Hardi Mohammed

Hardi Mohammed journalist
پەیامنێر و رۆژنامەنوس
الصحفي

26/06/2024

وەجبەیەکی نوێی کۆبۆنی بەنزین لەئەمڕۆوە دابەش دەکرێت
بۆ دڵنیابوون لەناوەکەت سەردانی ئەم لینکە بکە👇🏻
گەر ناوت هەبوو لەکاتی دەوامی ئەمڕۆوە سەردانی وێستگەی خەزرابکە

25/06/2024

پەیامی ئێوەیە
لەهەگبەی ئێمەدا

بۆ هەمیشە لەگەڵ خەڵکدا

Can Mamati

23/06/2024

بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی،دەستەی راوێژکارانی پارێزگای کەرکووک کە بە بڕیاری راکان جبوری دامەزرابوو هەڵوەشایەوە
سەرۆکی دەستەکەش لەسەر کار لادرا
نوسراو👇🏻

23/06/2024

لەعێراق
رۆژی سێشەممە پشووی فەرمییە بەبۆنەی جەژنی غەدیری شیعە مەزهەبەکانەوە

پۆلیسی فریاکەوتن هەڵمەتێکی فراوان و چڕی دەستپێکردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕ سکیلی بێ ژمارەو چەکی بێ مۆڵەت،هاوکات دەست...
22/06/2024

پۆلیسی فریاکەوتن هەڵمەتێکی فراوان و چڕی دەستپێکردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕ سکیلی بێ ژمارەو چەکی بێ مۆڵەت،هاوکات دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی چەک هەڵدەگرن و هیچ رێگەپێدانێکیان نییە

20/06/2024

زانیاری
پارتی ناوی دڵشاد پیرۆتیان پێشکەش کردووە بۆ بەربژێری پۆستی پارێزگاری کەرکووک
لەئەگەر وەرگرتنی ئەو پۆستە لەرێککەوتنی سێ قۆڵیدا

19/06/2024

ئەرشەد ساڵحی دەڵێ”ئەمنیەتی کەرکووک فەوزایە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی غەریبەوە
هاوڵاتیەکی تورکمان لەلایەن ژمارەیەک هاوردەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر،دەڵێ”شار بەرادەیەک تێکچووە لەبەر هاوردە ناتوانین دەربچین و پیاسەیەک بکەین ،ڤیدیۆ👇🏻

گەنجێکی تەمەن١٧ساڵی خەڵکی کەرکووک بەناوی دانا تارق عبدالرحمن لەئێوارەی ئەمڕۆوە ونبووەو مۆبایلەکەی داخراوە،کەس و کاری داو...
19/06/2024

گەنجێکی تەمەن١٧ساڵی خەڵکی کەرکووک بەناوی دانا تارق عبدالرحمن لەئێوارەی ئەمڕۆوە ونبووەو مۆبایلەکەی داخراوە،کەس و کاری داوا دەکەن هەر کەس زانیاری لەسەری هەیە پەیوەندی بەم ژمارەیەوە👇🏻 بکات

07503674043

19/06/2024

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگر لەدەشتاییەکانی سنوری گوندەکانی یارمجەو نەبیاوە کەوتەوە

18/06/2024

سبەی شەوی چوارشەممە وەرن لەگۆڵدن تایم لەگەڵمان بینەری یارییەکەی ئەڵمانیاو هەنگاریا ببن و هەر لەوێ خەڵاتمان هەیە ئەیبەخشینە ئامادەبووان لەرێگەی تیر و پشکەوە

کاتژمێر٨ لەکاتی یارییەکەی ئەڵمانیا لەوێ دەبین👇🏻

17/06/2024

جەژنتان پیرۆزبێت و خودا خێر و قوربانی هەموو لایەک قبوڵ بکات

بەڵام بەویژدانتان ئەمە پێی دەوترێت قوربانی کرد! ریخەڵۆک و پیست و خوری ئاژەڵی قوربانییەکەت ببێتە هۆی هەراسانکردنی خەڵک و پیسکردن سەر شۆستەو شەقامەکان

ئەمە👇🏻 گەڕەکی تەپەیە بەرامبەر یاریگای یانەی کەرکووک

16/06/2024

دوای جەژن ئەگەری ئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەنجومەن هەیەو هەندێ لایەن رێککەوتون،رێبوار تەها دەڵێ”هەوڵێک هەیە بۆ پەراوێزخستنی یەکێتی،بەڵام سەر ناگرێ
لینکی گفتوگۆیەکمان لەگەڵ رێبوار تەها زانیاری گرنگ و نەبیستراوی تێدایە👇🏻

