Welcome to Koya

Welcome to Koya ڕاستگۆیی لە هەواڵ پێشەنگ لە گەیاندن "
په‌یجێك تایبه‌ت به‌ شاری کۆیە
ئاشانابوون بە جوانیەکانی شار
سوپاس بۆ لایک و کۆمێنتەکانتان

05/01/2025

عـێراق دەستی بە دابەشکردنی مــووچـــەی مــانگی ١کرد، هەرێمیش تازە لە مووچەی مانگی (١١)ی ساڵی (٢٠٢٤)ە !

05/01/2025

موچەی مانگی ١٢ خۆتان خۆش.
سەدەقەی سەری شازادەکانە

د. فازل نەبی

ئه‌وه‌ مانگی دوانزه‌یه‌ ده‌چته‌ ماڵی پاشه‌كه‌وتخۆشه‌ سێسه‌د ساڵ بنووی وه‌كو یارانی ئه‌شكه‌وت(كازم كۆیی)
05/01/2025

ئه‌وه‌ مانگی دوانزه‌یه‌ ده‌چته‌ ماڵی پاشه‌كه‌وت
خۆشه‌ سێسه‌د ساڵ بنووی وه‌كو یارانی ئه‌شكه‌وت
(كازم كۆیی)

✍️شاڵاووهاب👇دەستپێکی دەوام و ساڵی نوێ لەگەڵ هاوڕێیانی ئازیز سەردانی مەزارگەی هاوڕێی ئەزیز و زێدە خۆشەویستمان کاک (حاجی س...
05/01/2025

✍️شاڵاووهاب👇
دەستپێکی دەوام و ساڵی نوێ لەگەڵ هاوڕێیانی ئازیز سەردانی مەزارگەی هاوڕێی ئەزیز و زێدە خۆشەویستمان کاک (حاجی سامان حسن فقی) مان کرد کە لەیەکەم رۆژی ساڵی نوێ بە هۆی نەخۆشییەوە لۆ ئەبد ماڵ ئاوایی لێکردین.
بەداخەوە کەلێنێکی گەورەی لە ناومان جێهێشت بەڵام یاد و یادەوری لۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

05/01/2025

داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەم وەک وەفایەک کە زۆرینەی خەڵک دەنگی پێتان دایـەوە،لە داهاتی ناوخـۆ مووچەی مانگی 12 بدەن.
Hawre sardar

دزی ڕۆژ!ئەمڕۆ  دەیان تۆنی پەتاتە، کولەکەو خەیار  داخلی هەرێم کراوەو هەر هەمووی نایترەیتی زۆر لە ستاندارد بەرزتر بووەو لە...
05/01/2025

دزی ڕۆژ!

ئەمڕۆ دەیان تۆنی پەتاتە، کولەکەو خەیار داخلی هەرێم کراوەو هەر هەمووی نایترەیتی زۆر لە ستاندارد بەرزتر بووەو لە عەلوەی کەلار فەحسیان بۆ کراوە ..واتە ئەم بەرهەمانە ئەوانەن کە مرۆڤ توشی سەرەتان دەکەن!

* دووەم: بار لە ئێرانەوە دێ، کۆمپانیای سەر بە یەکێتی لێرە لەسەری دەنوسن ( المنتج المحلی) واتە بەروبوومی ئێرانی دەکەنە بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم، بۆ ئەمەش هەر کتابێک لەلایەن کۆمپانیاکەی یەکێتییەوە ٢٥ هەزار دیناری لێ وەردەگیرێ..

* سێیەم؛ وردو درشتی ئەمەی من باسی دەکەم، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ، ئەوەی دەڕواتە ڤیستیڤاڵەکانی بازاڕو باسی بەروبوومی ناوخۆیی دەکات هەر هەمووی ئاگادارە… گەر واش نییە، با سکاڵا تۆمار بکات..

* چوارەم: یەکێتی لە بان ڕاستایی، واتە چەند کیلۆمەترێک ئەودیوی ساڵح ئاغا، شوێنێکی دابینیکردووەو دەوروبەرەکەی بە کۆنکریت بەرز کردووەتەوە، کاتێک لێ نزیک دەبیتەوە وا دەزانی دەزگایەکی ئەمنییە، کاتێک سەیری ناوەوە دەکەیت پڕە لە باری بە تەنسیق هاوردە کراوو بە تەنسیق رەوانە کراو..

خۆ هەموو کەلار دەتوانێت لە پردەکەی. گردە گۆزینە بپەڕێتەوەو ئەم شوێنە ببینێت..

