كەناڵی تەلەفزیۆنی فێرست First TV

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • كەناڵی تەلەفزیۆنی فێرست First TV

كەناڵی تەلەفزیۆنی فێرست First TV كه‌ناڵی فێرست
یه‌كه‌مین كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی منداڵان
(1)

خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ چی یه‌؟
13/06/2024

خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ چی یه‌؟

04/06/2024

ئەمەوێت ببم بە دكتۆری مێشك و دەمار تا برا نەخۆشەكەم چابكەمەوە

شیری قوتوو کەی بەکاری بهێنین :۱- ئەگەر شیری دایک بەس نەبوو بۆ گەشەی منداڵەکە بەمەرجێک یەکەمجار دایکەکە شیری خۆی بداتێ.۲-...
25/05/2024

شیری قوتوو کەی بەکاری بهێنین :

۱- ئەگەر شیری دایک بەس نەبوو بۆ گەشەی منداڵەکە بەمەرجێک یەکەمجار دایکەکە شیری خۆی بداتێ.
۲- ئەگەر دایکەکە نەیتوانی شیری پێ بدات بەوەی کە کاری هەیە وەک دەوام یان دووانە یان سیانەی هەیە و شیرەکە بەشیان ناکات.
لەم دو حاڵەتەی سەرەوە شیری قووتو وەک تەواوکاری شیری دایک بەکاردێت.

۳-شیری قووتو بەتەواوی جێگای شیری دایک ئەگرێتەوە ئەگەر :

۱.. دایکەکە بەهیچ شێوەیەک شیری نەبوو یان نەخۆشیەکی درێژخایەنی هەبوو نەیتوانی بەهۆیەوە شیری خۆی باتێ .

۲.. ئەگەر دايك توشى جۆرە نەخۆشيەك بوو كە ئەگەرى گواستنەوەى هەبێت بۆ منداڵ لە رێی شيردانى سروشتى يەوە ، وا باشترە شيرى دايك بوەستێنرێ وە شيرى قووتو بدرێت ، وە ئەو بريارەش پزيشكى پسپۆر دەيدات .

۳. ئەگەر دايكەكە هەندێ جۆر دەرمان بە كاربهێنێت كە ئەگەرى گواستنەوەى هەبێت بۆ منداڵەكە وا باشترە كە شيرى دايك لە كاتى بە كار هێنانى دەرمانەكە بوەستێنرێت هەروەها ئەمەش لە رێگاى پزيشكى پسپۆرەوە دەبێت .

٤.. بوونى هەندى نەخۆشى لە منداڵەكەدا كە پێويست دەكات شيرى دايك بوەستێنرێ و بگۆردرێ بە شيرێکی قووتوى گونجاو كە ئەمەش هەر لە لايەن پزيشكى پسپۆرەوە بريارى لێ دەدرێت

ئەگەر سوودت لێی بینی شەیری بکەو ئینڤایتی هاوڕێکانت بکە بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودی لێ ببینن.

ئامادەکردنی : د.ئاکۆ کریم

داواكاری منداڵێكی بێ دایك  باوکی بینی منداڵەكەی  یاری بە قوڕ دەکات پێی گوت: هەستە کوڕم یاری بە قوڕ مەکە و جلەکانت پیس مە...
21/05/2024

داواكاری منداڵێكی بێ دایك

باوکی بینی منداڵەكەی یاری بە قوڕ دەکات
پێی گوت: هەستە کوڕم یاری بە قوڕ مەکە و جلەکانت پیس مەکە
کوڕەکە وتی: باوکە تۆ نەتگوت لە گڵ دروست بووین؟
باوکەکە وتی: بەڵێ کوڕم!
کوڕەکە وتی: باوکە تکایە یارمەتیم بدە تا بتوانین جارێکی تر دایکم دووبارە دروستبکەینەوە
خوای گەورە ڕەحم بە هەموو دایکێک بکات کە دابەزیوە بۆ سەر زەوی و ئەوانەی تا ئێستا لەسەر زەوین لە هەموو زیانێک بپارێزن .ئامین

چوار مانگی پشووی هاوینە منداڵان چی بکەن!؟تاقیکردنەوەکان کۆتایان هات،ئەنجام و ڕەنج و ماندوبونی یەک ساڵی منداڵەکانمان وەدە...
15/05/2024

