Kaw

Kaw Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Kaw, .

18/09/2024

ماداگاسکار زنجیرەفیلمێکی ئەنیمەیشنە کە لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەمھێنراوە. بێن ستیلەر، کریس ڕۆک، دەیڤد شویمەر و ...
22/06/2022

ماداگاسکار زنجیرەفیلمێکی ئەنیمەیشنە کە لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەمھێنراوە. بێن ستیلەر، کریس ڕۆک، دەیڤد شویمەر و جادا پینکێت سمیس بەشدارن وەک ئەکتەری دەنگی لە فیلیمەكە.یەكەم

فیلمی زنجیرەفیلمی ماداگاسکار فیلمی ماداگاسکار (فیلمی ٢٠٠٥)، دووەم فیلمی زنجیرەفیلمەکە ماداگاسکەر: ھەڵھاتن بەرەو ئەفریقایە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، سێیەم فیلمی زنجیرەفیلمەکە ماداگاسکار ٣: ویستراوترینی ئەورووپایە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە. فیلمێک لەلایەن میدیایێکی پەیوەندیدار بە ناوی پەنگوینەکانی ماداگاسکار لە ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە. فیلمی چوارەمی زنجیرەفیلمەکە، ماداگاسکار ٤، لە ٢٠١٤ ڕاگەیاندرا، بەڵام ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی دواخرا بەھۆی نۆژەنکردنەوەی ستودیۆکە.

چیڕۆکی فیلمەکە باس لە سەرکێشییەکانی چوار ئاژەڵ دەکات کە ژیانییان لە باخچەی ئاژەڵان بەسەربردووە لە ژێردەستی مرۆڤان و چاوەڕوانەکراوانە دەنێردرێنەوە بۆ ئەفریقا. دەبێت بۆ مانەوەیان تێبکۆشن و ھەوڵی گەڕانەوە بدەن بۆ نیویۆرک ستی بە یارمەتی گرووپێک لە پەنگوین و چەندین کەسایەتی جۆراوجۆر لە کاروانەکەیاندا

کۆشکی هۆلیرۆداوس کە بە گشتی بە کۆشکی هۆلیرۆد یان هۆلیرۆد هاوس دەناسرێت،   لە ساڵی ١٦٧١ دەستپێكرا و  لە  ساڵی ١٦٧٨ تەواو ...
22/06/2022

کۆشکی هۆلیرۆداوس کە بە گشتی بە کۆشکی هۆلیرۆد یان هۆلیرۆد هاوس دەناسرێت، لە ساڵی ١٦٧١ دەستپێكرا و لە ساڵی ١٦٧٨ تەواو بوو كە نیشتەجێی فەرمی پاشای بەریتانیا لە سکۆتلەندا لە خوارەوەی میلەکەی ڕۆیاڵ لە ئێدینبێرگ، لە بەرامبەردا بۆ قەڵای ئێدینبێرگ، هۆلیرۆدهاوس لە سەدەی 16 ەوە وەک نیشتەجێی سەرەکی شاهانە لە سکۆتلەندا خزمەتی كردوە.

دانیێل ڕۆوتن کرەیگ لەدایکبووی ٢ی ئازار ١٩٦٨ئەکتەرێکی بەریتانییە، سەرەتایی ژیانی نواندنی بە شانۆگەری دەستپێکردووە، و ھەر ...
22/06/2022

دانیێل ڕۆوتن کرەیگ لەدایکبووی ٢ی ئازار ١٩٦٨ئەکتەرێکی بەریتانییە، سەرەتایی ژیانی نواندنی بە شانۆگەری دەستپێکردووە، و ھەر لەو بەشەشدا دەرچووە لە ساڵی ١٩٩١. یەکەم فیلمی کە تێیدا بەشداربوو فیلمی ھێزی تاک بووە لە ساڵی ١٩٩٢، دانیێل بەھۆی ڕۆڵەکانی لە فیلمەکانی جەیمز بۆند ناسراوە و بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەکتەرەکانی نێوخۆی وڵاتەکەی و جیھان دادەنرێت.

