المرصد—كوردی

  • Home
  • المرصد—كوردی

المرصد—كوردی دەروازەی گۆڤاری عەرەبی "المرصد"ی راگەیاندنی یەكێتیی نيشتمانيى كوردستان

المرصد ،وەرزی دووەمی کاروانی رۆژانەی (الانصات المركزي)ە کە لە ١٢/٣/١٩٩٤ ەوە بەزمانی عەرەبی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات.
المرصد-كوردي :دەروازەی سایت وگۆڤاری المرصده بۆ خوێنەران و بژاردەی سیاسی ومیدیاکاران .
ئامانجمان گەیاندنی راستی و مرۆڤدۆوستیە وەک ستراتیژی چەسپاوی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

کە دەڵێین هەوشاری پشدەر، پێویستە مێژووی پەیوەست بەو گیاندارە بزانین کە نوسەر ورۆژنامەنوسی برامان مەلائاریان  کتێبێکی لەس...
06/11/2024

کە دەڵێین هەوشاری پشدەر، پێویستە مێژووی پەیوەست بەو گیاندارە بزانین کە نوسەر ورۆژنامەنوسی برامان مەلائاریان کتێبێکی لەسەر ئامادە کردوە کە سەنگی تێزێکی دکتۆرای هەیە لە رووی مەرج وپێکهاتەکانی بواری توێژینەوە وسەرچاوەکان
رۆژی شەمە لە ساڵۆنی کوردستانی زانیاری زیاتر دەبیستن وکتێبەکەش دیارییە

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کۆبووەوەچوارشەممە ٢٠٢٤/١١/٦، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ م...
06/11/2024

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کۆبووەوە

چوارشەممە ٢٠٢٤/١١/٦، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە به‌ڕێز کۆڵۆنێڵ ڕیتەر، فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، پرۆسەی چاکسازیی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و کاری هاوبەش و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و سوپای عێراق، گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.

بەڕێز جێگری سەرۆک لە کۆبوونەوەکەدا، جەختی لە پێویستی و گرنگی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کردەوە، لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ئاسایش بۆ ناوچەکە، پاشان سەبارەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، تیشکی خستە سەر گرنگی بەرەوپێشچوونەکانی ئەو پڕۆسەیە و خێراکردنی ئەو میکانیزمانەی کە گرنگە بۆ خزمەتکردنی یەکخستنەوەکە.

لای خۆیانەوە شاندی میوان پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەڵمانیایان بۆ بەردەوامبوونی یارمەتییەکان و هاریکاری هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش دووپات کردەوە و هیوایان خواست ناوچەکە سەقامگیری و ئارامیی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

نهنئ الرئيس دونالد ترامب على انتخابه رئيسا جديدا للولايات المتحدة الامريكية. ونأمل ان يعمل من أجل السلام والاستقرار واحت...
06/11/2024

نهنئ الرئيس دونالد ترامب على انتخابه رئيسا جديدا للولايات المتحدة الامريكية. ونأمل ان يعمل من أجل السلام والاستقرار واحترام سيادة العراق ودول المنطقة. ونرحب بوعود الرئيس ترامب بتحقيق السلام في الشرق الأوسط، آملين ان يعمل مع حلفائه على ازدهار المنطقة وحل التوترات التي تمر بها، وخاصة العراق الذي يواجه العديد من الأزمات والتحديات الكبرى.



پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. هیوادارین لەگەڵ دەستەبەکاربوونیدا، کار بۆ ئاشتی و سەقامگیریی و ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە بکات. بەڵێنەکانی سەرۆک ترەمپ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست مایەی دڵخۆشین، هیوامان وایە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کار بۆ نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بکات، بە تایبەت عێراق کە ڕووبەڕووی چەندین قەیران و ئاڵنگاری گەورە بووتەوە، هیوادارین ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوان و هاوکارمان بن لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.

بافل جلال طالبانيمبروك الرئيس ترامب باعادة انتخابك التاريخية. تربط إقليم كردستان والولايات المتحدة الأمريكية رابطة قوية ...
06/11/2024

بافل جلال طالباني

مبروك الرئيس ترامب باعادة انتخابك التاريخية.
تربط إقليم كردستان والولايات المتحدة الأمريكية رابطة قوية متجذرة في القيم المشتركة المتمثلة في الالتزام بالاستقرار والسلام في العالم.
نتطلع إلى مواصلة وتعزيز شراكتنا لتعزيز الأمن والازدهار.

