ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم-Rahenani Mndallani Autism

  • Home
  • Iraq
  • Koy Senjaq
  • ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم-Rahenani Mndallani Autism

ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم-Rahenani Mndallani Autism ئامانجم خزمەتکردنە بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕاهێنان بە منداڵی ئۆتیزم دەکەم 07734168797

حاڵەتی جوڵەزۆری کەمتەرکیز (ADHD) چییە؟ئەم حاڵەتە تایبەتە بە مندالان و نێوجەوانان، و هەندێکجاریش هەتا تەمەنی گەورەیی دەمێ...
01/10/2020

حاڵەتی جوڵەزۆری کەمتەرکیز (ADHD) چییە؟
ئەم حاڵەتە تایبەتە بە مندالان و نێوجەوانان، و هەندێکجاریش هەتا تەمەنی گەورەیی دەمێنێتەوە، یەکێکە لە حاڵەتە بەربڵاوەکان و رێژەیەکی زۆر لە منداڵان پێوەی دەناڵێنن!
حاڵەتەکە بریتییە لە بارێکی تایبەتی تاک لە بوونی نیشانەکانی کەمتەرکیزی یان\ وە جوڵەزۆری – هەڵپەیی، کە کاردەکاتە سەر ئیش وکارەکانی یان گەشەکردنی.
لە بابەتەکانی داهاتوو باسی زۆربەی لایەنەکانی دەکەین..

جۆرەکانی ئۆتیزم چیە؟١-ئۆتیزمی کلاسیکیئەم جۆرە ئۆتیزمە ئاستی زیرەکی زۆرە واتە ئەم مندالەی لەم جۆرەیە ئاستی زیرەکی زیاترە ...
26/10/2019

جۆرەکانی ئۆتیزم چیە؟

١-ئۆتیزمی کلاسیکی
ئەم جۆرە ئۆتیزمە ئاستی زیرەکی زۆرە واتە ئەم مندالەی لەم جۆرەیە ئاستی زیرەکی زیاترە لەمندالی ئاسایی بۆیە زۆر جار ئەم مندالە توشی کێشە دەبێت لەقوتابخانە و ئەو بابەتانەی کە مامۆستا شەرح دەکات مندالەکە بابەتەکەی لەلائاسانە بۆیە زۆر جار تەنیا دەمێنێتەوە .

٢- ئۆتیزمی ئەسپرجەر
ئەم جۆرە ئۆتیزمە ئاستی زیرەکیان ئاساییە و کێشەی ھەیە لە ھاوسەنگی رەفتاری واتە ناتوانێت رەفتارەکانی ھاوسەنگ بکات وەکو مندالی ئاسایی و رەفتارەکانی بەشێوەیەکی دووبارە وبێزارکەرە و بۆیە زۆر جار ناتوانێت تێکەل بێت .

٣-ئۆتیزمی سافانت
ئەم جۆرە ئۆتیزمە زۆر زیرەکن لە ژمارەکان وحەز لە ھونەر و وێنە کێشان دەکەن واتە ئەگەر کۆمەلێک قەلەم لەشوێنێک ببینێت راستەوخۆ پێت دەلێت کە ژمارەکەی چەندە.

٤-ئۆتیزمی اکس الھش
ئەم جۆرە ئۆتیزمە ئاستی زیرەکیان کەمێک کەترە لە ئاستی ئاسایی وە ھەروەھا کێشەی پەیوەندی کۆمەلایەتی ھەیە وەھەروەھا زۆر جار کێشەی قسەکردنی ھەیە وە رەفتاری نوێی نیە.

٥-ئۆتیزمی ریت
ئەم جۆرە ئۆتیزمە کێشەی جولەی ئاسایی ھەیە واتە ناتوانێت جوان بروات و یان شت بەجوانی بگرێت وە گرنگی بە یاریەکانی نادات وەھەروھا کێشەی پەیوەندی چاوی ھەیە .

٦-مەرگی مندالی
ئەم جۆرە ئۆتیزمە تا تەمەنی ٣ سالی کێشەی نیە بەلام دوایی تەمەنی ٣ سالی کێشەی ھەیە لە تیکەل بوون لەگەل مندالان وە رەفتاری شەرانگیزی ھەیە وە ناتوانێت ئەو کارامانەی کە پێشتر ئەنجامی دەدا پاشی تەمەنی ٣سالی ئەنجامی بدات .

٧-ناڕێكيى گەشە كردنى گشتگير
ئەم جۆرە ئۆتیزمە کێشەی گەشەکردنی ھەیە وەھەروھا ناتوانێت پەیوەندی جاو ببەستێت وە ناتوانیت وەلام دانەوەی ھەبێت بۆ ھەست و سۆزی بەرامبەرەکەی .