چوار مانگی پشووی هاوینە منداڵان چی بکەن!؟
تاقیکردنەوەکان کۆتایان هات،ئەنجام و ڕەنج و ماندوبونی یەک ساڵی منداڵەکانمان وەدەست هات..ئێستاش پشووی هاوین دەستی پێکرد.
پرسیار ئەوەیە!
- منداڵەکانمان چۆن سوود لەم چوار مانگەی پشووی هاوین وەربگرن..؟
- دایباب چی بکات بۆ ئەوەی منداڵەکەی دڵخۆشبێت و لە خوێندن و زانست و زانیاری دانەبڕێت..؟

-بەر لە هەموو شتێک پێویستە دایک و باوک لەکاتی وەرگرتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان توند منداڵەکەی لە باوەشی بگرێت و ئەملا و ئەولای ماچ بکات و پیرۆزبایەکی گەرمی لێ بکات.
- بە قسەی خۆش بیدوێنێت و جوانترین دیاری ناجیح بونی پێشکەش بکات.
-منداڵ هەر زوو داوای ئەو یاریانە دەکات کە لێی قەدەغە کراوە بە بۆنەی تاقیکردنەوەکانەوە،هەوڵ بدە ئازادی بکەیت تا تێر تێر یاری بکات.

-لە بیرت نەچێت ڕەخساندنی گەشتێکی خێزانی و جەو گۆرینێک گرینگە.بۆ ئەوەی منداڵەکەت هەستەکانی ئارام بێتەوە و چێژ لە ژینگەی دەرەوە وەربگرێت.
-جار و بار پیاسەیەکی ناو بازاڕ پیاسەیەکی ناو پاڕک یاخود شاری یارییەکان ڕێک بخە بۆ منداڵەکەت،جا خێزانی بێت یا دوو بەدوو .
-منداڵ ئارەزووی مۆبایل و ئایپاد و یوتیوب دەکات.ڕێی پێ بدە بە پێی کاتی دیاری کراو،بۆ نمونە ڕۆژانە یەک کاتژمێر.
چونکە کاتێک تۆ مۆبایل بەکار دەهێنی و نایدەیت بە ئەو،منداڵ زیاتر ئازار دەخوات.
بەڵام لەگەڵ ئەوشدا گەر تۆ بەرنامە و جێگرەوەیەکی باشترت هەیە تا دەکرێت با لە مۆبایل و ئینتەرنێت بەدووربێت.
دەگوترێت کاتێک مۆبایل دەدەیت بە منداڵەکەت ئەوە بزانە “منداڵەکەت دەبەخشیت بە جیهان”
واتە ئەو خاوەنداریەتیەیی هەیتت لەدەستی دەدەیت.

-با بەرنامە و کاتی خەوی منداڵەکەت دیاری کراوبێت و لە یازدەی شەو تێنەپەڕێت،ئەگەرنا منداڵەکەت لەسەر درەنگ خەوتن لێ ڕادێت و لە کاتی گەڕانەوەی کاتی قوتابخانە زۆر بە زەحمەت چارەسەری ئەم کێشەیە دەکرێت.
- پێویستە دایباب زۆر گرینگی بە سەردانی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان بدات،چونکە ئەم سەردانی و لێک نزیک بونەوەی خێزانی.زۆر سوودی دەبێت بۆ منداڵ لە گۆشەگیری و تەنیایی رزگاری دەبێت.
منداڵانمان گەورەترین سەرماییەیی ژیانمانن.. با مادە و پارە پەیداکردن وامان لێنەکات لەدەستیان بدەین.
بمێنن بەخێر بەختەوەربن
-بەشداری پێکردنی منداڵەکەت لەو خ*ل و مەشقانەیی هاوینان دەکرێنەوە زۆر کارێکی دروستە،بەڵام هەوڵ بدە ئەوە هەڵبژێریت کە منداڵەکەت دڵخۆش دەکات و گرینگی بە بەهرەکانی دەدات.

https://fb.watch/s4EVBtzyS1/

نیشانەكانی نەخۆشی سووڕێژە چین؟
16/04/2024

نیشانەكانی نەخۆشی سووڕێژە چین؟

شەبەنگی ئۆتیزم نیشانەو کاریگەرییەکانی لە گفتوگۆو ئاخاوتندا ئۆتیزم چیە ؟ئۆتیزم کۆمەڵە نەخۆشیەکی درێژخایەن دەگرێتەوە لەژێر...
15/04/2024