06/11/2024
(((تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت)))وەڵامێك لە سەتەلایتی گەلی كوردستانەوە بۆ سەتەلایتی ئاڤای سەر بە باڵی دەسترۆ...
04/11/2024

(((تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت)))
وەڵامێك لە سەتەلایتی گەلی كوردستانەوە بۆ سەتەلایتی ئاڤای سەر بە باڵی دەسترۆیشتووی ناو پارتی

لایەنێك كە تەنهالە ماوەیەکی کورتی پێش بانگەشە و رۆژانی بانگەشە (٣) رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا نەك بە تەزكیەی حزبی، بەڵكو لەناو بارەگای حزبی (٣٣) هەزار كەس لە كادیر و ئەندامانی خۆیان بەشێوەیەكی نایاسایی دابمەزرێنێت، چۆن لە روویان دێت باس لە تەزكیەی حزبی و گەندەڵی بكەن.
سەرەتا دەمانەوێ‌ بڵێین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چاوپۆشی لە هیچ كارێكی نایاسایی ناكات و بەدڵنیاییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە لە هەموو زانكۆكان دەكات و هەر كەسێكیش سەرپێچی یاسای كردبێت، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە ئەم هاتوو هاوارەی ئێوە و بەكارهێنانی زمانێكی زبری دوور لە هەموو ئاكارێكی میدیایی لەسەر بابەتی دامەزراندنی هەندێ كەس لە زانكۆی راپەڕین گوایە خەڵكی ناشایستەی تێدایە و ئێوە بە ئابرووچوون ناوی دەبەن. ئێمە لە ئێوە و لە حزبەكەتان دەپرسین ئەگەر ئەوە ئابڕووچوون بێت ئەدی لە دوا رۆژەكانی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە چ یاسایەك و بە چ دەسەڵاتێك هەزاران كادر و ئەندامی پارتی لە بارەگای لقەكانی ئەو حزبە ناونووسكران بۆ دامەزراندن و یەكسەر مووچەشیان بەسەریدا دابەشكرا. ئابروچوونی گەورە ئەوەیە کە مووچەی فەرمانبەران بەهۆی دامەزراندنی ئەندام و کادیرانی خۆتانەوە نزیکەی (١٠٠) ملیار دینار زیادی کردووە. گوژمی مووچەی فەرمانبەران لە کابینەی هەشتەم کەمتر لە (٩٠٠) ملیار دینار بووە، ئێستا گەیشتووەتە (٩٩٦) ملیار دینار. ئەمەیە ئابروچون و گەندەڵی کەم وێنە. چۆن لەرووتان دێت قسە لەسەر جیاكاری و مافی خوێندكارە یەكەمەكان بكەن، لە كاتێكدا كە بڕیاری دامەزراندنی یەكەمەكان لە دەسەڵاتی سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەرە و بۆچی تا ئێستا بڕیاری دامەزراندنیان نەداوە و ئەمڕۆ لەدوا رۆژی تەمەنی كابینەكەیدا ئێوە فرمێسكی تیمساحی بۆ خوێندكارە یەكەمەكان دەڕێژن. ئەگەر راستە ئێوە خەمی خوێندكارە یەكەمەكانتانە، ئەدی لەناو ئەو هەموو خوێندكارە بەهرەمەندە، بۆچی كوڕەكەی سەرۆكی حكومەت و خاوەنی (ئاڤا) لەسەر حسابی داهاتی خەڵك و بە ملیۆنان دۆلار لە شانشینی بەریتانیا خستیانە بەر خوێندنی تایبەتی كۆلێژی سەربازی و یەكسەریش وەك فەرماندەی باڵا دەست بەكاربوو. دیسانەوە دەپرسین ئەگەر راستە ئێوە خەمی خوێندكارە یەكەمەكانتانە، كێ دەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی گرتبوو لە ماوەی (6) ساڵی رابردوو بڕیاری دامەزراندنیان بدات بە ئێستەشەوە. لە كۆتاییدا دەڵێین ئێوە ناتوانن خۆڵ بكەن بە چاوی خەڵكەوە و باس لە كۆچی گەنجانی وڵات بكەن، خەڵكی كوردستان دەزانن كە گەنجانی ئەم وڵاتە بۆچی و لەبەر نادادی و جیاكاری و حكومڕانی چەوتی كام لایەنەوە وڵات بەجێدێڵن و لە دەرەوەی وڵات لە تۆڵەی ئەو نادادی و جیاكاری و چەوتییانە بەرپرسانی كام لایەن هێلكەباران دەكەن.

