Khorsk

Khorsk خۆڕسک: سەرچاوەی هێز و متمانە.
(1)

هەڵبژاردنی ناوی خۆڕسک لەسەر بنەمای سەربەخۆیی و بێلایەنیی و بەخشینی هێز و متمانە بوو بەو کەسانەی کە توانایەکی راستینەی شاراوەیان لە بواری راگەیاندندا هەیە و، دەیانەوێت لەگەڵماندا کاربکەن، بێگومان ئێمەش پاڵپشتیان دەبین و ئەو دەرفەتەیان بۆ دەرەخسێنین.

ئامانج و چۆنێتیی کارکردنمان:
خۆڕسک، دەبێتە سەکۆیەکی ئازاد بۆ بڵاوکردنەوەی راستیی رووداوەکان و بابەتە هەنوکەییەکان بەپێی بنەماکانی ئاکاری پیشەی ر

اگەیاندن.

ئێمە هەوڵی کۆکردنەوەی ئەو بابەت و رووداوانە دەدەین کە لایەنێکی دیاریکراو هەوڵی سەرکوتکردن، یان بەلاڕێدابردنیان دەدرێت، یان رێگا بە بڵاوکردنەوەیان نادرێت.

هەروەها خۆڕسک ماڵێک دەبێت بۆ وەدەرخستنی توانا شاراوەکانی ئێوە و پاڵپشتتان دەبێت و بە خۆشحاڵییەوە ئەو بابەتانە بڵاودەکاتەوە کە ئێوە دەینێرن.

28/12/2021

ئایە ڕاستە وانەی «ئایین» لە قوتابخانەکانەکان ، داعش دروست دەکات؟
رامیار مەحموود وڵامی شێرزاد حەسەن دەداتەوە .

27/12/2021

قورئان بۆ ئارامی و ئاسودەیی و دیدە روونی دڵەکان

21/12/2021

حەزدەکەیت هەرچی ماتۆرسکیلە لە کوردستان بەم دەردە ببرێت ؟ 🤔

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوەهاوڵاتیان وهاونیشتمانیانی بەڕێز داواکارین هاوکارمان بن لەپێدان...
07/12/2021

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە

هاوڵاتیان وهاونیشتمانیانی بەڕێز داواکارین هاوکارمان بن لەپێدانی هەرزانیاریەک لەسەر هەردوو تۆمەتباری هەڵهاتوو (یوسف پشتیوان علی )و(پشتیوان علی مستەفا) و ئوتومبیلی جۆری پیکاب نیسان تاک ژمارە ( 3638-سلێمانی ) هەردوو تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان و تۆمەتبارن بەشەهیدکردنی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و بریندارکردنی سێ کارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی.
دڵنیاتان دەکەینەوە ناوتان پارێزراو دەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەست خۆشی و پاداشت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە لە گەڵ ڕێزدا ...

لەکاتی بوونی هەر زانیاریەک تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە:
⁃ ( ١٠٦ )
⁃ ( ٣٢٣١٤٧٥)
⁃ پەیوەندی لەدەرەوەی وڵات (٠٠٩٦٤٧٧٠٠٨٥٠٦٠٦)

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

06/12/2021

چ وشەیەک شیاوی ئەم هونەرمەندەیە ؟

02/12/2021

حەزدەکەیت لەگەل کام هاورێیەت ئەم یاریە بکەیت ؟ 😁

02/12/2021

لە مناڵی کەم هاورێیەت ئەچێت ؟ 😁

سوپاس بۆ کچە فڕۆکەوانێکی کوردئەم کچە ناوی (وەرتێ بەکر حاجی عەلی)ە، برازای قادری حاجی عەلی و ھونەرمەند حەمە جەزایە، فڕۆکە...
30/11/2021

سوپاس بۆ کچە فڕۆکەوانێکی کورد

ئەم کچە ناوی (وەرتێ بەکر حاجی عەلی)ە، برازای قادری حاجی عەلی و ھونەرمەند حەمە جەزایە، فڕۆکەوانە لە ھیڵی ئاسمانی عێراق..
ڕوژانی ڕابردوو وەرتێ و ھاوکارەکەی گەشتی ژمارە (IA223)یان بە فڕۆکەی جۆری (B737-800/YIASJ) لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ ئەنجامداوە، بەڵام لە کاتی گەشتەکە روبەڕووی گێژەڵوكەیەك بونەتەوە، بەڵام تاقمی فڕۆکەکە توانیویانە بە سەلامەتی سەرنشینەکان رزگار بکەن.
بەڕێوەبەری ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق، (کەمال عەباس)و (وەرتێ بەکر) وەکو دوو فڕۆکەوانی بەئەزموون ناودەبات کە دوای نزیکەی کاتژمێرێک و ٣٠ خولەک فڕین بە ئاسمانی شاری ئیستانبوڵدا، توانیویانە سەرنشینەکان بەسەلامەتی بگەیەننە سەر زەوی.