سەرجەم ئەو زانیارییە دزەپێکراوانەی تاکوو ئێستا بەردەستن دەربارەی Samsung Galaxy watch 5:: جیاواز لە بەرهەمەکانی پێشووی س...
19/06/2022

سەرجەم ئەو زانیارییە دزەپێکراوانەی تاکوو ئێستا بەردەستن دەربارەی Samsung Galaxy watch 5::

جیاواز لە بەرهەمەکانی پێشووی سامسونگ لە بواری کاتژمێری زیرەک ئەم جارە مۆدێلی Pro بەردەست دەبێ بۆ کاتژمێرەکە کە جێگرەوەی مۆدێلی classicــی نەوەی چوارەم دەبێ بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەمەیە ئەمجارە سامسونگ پێ دەچێ لەم بەرهەمە نوێیەدا Physical Rotating bezel لابدا ( لەم وێنەیەدا ئەم بەشە دیاری کراوە) و هەروەک جۆری ئاسایی نەوەی چوارەم لەرێگەی چوارچێوەی ڕوونمای کاتـــژمێرەکە بتوانی کۆنترۆڵی بکەی.

پاتری::
دەربارەی قەبارەی پاتری هەردوو جۆری کاتژمێرەکە بەپێی دزەپێکراوەکان زیاتر کراوە کە ئەمەش جێگای خۆشحاڵیە چونکە هەردوو جۆری پێشووی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە گلەیی لە توانای پاتریەکەی دەکرا کە بۆ جۆری ئاساییەکەی لە ٢٤٧ ملی ئەمپێرەوە بەرزکراوەتە بۆ ٢٧٦ملی ئەمپێر وە بۆ جۆری پرۆ لە ٣٦١ ملی ئەمپێرەوە بۆ ٣٩٧ ملی ئەمپێر بەرزکراوەتەوە.

بارگەویکەرەوە::
سەبارەت بە توانستی بارگاویکردنەوەی کاتژمێرەکان زانیاری هەن کە بەرزکرابێتەوە لە ٥ واتەوە بۆ ١٠ وات واتە بۆ دوو هێندە.

تایبەتمەندی نوێ::
یەکێکی تر لەو تایبەتمەندیانەی کە دەکرێ زیاد بکرێ بۆ کاتژمێرەکان ئەویش پێوانی پلەی گەرمی لەشە بەڵام بەشێک لە دزەپێکراوەکان دەڵێن ئەم تایبەتمەندیە لەکاتی دەرچوونی کاتژمێرەکە بەردەست نابێ بەهۆی ئامادەنەبوونی.

نرخ::
زانیاریەکی ئەوتۆ دەربارەی نرخی کاتژمێرەکان بەردەست نین بەڵام پێشبینی دەکرێ هەمان نرخی نەوەی چوارەمی هەبێ کە بۆجۆری ئاساییەکەی ٢٤٩ دۆلارە و بۆ جۆری پرۆ(کلاسیک) ٣٤٩ دۆلار بێ.

قەبارە و ڕەنگ::
جۆری ئاسایی بە هەردوو قەبارەی ٤٠ و ٤٢ مم بەردەست دەبێ وە جۆری پرۆ بە هەردوو قەبارەی ٤٤ و ٤٦ مم بەردەست دەبێ، هەریەک لەڕەنگەکانی سلڤەر و گرافایت بۆ هەردوو مۆدێلەکە بەردەست دەبن بەڵام ڕەنگی گۆڵد بۆجۆرە ئاساییەکە بەتەنها بەردەست دەبێ.

کاتی نمایشکردنی::
وا دیارە لەگەڵ هەریەکە لە بەرهەمەکانی سامسونگ گالاکسی زی فۆڵدی ٤ و زی فلیپی ٤ لە مانگی هەشتی ئەمساڵ نمایش دەکرێ.

