیە بەناوى پێترۆلیۆم جیۆساینس، یان ئەندازیارى نەوت کە چەند کۆرسێک لەماوەى چەند ساڵێکدا بە وردى باسى نەوت و جیۆلۆجى دەکات.
ئەمە جگە لە چەندین توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە بوارى جیۆلۆجى لە کوردستان کە چەند چالاکوانێکى جیۆلۆجى بەردەوام لێکۆڵینەوە و توێژینەوە دەکەن لەو بارەیەوە.

تۆ پێشتر زانیاریەکت هەبووە لەسەر جیۆلۆجى نەوت؟

چى دەزانیت دەربارەى پەیوەندى نێوان زانستى جیۆلۆجى و کەرتى نەوت و گاز؟چاوەڕێى بابەتێک بن لەبارەى پەیوەندى نێوان جیۆلۆجى و...
21/01/2020

چى دەزانیت دەربارەى پەیوەندى نێوان زانستى جیۆلۆجى و کەرتى نەوت و گاز؟

چاوەڕێى بابەتێک بن لەبارەى پەیوەندى نێوان جیۆلۆجى و نەوت..

کۆمپانیای ڕۆسنەفت و چالاکیەکانی لە کوردستان.دوای ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی) لەگەڵ حکومەتی...
19/01/2020

کۆمپانیای ڕۆسنەفت و چالاکیەکانی لە کوردستان.

دوای ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی) لەگەڵ حکومەتی ڕووسیا و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕۆسنەفتی زەبەلاح لە بواری نەوت و گاز لە ساڵی ٢٠١٧.

کۆمپانیای ناوبراو ٥ بلۆکی نەوتی لە هەرێمی کوردستان گرتۆتەوە، کە پێشتر لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکیەکانەوە بەڕێوە دەبران وەک ماڕاثۆن ئۆیل و تۆتاڵ و ئیکسۆن مۆبیل.
دوای تێکچوونی پەیوەندی نێوان حکومەتی ھەرێم و ئەمریکا بەهۆی ریفراندۆمەوە. حکومەتی ھەرێم ڕووی کردە کۆمپانیا ڕووسیەکان و لەنێویشدا کۆمپانیای ڕۆسنەفت.
ئەو بلۆکانەی کە ڕوسنەفت گرتویەتەوە بریتیین لە
١. باتل
٢. زاوێتە
٣. هەریر - بجیل ( ئەمە دوو بلۆک بوو پێشتر، ئێستا لێکدراوەتەوە و بووەتە هەریر بجیل)
٤. قەسرۆک
٥. دارەتوو

ڕۆسنەفت لە پلانی دا هەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەست بکات بە پەرەپێدانی چەند بلۆکێک.
وە هەروەها جێگەی ئاماژە پێدانە کە گەڕانی سایزمیک (فەحسی جیۆفیزیک) لە بلۆکی هەریر - بجیل ئێستا نیوەی کارەکانی تەواو کردووە. کە کۆمپانیای چینی (بی جی پی - جی جی ئێف زێد) بەرێوەی دەبات. وە ٣ بیری ئامادەکراوی لێیە کە پێشتر کۆمپانیای ئەمریکی ماڕاثۆن ئۆیل لێی داون.
پێشبینی دەکرێت لە ٢٠٢١ دەست بکرێت بە پەرەپێدانی زیاتر لەم بلۆکە و ڕاکێشانی بۆڕی نەوت بە بلۆکی هەریر - بجیل بۆ ئاکرێ و لەوێشەوە بۆ بلۆکی سەرتا و لەوێشەوە بۆ خورمەڵە.

گەر بێت و ڕۆسنەفت دەست بە چالاکیە سەرەکیەکانی بکات ئەوا ئەبێتە بوژانەوەیەکی گەورە لە کەرتی نەوت و گاز و کۆمپانیاکانی سێرڤس کاری زیاتریان دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هەلی کار لە بواری نەوت لە کوردستاندا.

