ڕاديۆی ژيانی نوێ

  • Home
  • ڕاديۆی ژيانی نوێ

ڕاديۆی ژيانی نوێ ڕادیۆیەکی مەسیحی، رۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، ناسیاسییە

هەموو مرۆڤێک پێویستە بڕیار بدات: یان باوەڕ بە مەسیحی پیرۆز بکات و ببێتە یەکێک لە منداڵەکانی خودا، یان بەردەوام بێت لە هە...
21/04/2024

هەموو مرۆڤێک پێویستە بڕیار بدات: یان باوەڕ بە مەسیحی پیرۆز بکات و ببێتە یەکێک لە منداڵەکانی خودا، یان بەردەوام بێت لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا بە کارەکانی. خاڵی جیاوازی لێرەدا مەسیحی پیرۆزە، هۆشداری دەدات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنها لە حاڵەتی یەکەمدا مرۆڤ دەگاتە ژیانی هەتاهەتایی! مەسیحی پیرۆز بۆ تۆ کێیە؟ بۆمان باس بکە.

ئینجیلی پیرۆز پێمان دەڵێت کە مرۆڤ بە سروشت گوناهبارە، ڕەنگە زۆر شت بکات بۆ ئەوەی لای خودا قبوڵ بکرێت، بەڵام هەرچییەک بکا...
20/04/2024

ئینجیلی پیرۆز پێمان دەڵێت کە مرۆڤ بە سروشت گوناهبارە، ڕەنگە زۆر شت بکات بۆ ئەوەی لای خودا قبوڵ بکرێت، بەڵام هەرچییەک بکات، ناتوانێت سروشتی گوناهباری خۆی بگۆڕێت. گۆڕینی سروشتی گوناهبار تەنها بە هێزی خودا ڕوودەدات، لە ڕێگەی باوەڕبوون بە مەسیحی پیرۆز، چونکە ئەو ڕزگارکەرەیە کە باجی گوناهەکانم و گوناهەکانت داوە. بەبێ ئەم باوەرە بەردەوام دەبین لە ململانێ لەگەڵ گوناه و دۆڕان بەرامبەری!

ئایا خودا تۆی خۆشدەوێت؟ بەپێی ئینجیلی پیرۆز وەڵامەکە ئەوەیە: بەڵێ. تەنانەت ئەگەر هەڵە بکەیت و عەیبت زۆر بێت؟ وەڵامەکە دی...
19/04/2024

ئایا خودا تۆی خۆشدەوێت؟ بەپێی ئینجیلی پیرۆز وەڵامەکە ئەوەیە: بەڵێ. تەنانەت ئەگەر هەڵە بکەیت و عەیبت زۆر بێت؟ وەڵامەکە دیسان: بەڵێ. بۆچی؟ چونکە تۆ کاری دەستی ئەویت، و تۆی بە ناوازە و جیاواز لەوانی تر دروست کردووە، و نایەوێت کەس لەناو بچێت. ئایا دەرفەتی پێدەدەیت کە ببێتە پەروەردگاری ژیانت؟

ئایا دەزانی لە ژیانماندا زۆر گوناه ئەنجام دەدەین کە هەستی پێناکەین؟ وەک فێڵکردن، ڕەتکردنەوەی کەسانی تر، هەستی ناخۆش، زۆر...
18/04/2024

ئایا دەزانی لە ژیانماندا زۆر گوناه ئەنجام دەدەین کە هەستی پێناکەین؟ وەک فێڵکردن، ڕەتکردنەوەی کەسانی تر، هەستی ناخۆش، زۆر سوێندخواردن، ناپاکی لە کارکردن، تێکدانی پەیوەندییەکان... و ئەمەش بووەتە شێوازێکی ژیان کە بە تەواوی لە خودا جیامان دەکاتەوە و وا دەکات چارەنووسمان لەناوچوون بێت. لەوانەیە وا بیر بکەیتەوە کە ئەمانە بابەتی سادەن و هۆی لەناوچوون نابن، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە خودا لە پیرۆزییدا تەواوە و گوناه قبوڵ ناکات، هەرچەندە سادەش بێت. پێت وایە چۆن دەتوانیت ڕەوتی ژیانت بگۆڕیت؟

