Aso بۆ ئاسۆیەکی روونتر

03/12/2024

یەكەم پەرلەمانتار لەسەر كەمئەندامان هاتەدەنگ
لە كۆمێنتە🔻

☄️-حیزب پارەی هەیە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی پەرلەمانتارێکی خۆفرۆش خەرج بکات.☄️-پارەی هەیە 5 کەناڵی ئاسمانی کە م...
03/12/2024

☄️-حیزب پارەی هەیە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی پەرلەمانتارێکی خۆفرۆش خەرج بکات.
☄️-پارەی هەیە 5 کەناڵی ئاسمانی کە مەسروفی هەریەکێکیان مانگانە نزیکەی دوو ملیۆن دۆلارە بەڵام ئامادە نییە مووچە دابەش بکات لە کاتێکدا دوو رۆژە بەغداد 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە، هەر بە راستی ئەمە لە مەتەڵ دەچێت.

☄️بەپەلە؛ وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە ناردنی 761ملیار دینار بۆمووچەی مانگی10ڕۆژی یەک شەممە1/12/2024 وەزارەتی دارای...
28/11/2024

☄️بەپەلە؛ وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە ناردنی 761ملیار دینار بۆمووچەی مانگی10

ڕۆژی یەک شەممە1/12/2024 وەزارەتی دارایی هەرێم دەتوانێت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت.

بەفر ئامێدی سپیپۆش کرد، کەشوهەوا لای ئێوە چۆنە؟📸: نەشوان گوهەرزی
26/11/2024

بەفر ئامێدی سپیپۆش کرد، کەشوهەوا لای ئێوە چۆنە؟
📸: نەشوان گوهەرزی

جێگری پارێزگار خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە یەکێک لە بژمێرەکان و هەلی کاری بۆ دەرەخسێنێتشاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و...
25/11/2024

جێگری پارێزگار خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە یەکێک لە بژمێرەکان و هەلی کاری بۆ دەرەخسێنێت

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێری سلێمانی ، لەدیوانی پارێزگا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە نیان عەبدوڵا کە کارمەند بووە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری توانی بەسەرکەتووی کارەکانی جێبەجێ بکات.

جێگری پارێزگار ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، خاتوو نیان کەیەکێک بوو لە بژمێرە سەرکەوتووەکانی سلێمانی ،توانی بووی لە گەرەکی چوارباخی سلێمانی تەواوی کارەکانی بەسەرکەوتووی ئەنجام بدادت.

شاهۆ عوسمان پشتیوانی خۆیشی بۆ خاتوو نیان دەربڕی و بڕیارە لەڕێگەی جێگری پارێزگارەوە هەلی کاری بۆ بڕەخسێندرێت.

هانا چۆمانی: نزیکەی 12 ملیۆن کەس لە عێراق لە ژێر هێڵی هەژاری دەژین و ئێکسسواراتەکانی تەیف سامی 98 وەرەقەیەدەقی نوسینەکەی...
25/11/2024

هانا چۆمانی: نزیکەی 12 ملیۆن کەس لە عێراق لە ژێر هێڵی هەژاری دەژین و ئێکسسواراتەکانی تەیف سامی 98 وەرەقەیە

دەقی نوسینەکەی هانا چۆمانی👇

بەمە دەگوترێت گەندەڵی..

دوێنێ کاتێ ئەو ڤیدیۆیەی تەیف سامیم بینی، راستەوخۆ چاوم خستە سەر ئەو ئێکسسواراتانەی بەکاریهێناون کە بڕاندی گرانبەهان و بەنێوبانگ، بۆیە بڕیارمدا سێرچی بۆ بکەم و بزانم نرخیان چۆنە.

بەگوێرەی ئامارەکان، ٪25ی عێراقیەکان، واتا نزیکەی 12 ملیۆن کەس، لە ژێر هێڵی هەژاری دەژین و خواردنی پێویستی رۆژانەیان نیە، کەچی بەس جوانکاری تەیف سامی 9 هەزار و 800 دۆلارە.

وەک لە وێنەکە هێڵکاریمکردووە ئەمە نرخەکانی کەل وپەلەکانی تەیف سامیە، بەڵام نرخی ئۆنڵاین، چونکە هەمیشە نرخی کەل وپەل لە ئۆنڵاین هەرزانترە بەراورد بە دووکان و بازاڕەکان و ناوەندەکانی بڕاندەکانی جیهانی
دووای دوو سەعات و نیو سێرچ، گەران و بەکارهێنانی کۆمەڵێک رێگا و تەکنیکی جیاواز، لەکۆتایی ئەوە ئەنجامەکە بوو.