٨-ئۆتیزمی کانیر
ئەم جۆرە ئۆتیزمە ھەر لەزووەوە ھەست پێدەکرێت لەتەمەنی ٢مانگی وە ئەم جۆرە زۆرتر بەربلاوە ئەم جۆرە ناتوانێت ئاگایی بۆکەسانی تر ھەبێت وەلەقسەکردندا دوادەکەوێت و حەز بەگۆرانکاریەکان ناکات وە ھەست بە ھەست و سۆزی ئەوانی تر ناکات.

بۆ راھێنان پەیوەندی بەم ژمارەیەی خوارەوە بکە.
07734168797

ئۆتیزم چیە ؟ئۆتیزم-Autismئۆتیزم بریتیە لە تێکچوونی باری گەشەکردنی ئەقڵ و  بەر لە تەمەنی سێ ساڵی توشی هەندێک منداڵ دەبێت ...
21/10/2019

ئۆتیزم چیە ؟

ئۆتیزم-Autism

ئۆتیزم بریتیە لە تێکچوونی باری گەشەکردنی ئەقڵ و بەر لە تەمەنی سێ ساڵی توشی هەندێک منداڵ دەبێت و گەشەی مێشک تێك دەدات و ئەمەش کاردەکاتە سەر فەرمان و چالاکیەکانی مێشك ، حالەتێکە لە یەکەم ساڵی تەمەنی منداڵیەوە بەدەر دەکەوێت ، هەندێك کات ئەم حالەتە بە کەم ئەندامی سیانی دەناسرێت بەو هۆیەیی لە سێ ڕووەوە کاریگەری لەسەر گەشەی منداڵ دەبێت وەك (قسەکردن، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ دەوروبەردا).
بەپێی ئامارەکان ئەم حالەتە زیاتر دووچاری منداڵی کوڕ دەبێت بەجۆرێک لەبەرامبەر توشبونی کچێک بە حالەتی ئۆتیزم چوار کوڕ دووچاری ئەم حالەتە دەبنەوە.

نیشانەکانی ئۆتیزم:
نیشانەکانی حالەتی ئۆتیزم لە دوای تەمەنی یەك ساڵ و نیوی لە منداڵدا بەدیار دەکەون لە نێوان تەمەی (٢ تا ٣) ساڵی لە سێ بواردا ڕەنگ دەداتەوە ئەوانیش ( گفتوگۆ، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و گرفت لە هەڵسوکەوت).
دابڕانی کۆمەڵایەتی و ڕازی نەبون بە یاریکردن لەگەڵ خێزان و منداڵانی دیکەدا.
خاوخلیچکی یان جوڵەی بەردەوامی بێ مەبەست.
گوێ نەدان بەدەورو بەر زۆر جار دەگاتە ئاستێك کە خێزان وادەزانن منداڵەکەیان نابیستە.
بەرەنگاربونەوەی گۆڕانکاری و زوو هەڵچون.
تەنانەت ئارەزووی چوونە ناو باوەشی دایک و باوکی ناکات.

لە ڕوی زمانەوە :
دواکەوتنی ئاخاوتن یان بێدەنگی یان دەنگەدەنگی بەردەوام .
دوبارەکردنەوەی قسەی کەسانی تر بە بێ تێگەیشتن لە ماناکەی ، وتنی ڕستەو وشەی بێ واتا.
تێنەگەیشتن لە زمانی جەستەو گرفت لە بابەتە بینراوەکان .
هەست نەکردن بە سەرمان و گەرما .
پێکەنینی بێ هۆ.
ترسان لە هەندێک شت کە پێویست بە ترس ناکات ، نەترسان لە هەندێکی دیکە کە جێگای مەترسیە.
دوبارە کردنەوەی هەمان ڕەفتار و یاریکردن بە پەلەکان لەگەڵ بونی چەندین نیشانەی دیکەدا.

هۆکارەکانی توشبوون:
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هۆکاری سەرەکی توشبون بەم حالەتە دەستنیشان نەکراوە بەڵام توێژینەوەکان ئاماژە بەچەند هۆکارێکی توشبوون بەم حالەتە دەکەن لەوانە ( هۆکاری بۆماوەی ، ژینگە، بونی کێشە لە کاتی لەدایك بونی منداڵ ، لاوازی کۆئەندامی بەرگری و تەمەنی باوك ).

چارەسەر کردن:
ئۆتیزم لەو حالەتانە نیە بەتەنها ڕێگایەك چارەسەر بکرێت بەڵکو ڕێگە چارە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە جیاوازە دەکرێت بە ڕێگاکانی (باشترکردنی ڕەفتار، ڕێگای بنیادنانی فێرکاری و دەرمان ) چارەسەر بکرێت .

Address

Koy Senjaq

Telephone

+9647734168797

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم-Rahenani Mndallani Autism posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category