30/11/2021

ئاگاداریت شەوانە چی لە هەولێر دەگوزەرێت ؟

ئەمەی دەیبینن یانە شەوانەکانی هەولێرە کە پرکراون لە ئافرەتی سەماکار ، سەرەتای شەو بەناوی رەقس و سەماوە دەست دەکەن بە خۆ نمایشکردن پاشان لە درەنگی شەوان هەریەک لەگەل پیاوێک بەرێ دەکەون بۆ لەشفۆشی .

27/11/2021

ئامۆژگاریە بەناوبانگەکەی مام فەرخە

26/11/2021

خۆپشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان دژ بە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان.

ڤیدیۆ:محمد جلال

تۆری میدیایی  بیابان داخرا .بە هۆکارێکی نادیار ئەمرۆ بەرێوبەرایەتی تۆری میدیایی بیابان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند ، کە ...
26/11/2021

تۆری میدیایی بیابان داخرا .

بە هۆکارێکی نادیار ئەمرۆ بەرێوبەرایەتی تۆری میدیایی بیابان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند ، کە سەرجەم کەناڵەکانی دادەخات .

🔻دەقی بەیاننامەکە /

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
ئاگاداری:
سەرەتا داوای لێبوردنمان لە تەواوی بینەران هەیە بۆ ئەم هەواڵە ناخۆشە کە ڕای دەگەیەنین، تۆڕی میدیایی بیابان دوای خزمەتێکی زۆر و ماندوو بوونێکی زۆر لە تەواوی پەخشەکانی لە (۹) ساڵی ڕابردوو لە هەموو بوارە جیاجیاکانی کاری میدیایی بەهیوای ئەوەین خزمەتێکی بچوکمان لە ڕاگەیاندنی کوردی کردبێت و دڵی بینەرانەکانمان ڕازی کردبێ، بەداخەوە ڕای دەگەیەنین کە بەیەکجاری ماڵئاوای لە شاشەی ڕاگەیاندن دەکەین لەبەر چەند هۆکارێکی تایبەت و داوای لێبوردنیش دەکەین. لێرەوە زۆر زۆر سووپاسی تەواوی ئەو ڕاگەیاندکار و کارمەندانەی تۆڕی میدیایی بیابان هەم لە ئێستاو هەم لە ڕابردووش دەکەین کە وەک سەربازێکی ماندوو نەناس خزمەتیان بەم کەناڵانە کردووە، هەروەها دەخوازین ماڵئاوای کردنمان نەبێتە مایەی دڵگرانی بینەرەکانمان و تەواوی کارمەندەکانی تۆڕی میدیایی بیابان . دووبارە داوای لێبوردنمان لە هەموو لایەک هەیە....

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی میدیایی بیابان

ئۆتۆمبێلەكەی عەقید موراد كانی كوردەیی:ئەمشەو لە شاری ڕانیە دوستڕێژی گولە لە بەرپرسێكی ئەمنی  سەر بە باڵی لاهور تاڵەبانی ...
25/11/2021

ئۆتۆمبێلەكەی عەقید موراد كانی كوردەیی:

ئەمشەو لە شاری ڕانیە دوستڕێژی گولە لە بەرپرسێكی ئەمنی سەر بە باڵی لاهور تاڵەبانی كرا كە بەپێی دەنگۆكان لەلایەن دژە تیرۆری یەكێتیەوە گرژیەكە دروست بووەو موراد كانی كوردەیی دەسبەجێ گیان لەدەست دەدات و پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە دوو لە پاسەوانەكانیشی گیان لەدەست دەدەن كە یەكێكیان كوڕی موراد كانی كوردەییە.

