13/12/2024
کۆیە/دەستگیر کردنی تاوانبارێک
ئەمشەو هێزەکانی یاریدەدەریەتی ئاسایشی کۆیەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیە، هاووڵاتییەکیان بەناوی(هـ.م.ق) تەمەن 44 ساڵان دەستگیرکرد، کەزیاتر لە(10) دزی کردوە لەشاری کۆیە،
ئەو هاووڵاتییە دانیشتووی شارێکی تری هەرێمی کوردستانەو هاتووە لەکۆیە دزی کردوە، جۆری دزیەکەشی یەک شێوە بووە ئەویش جامی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی شکاندووە هەرچی شتێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکان بووبی بردوویەتی ..
ئەوکارانەشی لەماوەی 10 ڕۆژ ئەنجامداوە کە 10 ڕۆژ پێش ئێستا ئەوکارەی کردبوو ئەمشەویش جارێکی تر هاتۆتەوە شاری کۆیە و دزیەکانی کردوە ، لە کاتی دزیکردنەکە دەستگیرکرا.