ڤین دیزێل (ناوی تەواو: Mark Sinclair)، (لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٦٧). ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری فیلمی ئەمریکییە....
18/06/2022

ڤین دیزێل (ناوی تەواو: Mark Sinclair)، (لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٦٧). ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری فیلمی ئەمریکییە. بەبەشدارییەکانی لە زنجیرەفیلمی خێرا و توڕە (Fast and Furious) دەناسرێتەوە. لەساڵی ١٩٩٠ لە فیلمی (Awakenings) بۆ یەکەم جار دەرکەوت.ڤین لەساڵی ٢٠١٥ لە فیلمی خێرا و تووڕە ٧ و فیلمی دوایین ڕاوکەری جادووگەردا دەرکەوت کە هەردووکیان فیلمێکی سەرکەوتوو بوون.

فۆرد موستانگ زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلی ئەمریکییە کە لە لایەن فۆردەوە دروست کراوە. لە بەرهەمهێنانی بەردەوامدا لە ساڵی ١٩٦٤ەوە، ...
18/06/2022

فۆرد موستانگ زنجیرەیەک ئۆتۆمبێلی ئەمریکییە کە لە لایەن فۆردەوە دروست کراوە. لە بەرهەمهێنانی بەردەوامدا لە ساڵی ١٩٦٤ەوە، موستانگ لە ئێستادا درێژترین بەرهەمی ئۆتۆمبێلی فۆردە لە ئێستادا لە نەوەی شەشەمدا، پێنجەمین فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی فۆردە ناوی پارچە سەیارەی ئەسپی، مۆستانگ وەک هێڵێکی زۆر ستایلی کۆدە وەرزشیەکان و گۆڕێنەرەکان کە لە هێڵەکانی مۆدێلی بەردەستەوە وەرگیراوە،

دورگەگانی ئەتۆڵ، دوورگەیەكە  شێوە بازنەیە: وو گەورەترین دورگەكانی  ئەتۆڵ ناوی (بانكی چاكۆسی مەزن)ە لە ئۆقیانوسی هیندی وە...
18/06/2022

دورگەگانی ئەتۆڵ، دوورگەیەكە شێوە بازنەیە: وو گەورەترین دورگەكانی ئەتۆڵ ناوی (بانكی چاكۆسی مەزن)ە لە ئۆقیانوسی هیندی وە ڕووبەرەكەی ١٢،٦٤٢ كم٢.

زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ (لە دایکبووی ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١). یاریزانی تۆپی پێی پیشەیی سوێدی یە، وەک هێرشبەری یانەی ئەی سی می...
18/06/2022

زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ (لە دایکبووی ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١). یاریزانی تۆپی پێی پیشەیی سوێدی یە، وەک هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان لە سێریا ئەی و هەڵبژاردەی سوێد یاری دەکات. بە شێوەیەکی بەرفراوان بە یەکێک لە گەورەترین هێرشبەرەکانی هەموو کاتەکان دادەنرێت.ئیبراهیمۆڤیچ یەکێکە لە زۆرترین یاریزانە چالاکەکان لە جیهان،دوای بردنەوەی ٣١ نازناو لە کاروانی وەرزشیدا.زیاتر لە ٥٧٠ لە کاروانی وەرزشی تۆمارکردووە.و لە هەر چوار دەیەی ڕابردوو گۆڵی تۆمارکردووە.

تونێلی لیڤەرداڵ  تونێلێکی ڕێگای 24.51 کیلۆمەتریی (15.23 می) تونێلێکە کە شارەوانییەکانی لێڤەردال و ئورلاند لە پارێزگای ڤێ...
16/06/2022

تونێلی لیڤەرداڵ تونێلێکی ڕێگای 24.51 کیلۆمەتریی (15.23 می) تونێلێکە کە شارەوانییەکانی لێڤەردال و ئورلاند لە پارێزگای ڤێستلاند لە وڵاتی نۆرویژ لە ساڵی ١٩٩٥ دەست پێكراوە و لەساڵی ٢٠٠٠ كراوەتەوە تونێلەکە دوو ڕێگا لە ڕێگای ئی16ی ئەوروپا هەڵدەگرێت و نیشاندەری لینکی کۆتاییە لەسەر ڕێگای سەرەکی پەیوەندی ئۆسلۆ و بێرگن بەبێ پەیوەندی بە کەشتی و پەڕینەوەی سەختی چیاکان لە زستاندا. درێژترین تونێلی ڕێگای جیهانە .

