Goran Media گۆران میدیا

Goran Media گۆران میدیا گۆران میدیا پڕۆژەێکی میدیایی سەربەخۆیە کاردەکات بۆ نیشاندانی جوانی یە نەبینراوەکانی دەڤەر ..

نوێژە بارانە لە قەزای باتیفا؛ گەورە و بچووک، گەنج و پیر کۆبوونەتەوە و نزای بارانبارین دەکەن
16/01/2025

نوێژە بارانە لە قەزای باتیفا؛ گەورە و بچووک، گەنج و پیر کۆبوونەتەوە و نزای بارانبارین دەکەن

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئاماری هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە 16ی 1ی 2025، پارەی کارمەندان و بژمێرەکانی سەرژمێریی گشتی دابەش د...
16/01/2025

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئاماری هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە 16ی 1ی 2025، پارەی کارمەندان و بژمێرەکانی سەرژمێریی گشتی دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر سنووری ناو سەنتەری هەولێر پارەیان دابەش دەکرێت.

پارەی بژمێرەکان، هی مانگی 11ی 2024 و 8 ڕۆژ خولەکە دەکاتە 330 هەزار دینار.

بەپێی زانیارییەکان، هەر بژمێر و کارمەندێک دەبێت سەردانی ئاماری هەولێر بکات. بردنی کۆپیی کارتی نیشتمانی و تابلێت و پاوەربانک مەرجی پێدانی پارەکە دەبێت.

مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان: "دەست بە دابەشکردنی مووچە و شایسته داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن و بژمێرەکان کراوە."

ئاماژەی بەوەش دا: "ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان پارەکە دابەش دەکەن."

مەحموود عوسمان ئەوەشی خستە ڕوو: "بەگشتی 27 هەزار کارمەندی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان مووچە و شایستەی داراییان هەیە."

سەبارەت بە وردەکاریی شایستەکانیان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان گوتی: "مووچەی مانگانە و شایستەی خۆراک و شایستەی خولی ڕاهێنان و شایستەی هاندانیان بۆ خەرج دەکرێت، مووچەکەش جێگیرە و 250 هەزار دیناری مانگانەیە."

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی بڵاوی کردەوە، ”رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 20ی 1ی 2024، لە ڕێگەی لێژنەی دابەشکردنی مووچە، لە تەواوی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، دەستدەکرێت بە پێدانی مووچە و میوانداریی بەشداربوونی خولەکان بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان."

ئاشکراشی کردووە، مووچەی مانگێک بریتییە لە 250 هەزار دینار، كە دوو هەزار دیناری وەک رسووماتی لێبڕین دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و 80 هەزار دیناریش شایستەی بەشداریکردنی هەشت رۆژی خولی راهێنان دابەش دەکرێت.

ئاماری سلێمانی باس لەوەش دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکان، دەبێت وەرگر ئەم بەڵگانە بهێنێت: "ئەستۆپاکیی پێدانەوەی تابلێت، کۆپیی پێناسی باری شارستانی، یان کارتی نیشتمانی.“

لە لایەن شوان بەرزنجیەوە نێردراوە

نرخی زێڕ و دۆلار16.1.2025
16/01/2025

نرخی زێڕ و دۆلار
16.1.2025

کریستیانۆ و خێزانەکەی لە کەربەلا و مەککەوێنەکان ڕاستەقینە نین!بە زیرەکی دەستکرد درووستکراون (Ai)
16/01/2025

کریستیانۆ و خێزانەکەی لە کەربەلا و مەککە

وێنەکان ڕاستەقینە نین!
بە زیرەکی دەستکرد درووستکراون (Ai)

هەواڵێکی خۆشتا کۆتایی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێریکەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کور...
16/01/2025

هەواڵێکی خۆش

تا کۆتایی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێ«لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکییەوە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر کارەباکانیان بووەتە 24 کاژمێری و لە ئێستادا 80 هەزار هاوبەش لەو خزمەتگوزارییە سوودمەندبوونە، ئەم پرۆژەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا زۆر دەبێت، کە ئێستا سەروو 7 هەزار مێگاواتە، هەروەها لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کێشەی کەمی کارەبا چارە دەکرێت.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئێستا نزیکەی 80 هەزار هاوبەش لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەندن و کارەباکانیان بووەتە 24 کاتژمێری و ئەم پرۆژەیەش سەرەتا لە چەند گەڕەکێکی هەولێر جێبەجێ کرا.
کەمال محەممەد، ئاشکراشی کرد لە کۆتایی ساڵی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری و سەرجەم دانیشتووان لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن.