سەتەلایتی گەلی کوردستان
4/11/2024

قۆناغی دوای هەڵبژاردن و دانوستانی ناڕاستەوخۆلەتیف نێروەییئەنجامی ئەمجارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەك گۆڕانك...
04/11/2024

قۆناغی دوای هەڵبژاردن و دانوستانی ناڕاستەوخۆ
لەتیف نێروەیی

ئەنجامی ئەمجارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەك گۆڕانكاری هاتووە بەسەردا كە لەسەر ئایندەی هەرێم و شێوازی حكومڕانی و چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ جۆرەها سیناریۆ لە هزری راڤەكاراندا پەنگیان خواردووە و ئاسان نییە بتوانن پشت بە تاكە بژاردە و سیناریۆیەك ببەستن، لەبەرئەوەی هیچ لایەنێك وەكو جاران ناتوانێت بە تەنیا و بە پشت بەستن بە رێژەی (50+1) دیزاینێك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ نەخشەڕێژ بكات و فەرموو لە لایەنەكانی دیكە بكات بۆ بەشداریكردن و پەسەندكردنی كابینەكە و كارنامەكەی، بۆیە چاوی چاودێرانی سیاسی و شرۆڤەكارانی رووداوە سیاسییەكان لەسەر جوڵە و هەڵوێستی ئەو لایەنانەیە كە سەركەوتنیان بەدەست هێناوە و هەر یەكێك لەو لایەنانە ئەجێندای تایبەت بە خۆیان هەیە لەسەر ئایندەی هەرێم و پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ و شێوازی حكومڕانی.
ئەگەر بە بەرنامە بێت ، یان بە رێكەوت و سودفە، لە دوای هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، كۆمەڵێ دیدار و كۆنفرانس و بۆنەی جیا لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دران، كە بۆ ئەم قۆناغە گرنگ و كاریگەر بوون، چونكە شەقام و رای گشتی، تەنانەت هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان چاوەڕوانی هەڵوێستی نوێی لایەنەكان دەكەن بۆ ئەوەی بزانن كام لایەن جددی بووە لەو پەیام و بەڵێنانەی كە لە بانگەشەی هەڵبژاردن ئاڕاستەی جەماوەر كران و لە دوای هەڵبژاردنیش كامیان سورە لەسەر جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی خۆی و كامە لایەنیش پەیام و بەڵێنەكانی تەنها بۆ راكێشانی سۆزی جەماوەر و كۆكردنەوەی دەنگی دەنگدەر بووە، هەروەك بۆ ئەوەی بزانن دیدگا و سیاسەتیان چییە لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی نوێ، بۆیە لایەنە سیاسییەكان لەڕێی مایكی ئەو دیدار و كۆنفرانس و بۆنە جیاوازانەوە، پەیامی دانوستانێكی ناڕاستەوخۆیان بە لایەنی بەرامبەر و جەماوەری كوردستان گەیاند، دانوستانی ناڕاستەوخۆ بەو مانایە دێت كە سەرۆك و سەركردەی لایەنەكان لەڕێی لایەنی سێیەمەوە پەیامی خۆیان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنن و زۆرجار بەهۆی دانوستانی ناڕاستەوخۆ زەمینە دەڕەخسێت بۆ ئەنجامدانی دانوستانێكی راستەوخۆیی رووبەروو.
پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئەو مایكانە توانیویانە ئەو زەمینەیە بۆ سەركردە سیاسییەكانی هەرێم بڕەخسێنن، كە لە ئایندەیەكی نزیكدا دانوستانی راستەوخۆ ئەنجام بدەن، بەتایبەتی لەنێوان ئەو لایەنانەی ناكۆكی توندیان هەیە لەسەر شێوازی حكومڕانی و چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی نوێ و نەهێشتنی چەوتییەكانی حكومڕانی؟.
وەڵامی ئەم پرسیارە بە بەڵێ یان نەخێر نادرێتەوە تاوەكو بەرچاوروونیەكی زیاترمان نەبێت لەسەر ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان تا چەند ئەزمونیان وەرگرتووە لە هەڵەكانی رابردوو.