زۆر جار لە ناو خۆماندا هەست دەکەین کە دەمانەوێت شتێک بکەین بۆ ئەوەی خودا ڕازی بکەین، بەڵام بۆمان دەردەکەوێت کە هەموو هەو...
17/04/2024

زۆر جار لە ناو خۆماندا هەست دەکەین کە دەمانەوێت شتێک بکەین بۆ ئەوەی خودا ڕازی بکەین، بەڵام بۆمان دەردەکەوێت کە هەموو هەوڵەکانمان جێگەی ڕەزامەندی نین و هیچ ئاماژەیەکمان پێنادەن کە خودا قبوڵمان دەکات، کەواتە چی بکەین؟ بەپێی باوەڕی مەسیحی خودا قبوڵمان دەکات و لە گوناه ڕزگارمان دەکات لە ڕێگەی مەسیحی پیرۆز و مردنی لەسەر خاچ لە پێناومان. ئەوەی وامان لێدەکات لە خودا نزیک ببینەوە، ئەو شتانە نین کە دەیکەین، بەڵکو قبوڵکردنی ئەوەیە کە مەسیحی پیرۆز بۆی کردووین. پێت وایە خودا لێت ڕازییە؟

ئایا دەترسیت بەهۆی شتێکەوە گڵاو ببیت؟ مەسیحی پیرۆز فێرمان دەکات کە گڵاوی یان پاکی ڕاستەقینە لە دڵدایە نەک لە جەستەدا. نا...
16/04/2024

ئایا دەترسیت بەهۆی شتێکەوە گڵاو ببیت؟ مەسیحی پیرۆز فێرمان دەکات کە گڵاوی یان پاکی ڕاستەقینە لە دڵدایە نەک لە جەستەدا. ناکرێ شتێکی بێ گیان مرۆڤ گڵاو بکات، بەڵام ئەوەی لە ناو مرۆڤەوە دێتە دەرەوە، وەک بیری خراپ و قسەی قێزەون و کردەوەی ناشیرین، ئەوەیە مرۆڤ گڵاو دەکات.

چەمکی ئازاری گۆڕ لە ئایینی مەسیحیدا بوونی نییە. ئێمە پێمان وایە ئەو مردووانەی باوەڕیان بە مەسیحی پیرۆز هەیە ڕاستەوخۆ هەڵ...
15/04/2024

چەمکی ئازاری گۆڕ لە ئایینی مەسیحیدا بوونی نییە. ئێمە پێمان وایە ئەو مردووانەی باوەڕیان بە مەسیحی پیرۆز هەیە ڕاستەوخۆ هەڵدەستن بۆ ژیانی هەتاهەتایی، هەروەها چاوەڕێی زیندووبوونەوەی جەستەیان دەکەن لە هاتنی دووەمی مەسیحی پیرۆزدا.

پرسیاری "دوای مردن بۆ کوێ دەڕۆم" خەڵکێکی زۆر سەرقاڵ دەکات و سەریان لێ دەشێوێت. مەسیحی پیرۆز لێرەدا شایەتییەکی پتەو و وەڵ...
14/04/2024

پرسیاری "دوای مردن بۆ کوێ دەڕۆم" خەڵکێکی زۆر سەرقاڵ دەکات و سەریان لێ دەشێوێت. مەسیحی پیرۆز لێرەدا شایەتییەکی پتەو و وەڵامێکی تەواو و گەرەنتی هەمیشەیی پێشکەش دەکات... ئایا ئێمە ئەوەندە سەرقاڵی داواکارییەکانی ژیان بووین کە لەبیرمان چووە ئەم پرسیارە لە خۆمان بکەین؟

ئایا ژیانێکی ئاسوودە نیشانەی ڕازیبوونی خودایە لە ئێمە؟ مەسیحی پیرۆز فێرمان دەکات کە ئەوانەی باوەڕیان پێی هەیە لەوانەیە ل...
13/04/2024