لەم وێنانەوە ببینە؛ هەموو شتێک وێران بووە و بووە بە خەلوز، بەهۆی ئاگرەکە لە کالیفۆرنیا 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر...
16/01/2025

لەم وێنانەوە ببینە؛ هەموو شتێک وێران بووە و بووە بە خەلوز، بەهۆی ئاگرەکە لە کالیفۆرنیا 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 12 هەزار باڵەخانە و خانوو سووتان و بە کەڵکی ژیانکردن تیایاندا نەماون

🔴 بەپەلە حەماس و ئیسرائیل بە فەرمی بە ئاگربەست رازی بوون🔶 حەماس بەفەرمی ڕەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشکەشی قەتەر...
15/01/2025

🔴 بەپەلە
حەماس و ئیسرائیل بە فەرمی بە ئاگربەست رازی بوون

🔶 حەماس بەفەرمی ڕەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشکەشی قەتەر و میسر کرد

🔷 چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو بە فەرمی رێککەوتنی ئاگربەست رابگەیەندرێت.

🔶 زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە رۆژی یەکشەممەوە دیلەکان لە نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ دەکرێن و دەست بە جێ بەجێ کردنی رێککەوتنەکە دەکەن.

دڵخۆشبوویت بەم هەواڵە؟

وەزیری سەرچاوە سرووشتییەکان:مانگانە 38 ملیۆن دۆلار دەدەین بە دانەغاز"تەنیا 3 پاڵاوگەی رەسمی هەیە 229 پاڵاوگەی نافەرمی هە...
15/01/2025

وەزیری سەرچاوە سرووشتییەکان:

مانگانە 38 ملیۆن دۆلار دەدەین بە دانەغاز

"تەنیا 3 پاڵاوگەی رەسمی هەیە 229 پاڵاوگەی نافەرمی هەیە"

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ژنێک کە بەهۆی تەقینی سۆپاوە سووتابوو، گیانی لەدەستدا. کەسوکاری ژنەکەش دەڵ...
15/01/2025

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ژنێک کە بەهۆی تەقینی سۆپاوە سووتابوو، گیانی لەدەستدا.
کەسوکاری ژنەکەش دەڵێن
"٪100ی جەستەی سووتا بوو."

وەزارەتی دارایی: بەغدا تەنیا 48%ی بەشە بودجەی بۆ کوردستان ناردووەوەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنرا...
15/01/2025

وەزارەتی دارایی: بەغدا تەنیا 48%ی بەشە بودجەی بۆ کوردستان ناردووە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای دەکات کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها لە (48%)ی شایستەی لەبەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2024 بە (52) گوژمە ناردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: بەپێی کەشف حسابی بانکیمان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەرێم/ هەولێر، لە(2024/1/1 تا 2024/12/31 ) وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە کۆی ( 20،910،463،950،000) تەنها ( 10،026،883،544،589)دیناری ناردووە کە دەکاتە تەنها (48%) ی کۆی شایستەکانی هەرێم بە پێی یاسای بوودجەی گشتی عێراق.

 ئەمیرە گۆرانئافرەتێکی چالاکە، دانیشتووی بەردەرەشە، کارگێری ناوچەی بەردەرەش و بەرپرسی رادیۆی بەردەرەشی پارتی دیموکراتی ک...
15/01/2025



ئەمیرە گۆران
ئافرەتێکی چالاکە، دانیشتووی بەردەرەشە، کارگێری ناوچەی بەردەرەش و بەرپرسی رادیۆی بەردەرەشی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
● چیت هەیە بۆ خاتوو ئەمیرە گۆران؟

دەشتی نەینەوا
15/01/2025

دەشتی نەینەوا

ئەم ساڵ ڕەمەزان و نەورۆز لە یەک مانگدان، بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەکەیت؟
15/01/2025

ئەم ساڵ ڕەمەزان و نەورۆز لە یەک مانگدان، بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەکەیت؟

لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن زانکۆی میشیگان ئەنجام دراوە، ئاشکرای کردووە کەهەر قتوویەک خواردنەوەی گازداری دەیخۆیتەوە، دەتوان...
15/01/2025

لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن زانکۆی میشیگان ئەنجام دراوە، ئاشکرای کردووە کە
هەر قتوویەک خواردنەوەی گازداری دەیخۆیتەوە، دەتوانێت 12 خولەک لە تەمەنت کەم بکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە ژمارە بڕی داهاتی نانەوتیی 2024ی هەرێمی بڵاو کردەوە کە بۆ حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.
15/01/2025

وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە ژمارە بڕی داهاتی نانەوتیی 2024ی هەرێمی بڵاو کردەوە کە بۆ حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.

وەزارەتی دارایی:بەمزوانە نزیکەی یەک ملیۆن فەرمانبەر و مووچەخۆری کوردستان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.حکومەتی ه...
15/01/2025

وەزارەتی دارایی:بەمزوانە نزیکەی یەک ملیۆن فەرمانبەر و مووچەخۆری کوردستان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ڤیزا ڕێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆ دەکەن بۆ پەرەپێدانی گشتگیری ئابووری.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، پڕۆژەی هەژماری من ڕێکەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزای جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ دەکات.

ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پەرەپێدانی شێوازەکانی پارەدانی دیجیتاڵی و بەرەو پێشبردنی گشتگیری ئابووری لە رێگەی ئەنجامدانی چەندین کەمپەینی پەروەردەیی و هۆشیاری لە بارەی پارەدانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریەکانی بانکی لە هەرێمی کوردستان، کە ئەمەش هاوکاری فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات لەوەی کە بتوانن زیاتر پشتببەستن بە پارەدانی دیجیتاڵی لە کاروباری ڕۆژانەیاندا، ئەمەش بەوپێیەی کە بەمزووانە نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.

هەر لە چوار چێوەی ئەم ڕێککەوتنەشدا، کۆمپانیای ڤیزا بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین سیمینار و وۆرکشۆپ بۆ سوودمەندانی پڕۆژەکە ڕێکدەخات سەبارەت بە سوودەکانی گشتگیری ئابووری و شیکردنەوەی باشترین ڕێگاکانی بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە پارەدانی دیجیتاڵی و سوود و خزمەتگوزاریەکانی بانکی. ئەمەش لەگەڵ دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکدەگرێتەوە بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمێکی ئابووری مۆدێرن و پێشکەوتوو.

ماریۆ مەکاری، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ڤیزا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی ئەم ڕێكکەوت ڕایگەیاند "هۆشیاری و گشتگیری ئابووری بناغەی بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئابوورین.

لەڕێگای هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و بەردەستکردنی ئامرازی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارە داراییەکانیان بە شێوازێکی کارا، ئەوا دەتوانین بەردی بناغەی کۆمەڵگایەکی خۆڕاگر و بەهێز لەڕووی ئابووریەوە دابنێین.

ڤیزا پابەندە بەو ڕۆڵە گرنگەی پێیدراوە لەو قۆناغە ڕاگوزەرییە لە هەرێمی کوردستان لەڕێگای بەگەڕخستنی ئەزموونی کۆمپانیاکەمان لەسەرانسەری جیهان بۆ درووستکردنی ئابووریەکی دیجیتاڵی پارێزراو".

ئەم هاوبەشییە پابەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ڤیزا دەربارەی هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پارەدان لەڕێگای کاش و ئاسانکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری و سوودە بانکییەکان و بنیاتنانی ئابووریەکی دیجیتاڵی گشتگیر و بەهێز دەردەخات.

شایانی باسە، پڕۆژەی هەژماری من، پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران.

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە ژمارە 1991 بکەن یاخود سەردانی www.myaccount.gov.krd بکەن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ١٥ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥

هەژماری من و کۆمپانیای ڤیزا ڕێککەوتنێکی ستراتیژیان بۆ پەرەپێدانی گشتگیری ئابووری ئیمزا کردوەزارەتی دارایی و ئابووری حکوو...
15/01/2025

هەژماری من و کۆمپانیای ڤیزا ڕێککەوتنێکی ستراتیژیان بۆ پەرەپێدانی گشتگیری ئابووری ئیمزا کرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان

Address

Duhok

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Goran Media گۆران میدیا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share