نرخی ئەو کەلو پەلانە کۆی گشیان بەهاکەیان 98 وەرەقەیە، ئایا هیچ دادگا و قانونێک هەیە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکات بڵێت ئەمانەت بە چی و چۆن و لەکوێ کڕی؟

بۆچی موچەی مانگی ١٠ دواکەوتووە؟ موچەی مانگی ١١ و ١٢ چی لێ دێت؟!حکومەتی هەرێم لیستی موچەی خانەنشینانی بەهاوتاکراوی ناردوو...
11/11/2024

بۆچی موچەی مانگی ١٠ دواکەوتووە؟
موچەی مانگی ١١ و ١٢ چی لێ دێت؟!
حکومەتی هەرێم لیستی موچەی خانەنشینانی بەهاوتاکراوی ناردووە بۆ دارایی فیدراڵ کە لەدوو مانگی ڕابردودا پێش هەڵبژاردنەکان بەبێ ڕەزامەندی بەغدا موچەی شارستانی خانەنشینانی هاوتاکرد! ئێستە بۆ هەرمانگێک ٥٦ ملیاری پێویستەو داوای لەبەغداکردوە، بەڵام بەغدا تاکو لیژنە هاوبەشەکەی پێکیهێناوە بۆ هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی و چۆنێتی چارەسەری نەبونی سندوقی خانەنشینی ناچێتە ژێر باری ئەو هاوتاکردنە کەهەرێم خۆی کردویەتی!
لەسەر چارەسەر نەکردنی کێشەی لیستەکانی موچە بۆ مانگی (١٠) دارایی عێراق بڕی (٢٥٠) ملیار دینار دەبڕێت، وەک چۆن لەمانگی ڕابردوش (١٣٠) ملیار دیناری بڕی.
جگە لەوە بەغدا دەڵێ لەبەشە بودجەی هەرێم کەکەیاسای بودجە بۆی تەرخانکراوە ٪١٢.٦٧ هەرێم هیچ پارەیەکی تری نەماوە.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش کە بەغدای پابەندکردووە بەپێدانی موچە بە توطين ئاماژەی بەوەکردووە لەبەشەبودجەی دیاریکراو بۆ هەرێم لەیاسای بودجە!
هەرێم داوا دەکات بەشی موچەی مانگەکانی ١٠،١١،١٢ گواستنەوەی بۆ بکرێت لە وەبەرهێنان بۆ موچە.
داهاتی نەوت نادیارە کەهەرێم خۆی فرۆشتویەتی، داهاتی ناوخۆش تاکو ئێستە هەرێم لە ١٠ مانگ تەنها ٣٢٠ ملیار دیناری ناردوە بۆ بەغدا!
عێراق دەڵێ هەرێم کەدەبوو هەموو ڕۆژێک ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بدات بە سۆمۆ، یەک لیتر نەوتی ڕادەست نەکردوە لەزیادکردنی داهاتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هەرێم ٣٢٠ ملیار دیناری زیادکردوە! بەڵام بەغدا نزیکەی ٧ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیاری بۆ موچە ناردووە.

کێشەکانی لیستی موچە کە بریتی بوون لە پێنج خاڵ چارەسەر نەکراوە؛
١- دوو موچە لەنێوان وەزارەتەکانی هەرێم و لەنێوان هەرێم و بەغدا.
٢- نەبونی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەر، کەئەمەش گومانی زۆری خستۆتە سەر لیستی موچە.
٣- دوبارەی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەر، کەچەند فەرمانبەرێک یەک ژمارەی وەزیفی هەیە! هەرمانگێکیش ژمارەکەی جیاوازە!
٤- نەبونی بایۆمەتری، کەتاکو ئێستە زۆرن ئەوانە بایۆمەتریان نیەو تەعینی تازەن!
٥- ئەو فەرمانبەرو مامۆستایانەی خوێندنی کوردی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی کەرکوک کەموچەیان لەهەرێمەو لەسەر فەرمانگە فیدراڵەکانن.
عێراق دەڵێ ڕاژەکانیان دەگوازینەوە مادام موچەکانیان ئێستە لەسەر عێراقە، هەرێم دەڵێ ڕازی نابین! ئەڵێ ئیداریەن هەر لەهەرێمەبن مالیەن با لای ئێوەبن!

بۆیە پيویستە هەرێم لەوە زیاتر یاری بەقوتی خەڵک نەکات و مەترسی بۆ موچەی ئەم سێ مانگەی کۆتایی ٢٠٢٤ دروست نەکات و لەداهاتی نەوت و ناوخۆ زامنی ئەو موچانە بکات.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

02/11/2024

بەپەلە؛ بەهۆی بارانبارینەوە لە سنووری 5 پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەوامی قوتابخانەکان راگیران.
زانیاری لە کۆمێنتە..