ئایا ژیانێکی ئاسوودە نیشانەی ڕازیبوونی خودایە لە ئێمە؟ مەسیحی پیرۆز فێرمان دەکات کە ئەوانەی باوەڕیان پێی هەیە لەوانەیە لەم جیهانەدا ژیانێکی ئاسوودەیان نەبێت، چونکە جیهان گوناهبار و گەندەڵە. بەڵام ئەوەی باوەڕداران چێژیان لێ وەردەگرن ئاشتی و ئارامی ناوەوەیە، و بەرهەمی ڕۆحی لێیانەوە سەرهەڵدەدەن: وەک خۆشەویستی و خۆشی و ڕاستودروستی... و ئەمەش بەڵگەی ڕەزامەندی خودایە نەک ژیانێکی ئاسوودە.

جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ملکەچکردنی ژیانمان بۆ خواستی خودا، و باوەڕبوون بە قەدەر... کاتێک ژیانمان دەخەینە ژێر خواست...
12/04/2024

جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ملکەچکردنی ژیانمان بۆ خواستی خودا، و باوەڕبوون بە قەدەر... کاتێک ژیانمان دەخەینە ژێر خواستی خوداوە، پەیوەندیمان لەگەڵیدا پەیوەندییەکی کەسی نزیک دەبێت وەک پەیوەندی باوکێک لەگەڵ منداڵەکانیدا، هەست دەکەین کە لەگەڵمانە و ئێمە دەیناسین و ئەویش دەمانناسێت. ئەمەش وەکو پەسەندکردنی نەزانراو لە خوداوەندێکی دوورەوە نییە. ئایا خودا وەک خودایەکی خۆشەویست دەبینیت یان وەک خودایەکی دوور؟

جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ملکەچکردنی ژیانمان بۆ خواستی خودا، و باوەڕبوون بە قەدەر... کاتێک ژیانمان دەخەینە ژێر خواست...
11/04/2024

جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ملکەچکردنی ژیانمان بۆ خواستی خودا، و باوەڕبوون بە قەدەر... کاتێک ژیانمان دەخەینە ژێر خواستی خوداوە، ئێمە نەک تەنها هەر فەرمانێک لەلای ئەوەوە پەسەند دەکەین، بەڵکو هەموو خواستێکیشمان تەسلیمی خواستی خودا دەکەین و گوێڕایەڵی دەبین، بۆیە ئەوەی دڵی پێی خۆشە دەیکەین. کاتێک دەڵێیت پەروەردگار با خواستت پەیڕەو بکرێت، ئایا هەوڵ دەدەیت بۆ جێبەجێکردنی خواستی ئەو، یان چاوەڕێ دەکەیت کە قەدەر چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟

باوەڕێکی زاڵ هەیە کە دەڵێت هەموو ئایینەکان یەک سەرچاوەیان هەیە و داوای یەک شت دەکەن، وە فەرمانەکان لە هەموو ئایینەکاندا ...
10/04/2024

باوەڕێکی زاڵ هەیە کە دەڵێت هەموو ئایینەکان یەک سەرچاوەیان هەیە و داوای یەک شت دەکەن، وە فەرمانەکان لە هەموو ئایینەکاندا دووبارە دەبنەوە... بەڵام مەسیحی پیرۆز فێرمان دەکات کە لە یەک ڕێگا زیاتر نییە بۆ خودا، بەڵکو تەنها یەک ڕێگا هەیە، کە لە ڕێگەی مەسیحە و کەس نایەتە لای باوکی ئاسمانی مەگەر لە ڕێگەی ئەوەوە نەبێت. ئایا هەست دەکەیت کە ئەو ڕێگایەی کە ئێستا لەسەری دەڕۆیت دەتگەیەنیت بە باوکی ئاسمانی؟

پیرۆزبایی لە برا وخوشکە موسڵمانەکانمان دەکەین بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان، لە ناخی دڵەوە لە خودا دەپاڕێینەوە کە ماڵ و خانەوادە...
10/04/2024