جرجیس محمد..
زانیاری زیاتر.
https://www.rosneft.com/press/releases/item/191055/

چی دەزانیت لەبارەی چالاکیەکانی کۆمپانیای ڕۆسنەفت لە کوردستان؟چاوەڕێی چەند زانیاریەکی سەرنج ڕاکێش بن لە پەیجی گۆڤاری وزە.
19/01/2020

چی دەزانیت لەبارەی چالاکیەکانی کۆمپانیای ڕۆسنەفت لە کوردستان؟

چاوەڕێی چەند زانیاریەکی سەرنج ڕاکێش بن لە پەیجی گۆڤاری وزە.

گه‌وره‌ترین پرۆژه‌یه‌ له‌ ئاستى جیهان7 وڵات رێكخرواێكى هه‌رێمى بۆ گازى سروشتى راده‌گه‌ینن بریاره‌ له‌ مانگی 3ـی  ئه‌مسال...
19/01/2020

گه‌وره‌ترین پرۆژه‌یه‌ له‌ ئاستى جیهان
7 وڵات رێكخرواێكى هه‌رێمى بۆ گازى سروشتى راده‌گه‌ینن

بریاره‌ له‌ مانگی 3ـی ئه‌مسال 2020 میسر میوانداری كۆنگرى عه‌ره‌بی بۆ توێژینه‌وكانى گاز و وزه‌ بكات و له‌ چوارچێوه‌ى چاڵاكیه‌كان پرۆژه‌ى (رێكخرواى هه‌رێمى بۆ گازى سروشتى ) رابگه‌ینن و ببنه‌ باڵپشت بۆ پرۆژه‌ی هه‌نارده‌ى بۆری گازى سروشتى (ئیسرائیل - ئه‌وروپا) .
وڵاتانى دامه‌زرێنه‌ر پێكهاتونه‌ له‌ (ئه‌رده‌ن، میسر، فه‌له‌ستین، یۆنان، قبرص، ئیتالیا و ئیسرائیل)، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ لوبنانیش ببێته‌ ئه‌ندام.
ئه‌م پلاتفۆرمه‌ ململانێیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به‌دوایخۆیدا ده‌هێنێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌م وه‌ڵاتانه‌ ببنه‌ هه‌نارده‌ى گازی سروشتى به‌ریگه‌ى پرۆژه‌ هێڵی ( ئیسرائیل - قوبرس - ئیتالیا) و پاڵپشتى رابگه‌ینن بۆ پرۆژه‌كه‌ .
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هێڵی گواستنه‌وه‌ى گازى ( ئیسرائیل - قوبرس - ئیتالیا) رووبه‌ڕووی دژایه‌تى روسیا ( دابینكه‌ری گازى ئه‌وروپا) و توركیا ( وڵاتی ترانزێتی وزه‌ بۆ ئه‌وروپا) ببێته‌وه‌،‌ چونكه‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ پێگه‌ى روسیا له‌ بازاری ئه‌وروپا لاواز ده‌كا و توركیاش ئه‌و گرنگیه‌ جیۆپۆله‌تیكیه‌ى نامێنێ كه‌ له‌ نه‌خشه‌ وه‌زى جیهانى هه‌یه‌یتى.

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌رێژترین پرۆژه‌ى بۆڕی هه‌نارده‌ى گازى ژێر ده‌راییه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان ، تواناى هه‌نارده‌ى گازی بۆڕیه‌كه‌ 10 بلیۆن پێ سێجا گازه‌ له‌ ساڵێكدا، درێژى بۆڕیه‌كه‌ نزیكه‌ى 2000 كیلۆمه‌تره‌ و به‌ قولایی 3 هه‌زار مه‌تر به‌ ناو ئاوى ده‌ریای سپی ناوه‌راست تیێپه‌ر ده‌بێت.
تێچووى پرۆژه‌كه‌ به‌ 6 تا 7 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا 2025 پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بێـت.