02/11/2024

بەپەلە؛ یەکەم ناوچە لە هەرێمی کوردستان پشووی راگەیاند.
زانیاری لە کۆمێنتە

کێ دەیباتەوە؟ هەژماری من یان تەوتین؟
29/10/2024

کێ دەیباتەوە؟ هەژماری من یان تەوتین؟

ئێستای حاجی ئۆمه‌ران - ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، بارینی یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵڕەوشی کەشو هەوا لای ئێوە چۆنە؟فۆتۆ.. شاڵاوهید...
22/10/2024

ئێستای حاجی ئۆمه‌ران - ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، بارینی یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ
ڕەوشی کەشو هەوا لای ئێوە چۆنە؟
فۆتۆ.. شاڵاوهیدایەت

چی روویدا لە هەڵبژاردنەكاندا....؟؟ بەڵێ هەڵبژاردن دیزاین كراوەو پێشتر لە پشتی پەردەوە رێككەوتن كراوە لەسەر بەشێكی كورسیی...
22/10/2024

چی روویدا لە هەڵبژاردنەكاندا....؟؟

بەڵێ هەڵبژاردن دیزاین كراوەو پێشتر لە پشتی پەردەوە رێككەوتن كراوە لەسەر بەشێكی كورسییەكان و دەنگەكان ئەمە یەكەمجار و دواجاریش نیەو نابێت.....
- ئاغای (.....) پێش هەڵبژاردن لەگەڵ سەركردەی بەشی زۆری حزبەكان گفتوگۆی پشتی پەردەی كرد، لەسەر دابەشكردنی كورسیەكان، هەبوو بەو كورسیانەی بۆی دانرابو رازی نەبوو، هەبوو رازی بوو هەیان بوو بەوەی خۆی رازی بوو بەڵام رازی نەبوو لایەنێكی تر ئەوەندەی پێبدرێت، زۆربەی سەركردەی حزبەكان ئەمە دەزانن بەڵام نایەنوێت بیڵێن و دەیانەوێت كەسانی تر لەبریان قسە بكەن؟ (ئەو رێككەوتن و گفتوگۆی ژێر پەردەیە زیاتر لە 5 حزبی گرتووەتەوە) بە دۆڕاوو براوەوە..
- قارداش درۆن دەنێرێتە ناو ماڵەكانەوە لە پێنجوێن و گەرمیان و شارباژێر، خۆش باوەڕییە پێمان وابێت بێخەم دادنیشێت و دەستی نابێت لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێمدا.....(زۆر بە روونی بەشی زۆری حزبەكان بە وورد و درشتیانەوە دابەشبوون بەسەر توركیا و ئێران).