پیرۆزبایی لە برا وخوشکە موسڵمانەکانمان دەکەین بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان، لە ناخی دڵەوە لە خودا دەپاڕێینەوە کە ماڵ و خانەوادەتان بەرەکەتدار بکات و لە هەموو خراپەیەک بتانپارێزێت و ئاشتی و حەسانەوە و ئاسوودەییتان پێ ببەخشێت و بەچاکە ژیانتان تێر بکات.
سڵاو و خۆشویستنی برا وخوشکە مەسیحییەکانتان لێ بێت.

ئایا کتێبی پیرۆز دەخوێنینەوە چونکە ئەرکێکە، و تا زیاتر بخوێنینەوە پاداشتمان لای خودا گەورەتر دەبێت؟... یان لەبەر ئەوەی ل...
09/04/2024

ئایا کتێبی پیرۆز دەخوێنینەوە چونکە ئەرکێکە، و تا زیاتر بخوێنینەوە پاداشتمان لای خودا گەورەتر دەبێت؟... یان لەبەر ئەوەی لە سروشی خودایە وفێرکردن وسەرزەنشتی تێدایە بۆ ئەوەی لە ڕاستەڕێکردن و کردەوەی چاکدا گەشە بکەین؟... ئایا خوێندنەوەی وشەکانی خودا هیچ سوودێکی بۆ خودا هەیە؟

ڕستەی دروست هەڵبژێرە: ئینجیلی پیرۆز فێرمان دەکات کە:(أ) کرداری چاک سەرچاوەی باوەڕە.(ب) باوەڕ سەرچاوەی کرداری چاکە.
08/04/2024

ڕستەی دروست هەڵبژێرە: ئینجیلی پیرۆز فێرمان دەکات کە:
(أ) کرداری چاک سەرچاوەی باوەڕە.
(ب) باوەڕ سەرچاوەی کرداری چاکە.

باوەڕت لەسەر چی دامەزراوە؟ ئەگەر مولحیدێک گفتوگۆت لەگەڵ بکات، بەڵگەی تۆ چییە کە باوەڕەکەت خەیاڵی نییە، وتەنها لەسەر قسەی...
07/04/2024

باوەڕت لەسەر چی دامەزراوە؟ ئەگەر مولحیدێک گفتوگۆت لەگەڵ بکات، بەڵگەی تۆ چییە کە باوەڕەکەت خەیاڵی نییە، وتەنها لەسەر قسەی خەڵک نەچەسپاوە؟ چۆن دەیسەلمێنی کە باوەڕەکەت ڕاستە؟

ئەگەر باوەڕت بە یەکیەتی خودا هەیە و شەیتانیش باوەڕی بە یەکیەتی خودا هەیە، جیاوازی نێوانتان لە ڕووی ئیمانەوە چییە؟... لە ...
06/04/2024

ئەگەر باوەڕت بە یەکیەتی خودا هەیە و شەیتانیش باوەڕی بە یەکیەتی خودا هەیە، جیاوازی نێوانتان لە ڕووی ئیمانەوە چییە؟... لە ڕاستیدا وەڵامەکە ئەوەیە: جیاوازی لە کارەکاندایە... بۆیە ئەم پرسیاره گرنگە چونکە فێرمان دەکات کە پێویستمان بە زۆر زیاترە لە تەنها باوەڕبوون بە یەکیەتی خودا بۆ ئەوەی رازەمەندیەکەی بەدەست بهێنین.