ئەو رێگایەی بۆ رۆیشتنی پایسکیل دیاریکرابوو،کراوەتە گەراجی راگرتنی ئۆتۆمبێل🤔
16/06/2024

ئەو رێگایەی بۆ رۆیشتنی پایسکیل دیاریکرابوو،کراوەتە گەراجی راگرتنی ئۆتۆمبێل🤔

16/06/2024

لەکەرکووک هەست بە بومەلەرزە کرا

کێ هەستی پێی کردووە؟

بۆمبێک لەناو حاوی زبڵ و خاشاک لەناو بازاڕی خورماتوو تەقیەوەو بەهۆیەوە دوو کەس بەسوکی برینداربوون
15/06/2024

بۆمبێک لەناو حاوی زبڵ و خاشاک لەناو بازاڕی خورماتوو تەقیەوەو بەهۆیەوە دوو کەس بەسوکی برینداربوون

بەهۆی ئەو دۆسێیانەی لەسەری ئاشکرابوون راکان جبوری بەبیانووی چارەسەری تەندروستی  گەشتی وڵاتی تورکیای کردووە تاکاتی گەڕانە...
15/06/2024

بەهۆی ئەو دۆسێیانەی لەسەری ئاشکرابوون راکان جبوری بەبیانووی چارەسەری تەندروستی گەشتی وڵاتی تورکیای کردووە تاکاتی گەڕانەوەی عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگای راسپاردووە کاروبارە ئیداری و هونەرییەکان رایی بکات

بەپێی زانیارییەکان ئەم بەخشینی وەکالەتە تا ئەوکاتەیە کە چارەسەری دۆسێکانی دەکات

هەر لەسەر دۆسێی بەخشینی ئۆتۆمبێلەکان بە دەستەی دەستپاکیبۆ پەردەپۆشکردنی دۆسێی پێدانی ئۆتۆمبێل لەلایەن راکان جبوری بە دەس...
15/06/2024

هەر لەسەر دۆسێی بەخشینی ئۆتۆمبێلەکان بە دەستەی دەستپاکی

بۆ پەردەپۆشکردنی دۆسێی پێدانی ئۆتۆمبێل لەلایەن راکان جبوری بە دەستەی دەستپاکی کەرکووک،ئێوارەی دوێنێ بەیەک سەعات دوای بڵاوکردنەوەی نوسراوێکی پەرلەمانتار دیلان غەفور لەسەر ئەو دۆسێیەو جوڵاندنی بۆ رای گشتی، بەپەلە هەشت ئۆتۆمبێلەکە لەگەراجی دەستەی دەستپاکییەوە گواسترانەوە بۆشوێنێکی نادیار
بەڵام ئەمڕۆ دیلان غەفور چووە دادگاو سکاڵای تۆمارکرد و داوای لێدانەوەی کامێراکانی چاودێریکرد،کە بەپێی تۆماری کامێراکان دەردەکەوێ ئێوارەی دوێنێ هەشت ئۆتۆمبێل لەدەستەی دەستپاکییەوە دەگواسترێنەوە
ئەوەی جێگای سەر سوڕمانە راکان جبوری رێگای نەداوە ئۆتۆمبێلەکان ببردرێنە بینای پارێزگا،بەڵام تازە ئیشەکە لەسەری بووە ماڵ و کار لەکار ترازا.

وێنەکە/بەشێکە لەئۆتۆمبێلەکان لەگەراجی دەستەی دەستپاکی کەرکووک

14/06/2024

بۆ چاوپۆشیکردن لەگەندەڵی ئیدارەی کەرکووک،راکان جبوری 13ئۆتۆمبێلی بەدیاری داوەتە نوسینگەی کەرکووکی دەستەی دەستپاکی
پەرلەمانتارێک لەسەر ئەو پرسە نوسراوی بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق کردووە
نوسراو👇🏻

لەکەرکووک دوو بەنزینخانەی دیکە زیادکران کە بە بەردەوامی کراوە دەبنئەم بەنزینخانانە ٢٤سەعات کراوە👇🏻١-عقبة بن نافع ٢-غرناط...
14/06/2024

لەکەرکووک دوو بەنزینخانەی دیکە زیادکران کە بە بەردەوامی کراوە دەبن
ئەم بەنزینخانانە ٢٤سەعات کراوە👇🏻

١-عقبة بن نافع
٢-غرناطة
٣-الاندلس(تەپە)
٤- الشرقية(شۆرجە)

13/06/2024

نەخۆشێک لەنەخۆشخانەی ئازادی نەشتەرگەری دەکات پێویستی بە خوێنە لەجۆری _O
کێ دەتوانێ هاوکاری بێت پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکات👇🏻
07518805692