ماسۆر عوسمان دیمبێلێ (لەدایکبووی ١٥ی ئایاری ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری فەڕەنسییە کە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ھە...
16/06/2022

ماسۆر عوسمان دیمبێلێ (لەدایکبووی ١٥ی ئایاری ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری فەڕەنسییە کە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا دەکات لە ڕۆڵی ھێرشبەردا. لەدایکبووی شاری ڤێرنۆن، کاروانی وەرزشی دیمبێلێ لە یانەی «ڕێنس» ی فەڕەنسی دەستیپێکرد پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی «دۆڕتمۆند» ی ئەڵمانی کرد لە ساڵی ٢٠١٦. دیمبێلێ توانی جامی شای ئەڵمانیا بەرزبکاتەوە لەگەڵ دۆرتمۆند و توانی گۆڵێک تۆماربکات لە کۆتا یاری جامەکە.

تۆماس جاکۆب "جاک" بلاک (لەدایکبووی ٢٨ی ئابی ١٩٦٩) ئەکتەر، کۆمیدی، موزیکزان و گۆرانینووسێکی ئەمریکییە. ڕەش ناسراوە . ئەو ...
16/06/2022

تۆماس جاکۆب "جاک" بلاک (لەدایکبووی ٢٨ی ئابی ١٩٦٩) ئەکتەر، کۆمیدی، موزیکزان و گۆرانینووسێکی ئەمریکییە. ڕەش ناسراوە . ئەو هەروەها دەنگی پاندای زەبەلاحی بەناوی پۆ لە فیلمەکانی کونگ فو پاندای دریم وۆرکس ئەنیمەیشن دەکات. ئەو پالاوتنی گۆڵدن گلۆب بۆ کارەکەی لە قوتابخانەی ڕۆک و بێرنی بەدەست هێنا و لە ساڵی 2018 ئەستێرەیەک لە پیاسەی
ناوبانگی هۆلیوودی پێدرا

فیلیمەكان

بەڕۆڵەکانی لەفیلمەکانی فیدیالیتی بەرز (2000)، هەڵی شلۆ (2001)، ناوچەی پرتەقاڵی (2002)، قوتابخانەی ڕۆک (2003)، ئینڤی (2004 پشوو سفرەکانی گولیڤەر (۲۰۱۰)، برنی (۲۰۱۱)، و هاوس با کاتژمێری دیوارەکانی (۲۰۱۸)، جگە لە ڕۆڵی لە جومانجی مافی دەستووری.

وە یوتوبەرێكی گەورەشە كە بە نزیكی خاوەنی. ٤،٩٠ ملیۆن subscribeبە

مانچێستەر یونایتدلە ساڵی ١٨٧٨ دامەزراوە . یاریگا : ئۆڵد ترافۆرد ( توانای لە خۆگرتنی ٧٤،٨٧٩ هەزار هاندەری هەیە )٣٠ ساڵە د...
16/06/2022