مەسیحی پیرۆز فێرمان دەکات کە نوێژ باشتر و قووڵترە لەوەی تەنها ئەرکێک بێت، بەڵکو شێوازی ژیانە. بۆیە سنوورداركردنى بۆ کاتە...
05/04/2024

مەسیحی پیرۆز فێرمان دەکات کە نوێژ باشتر و قووڵترە لەوەی تەنها ئەرکێک بێت، بەڵکو شێوازی ژیانە. بۆیە سنوورداركردنى بۆ کاتە دیاریکراوەکان و وشەی دیاریکراو و پێگەی جەستەیی ناسراو، سیمایەکی چەقبەستوویی پێدەبەخشێت، چونکە لەگەڵ سروشتی ئەو خودایە ناگونجێت کە ئێمە دەیپەرستین: خودای زیندوو دروستکەری گەردوون و هەموو ئەو شتانەی تێدایە، کە دەبینێت و دەبیستێت و پەیوەندیمان لەگەڵ دەکات. ئایا بەردەوام دەبیت لە نوێژکردن ئەگەر بزانیت ئیتر ئەرکی ئایینی نییە؟

لەوانەیە خۆت بە کەم ببینیت بۆ ئەوەی خودا خۆشت بوێت و گرنگیت پێبدات، لەوانەیە فێری ئەوە کرابیت کە کەسێک لە تۆ گرنگتر لە چ...
04/04/2024

لەوانەیە خۆت بە کەم ببینیت بۆ ئەوەی خودا خۆشت بوێت و گرنگیت پێبدات، لەوانەیە فێری ئەوە کرابیت کە کەسێک لە تۆ گرنگتر لە چاوی خودادا هەیە. بەڵام مەسیحی پیرۆز فێرمان دەکات کە ئامادەیە نەوەد و نۆ کەسە ڕاستودروستەکە بەجێبهێڵێت و بچێتە دوای یەک گوناهبار بۆ ئەوەی تۆبە بکات. ئایا دەزانی لە چاوی خودا چەند بەنرخی؟

کاتێک گوێمان لە قسەی کەسایەتییەکی دیاری ئایینی دەبێت، لە ڕێز و قەدرزانییەوە پەلە دەکەین بۆ پشتگیریکردن و پەسەندکردنی قسە...
03/04/2024

کاتێک گوێمان لە قسەی کەسایەتییەکی دیاری ئایینی دەبێت، لە ڕێز و قەدرزانییەوە پەلە دەکەین بۆ پشتگیریکردن و پەسەندکردنی قسەکانیان، و کاتێکی پێویست نادەین بۆ بیرکردنەوە و وردبینی لە قسەکانیان بۆ دڵنیابوون لە ڕاستییەکەی. بەڵام ئینجیلی پیرۆز ئاگادارمان دەکات کە وریا بین و ئاگاداری هەر وشەیەک بین کە دەیبیستین، بۆ ئەوەی بە دوای فێرکاری و بیرۆکەی درۆ و چەواشەکارانە نەکەوین. ئایا هەست دەکەیت کە بچووکتریت یان کەمتریت لەوەی کە گفتوگۆ لەگەڵ پیاوی ئایینی بکەیت؟

بۆیە چارەنووسی هەرکەسێک کە باوەڕی بە مەسیحی پیرۆز هەیە وەک پەروەردگار و ڕزگارکار ژیانی هەتاهەتاییە. ئەم بانگهێشتنامەیە ب...
02/04/2024

بۆیە چارەنووسی هەرکەسێک کە باوەڕی بە مەسیحی پیرۆز هەیە وەک پەروەردگار و ڕزگارکار ژیانی هەتاهەتاییە. ئەم بانگهێشتنامەیە بۆ هەموو کەسێک بەردەستە.

تکایە ساتێک بیربکەوە و ئەم پرسیارانە لە خۆتەوە بکە: واتای چییە کە مەسیحی پیرۆز لە مردن هەستایەوە و مردن دەسەڵاتی بەسەرید...
01/04/2024

تکایە ساتێک بیربکەوە و ئەم پرسیارانە لە خۆتەوە بکە: واتای چییە کە مەسیحی پیرۆز لە مردن هەستایەوە و مردن دەسەڵاتی بەسەریدا نەبوو؟ ئەمە بۆ مرۆڤایەتی چی دەگەیەنێت؟ ئەمە چۆن کاریگەری لەسەر تۆ هەیە؟
زیندووبوونەوەی مەسیحی پیرۆز یەکەمجارە لە مێژوودا کە کەسێک لە مردن هەستێتەوە و دووبارە نەمرێتەوە.

