
24/05/2013
لێم مه‌پرسه ئێستا دڵ ته‌نگی یان دڵ خۆش
لێم مه‌پرسه ئێستا به ئاگای یان بێ هۆش
لێم مه‌پرسه بێ من چۆنه ژینی دووری
لێم مه‌پرسه چی شک ئه‌به‌ی بۆ سه‌بوری
منیش ئیتر پرسیار ناکه‌م بۆچی منت جێهێشتوه
لێت ناپرسم تاکو ئێستا فرمێسکی دوریت ڕشتوه
ناپرسم لێت و نامه‌وێ ئاگادار بم له ژیانت
گه‌ر فرمێسکت بێته باران پرسیار ناکه‌م له گریانت