پێموایە ئەم جۆرە لە ئیدارەدان نەک منی هاوڵاتی لەڕووی نەفسییەوە وێران دەکات و هەست بە هیچ جۆرە ئاسایشێکی خۆراک و … ناکەم، بەڵام خۆ ناشکرێ یەکجار دزی بگاتە ئەم ڕادە..
ــــــــــــ
دڵشاد ئەنوەر ـــ گەرمیان

جیاوازی لە نێوان سەرکردە ( القائد )و بەڕێوەبەر (المدیر):سەرکردە قدوەو پێشەنگە بۆ هاوکارانی ، ڕێنیشاندەرو قوربانیدەرە ، ت...
05/01/2025

جیاوازی لە نێوان سەرکردە ( القائد )و بەڕێوەبەر (المدیر):
سەرکردە قدوەو پێشەنگە بۆ هاوکارانی ، ڕێنیشاندەرو قوربانیدەرە ، تێکەڵاوەو لەناوناخی کێشەو گرفتەکانی دەوروبەری دایە و ڕێگەچارەی خێراو وورد ئەگرێتە بەر ، خۆی جیاناکاتەوە لێیان ، خۆی وەک هاوڕێ وهاوسۆز نیشان دەدات ، بەڕاوێژ کردن لەگەڵ هاوکارانی بڕیار دەدات ، خۆسەپێن نیە ، حەزی لەپیاهەڵدان و گەورەکردن و پۆست وناوبانگ نیە ، داهێنانکارەو گۆڕانکاری دروست دەکات ، بەردەوام لەخەمی بەرەو پێش چوون و پێشکەوتنی کۆمەڵگە دایە ، دڵسۆزو لێبڕاوە بۆ ئەرکەکەی ، پشت بە متمانە دەبەستێ ، پرسیار دەکات بۆچی ؟ وەلەبەرچی ؟ بەرگەی هەڵەو گرفتەکان دەگرێت ، کاریگەرە لە ڕێگەی بەشداری کردنەوە ، پاڵەوان دروست دەکات ، بۆخۆی لەناو ئیش دایە ، بە حیکمەتەوە کاردەکات ، لەبەڕێوەبردن دا ئەوانی تر بەشداری پێدەکات......
بەڕێوەبەر خۆی بە سەروو تر دەزانێ ،فەرمان دەردەکات بۆ خوارەوەی خۆی و چاودێریان دەکات ، بەپێی یاساو ڕێکخستنی سنوردار بڕیار دەردەکات ، مامەڵە لەگەڵ یاساوڕژێمێکی ووشک دەکات ، قبوڵی هەربارودۆخێک دەکات هەرچۆنێک بێ ، ڕەفتاری سەرۆک لەگەڵ دەست وپێوەند بەکاردێنێ ،پشت ئەبەستی بەیاسای چاودێریکردن ، پرسیاری چۆن وکەی دەکات ، خۆی دوور دەگرێت لەکێشەو گرفتەکان ، جەخت دەکاتەوە لەسەر یاساونیزام ، پلانەکانی کورت مەوداو کاتین .....
تێبینی :- ڕێزو خۆشەویستیم هەیە بۆ بەڕێوەبەرە دڵسۆزەکان ، ئەم بابەتە زەم کردنی بەڕێوەبەر نیە ، تەنها بەراووردێکە لەنێوان ئەم دوو وشەیە ، کە سروشتی کاری بەڕێوەبەر وایە ، ئێستاکە زۆرێک لەبەناو سەرکردەکانی کوردستان ڕۆڵی بەڕێوەبەر دەبینن نەک سەرکردە .....

05/01/2025

وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەیەکی دیکەی پارەی بۆ مانگی 12 خەرجکرد

04/01/2025

بڕیار وایە بەنزینی حکومی ببێتە کۆبۆن و بۆ هەر ئۆتۆمبێلێکی بچووک هەفتانە 40 لیتر وەرگرن

04/01/2025

ئەگەر موچەی مانگی12دابەش نەکرا هەقوایە مانگی1بکرێتە پشوو
یا حکومەت موچەخۆران لەپارەی کارەباو ئاو ببەخشێ
م.حامد محمد

ئەو مەلایەی رەخنەی لە پزیشکان و خاوەن موەلیدەکان گرت پەشیمانە لە قسەکانی؟ خۆی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، من ناچمە سەر می...
04/01/2025

ئەو مەلایەی رەخنەی لە پزیشکان و خاوەن موەلیدەکان گرت پەشیمانە لە قسەکانی؟ خۆی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، من ناچمە سەر مینبەر باڵای خۆم پێشانی خەڵک بدەم