لە ئینجیلی پیرۆزدا هاتووە:«ئەوەم پێدان کە یەکەمین و گرنگترینە و منیش وەرمگرتبوو:کە مەسیح لە پێناوی گوناهەکانمان مرد بەگو...
31/03/2024

لە ئینجیلی پیرۆزدا هاتووە:
«ئەوەم پێدان کە یەکەمین و گرنگترینە و منیش وەرمگرتبوو:
کە مەسیح لە پێناوی گوناهەکانمان مرد بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان،
ئەو نێژرا و لە ڕۆژی سێیەم هەستایەوە بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان،
ئینجا بۆ پەترۆس و دوایی بۆ دوازدە قوتابییەکەی دەرکەوت.
پاش ئەوە بە یەک جار بۆ زیاتر لە پێنج سەد لە خوشک و برایان دەرکەوت کە زۆربەیان هەتا ئێستا ماون، بەڵام هەندێکیان نوستوون،
دوای ئەوە بۆ یاقوب دەرکەوت، ئینجا بۆ هەموو نێردراوان،
پاش هەمووان بۆ منیش دەرکەوت، من وەک منداڵێک بووم کە لە کاتی نائاسایی لەدایک ببووم.»

(ھەستانەوەی مەسیحی پیرۆز ڕاستیەکی سەلمێندراوە، مێژوو شایەتیی بۆ دەدات، بە خوێنی ئەم نێردراوانە نووسراوە کە مەسیح دوای ھەستانەوەکەی بۆیان دەرکەوت و بینییان)

بزووتنەوەکانی بەهێز هەن کە مردنی مەسیحی پیرۆز لەسەر خاچ ڕەتدەکەنەوە، بەڵام ئایا دەزانیت کە مردنەکەی بۆ تۆ بووە، تەنانەت ...
30/03/2024

بزووتنەوەکانی بەهێز هەن کە مردنی مەسیحی پیرۆز لەسەر خاچ ڕەتدەکەنەوە، بەڵام ئایا دەزانیت کە مردنەکەی بۆ تۆ بووە، تەنانەت ئەگەر مەسیحیش نەبوویت؟ ئایا ئەم کردەوە گەورەیەی خۆشەویستی ڕەتدەکەیتەوە؟

مردنی مەسیحی پیرۆز لەسەر خاچ ڕاستییەکی مێژووییە. بەپێی هەموو ئەو شتانەی کە لە کتێبە پیرۆزەکاندا لەسەری نووسراون، بەدیهات...
29/03/2024

مردنی مەسیحی پیرۆز لەسەر خاچ ڕاستییەکی مێژووییە. بەپێی هەموو ئەو شتانەی کە لە کتێبە پیرۆزەکاندا لەسەری نووسراون، بەدیهات: کە مەسیح لە ڕۆژی سێیەمدا ئازار دەچێژێت و لە مردن هەڵدەستێتەوە و مژدەی تۆبەکردن بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکان بە ناوی ئەوەوە بۆ هەموو گەلان ڕادەگەیەنرێت.

ئینجیلی پیرۆز فێرمان دەکات کە باوەڕدار بە مەسیحی پیرۆز پێویست ناکات قوربانی پێشکەش بکات بۆ کەفارەتی گوناهەکانی، چونکە مر...
28/03/2024

ئینجیلی پیرۆز فێرمان دەکات کە باوەڕدار بە مەسیحی پیرۆز پێویست ناکات قوربانی پێشکەش بکات بۆ کەفارەتی گوناهەکانی، چونکە مردنی مەسیحی پیرۆز لەسەر خاچ قوربانییەکی تەواو و بەسە بۆ لێخۆشبوونی گوناهی هەرکەسێک کە باوەڕی پێی هەیە. ئەگەر ئەمڕۆ ئەم نیعمەتە ئیلاهییە لەبەردەستتدایە، بۆچی خۆت ماندوو دەکەیت، بە بێ سوود، بە هەوڵدان بۆ کەفارەتی گوناهەکانت؟