شەبەنگی ئۆتیزم
نیشانەو کاریگەرییەکانی لە گفتوگۆو ئاخاوتندا
ئۆتیزم چیە ؟
ئۆتیزم کۆمەڵە نەخۆشیەکی درێژخایەن دەگرێتەوە لەژێر یەک چەتردا ، کە سیفەتی هاوبەشیان بریتییە لە پەککەوتنی گەشە لە هەندێک بواری وەکو پەیوەندی کۆمەڵایەتی ، گفتوگۆو ئاخاوتن ، هەڵسوکەوت و ڕەفتاردا .
١- درەنگ فێربوونی قسەکردن ، یان نەبوونی توانای قسەکردن لەهەندێک کەسی ئۆتیزم .
٢- کاتێک پرسیاری لێ دەکرێت لەجیاتی وەڵامدانەوە پرسیارەکە دووبارە دەکاتەوە
٣- کێشەی بەردەوامبوون لە گفتوگۆدا ، بۆ نمونە کاتێک پرسیاری لێ دەکرێت ، وەڵام ناداتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکە بەردەوام نەبێت.
٤- دووبارە وتنەوەی وشەیەک یاخود ڕستەیەک بە بەردەوامی .
✍️ بە نوسینی کۆمێنتێک ھاوکار بن تا بابەتەکە بگاتە ھەمووان .

دکتۆر_ئاوات_واژەیی

15/04/2024

داهێنان بەردەوام بە سپۆنسەری منداڵە عەجولەكان

13/04/2024

دیمەنی ئاسكێك، زۆر كاریگەرە

07/04/2024

ساتیك لەگەڵ بابە

تەكنەلۆژیا بەجۆرەك كاریگەری دروست كردیە ناچارین بڵێین ئەم گەمانە منداڵەكانیش بەزەحمەت دەیكەن، ناوی ئەو گەمەیە بنوسە كە ه...
07/04/2024

تەكنەلۆژیا بەجۆرەك كاریگەری دروست كردیە ناچارین بڵێین ئەم گەمانە منداڵەكانیش بەزەحمەت دەیكەن،
ناوی ئەو گەمەیە بنوسە كە هەردەم حەزت دەكرد لە كۆران بیكەیت؟

تکایە با وڕیابین لە منداڵەکانمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.   پێویستە ئاگامان لە خەوی منداڵەکان بێت لەو شەوانەی قەدری پی...
06/04/2024

تکایە با وڕیابین لە منداڵەکانمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.

پێویستە ئاگامان لە خەوی منداڵەکان بێت لەو شەوانەی قەدری پیرۆزدا نابێ منداڵان بکەینە قوربانی لەبەر ئەوەی مانەوەی منداڵان بۆ ماوەی حەفتەیەک بۆ چەند شەوێک ، کاریگەری زۆر خراپ دەکاتە سەر تەندروستییان.

_____________
د.محمد حسن

02/04/2024

تكایە ئاداری منداڵەكنتان بن هیچ چێژێك و ئازایەتیەكی تیدانیە كە بهێڵی منداڵەكەت نیوەی جەستەی لە جامی سەیارە بهێنتە دەرێ

31/03/2024

كێشەی باوەكەی منداڵان

دواكەوتنی قسەكردن لای منداڵان

24/03/2024

سرودی ڕەمەزان
گوتنی: هەور هەوراز
بەرهەمی كەناڵی فێرست


🌹ـــــ🌹ـــــ🌹ـــــ🌹
باخچەی منداڵانی كلێڤەری ناحكومی - سرودی ڕەمەزان
🌹ـــــ🌹ـــــ🌹ـــــ🌹
باخچەی منداڵانی كلێڤەر --- 07508883642 - 07508883645
قوتابخانەی كلێڤەر --- 07514741413 - 07514741412 - 07508880741 - 07508880742
ئامادەیی كلێڤەری ناحكومی --- 07501784455 - 07501794455
لێرەوە لەگەڵمان بن
پەیمانگای كلێڤەری ناحكومی
https://www.facebook.com/Clever.Institute2021
ئامادەیی كلێڤەری ناحكومی
https://www.facebook.com/CleverHighSchool2021
قوتابخانەی كلیڤەری ناحكومی
https://www.facebook.com/CleverSchoolHawler
باخچەی منداڵانی كلێڤەر
https://www.facebook.com/CleverPrivateKindergarten
كەناڵی تەلەفزیۆنی فێرست
https://www.facebook.com/FirstTV.kids

 #دایك
21/03/2024

#دایك

21/03/2024
بەبیركردنەوەی تۆ كامیان زووتر پڕ دەبێت؟
20/03/2024

بەبیركردنەوەی تۆ كامیان زووتر پڕ دەبێت؟

19/03/2024

زیانی رێگری کردنی گریانی منداڵ!

کاتێک منداڵتان بە هەر هۆکارێک دەگریێەت 🥺🥺 تکایە پێ مەلێن مەگری، چونکە:

1. کاتێک منداڵ تورە و دڵگرانە و دەگرییەت، ئەگەر پێ بلێن مەگری ئەوا منداڵ هەست بە لاوازی و شەرمەزاری دەکات. لە کاتی تورەی و خەمباری و ترس، پێویستی سەرەکی جەستەی مروڤ گریانە بویە رێگە بدە منداڵەکەت بتوانێت لەم کاتانەدا هەستەکانی دەرببرێت و بگریەت.