13/06/2024

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکووک نهێنی ئەو داواکارییە ئاشکرا دەکات کە ٩ئەندامی ئەنجومەن و راکان جبوری داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستەکە دەکەن
بزانە داوای چییان کردووەو بۆیان نەکراوە، لەم لینکەی خوارەوەدایە👇🏻

بەرەی تورکمانی بۆ هەر دوکاندارێک لەوانەی لەئاگرەکەی قەیسەری زیانیان بەرکەوت ١٠ وەرەقەیان پێدان وەک هاوکاری بەر لەجەژنلەک...
13/06/2024

بەرەی تورکمانی بۆ هەر دوکاندارێک لەوانەی لەئاگرەکەی قەیسەری زیانیان بەرکەوت ١٠ وەرەقەیان پێدان وەک هاوکاری بەر لەجەژن

لەکاتێکدا دوکاندارەکان کورد و تورکمانن و زۆرینەیان کوردن

یەکێتی و پارتی ش بەڵینیان بە دوکاندارەکاندا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن بچنەوە سەردانیان داوای دەنگیان لێبکەن😱

کە لەناخۆشیدا هاوبەش و هاوخەمم نەبیت لەشادیدا تۆم پێویست نییە و دەتوانن خۆم کەیف بکەم

بڕیاری نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری درائیدارەی پارێزگای کەرکووک بڕیاریدا بازاڕی قەیسەری خان بەیرەقدار کە ماوەیەک لەمەوبە...
13/06/2024

بڕیاری نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری درا

ئیدارەی پارێزگای کەرکووک بڕیاریدا بازاڕی قەیسەری خان بەیرەقدار کە ماوەیەک لەمەوبەر ئاگری تێبەربوو،نۆژەن بکرێتەوە

ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆن و نەتەوە جیاوازەکان بەفەرمی داوای راگرتنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون دەکەن ...
11/06/2024

ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆن و نەتەوە جیاوازەکان بەفەرمی داوای راگرتنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون دەکەن لەکەرکووک
بەهۆی گومانی گەندەڵی و ناڕێکی لەشێوازی دابەشکردنەکەی

11/06/2024

زیاتر لە 500هەزار لیتر بانزین لەرێگای بۆرییەوە لەبێجییەوە گەیەندرایە کەرکووک

هاوکات یەک ملیۆن و دووسەد هەزار لیتری دیکەی بەنزین لە پاڵاوتگەی بێجییەوە گەیەندرایە وێستگەکانی کەرکووک

لەلایەکی دیکەشەوە 72هەزار لیتر بەنزینی موحەسەن و سوپەر دابینکرا

گرفتی کەمی بەنزین و قەرەباڵغی وێستگەکان نامێنێت

کەرکووکدەیان ساڵە کەڵبەو چڕنوکی دوژمنی دڕندە دەگاتە قوڕقوڕاگەت بەڵام تۆ هەر نابەزیزەمانێکە خەڵتانی خوێن دەکرێیت و ئازار ...
10/06/2024

کەرکووک
دەیان ساڵە کەڵبەو چڕنوکی دوژمنی دڕندە دەگاتە قوڕقوڕاگەت بەڵام تۆ هەر نابەزی
زەمانێکە خەڵتانی خوێن دەکرێیت و ئازار دەدرێی، بەڵام تۆهەر ماویت و دەژیت
دوای چەند سەدەیەک لەهەڕەشەو تۆقاندن و کوشتن تۆهەر واستاوی و چەشنی قەڵاکەت سەربەرزی

10/06/2024

تانکەری بەنزین بەرەو کەرکووک بەرێکەوتن

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو قەرەباڵغی لەبەنزینخانەکانی کەرکووک هەبوو بەهۆی لەکارکەوتنی پاڵاوتگەی بێجی،ئەمڕۆ پاڵاوتگەکە کەوتە کار و ژمارەیەک تانکەری بانزین بەرەو کەرکووک بەرێگاوەن
ئیدی قەرەباڵغی نامێنێ و زۆربەی موشەیەدەکانیش بەنزینیان پێدەگات

09/06/2024



فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک،خەمێکی ئەو خەڵکە هەژار و داماوە بخۆن👇🏻

کێ دەتوانی بە بێ کارەبایی و بەم گەرمایە ئیدارە بکا؟

09/06/2024

ئاگرەکەی پردێ زیانەکەی زۆر زۆرە👇🏻

09/06/2024

ئاگرەکەی سنوری پردێ بەردەوامەو زیانی زۆری بە جوتیاران گەیاندووە

Address

Kirkuk

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hardi Mohammed posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share