په‌یمانگه‌ى كوردستان بۆ وزه‌
_________________________________

#
#نه‌وت #نه‌وت_گاز #وزه‌ #نه‌وتى_خاو #گاز

به‌رهه‌مێنانى نه‌وت له‌ عێراق،  به‌پێی وڵات و كۆمپانیا سه‌ركاره‌كانیان -  2019
18/01/2020

به‌رهه‌مێنانى نه‌وت له‌ عێراق، به‌پێی وڵات و كۆمپانیا سه‌ركاره‌كانیان - 2019

زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت بە رێگاى تەکنیکى بەرزکردنەوە بە گاز*جرجیس محمد  پوختەلەم ساڵانەى دوایدا تەکنیکى بەرزکردنەوە ...
18/01/2020

زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت بە رێگاى تەکنیکى بەرزکردنەوە بە گاز

*جرجیس محمد


پوختە
لەم ساڵانەى دوایدا تەکنیکى بەرزکردنەوە بە گاز بووەتە تەکنیکێکى باو لە بوارى بەرهەمهێنانى نەوت دا. ئەویش بەهۆى بەرەو پێچوونى ئەندازیارى نەوت و بەکارهێنانى تەکنەلۆژیا لەو بوارەدا وە هەروەها تەکنیکى بەرزکردنەوە بە گاز ئەبێتە هۆى زیادکردنى بەرهەم و بەرەوپێشبردنى قازانج و کەمکردنەوەى زیانەکان و تێچووى بیرە نەوتەکان.

پێشەکى
سەرەتا با باسى کورتەیەک بکەین لەبارەى سیستەمى دەرهێنانى نەوت لە رووى زانستى و ئەندازیاریەوە. دواى لێدانى بیرەکە بە سەرکەوتوویی و دۆزینەوەى بڕە نەوتێک کەوا بە رێژەیەک زۆر بێت کە سوودێکى ئابوورى هەبێت و بتوانێت قازانج بگەینێت بە حکومەت و کۆمپانیاکان. دواى تەواوکردنى هەموو تاقیکردنەوە زانستی و ئەندازیارەکان لەسەر بیرە نەوتەکە. ئەوا دەست دەکرێت بە دانانى بۆڕى بە قەبارەى دیاریکراو و تایبەتمەندى دیاریکراو بۆ ئەوەى نەوتەکە لە ژێر زەویەوە بگەیەنێتە سەر زەوى. کە ئەم کردارە کارى سەرەکى ئەندازیارى بەرهەمهێنانى نەوتە. دواى گەیشتنى نەوتەکە بۆ سەر زەوى، ئینجا دەگوازرێتەوە بۆ شوێنى تایبەتى جیاکردنەوەى ئاو و نەوت و گاز، چونکە زۆربەى بیرە نەوتەکانى جیهان تەنیا بیرە نەوتى نین، بەڵکو ئاو و نەوت و گاز پێکەوە دێتە دەرەوە بە ڕێژەی جیاواز. لەگەڵ بڕێکى کەمى کانزاکانیش وەک ڤەنادیۆم و ئاسن و هتد...

کێشەکە لە کوێدایە؟
زۆرجار لە کاتى دەرهێنانى نەوت لە بیرێکدا. ئەگەر بێت و نەوتەکە قورس بێت و پەستانى بیرەکە تواناى سەرخستنى نەوتەکەى نەبێت بۆ سەر زەوى. کۆمپانیاى بەرپرس لە بیرە نەوتیەکە هەڵدەستێ بەدانانى سیستەمى بەرزکردنەوەى دەستکرد بۆ بیرەکە. بۆ ئەوەى نەوتەکە بگاتە سەر زەوى.
ئێمە لە ئەندازیارى نەوتدا چەندین جۆرى سیستەمى بەرزکردنەوەى دەستکردمان هەیە، وەک بەرزکردنەوە بە پەمپ، بەرزکردنەوە بەهۆى پەمپى کارەبایی، بەرزکردنەوە بەهۆى پەمپى هایدرۆلیکى، وە هەروەها بەرزکردنەوە بەهۆى گازەوە. کە هەریەک لەم سیستەمانە بەپێى تایبەتمەندیەکانى بیرە نەوتیەکە بڕیارى لەسەر دەدرێت و دادەنرێت. بۆ دانانى هەر سیستەمێک دەبێت سەرەتا توێژینەوەى ئابوورى و ژمێریارى بۆ بکرێت لەلایەن شارەزایانى ئەو بوارەوە کە ئایا سیستەمەکە لەگەڵ تایبەتمەندیەکانى بیرە نەوتیەکە دەگونجێت یاخوود قازانجێکى ئەوتۆى دەبێت بۆ پڕۆسەکە یاخوود بە پێچەوانەوە.