 #به‌په‌له‌له‌ناو بازاڕی سلێمانی ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بیسترێ
24/11/2021

#به‌په‌له‌
له‌ناو بازاڕی سلێمانی ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بیسترێ

بە دروشمی “ پارێزگارمان لەکوێیە قردێلەی سوورمان پێیە“
24/11/2021

بە دروشمی “ پارێزگارمان لەکوێیە قردێلەی سوورمان پێیە

پەیامی عوسمانی حاجی مەحمود وەکخۆی….پەیامێك لە عوسمانی حاجی مەحمودەوە  لەماوەیەکی کورتدا سێ دەرکەوتەی جیاواز دەركەوتن و ب...
23/11/2021

پەیامی عوسمانی حاجی مەحمود وەکخۆی….

پەیامێك لە عوسمانی حاجی مەحمودەوە
لەماوەیەکی کورتدا سێ دەرکەوتەی جیاواز دەركەوتن و بەڵگەن بۆ ھەلوێستی زۆرینەی جەماوەر دەرهەق ئەقڵیتی دەسەڵات و فۆرمی حوكمرانی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان، بەشدارینەکردنی فراوانی خەلک و سوتاندنی دەنگ و بایكۆتكردن لە دوا ھەلبژاردنەکاندا، ئەو رێژە فراوانە نارازییەی جەماوەری خستە روو كە هیچ ئومێدێكیان بە هەڵبژاردن نییە، پاش ئەوەش کۆچی بەکۆمەڵ و رووكردنە هەندەران و ژیانی نادیار، دەرخەری ئەوەیە چ ویستێكی بەهێز هەیە بۆ جێهێشتنی نیشتمان كە ئەویش بەرێژەیەكی زۆرهەر بەرئەنجامی ناعەدالەتی و ستەم وگەندەڵییە، هەروەها نائومێدییە بە حوكمرانی و بەڵینەكانی كەلەوانی دەبیستن. دواكردەش خۆ پیشاندانەکانی ئەم چەند رۆژەی خوێندکارانە بەو فراوانییەی بەشێكی زۆر لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی گرتۆتەوە.
ھەموو ئەوانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگە لەئاستێكی فراوان لە شێوازی حوکمرانی و دەستەبژێری سیاسی باڵادەست نارازین و خوازیاری گۆرانكارین، بۆیە کاتی ئەوەھاتوە ئەوھەلوێستانەی جەماوەرلەلایەن دەسەڵاتدارانەوە وەك ئەركی لەپێشینە وبە بایەخەوە سەیربکرێن و مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و ببنە هۆی راچڵەكینان و هەنگاوی كرداری بەدوادا بێت.
ئەركی هەموو ئەوانەش كەبەخەمی وڵات و ئایندەی نەوەكانیانەوە پشتیوانی لەنارازایەتی مەدەنیانەی خوێندكاران بكەن بەمەبەستی بەپیرەوە هاتنی داخوازیەكانیان و جێبەجێكردنیان .

بۆ : جیگری سەرۆکی حکومەتئێوە بەرپرسن لە دەستگیرکردنی ئەم جەلادە جاھیلە کە بەشەق لەسەری ئەو خوێندکارە دەدات..سلێمانی کەی ...
23/11/2021

بۆ : جیگری سەرۆکی حکومەت
ئێوە بەرپرسن لە دەستگیرکردنی ئەم جەلادە جاھیلە کە بەشەق لەسەری ئەو خوێندکارە دەدات..سلێمانی کەی شایەنی ئەم بێ حورمەتیەیە...ئەگەرنا ئەم ڕەفتارە لەسەر ئێوە حسێبە.
تکایە کێ دڵنیایە ئەم شەق وەشێنە کێیە؟
کێ ئەو خوێندکارە دەناسێت..
عەلی حەمەساڵح

با خوێندکاران بزانن!!ئەوەی دەیڵێم زانیارییە…دەسەڵاتی هەولێرو سلێمانی گوشارێکی ئێجگار گەورەیان لە سەر دروست بووە، هەر بە ...
23/11/2021

با خوێندکاران بزانن!!