2. کاتێک بە منداڵتان دەلێن مەگریێ ئەوە مانای وایە کە گریان کارێکی هەلەیە و بەڵام لە راستی دا، گریان پێویستییەکی سروشتی جەستەیە.

3. کاتێک منداڵتان دەگریێەت، پێ بلێن دەزانم کە تۆ دلگرانی بویە بگری و کە گریانت تەواو بۆ وەرە لام با کێشەکەت حەل بکەم و لە هەمان کات دا هەول بدە منداڵەکەت لە باوەش بگریت.

د.كاوە

16/03/2024

ژیان پڕیەتی لە ڕووداوی خۆش و ناخۆش، پێویستە منداڵەكانمان فێری ئارامگرتن بكەین بۆ ئەو كاتانەی كە پێویستن.

13/03/2024

#منداڵەكەت پەروەردە مەكە
خۆت #پەروەردە بكە.

06/03/2024

تکا لە دایکان و باوکان ئەکەم لەدوای دووساڵیش ئەگەر شیرییان یا بە مناڵەکانیان لە مەمەیا مەیدەنێ !! بۆ ئەوەی مناڵەکە ئیتر مەمەکە لابەرێ و بەدوای خواردندا بگەڕێ ، مناڵەکە شیرخواردنی لێ قورس بکەین بۆ ئەوەی بەرەو خواردن بچێت ، تکایە ! لەدوای تەمەنی دووساڵی بە هەموو شێوەیەک مەمە لابەرن .
✍️ بە نوسینی کۆمێنتێک ھاوکار بن
دکتۆر_ئاوات_واژەیی

ئایا مناڵ بەسەرمابوون توشی سکچون دەبێت ؟یەکێک لەو ڤایرەسانەی تایبەتە بە سکچون لەوەرزی سەرمادا ( ڕۆتا )ڤایرەسە ، ڤایرەسێک...
29/02/2024

ئایا مناڵ بەسەرمابوون توشی سکچون دەبێت ؟

یەکێک لەو ڤایرەسانەی تایبەتە بە سکچون لەوەرزی سەرمادا ( ڕۆتا )ڤایرەسە ، ڤایرەسێکی قورسە وە کوتانی تایبەت هەیە بە ڕۆتا ڤایرەس کە مناڵ دووربێت لەم جۆرە سکچونە کە لە زستاندا دروست دەبێت و زیاتر بڵاوە . سکچونێکی وەکو ئاوە مناڵەکە هیلاک دەکات ئەمە لەوەرزی سەرمادا هەیە .
بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە مناڵەکە بەهۆی سەرماوە توشی سکچون بووە ، نەخێر . ڤایرەسەکە لەو کەشەدا زیاتر بڵاوە ، مناڵ بە تەنها بە سەرمابوون توشی سکچون نابێت سکچونێک جارێک و دووان بێت ئەمە نە نەخۆشیەو نەحاڵەتیش نیە ، بەڵام سکچونێک شەو و ڕۆژێک بخایەنێت و مناڵەکە بەرەو ووش بوونەوە بەرێت و ناولەشی بسوتێنێتەوە تا و ڕشانەوەی لەگەڵ بێت ئەمانە یان بەکتریایە یان ڤایرەس زۆربەشی ڤایرەسە زۆربەی لە خواردنەوە یان لە ڕێگەی ماچکردنی دەمی مناڵەکە پێدانی خواردن بە کوچک و ئەو ئامرازانەی کە خۆمان بەکارمان هێناوە دەگوازرێنەوە ، کەواتە سەرمابوون هۆکارنیە بۆ سکچون .

✍️ بە نوسینی کۆمێنتێک ھاوکار بن تا بابەتەکە بگاتە ھەمووان .

دکتۆر:ئاوات

21/02/2024

چاوەڕوان بن شەممە زنجیرەی دۆبلاژكراوی كوردی (چیڕۆكخوان) پەخش دەكرێت لە كەناڵی فێرست تێفی

18/02/2024

هەژاری و هەبوونی هیوا

هەرچەندە هەژاریت ڕێگەی سەركەوتنت سەخت دەكات، بەڵام ئیرادە و بڕوابەخۆبوون نیشانیان دەدات كە چەندە سەركەوتوویت كاتێك بڕیاڕت داوە بەردەوام بیت لە بەدەستهێنانی ئامانجەكەت.