لەوانەیە تێنەگەین پەیوەندی نێوان گوناهەکانمان و لە خاچدانی مەسیحی پیرۆز چییە، بۆیە بە بەردەوام هەوڵ دەدەین بۆ دڵخۆشکردنی...
27/03/2024

لەوانەیە تێنەگەین پەیوەندی نێوان گوناهەکانمان و لە خاچدانی مەسیحی پیرۆز چییە، بۆیە بە بەردەوام هەوڵ دەدەین بۆ دڵخۆشکردنی خودا بە کردەوەکانمان، بێ ئەوەی بزانین کە هەرچەند چاکە بکەین بەس نییە بە پێی پێوەرەکانی پیرۆزی خودا. ئایا بیرت کردۆتەوە لە پەیوەندی خاچی مەسیحی پیرۆز بە گوناهەکان و لێخۆشبوونیان؟

ئایا خودا هەندێک کات یان ڕۆژەکانی ساڵ زیاتر لە هەندێکی تر خۆشدەوێت؟ ئایینزانی مەسیحی فێرمان دەکات کە خودا ڕۆحە، و لە دەر...
26/03/2024

ئایا خودا هەندێک کات یان ڕۆژەکانی ساڵ زیاتر لە هەندێکی تر خۆشدەوێت؟ ئایینزانی مەسیحی فێرمان دەکات کە خودا ڕۆحە، و لە دەرەوەی کاتدایە و ملکەچی یاساکانی نییە - ئەو دروستکەری گەردوونە بە ماددە و کاتەکەیەوە، بەڵام بوونەوەرێکی بەردەوام و نەگۆڕە لە دەرەوەی گەردوون ، ولە هەمان کاتدا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئێمە، دروستکراوەکانی، کە لە چوارچێوەی کاتدا دەژین.

ئایا باوەڕدار بۆ سوودی خۆی نوێژ دەکات لەبەر ئەوەی پێویستی بە نوێژ هەیە، یان بۆ خودا لەبەر ئەوەی خودا فەرمانی بەم ئەرکە ئ...
25/03/2024

ئایا باوەڕدار بۆ سوودی خۆی نوێژ دەکات لەبەر ئەوەی پێویستی بە نوێژ هەیە، یان بۆ خودا لەبەر ئەوەی خودا فەرمانی بەم ئەرکە ئایینیەی کردووە؟ ڕۆڵی خودا لە نێوان حاڵەتی یەکەم و دووەمدا چۆن دەگۆڕێت؟

ئایا خودا لەو شوێنانەدا دەژیێت کە دەستی مرۆڤی دروست کردووە؟ ئینجیلی پیرۆز فێرمان دەکات کە خودا لە دڵی ئەو کەسانەدا نیشتە...
24/03/2024

ئایا خودا لەو شوێنانەدا دەژیێت کە دەستی مرۆڤی دروست کردووە؟ ئینجیلی پیرۆز فێرمان دەکات کە خودا لە دڵی ئەو کەسانەدا نیشتەجێ دەبێت کە خۆشیان دەوێت و لێی دەترسن نەک لە بیناکانی بەرد دروستکراودا؛ مرۆڤ پێویست ناکات بچێتە شوێنێکی دیاریکراو بۆ هەستکردن بە ئامادەبوونی خودا، چونکە دەبێت ئامادەبوونی خودا لە ژیانیدا بێت.

Address


Telephone

+9647509710971

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕاديۆی ژيانی نوێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ڕاديۆی ژيانی نوێ:

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share

ڕاديۆی ژيانی نوێ

ڕادیۆیەکی مەسیحی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتییە، لە هەرێمی کوردستانەوە بەخشت دەکات لەسەر شەپۆڵی ٩٧.١

دەتوانن لەسەر ئینتەرنێت گوێگری ڕادیۆکەمان بن یان لەسەر ماڵپەڕی www.laii.org یاخود لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنیNew Life FM.