بەرزکردنەوە بە گاز
بەرزکردنەوە بەهۆى بەکارهێنانى گازەوە سیستەمێکى باوە لە بوارى بەرهەمهێناندا چونکە لەگەڵ زۆربەى بیرە نەوتیەکان دەگونجێت و زۆر بە کەمى پێویستى بە چاکردنەوە هەیە. سیستەمە بە شێوەیەک کاردەکات کە گازى نایترۆجین یاخوود دووانەئۆکسیدى کاربۆن دەپەستێورێت بەهۆى ئامێرى هەواپەستێنەوە دواتر لە ڕێى بۆڕى تایبەتەوە دەنێردرێتە ناو بیرە نەوتیەکە، ئەندازیاران بە شێوەیەکى زانستى هەژمارکردن بۆ هەموو دوورى و قوڵى و قەبارەکان دەکەن بۆ ئەوەى باشترین ئاستى بەرهەمهێنان بەدەستبخرێت. دواى ئەوەى گازەکە گەیشتە نێو بیرە نەوتیەکە ئەوا نەوتە قورسەکە سات لە دواى سات سووک دەبێت ئەوکاتە پەستانى نێو خەزانە نەوتیەکە تواناى پاڵپێوەنانى نەوتەکەى دەبێت لە ژێر زەویەوە پاڵى بۆ سەر زەوى.

ئەندازیارەکان چۆن هەژمارکردنەکان دەکەن.
لە کۆندا لە رێى قەلەم و کاغەزەوە بە سوود وەرگرتن لە تەکنیکە ئاڵۆزەکانى بیرکارى هەژمارکردن بۆ قەبارە و دوورى و بڕ و تایبەتمەندیەکانى تردا دەکرا. بەڵام لەمڕۆدا بەهۆى بەرەوپێشچوونى تەکنەلۆژیاوە لە ڕێى پرۆگرامى تایبەتى ئەندازیارى نەوت هەژمارکردن بۆ داتاکان دەکرێت. باشترین پرۆگرامیش بۆ تەکنیکى بەرزکردنەوە بەگاز بریتیە لە پرۆگرامى (پرۆسپێر) کە پرۆگرامێکى جیهانیە و زۆربەى کۆمپانیا نەوتیەکان بەکارى دێنن لەم کردارە.

بەرزکردنەوە بە گاز لە کوردستان
لەبەر ئەوەى نەوتى زۆربەى کێڵگە نەوتیەکانى کوردستان نەوتێکى زۆر چاکە بەپێى ستانداردەکان. بۆیە زۆر بەکەمى تووشى کێشەى سەرنەکەوتنى نەوت دەبن بۆ سەر زەوى.
لە ساڵى ٢٠١٨ کۆمپانیاى گەنەل ئینێرجى تورکى رازى بوو تەکنیکى بەرزکردنەوە بە گاز جێبەجێ بکات بۆ هەریەک لە کێڵگەکانى میران و بنەباوى.