م.مەلاهەرمان ئەومامۆستایەی لەم ووتاری هەینیە هێرشی کردە سەر پزیشکان کە ماوەی سێ مانگە خەڵکی کوردستان یەک مووچەیان وەرگرتووە
بەڵام ویژدانی پزیشکان نەجولا واز لەپارەی نەخۆش و کەم دەرامەتەکان بهێنن بڵێن سێ مانگە بێ مووچەن با پارەی عیادەکان نەدەن،سەرەڕای قۆڵبڕین و پێکردنی زۆرترین فەحس و دەرمان بەپارەیەکی خەیاڵی بۆ نەخۆشان
وەبۆخاوەن موەلیدەکانیش بەهەمان شێوە بیستومە لەبەربێ پارەیی کارەبای خەڵکی بێ پارەیان بڕیوە،بەڵام نەمبیستووە بڵێن ئەوە3مانگە بێ مووچەن بامانگێک پارەوەرنەگرن
هەربۆیە دەڵێ سورم لەسەرقسەکانم
چونکە نمونەیەکی باشم نەدیتووە کە پزیشکێک بڵێت باهاوکاری نەخۆش بم لەڕووی مادییەوە ،بەڵام دەیان نمونەی ئیستغلالی نەخۆشانم لایە لەلایەن پزیشکانەوە کەبازرگانی دەکەن بەگیرفانی بەتاڵی نەخۆشەکان

هاووڵاتی "مام رمضان عەوداڵانی "کۆچی دوایی کرد .. ئەمڕۆ پرسەکەی لەمزگەوتی (کوێخا مەمەند )بەڕێوەدەچێت .. #کۆیە  #پرسە 4/1/...
04/01/2025

هاووڵاتی "مام رمضان عەوداڵانی "کۆچی دوایی کرد ..

ئەمڕۆ پرسەکەی لەمزگەوتی (کوێخا مەمەند )بەڕێوەدەچێت ..

#کۆیە #پرسە

4/1/2025

من " عبدالخالق محمد علی حسن"لەساڵی 1937 لەگەڕەکی بەفری قەندی لەشاری کۆیە لەدایکبووم ،ساڵی 1943چوومە قوتابخانە کەئەوکات پ...
04/01/2025

من " عبدالخالق محمد علی حسن"لەساڵی 1937 لەگەڕەکی بەفری قەندی لەشاری کۆیە لەدایکبووم ،ساڵی 1943چوومە قوتابخانە کەئەوکات پێیان دەووت (کویسنجق الاولی للبنین) لەخوێندنی ساڵی 1949 ـ 1950 چومە قۆناغی ناوەندی لە
(متوسطة كويسنجق ) . خوێندنی ئامادەیشم لەکۆیە تەواوکرد .
ساڵی 1955 ـ 1956 لەکولێژی پەروەردە بەشی ئینگلیزی زانکۆی بەغداد وەرگیرام .لەخوێندنی ساڵی 1959 ـ 1960 خوێندنم
تەواوکرد. وەک مامۆستا لەدواناوەندی کۆیەی کوڕان دامەزرام.
ساڵی 1963 بۆماوەی ساڵێک وسێ مانگ فەسڵ کرام لەسەر بارودۆخی کوردستان ، دوای دروستبوونی گفتوگۆ لەگەڵ عێراق گەڕامەوە سەرکارەکەم .ساڵی 1965لەشاری کۆیە 70 کەس گیراین من یەکێک بووم لەوانە ، دواتر 15 کەسمان ئازادکراین.
لەساڵی 1968بەڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی سعودیە، لەووڵاتی ماوەی دووساڵ مامۆستای ئینگلیزی بووم .
ساڵی 1969 لەگەڵ خاتوو چیمەن ژیانی هاوسەریم پێکهێنا.
ساڵی 1970گەڕامەوە دواناوەندی کۆیە . ساڵی 1975 بوومە یاریدەدەر وەک مامۆستاش وانەی ئینگلیزیم دەوتەوە.ساڵی 1983 بوومەوە مامۆستا وئەرکی بەڕێوەبەری کتێبخانەی خوێندنگاکەم لەئەستۆگرت . لە 1 / 9 / 2006 خانەنشین بووم .

ـ راگەیاندنی پەروەردەی کۆیە

کــاتــی ماڵئاواییە دوای ساڵێک چوار مانگ لە دەستبەکار بوونم لە سەر داوا و ڕاسپاردەی بنەماڵەی بەرێز کوێخا مەمەند وەک سەرپ...
04/01/2025

