
28/01/2025
سه‌روتار
ده‌نگدان به سێ یاسا به یه‌ك پاكیچ نیشانه‌ی شكستهێنانی سیستمی به‌شبه‌شێنه‌ی سیاسییه!
بڕیاردانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق به یه‌ك پاكێج له‌سه‌ر سێ یاسای جیاواز له یه‌كتر له بواری بابه‌ت‌و ڕه‌وابوون، نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی شكستهێنانی سیستمی به‌شبه‌شێنه‌ی سیاسی‌و گرفتی بنیاتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێڕاقه‌و، سه‌رله‌نوێ پرسیار سه‌باره‌ت به كارابوون‌و كارانه‌بوونی پرۆسه‌ی سیاسی عێڕاق، ده‌خاته‌ڕوو.
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی 188ی ساڵی 1959 بوو، كه ئه‌و هه‌مواركردنه له‌لایه‌ن ڕه‌وتی شیعه خرایه ڕوو، به‌ڵام جێگای ناڕه‌زایی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه بوو، كه دژ به‌وه‌ن باری كه‌سێتی له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری، قانونی بۆ ده‌ربكرێت، جگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواركردنه پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، كه كاتی خۆی ده‌وڵه‌تی عێڕاق مۆریكردوه.
یاسای دووه‌م په‌یوه‌ندی به لێبوردنی گشتی بوو، كه له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سوونه‌وه داواكرا‌و، به‌شێك له گیراوه‌كان له تاوانی ڕژێمی پێشوو، تیرۆری داعش‌و شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری به‌شداربوونه‌و، ته‌نانه‌ت كه‌سانی تاونبار به گه‌نده‌ڵیش به سوننه‌و شیعه‌وه سوود له‌و یاسایه ورده‌گرن‌و، لێبوردن له ژماره‌یه‌كی فراوان له‌و ناوه‌ندانه ڕه‌وابوونی تێدا نییه، به‌ڵام سوود له‌و ڕه‌وشی به‌شبه‌شێنه تایفه‌گه‌ری سیاسی وه‌رده‌گرن.
یاسای سێیه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌عسه، كه له ماوه‌ی حوكمی خۆیدا بۆ گۆڕانكاری دیموگرافی زه‌وی خه‌ڵكی كوردستانی زه‌وتكرد‌و، ده‌كرا هه‌ر له ساڵی 2003وه دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵبوه‌شرێنێته‌وه‌و، به پێچه‌وانه‌ی دوو یاساكه‌ی پێشتر ئه‌و یاسایه ڕه‌وابوونی هه‌یه، كه‌چی خرایه یه‌ك سه‌به‌ته له‌گه‌ڵ دوو یاسای دیكه، كه یه‌كێكیان دژ به مافی ژنان‌و مه‌ده‌نیه‌ته‌و ناڕه‌وایه‌و، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان گومان له ڕه‌وابوونی هه‌یه‌و، شوناسی تایفه‌گه‌ری له هه‌ردوو یاسادا زه‌قه‌و، لایه‌نی كوردستانیش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ده‌نگی بۆیاندا.
ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له‌سه‌ر ئه‌م سێ یاسایه به شێوازی یه‌ك باكیج، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی متمانه‌ی سیاسیی نێو ڕه‌وته سیاسییه‌كان‌و شكستی پرۆسه‌ی سیاسی‌و، نیشانه‌ی قۆڵبادانی یه‌كتر‌و مامه‌ڵه‌كردنه به عه‌قڵیه‌تی كڕین‌و فرۆشتنی بازار.
ده‌نگدان به‌م سێ یاسایه وه‌ك یه‌ك سه‌به‌ته‌و به یه‌ك باكێچ، به ته‌واوی شوناسی پرۆسه‌ی سیاسی له عێڕاقدا ده‌خاته ڕوو، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی قوناغی عه‌داله‌تی گواستنه‌وه‌و، شكستیهێنانی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌و، لێره‌شدا پرسیار ئه‌وه‌یه لایه‌نی كوردستانی تا كه‌ی له‌م پرۆسه سیاسییه به‌شدارده‌بێت‌و، ئایا ده‌توانێ به‌م جۆره ده‌ڕبڕی په‌یامی پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و داكۆكی له دیموكراسی‌و مه‌ده‌نییه‌ت بكات؟!