مانچێستەر یونایتد
لە ساڵی ١٨٧٨ دامەزراوە .
یاریگا : ئۆڵد ترافۆرد ( توانای لە خۆگرتنی ٧٤،٨٧٩ هەزار هاندەری هەیە )
٣٠ ساڵە دانەبەزیوە بۆ خولی پلە یەکی ئینگلیزی .
::::::::::::::::::::::نازناوەکان ::::::::::::::::::::::::::::::::: :-
خولی ئینگلیزی : ٢٠ جار
جامی خولی ئینگلیزی : ٥ جار
جامی ئێف ئەی ئینگلیزی : ١٢ جار
سوپەری ئینگلیزی : ٢١ جار
خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا : ٣جار
خولی ئەوروپا : ١ جار
سوپەری ئەوروپا : ١ جار
جامی جیهانی یانەکان : ١ جار
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: ڕیکۆردەکان ::::::::::::::::::::::::::::-
گەورەترین بردنەوە : ١٠-٠ بەرامبەر ئەندەرلەخت لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی ١٩٥٦/١٩٥٧.
گەورەترین دۆڕان : ٦-٠ بەرامبەر لیستەر سیتی لە خولی ئینگلیزی لە وەرزی ١٩٦٠/١٩٦١
زۆرترین یاری بەرامبەر یانەی تۆتنهام بوە کە ١٤٧ یاریە .
زۆرترین بردنەوەی بەرامبەر یانەی تۆتنهامە ٧٧ بردنەوە .
زۆرترین دۆڕانی بەرامبەر ئاڕسناڵ بوە ٥٥ دۆڕانە .
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
گۆڵکاری مێژووی یانە : وەین ڕوونی ٢٥٣ گۆڵ .
زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرز : کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ٣١ گۆڵ .
ڕایان گیگز زۆرترین یاری ئەنجامداوە کە ٩٤٥ یاریە .
گۆڵدروستکاری مێژووی یانە : ڕایان گیگز ٢٥٥ گۆڵی دروستکردوە .
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
ئاماری کام یانەتان دەوێ لە کۆمێنت بینووسن

ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایکبوونی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول یۆرگن کڵۆپە تەمەنی بووبە ٥٥ ساڵ .
16/06/2022

ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایکبوونی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول یۆرگن کڵۆپە تەمەنی بووبە ٥٥ ساڵ .

موفتی پێنجوێنی ناوی تەواوی عەبدوڵڵا مەلا کەریم ‌(لەدایکبووی ١٨٨١ گوندی بێستانە — مردووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥٢ سلێمانی)شاعیر...
15/06/2022

موفتی پێنجوێنی ناوی تەواوی عەبدوڵڵا مەلا کەریم ‌(لەدایکبووی ١٨٨١ گوندی بێستانە — مردووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥٢ سلێمانی)شاعیرێکی کورد بوو، چەندان چەپک ھۆنراوەی‌ نیشتمانپەروەری‌ و ڕێنمایی‌ کۆمەڵایەتی‌ ھەیە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی‌ لە پێنجوێن ھانی‌ خەڵکی‌ داوە بۆ ناردنی‌ منداڵەکانیان بۆ فێرگە بە تایبەتی‌ کچان. ئەم دەستپێکە لە منداڵی‌ خۆیەوە دەستی‌ پێکردووە، بە دەستێک پەیداکاری‌ و بەخێوکاری‌ پیشاندەدا و بە دەستێکی‌ تر ھەڵمەتی‌ قەڵەم و ھەڵگرتنی‌ چرای‌ ڕووناککەرەوەی‌ بیری‌ نەتەوایەتی‌ بەرزکردبۆوە. موفتی‌ بە یەکێ‌ لە ڕەچەشکێنانی‌ ئەو بوارە قوڕاوی‌ و تاریکانە بوو کە ھەنگاونانی‌ قەتیس و قەدەغە کردبوو. موفتی‌ پێشڕەو و پێشەنگی‌ بیرە نوێیەکانی‌ زانستی‌ و پەروەردەی‌ ھاوچەرخ و ڕامیاری‌ سەردەم.

"'یاریگای رونگڕادۆ مای دی"' گەورەترین یاریگای تۆپی پێیە لە جیهان بەپێی ژمارەی هاندەران. دەکەوێتە شاری پیۆنگیانگ، لە وڵات...
15/06/2022

"'یاریگای رونگڕادۆ مای دی"' گەورەترین یاریگای تۆپی پێیە لە جیهان بەپێی ژمارەی هاندەران. دەکەوێتە شاری پیۆنگیانگ، لە وڵاتی کۆریای باکوور. یاریگاکە شوێنی (۱٥۰٫۰۰۰) سەدو پەنچا هەزار کەس لە خۆ دەگرێت. یاریگاکە لە ڕێکەوتی (۱ی مەی ۱۹۸۹) درووستکردنی کۆتایی هاتووە. یاریگاکە جگە بۆ چەند یاریێک، بۆ چەند بۆنەیەکی تری تایبەت بەکاردێت. وەکو زۆرینەی بۆنە تاییەتیەکانی وڵات و حیزبی فەرمانڕەوا، لەو وڵاتە.