یەکێتیی:سیستمی سزاو پاداشت دەكەینە بنەمای كاری ڕێكخراوەیمانرۆژی شەممە 2024/11/02  رفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی سە...
02/11/2024

یەکێتیی:سیستمی سزاو پاداشت دەكەینە بنەمای كاری ڕێكخراوەیمان

رۆژی شەممە 2024/11/02 رفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی سەرپەرشتیاری بازنەكانی سلێمانی بەهاوڕێیەتی سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هەڤاڵانی مەكتەبی ڕێكخستن بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی سەردانی بازنەی 23ی شارەزووری كرد و لەلایەن سالار سەرحەد لێپرسراوی بازنە و هەڤاڵانی بازنەی شارەزوورەوە بەگەرمی پێشوازیكران، دواتر لەكۆبوونەوەیەكدا و دوای وەستانی چەند ساتێك ماتەمینی بۆ گیانی پاكی شەهیدان، رفعەت عەبدوڵا لەوتەیەكدا دەستخۆشی و پیرۆزبایی لێكردن بۆ ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەدەستیانهێناوە لەسنووری بازنەی شارەزووردا لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا و سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونیانی كرد و كارەكانی بەرزنرخاندن، لەبەشێكی تری وتەكانیدا سەرپەرشتیاری بازنەی سلێمانی ڕۆڵی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرزنرخاند كەتوانی ڕۆڵێكی دیار و كاریگەر ببینێت و شێوازێكی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن بهێنێتە كوردستان كەشێوازێكی سەرنجڕاكێش بوو لەگەیاندنی پەیامەكانی یەكێتی، دواتر باسی لە هەڵكشانی دەنگەكانی یەكێتی كرد كە بەهەوڵی هەموان توانرا دەنگەكانی یەكێتی زۆر زیاد بكەن وخەڵك جارێكی تر متمانە بەیەكێتی ببەخشێت، راشیگەیاند خەڵك هەموو ئومێدێكیان بەیەكێتییە كە لەداهاتوودا ڕێگری لەهەموو ناعەدالەتییەك بكات ئەگەر هەبێت لەكابینەی داهاتوودا، باسی لەوەشكرد حكومەتی داهاتوو دەبێت حكومەتی خەڵك بێت، داواشیكرد پێویستە ئەو متمانەیەی خەڵك لەدەست نەدەین و بەوەفا و ڕاستگۆ بین لەگەڵ كۆمەڵانی خەڵك بۆیە دەبێت هەڤاڵانی بازنەكان خەم و ئازاری خەڵك بەخەم وئازاری خۆیان بزانن و دانەبڕێن لەكۆمەڵانی خەڵك، رفعەت عەبدوڵا تەئكیدیشیكردەوە یەكێتی سیستمی سزا و پاداشت جێبەجێدەكات لەكاری ڕێكخراوەیدا و كەسی شیاو لەشوێنی شیاو دادەنێت لە هەموو سێكتەرەكانی حزب و حكومەتیشدا، هەر لە كۆبوونەوەكەدا لەبارەی ئەركی نوێی كاری ڕێكخراوەی ڕێنمایی پێدان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

دواتر سەركەوت زەكی لەوتەیەكدا بەگرنگییەوە باسی سەركەوتنی یەكێتی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كرد و رایگەیاند سەركەوتنی ئەم جارە توانی پێگە و هێزی یەكێتی بەهێزتر بكات و ئێستا یەكێتی جێگەی ئومێدی هەموو خەڵكە، بۆیە سوپاستان دەكەین و ماندوبوونتان بەزایە نەڕۆشتووە و پێویستە هەنگاوی گەورەتر بنێنین، هەمیشەش لەگەڵ خەڵكدابین، دواتر سالار سەرحەد باسی لەشێوازی كارەكانیان كرد لەبانگەشەی هەڵبژاردان كرد كەشێوازێكی سەردەمیانەیە، لەكۆتایدا هەریەك لەرفعەت عەبدوڵا و سەركەوت زەكی سوپاسنامەیان پێشكەشكی لێپرسراوی تیم و هەڤاڵانی تیمەكانی بانگەشە كرد.

