مامەڵەی نا مرۆڤانەی سوپای عێراق لەگەڵ جوتیارێکی کورد بە ناوی (محەمەد ئەمین) لە گوندی شناغە.
جوتیارێکی کوردە بەم جۆرە پێش بە رێگرییەکانی سوپای عێراق دەگرێت.
جوتیارەکە کوردەکە چووتە نێوان دەعامی و تایەی هەمەرێكی سەربازی عێراق، بە مەبەستی پێشگرتن لە هەمەڕەکە، کە رێگریی دەکرد لەوەی جوتیارەکە بە تراکتۆرەکەی زەوییەکانی بکێڵێت.
یاسمین مونزر:
روفاتی (17) شەهیدی پێشمەرگە لە حەویجە هەڵگیراوەتەوە
یاسەمین مونزر؛ بەڕێوبەری بەشی گۆڕی بە کۆمەڵ، له پزیشکی دادی بەغدا، رایگەیاند؛ روفاتی (17) کەس لە گۆڕە بە کۆمەڵەکەی ناوچەی بگاڕە لە قەزای حەویجە هەڵگیراوەتەوە، کە گومان دەکرێت ڕوفاتی پێشمەرگە دیلەکان بن.
ڕۆژی 2024/12/3، فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق، دەستیکرد بە هەڵدانەوەی (8) گۆڕی بە کۆمەڵی لە بنکەی گیاڕە لە قەزای حەویجە لە سنوری پارێزگای کەرکوك و دواتر روفاتەکانی ڕادەستی پزیشکی دادی بەغدا کرد.
یاسمین مونزر؛ ئاشکراشیکرد؛ لە هەفتەی پێشوو لە هەڵمەتێکدا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە هەماهەنگی پزیشکی دادی هەولێر، سامپڵی خوێن لە کەسوکاری بەشێك لە پێشمەرگە بێسەروشوێنەکان وەرگیراوە و لە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە هەڵمەتەکە دەست پێی دەکەینەوە بۆ وەگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری دیکەی پێشمەرگە بێشەروشوێنەکان.
بانگەوازەکە گەیشت، دادگای فیدراڵی لەبارەی دەستەواژەی ئەنفال بڕیاریدا
(تەیمور بریندار بوو.. دۆخى خراپ بوو، ئێمەش بڕیارماندا باجەکەى هەرچییەک بێت بەخێوى بکەین).
ئەو خێزانە عەرەبەى تەیمورى ڕزگاربووی گۆڕە بە کۆمەڵەیان هەڵگرتەوە و بەخێویان کرد.. چیرۆکی ڕووداوەکە دەگێڕنەوە..
شەرمەزاریی و ڕووڕەشی بۆ عومەر فەقێ
عومەر فەقێ؛ کە خۆی وەک بانگخواز دەردەخات، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ستایش و مەدحی سەدام حوسێن، سەرۆکی ڕژێمی بەعس دەکات و رەحمەت و نور بۆ گۆڕی ئەو گۆڕبەگۆڕە دەنێرێت.
تف لە ڕەوشت و مرۆڤبوونت.. شەرمەزاری و ڕووڕەشی بۆ عومەر فەقێ و هەموو ئەوانەی ستایشی بەعس و سەدام دەکەن.
گوڵەباخ ئەحمەد؛ دەربازبوویەك لە دۆزەخی سەربازگەکانی تۆپزاوە و دووبز
بەو قەڵەم دادەرە، قەڵەمێک دادەم
بنوسم ئاهو داد و بێ دادم.
ئاخر من نەوە و ڕۆڵەی کوردستان
ئەی خودای سەما؛
بۆ لە ژێر لمی سەماوەدا بم؟
هۆنراوەی: مامۆستا عەلی مەلاعارفی هەڵەبجەیی، دەربازبووی ئەنفال و کیمیاباران و زیندانی نوگرەسەلمان
.
وێنەکە جل وبەرگی ژن و منداڵی کورد لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی ناوچەی تل شێخیەی بیابانەکانی سەماوە - پارێزگای سەماوە
مامۆستا هاوار شافعی:
چەندین منداڵی کورد لە تاوانی ئەنفال لە سەماوە دابەشکراوە.
من لە پێش موساوە ئاوارەم
پێش مەسیح من خاچم
پێش قوڕەیش من زیندەبەچاڵ
و پێش حوسەین من سەری بڕاوم...
گۆڤاری تۆپزاوە ::: Topzawe Magazine
لەتیف فاتیح فەرەج: لەناو سندوقی ئاوەڕۆ، گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە.
بەرپرسان بازرگانی بە گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە دەکەن
زانیاری نەبیستراو دەربارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی تەلشيخەی شاری سەماوە لەبەرنامەی ١٤٠
ئامادەکردن و پێشکەشکردن: ئۆژین جوڵا
وێنەگر: محەمەد رەفعەت
کاتژمێر (9) شەوی شەممە لە کەناڵی KNN
ozhin jolla ئۆژین جۆڵا
Ozhin Jolla