بیابانی جەمسەری ئەو ناوچانەی ساڵانە بارانبارینیان بە کەمتر لە ٢٥٠ ملم و پلەی گەرمییەکەیان لە وەرزی ھاوین کەمتر بێت لە ١٠...
15/06/2022

بیابانی جەمسەری ئەو ناوچانەی ساڵانە بارانبارینیان بە کەمتر لە ٢٥٠ ملم و پلەی گەرمییەکەیان لە وەرزی ھاوین کەمتر بێت لە ١٠ سلیلیزی بە بیابانە جەمسەرییەکان دادەنرێن.بیابانە جەمسەرییەکان ڕووبەرێکی زۆری ڕووی زەوی دادەپۆشن کە نزیکەی ٥ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بەو ڕادەیە بووە بە گەورەترین بیابانی سەر زەوی لە دەشتایی چەو و بەردی بادەمی (ڕووبارە بەردینە وشکەکان) دروست کراون.

ئەیگویل دو میدی لوتکەیەکی فەڕەنسایە کە دەکەوێتە هاوت-ساڤۆی، لە ماسیفی مۆنت بلان، لە سەرووی چامۆنیکس-مۆنت-بلان. بە 3842 م...
15/06/2022

ئەیگویل دو میدی لوتکەیەکی فەڕەنسایە کە دەکەوێتە هاوت-ساڤۆی، لە ماسیفی مۆنت بلان، لە سەرووی چامۆنیکس-مۆنت-بلان. بە 3842 مەتر بەرزترین دەرزی چامۆنیکسە لەسەر لوتکەی سەرەکی تاوەرێک دەوەستێت، هەڵگری ئەنتێنەکانی پەیوەندیە، کە بەرزترین خاڵی ئێستا دەردەخات.

یانەی پاریس سان جێرمانلە ١٢ ی ٨ی ١٩٧٠ دامەزراوە .*یاریگا : باخچەی شازەکان ( توانای لە خۆگرتنی ٤٩،٦٩١ هەزار هاندەری هەیە ...
15/06/2022

یانەی پاریس سان جێرمان
لە ١٢ ی ٨ی ١٩٧٠ دامەزراوە .
*یاریگا : باخچەی شازەکان ( توانای لە خۆگرتنی ٤٩،٦٩١ هەزار هاندەری هەیە )
*٤٨ ساڵە دانەبەزیوە بۆ خولی پلە یەکی فەڕەنسی .
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::نازناوەکان:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: :-
خولی فەڕەنسی ١٠ جار
جامی خولی فەڕەنسی ٩ جار
جامی فەڕەنسی ١٤ جار
سوپەری فەڕەنسا ١٠ جار
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::ڕیکۆردەکان::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::: :-
گەورەترین بردنەوە : ٩ - ٠ بەرامبەر ترۆیس لە خولی فەڕەنسی وەرزی ٢٠١٥/٢٠١٦ .
گەورەترین دۆڕان : ٦ - ١ بەرامبەر بارسێلۆنا لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی ٢٠١٦/٢٠١٧ .
*گۆڵکاری مێژووی یانە : ئیدیسۆن کاڤانی ٢٠٠ گۆڵ .
*زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزدا : زڵاتان ئبراهیمۆڤیچ ٣٨ گۆڵ .
*زۆرترین یاری : سلایڤیان ئارمەند ٣٨١ یاری .
*گۆڵدروستکاری مێژووی یانە : ئەنخێل دی ماریا ١١٩ گۆڵدروستکردن .
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::گرێبەستەکان::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::؛؛؛؛ ؛-
گەورەترین گرێبەستی کڕینی یاریزان : نەیماڕ لە یانەی بارسێلۆنا کڕدرا بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ .
گەورەترین گرێبەستی فرۆشتنی یاریزان : گۆنزالۆ گویدێش بە یانەی ڤاڵینسیا فرۆشرا بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ ،

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kaw posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share