کــاتــی ماڵئاواییە
دوای ساڵێک چوار مانگ لە دەستبەکار بوونم لە سەر داوا و ڕاسپاردەی بنەماڵەی بەرێز کوێخا مەمەند وەک سەرپەرشتیاری مزگەوت و ھۆڵی بۆنەکانی (کوێخا مەمەند )
دەمەوێت لە ناخی دڵەوە سوپاسی بنەماڵەی کوێخا مەمەند بکەم بۆ دروستکردنی ئەم شاکارە جوانە ئاینی و شارستانی و کۆمەڵایەتیە بۆ شاری کۆیە
ھەروەھا سوپاسی تایبەتم ھەیە بۆیان کە بەوپەڕی متمانە و بەھەموو توانایان پشتیوان و ھاوکاری بەندە بوون بۆ پاراستن و سەرکەوتنی ئەم پرۆژە جوانە
دەمەوێت بڵێم بە شایەدی خودای گەورە و سەرجەم نوێژ خوێنان و دۆست و ئازیزان و کەس و کاری خاوەن (١٤٠ )پرسە جگە لە ئەرکی رۆژانە بە دەیان و سەدان شەو رۆژمان لە مزگەوت کردۆتەوە لە پێناو ئەوەی لە خزمەتکردنی ئەم پڕۆژە
جوانە و خەڵکی ئەم شارە کەمتەرخەم نەبین
سەرجەم ئەو پرسانەی لەوی بەرێوە چوون بە پرسەی خۆم زانیوە و بەبێ ماندوو بوون ھەموو ھەوڵێکم داوە تا زۆرترین کار ئاسانی لە پرسەکان ئەنجام بدەم بۆ خاوەن پرسە
ئەوەی کردومانە بە ئەرکی دەزانین و خزمەتی ماڵی خودا و خەڵکی ئەم شارە و موڵکی گشتی ئەرکە نەک منەت بەسەر کەسەوە بەپرسیاریەتیش لای بەندە بە کردار واتا بەرپرسیاریەتی نەک تەنھا بە ناونیشان
ھەر کەم کوڕی کەمتەرخەمیەکیشم ھەبووە داوای لێبوردن لە ھاوشاریان و خوشک و برا و ئازیزانم دەکەم
لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆر لە فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتیەکان هەر لە بەڕێوەبەر تا کۆتا فەرمانبەر زۆر ھاوکار و پشتیوان بوون
بەڵام لە رۆژی دەستبەکار بوونم تا ئێستا ھەست دەکەم ئەم پرۆژەیە بەدەر نیە لە دژایەتی و دروستکردنی گیر و گرفت لەلایەن بەشێک لە بەرپرسانی حوکمی ئەم شارە و رێگری دەکرێت لە زیاتر بەرەو پێش چوونی کە رەنگە ھۆکاری سەرەکی ئەم دژایەتیەش پشکی شێری بەر من بکەوێت و تەسفیە حیسابی شەخسی بن
بابەتەکە ڕاکردن و تەسلیم بوون نیە بەڵام قسەکە ئەوەیە ئەم پرۆژیە پرۆژەیەکی گشتی خزمەتگوزاریە ناکرێ بکرێتە قوربانی مل ملانێی شەخسی و باج بدات لە بەرەو پێش چوون
من ھەزار جار پیشەو ئەرکەکەم بۆ مانەوە و پاراستن و بەرەو پێشچوونی زیاتری ئەم پرۆژیە دەکەمە
قوربانی
دڵنیام کەسانی لە من دڵسۆزتر و بەتواناتر زۆرن بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ئەرکە
بۆیە دواکارم لە بنەماڵەی کوێخا مەمەند ھەم کەسێکی شیاو بۆ شوێنی بەندە بدۆزنەوە و ھەم رێگەو روخسەتی دەست لە کارھەڵگرتنم قبوڵ بفەرموون
ھیوادارم ھیچ شتێک ساردتان نەکاتەوە لە زیاتر بەرەو پێش بردنی ئەم پرۆژە گەورە و گرینگە بۆ شاری کۆیە
منیش لە ھەر کوێ بم ھەر برا و کەس و کاری ئێوەم شانازیتان پێوە دەکەم
ـ
رەشید دەلاک

03/01/2025

بۆ/گشت دەزگاکانی تەندروستی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان

دوای تەواوبوونی ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ
لە ٢٠٢٤/١٢/٢٥ تاوەکو ٢٠٢٥/١/٢
ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی: ٢٠٢٥/١/٤ دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگاکانی تەندروستی دەست پێدەکاتەوە

ڕاگەیاندنی تەندروستی کۆیە

03/01/2025

رۆژی دووشەممە پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ لە کۆیە و حاجیاوا و هەریر و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان نوێژە بارانە کرا.
03/01/2025

ئەمڕۆ لە کۆیە و حاجیاوا و هەریر و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان نوێژە بارانە کرا.

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم.                                                        ڕۆژی ی...
02/01/2025

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم. ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٥/١/٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوار شەممە ( ٢٠٢٥/١/٨ ) کۆتایی دێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٥/١/٢

Address

Koy Senjaq

Telephone

+9644088710

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Welcome to Koya posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share