ئەوەی دەیڵێم زانیارییە…
دەسەڵاتی هەولێرو سلێمانی گوشارێکی ئێجگار گەورەیان لە سەر دروست بووە، هەر بە راستی لە شەپۆلی نارەزایەتیەکانی خوێندکاران توشی شۆک هاتوون و تۆقیون…
چ لە ناو حیزب و چ لە ناو حکومەت و پەرلەمان لە هەوڵی ئەوەدان بە هەندێک بەڵێنی ناراست و هەڵوێستی موزەیەف ساردتان بکەنەوە…
زۆر دەترسن لە بەردەوامی و فراوانبون…
تکایە سوربن لە سەر داواکاریەکانتان، هیچ سازش مەکەن.
هەوڵ بدەن خۆتان پێشەنگایەتی و رابەرایەتی خۆتان بکەن…
هاووڵاتیانی بەڕێز، خۆتان دەزانن سی ساڵە کۆمەڵێک بەرپرس و سەری فاسدو خائین هەموو رێگا سەرەکیەکانی ژیان و کەرامەت و ئازادییان لە بەردەم هەمووماندا داخستووەو تەحمولیشمان کردووە.
دەی تکایە وەرن با سی رۆژیش تەحمولی ئەوە بکەین خوێندکاران رێگا سەرەکیەکان دابخەن…
شۆفێرانی بەڕێز: ئێوەش دەتوانن بە کوژاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکانتان لە سەر جادەکان پشتیوانبن.
کاسبکارانی ئازیز: هیچ نەبێ بە داخستنی دەرابەی دوکانەکانتان بەم مافییانە بڵێن نا…

عەبدوڵای مەلا نوری

17/11/2021

سەربازێکی حەژدی شەعبی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز بۆ هادی عامری دەخوێنێت .

یاسر العلاق سەرباز و قورئان خوێنێکی عیراقیە ، هاوشێوەی قورئان خوێنی مصری شێخ شعبان الصیاد قورئان دەخوێنێت .

دەنگیت بەلاوە چۆنە ؟

عەلی حەمەساڵح. وڵامی دیندار زێباری دایەوەدیندار زێباری ئەمڕۆ وتی كۆچی گەنجان دەستی لە پشتە.عەلی حەمەساڵحیش لە ڕێگەی سۆشی...
11/11/2021

عەلی حەمەساڵح. وڵامی دیندار زێباری دایەوە

دیندار زێباری ئەمڕۆ وتی كۆچی گەنجان دەستی لە پشتە.

عەلی حەمەساڵحیش لە ڕێگەی سۆشیال میدیای خۆیەوە گوتی:
دەیان دەستیان لە پشتە، یەک چیە!
دەستێک ھی نادادی، دەستێک ھی بینینی گەندەڵی..
دەستێک ھی زوڵمی بەرپرسان و منداڵەکانیان، کە دەبینن چۆن پارەو زەوی میللەت خاونی ئەپارتمان و دەیان ملیۆن دۆلارن!
دەستێک ھی ئەو بەرپرسانەی قاچاخی بە سەر میللەتی خۆیانەوە دەکەن و ھیچ مەعریفەیەکی حوکمڕانیان نیە..
دەستێک ھی نەوت و دەستێک ھی دادگای حیزبی..
دەبینێ منداڵێکی بێبەھرەی کوڕە بەرپرسێک جگە لە ئۆتۆمبیل و کۆشک دەیان پاسەوانی بەدواوەیە... ئیتر ئەم دەستە لە پشتەوە پاڵی دەدا..

سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم:پۆلەندیەكان لە دەستی ئەدۆڵف هیتلەر بە پەنابەری ڕایان كردووە  پەنایان بۆ عێراق و ئێران هێناوە.
11/11/2021

سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم:
پۆلەندیەكان لە دەستی ئەدۆڵف هیتلەر بە پەنابەری ڕایان كردووە پەنایان بۆ عێراق و ئێران هێناوە.

10/11/2021

ئێمە لە کوردستان لە چ بارودۆخێکداین ئاگامان لە خۆمان نیە !
کە هاوڵاتیان ئامادەن بەم شێوەیە بژین بەڵام نەگەرێنەوە نیشتیمانەکەی خۆیان !

10/11/2021
وتەی كۆچبەرێك: هیچ شتێك نامبەستێتەوە بە كوردستان پێڵاوەكانم نەبێت.
09/11/2021

وتەی كۆچبەرێك: هیچ شتێك نامبەستێتەوە بە كوردستان پێڵاوەكانم نەبێت.

08/11/2021

كۆچی كوردان:

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Khorsk posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share