*بەکالۆریۆس لە ئەندازیارى نەوت

سەرچاوەکان
1- http://www.iraq-businessnews.com/2018/01/25/genel-energy-updates-on-operations-in-kurdistan/
2- https://www.academia.edu/40074854/Production_Optimization_Using_Gas_Lift_Technique?source=swp_share

15/01/2020
HAPPY NEW YEAR
31/12/2019

HAPPY NEW YEAR

TAQA Iraq hits new production record for December 50K (bopd)TAQA Iraq set a daily production record of 50,305 barrels of...
19/12/2019

TAQA Iraq hits new production record for December 50K (bopd)

TAQA Iraq set a daily production record of 50,305 barrels of oil per day (bopd) on December 14, hitting a new production milestone for the Atrush field.
A top performer for drilling in the Kurdistan Region of Iraq, TAQA has also completed the drilling phase of the new CK-15 well a full 17 days ahead of the original schedule.

This significant increase in production was made possible through an ongoing debottlenecking project at the Atrush facilities, which has seen production capacity increase from 27,500 bopd in 2018 to 40,000 bopd through a Central Processing Facility (CPF).

Recent installation of a 10,000-bopd Early Production Facility (EPF) augmented the CPF, which has enabled TAQA to bring new wells onstream in rapid time with a flexible, low cost solution until permanent facilities are engineered and installed.

به‌رهه‌مهێانى نه‌وت له‌ كێڵگه‌ى ئه‌تروش گه‌یشته‌  50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكداكۆمپانیای تاقه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستا...
19/12/2019

به‌رهه‌مهێانى نه‌وت له‌ كێڵگه‌ى ئه‌تروش گه‌یشته‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا

كۆمپانیای تاقه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌تروش ئاستێكی پێوانه‌یى له‌ به‌رهه‌مهێنان تۆمار كرد و له‌ مانگى 12ـى ئه‌مساڵ ئاستى به‌رهه‌مهێنانى ڕۆژانه‌ى گه‌یانده‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئاستى به‌رهه‌مهێانى نه‌وت له‌ كێلگه‌ى ئه‌تروش 35 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو له‌ رۆژێكدا.

08/12/2019

| راپۆرتێكی «فورین بولیسی»
- داهاتووی نه‌وتی عێراق (به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌) بۆ روسیایه‌ .
- روسیا و عێراق له‌ گۆفتوگۆدان بۆ بازرگانى نه‌وت له‌ نێوانیان مامه‌ڵه‌ به‌ (روبل)ی روسی یان (دینار)ی عێراقی بكرێت.

| تقرير عن «فورين بوليسي»
- مستقبل النفط العراقي ( مع اقليم كردستان) سيكون بيـــد روسيا.
- روسيا والعراق يناقشان تسديد الدفعات بالروبل الروسي أو الدينار العراقي.

گۆڤارى وزه Wza Magazine  :  كۆمپانیای (ADNOC)ـی ئیماراتى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ژماره‌ پێوانه‌یی تۆماركرد له‌ كۆڵینی قوڵتری...
09/11/2019

گۆڤارى وزه Wza Magazine :
كۆمپانیای (ADNOC)ـی ئیماراتى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ژماره‌ پێوانه‌یی تۆماركرد له‌ كۆڵینی قوڵترین بیره‌ نه‌وت كه‌ قوڵاییه‌كه‌ زیاتر له‌ 12000 مه‌تره‌.

- كێ ده‌زانێ قولَترین بیره‌ نه‌وت له‌ كوردستان ده‌كه‌وێته‌ كوێ و قوڵاییه‌كه‌ی چه‌نده‌ و چ كۆمپانیایه‌ك كاری كۆڵینی بۆ ده‌كرد ؟ .

https://bit.ly/2NxKFH5

أعلنت شركة بترول أبوظبي الوطنية (أدنوك)، اليوم السبت، عن نجاحها في حفر واحدة من أطول الآبار بالعالم، وذلك في جزيرة "أم العنبر"، بعمق أكثر من 12 ألف متر.

Address

Iraq, 60st
Erbil
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گۆڤارى وزه Wza Magazine posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share