کەی گەشەکردن لە کچاندا دەوستێت؟زۆرجار تەمەنی باڵغبوون لە کچاندا لە نێوان تەمەنی ١١-١٢ ساڵیدا دەست پێدەکات، هەروەها ماوەی...
17/02/2024

کەی گەشەکردن لە کچاندا دەوستێت؟
زۆرجار تەمەنی باڵغبوون لە کچاندا لە نێوان تەمەنی ١١-١٢ ساڵیدا دەست پێدەکات، هەروەها ماوەی گەشەی باڵای کچان نزیکەی دوو ساڵ دوای دەستپێکردنی تەمەنی باڵغبوون دەگاتە لوتکە، کاتێک کچان بۆ یەکەمجار سوڕی مانگانە دەبن، باڵایان زیاد دەکات بە ڕێژەیەک لە نێوان نزیکەی ٧.٥- ١٠ سانتیمەتر.
بەشێوەیەکی گشتی زۆربەی کچان دوای دوو ساڵ و دوو ساڵ و نیو لە سەرەتای یەکەمین سوڕی مانگانە لە باڵادا دەوەستن و زۆربەی کچان کاتێک دەگەنە تەمەنی پانزە ساڵان دەگەنە باڵای جێگیر.
بەهیواى سەلامەتى و تەندروستیەکى باش بۆ هەموو لایەک
----------
دکتۆر حمید عبدالغفور
پسپۆڕ لە نەخۆشیەکان وگەشەی منداڵان و منداڵە تازە لە دایک بوو- منداڵە ناکامەکان

كارێكی باشە یان خراپە،پێدانی پارە بۆ هەر كارێكی باش منداڵەكەت ئەنجامی دات؟
13/02/2024

كارێكی باشە یان خراپە،
پێدانی پارە بۆ هەر كارێكی باش منداڵەكەت ئەنجامی دات؟

ڕۆڵی ژینگە لە پەروەردەی منداڵئاشکرایە ژینگەی سروشتیمان لەڕووی خاک و ئاو و هەوا و دیمەنی جوان و سروشتی کوردستان لە هیچی ک...
08/02/2024

ڕۆڵی ژینگە لە پەروەردەی منداڵ

ئاشکرایە ژینگەی سروشتیمان لەڕووی خاک و ئاو و هەوا و دیمەنی جوان و سروشتی کوردستان لە هیچی کەم نییە و خودا پێدراوین، بەڵام گرفت لە ژینگەی کۆمەڵایەتی و خێزانیماندایە، سەرنج بدەن:

فەراهەمکردنی ئینتەرنێتی بێسنوور،گرنگی نەدان بە پەروەردەی منداڵ، دانیشتنی بەر دەر گای دایکان وەک (نۆرینگەی شەوانە بە ڕۆژانەی لێهاتووە)، پاڵ لێدانەوەی باوکان لە کافتریا و چای خانە کان، نەبوونی هیچ پلان و ڕەچەتە و ڕێکاری یەک بۆ پەروەردە و بە ئامانج گەیاندنی منداڵ،
بەردەوامیمان لەسەر دەیان خووی نابەجێ ڕۆڵی گەورەیان لە وێرانکردنی پەروەردەو توانا وزەی منداڵەکانمان هەیە، جۆن واتسن وتە بەناو بانگەکەی خۆی بۆ بەجێهێشتووین ئێمەش بەم ژینگە کۆمەڵایەتییە نادروستەی کە هەمانە دەمانەوێت منداڵەکانمان بەرەو کوێ بەرین ؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە ژینگەیەکی دروست بۆ پەروەردەی منداڵەکانمان فەراهەم بکەین

کامل ئەحمەد تاوگۆزی / توێژەر

منداڵەکەت عینادە؟تۆش یەكجاری جەوەكەی  بۆ خراپتر مەكە و عینادیی لەگەڵدا مەکە تا زیاتر توڕە نەبێت. دەتوانیت وازی لێ بێی و ...
06/02/2024

منداڵەکەت عینادە؟
تۆش یەكجاری جەوەكەی بۆ خراپتر مەكە و عینادیی لەگەڵدا مەکە تا زیاتر توڕە نەبێت. دەتوانیت وازی لێ بێی و دواتر بەئارامی بیدوێنە. خۆشەویستیی زیاتری پێ ببەخشە و زۆرتر لە باوەشی بکە.

04/02/2024

خودایە دایكم زۆر نەخۆشە
نامەی منداڵێك بۆ خوا

Address

Irbil

Telephone

+9647509436565

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كەناڵی تەلەفزیۆنی فێرست First TV posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category



You may also like