سيادة الأخ الدكتور محمود المشهداني المحترمنهنئكم باسمي وباسم الاتحاد الوطني الكردستاني على نيلكم ثقة مجلس النواب العراقي...
31/10/2024

سيادة الأخ الدكتور محمود المشهداني المحترم

نهنئكم باسمي وباسم الاتحاد الوطني الكردستاني على نيلكم ثقة مجلس النواب العراقي.
نحن على ثقة بأنكم ستقودون المجلس على أكمل وجه لأننا على يقين بأن وجودكم سيفعّل دور المجلس النيابي المهم لاستكمال الاستحقاقات التي تآلفنا عليها في ائتلاف إدارة الدولة حين شكّلنا هذه الحكومة.
لكم منا كل الدعم والإسناد للقيام بدوركم المهم،
تقبلوا تحياتنا وتمنياتنا لكم بالتوفيق والسداد.

بافل جلال طالباني
رئيس الاتحاد الوطني الكردستاني

31/10/2024

پیاوی بچووک پەیامەکانیشی
وەک خۆی بچوک وپووچە

تحية طيبة مع العدد ٧٩٦٠  من مجلتكم التحليلية والتوثيقيةليوم الخميس والجمعة والسبتعناوين وملفات هذا العددمرصد اخبار العرا...
31/10/2024

تحية طيبة مع العدد ٧٩٦٠ من مجلتكم التحليلية والتوثيقية
ليوم الخميس والجمعة والسبت

عناوين وملفات هذا العدد
مرصد اخبار العراق واقليم كردستان

المرصد التركي والقضية الكردية

المرصد الايراني

مرصد الانتخابات الامريكية

بحوث و رؤى حول القضايا العالمية

العدد 7960 من "المرصد" المجلة التحليلية والتوثيقية (ورقية وديجيتالية)لقراءة هذا العدد  بالصيغة (الالكترونية-الديجيتالية)...
30/10/2024

العدد 7960 من "المرصد" المجلة التحليلية والتوثيقية (ورقية وديجيتالية)
لقراءة هذا العدد بالصيغة (الالكترونية-الديجيتالية) أو (pdf) افتح الرابط الاتي:
https://marsaddaily.com/News.aspx?id=24173&MapID=1

بزانن هەفتەی داهاتوو ئاڤا درۆ دەکات یان راست؟؟یاخوا راست بێتئەگەر درۆش بوو کۆمێنت ئازادە
30/10/2024

بزانن هەفتەی داهاتوو ئاڤا درۆ دەکات یان راست؟؟
یاخوا راست بێت
ئەگەر درۆش بوو کۆمێنت ئازادە

روونە،زۆریش روونە ستران عەبدوڵلاهێشتا ئاکامی رەسمی هەڵبژاردن  رانەگەیەندراوە، وا ژانی پرۆسەی سیاسیی ناوەوە خۆی دیمەنی کو...
29/10/2024

روونە،زۆریش روونە
ستران عەبدوڵلا
هێشتا ئاکامی رەسمی هەڵبژاردن رانەگەیەندراوە، وا ژانی پرۆسەی سیاسیی ناوەوە خۆی دیمەنی کوردستانی داهاتوو رەنگڕیژ دەکات،
(تەوتین)ی مووچە کە بەڵێنی ڕاست ورەوای هەڵبژاردن و بڕیاری میللەتخوازی دادگای فیدرالیشە، خەریکە هەڵوێستەکان لە مەحەکی راستی دەدات.
ئیتر روونە کێ لەگەڵ ویست و بەرژوەندی ژیان و گوزەرانی میللەتە و کێش خنەخن و لاکین و بەڵامێتی.

(وَامْتَازُوا الْيَوْمَ أَيُّهَا الْمُجْرِمُونَ)
سورەتی یاسین ئایەتی ٥٩

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when المرصد—كوردی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share