-
- لە ساڵی 2005 هەتا ئەمڕۆ (11) هەڵبژاردن كراوە، (10) هەڵبژاردنیان كۆمسیۆنی عێراق كردوویەتی (1) هەڵبژاردن كۆمسیۆنی هەرێم كردوویەتی، خێر بوو دەتانوت هەڵبژاردن كێشەی نابێت و تەزویر ناكرێت لەبەر ئەوەی بەغداد دەیكات، خۆ هەڵبژاردنی 2014 و ئەلبیسەكەی سلێمانی و 2018ی فلاشەكە كۆمسیۆنی عێراق بوو ئەوەتان لەبەر چاو نەبوو؟....
- واتای چی لەناو ئەو هەموو ململانێ و قۆڵبادان و ئەو هەموو دەستی وڵاتان و تەنانەت لایەنە عێراقییەكانیش، ئامێرێكی دەنگدانی ئاسایی نەتوانرێت دەستكاری بكرێت و بەرمەجەبكرێت و ئەنجام بگۆڕێت، بە دوو خەبیری ئایتی پاكسانی ئەتوانرێت هەموو ئامێرەكە بەرمەجە بكرێت ( 100 كەس دەنگ بدات بە مەحمود 10ی ئەدات بە مەحمود و 90ی ئەدات بە ئەحمەد) .
- تەنیا لەم هەڵبژاردنەد (209) هەزار دەنگی پوچەڵ هەبووە، ئەو ژمارەیە ئاسایی نیە و بەشی (10) كورسیە (ئەگەر بەهای كورسیەك بە 20هەزار دەنگیش ئەژمار بكرێت).
-
- میكانیزمی گۆڕینی ئەنجام و دەنگ و تەزویر و بەرمەجەكردنی ئەو ئامێرانەی دەنگی پێدراوە زۆر ئاسانەو هیچ قورسیەكی تێدایە و دوو خەبیری پاكستانی و (5) هەزار دۆلار و تەواو، یان دوو خەبیری ئایتی لە كوردستانیش دەكرێت، ئامێرەكە ریدەر و رایتەرە ، نوسین و خوێندنەوەی پێدەكرێت واتا ئەتوانێت مۆر بدات لە فۆرمەكە بە لیزەر و بیشی سڕێتەوە، بزانێ راستە یان پوچە، (پرسیاركردن لە دوو شارەزای ئایتی پێت دەڵێت بەرمەجەكردنی ئەو ئامێرانە چەند ئاسانە).
- ئەو ئامێرانە ئیمكانیەتی هەیە (بەرمەجەبكرێت) ئەو حیبرە لابەرێت كە بەقەڵەمەكە مۆر لە لیست و كاندیدەكە دراوەو دەشتوانێت بە لیزەر بیسڕێتەوە بیدا لەو كاندید و لیستەی خۆی دەەیەوێت ئەتوانێت مۆرەكە بسڕێتەوەو مۆر بدات لە كاندیدێكی تر، یاخود مۆری لێبدات و پوچەڵی بكات، ( تەنیا بەیەك شێوە شێوە دەدۆزرێتەوە ئەگەر ئەو فۆرمانەی پوچەڵن سەیر بكرێت، مۆرەكە لەیەك شوێن درابوو ئەوا ئامێرەكە بە لیزەر و بەیەك جۆر سكانەكە لێی داوە .. ئەگەر مۆرەكان جیاواز بوون هەر یەكەی لە شوێنێكی جیاواز درابوو ئەوە دەنگدر لێی داوە).
- ئامێرەكە توانای سڕێنەوەی مۆرە دەستییەكەی هەیەو توانای لێدانی مۆرێكی لێزەری هەیە، بۆ نمونە ئەگەر 100 فۆرم هاتە ناو سندوقەكە دەتوانرێت بەرمەجە بكرێت بە شێوەیەك 1، 2، 3.... بنێرە بۆ لیستی ژمارە ئەوەندە كە خۆی دەیەوێت، بۆیە دوای بەرمەجەكردن ئامێرەكە خۆی هەموو پرۆسەكە دەكات.
- هەرچەندە گومان دەكرێت ئەو ئامێری دەنگدانە تایبەت بە هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرابێت.
- ( ئەم سیستمەی ئێستای دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بنکەکانی دەنگداندا لە دوو بەشی سەرەکیی پێکدێت، ئامێرێک بۆ خوێندنەوەی پەنجە مۆر و ناسینەوەی کەسی دەنگدەر، لەگەڵ ئامێرێک بۆ ژماردنی دەنگەکان و ئەو پارچە کاغەزەی دەخرێتە ناو سندوقەکە، پەیوەستیش دەکرێن بە هێڵی ئینتەرنێتەوەو سێرڤەری تایبەتی خۆیان هەیە، چونکە مەرکەزییەت بۆ بەغدایەو داتاکان لە رێگەی جیهازێکەوە بۆ ئەوان دەگەڕێندرێتەوە، با واز لەوە بێنین دەکرێت لە ئینتەرنێتەوە چی بکرێت و چی نەکرێت لەم سیستمە لەکاتی گواستنەوەی داتاکان، چونکە بابەتەکە درێژتر دەبێتەوە چونکە ئەوە یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی ئەم سیستمە، بەڵام لە ئەرزی واقعدا ئەم دوو ئامێرە شوێنی یو ئێس بییان هەیە واتە پۆرتی تایبەتیان هەیە بۆ ئەوەی کۆنێکت بکات لەگەڵ ئامێرێکی دیکە، واتە ئەو پەیوەندییە قبوڵ دەکەن کە لەرێگەی کێبڵ یان فلاش میمۆرییەوە بۆیان بکرێت، بۆیە ئێستا لەوە تێدەگەین، دەکرێت فلاش میمۆرییەک هەمووشتێک بگۆڕێت و دەنگەکان و رێژەی بەشداریی کردن و داروبەردی هەڵبژاردن یاریی پێوەبکرێت.) ئەم پەرەگرافەی ناو كەوانەكە بە شێكە لە نوسینێكی سەربەست نەجمەدین شارەزای ئایتی كە رۆژێك پێش هەڵبژاردن بڵاوی كردووەتەوە

- زۆر بەروونی پێش هەڵبژاردن بە چەندین لایەنمان وت هەڵبژاردن رێككەوتنەو بەشێكی تەزویرو گۆڕینی ئەنجام یەكلای دەكاتەوە، هەموویان دەیان وت خراپە نابێت باس بكرێت دەتانەوێت خەڵك سارد بكەنەوە، دەیانوێت بەهیچ شێوەیەك مەجالی ئەنجامگۆڕین نیە، ئێستا وای لێهاتووە ئەو لایەنەی دەنگ و كورسی باش بێت قسە ناكات، ئەو لایەنەی دەنگ و كورسی خراپ بوو قسە دەكات، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەمە مەسەلەیەكی چارەنووسسازە دەنگ و كورسیت هەبێت یان نا دەبێت قسە بكەیت و بەڵگە بخەیتە روو چونكە سبەینێ سەرەی تۆش دێت، یاخود بۆ هەلبژاردنی داهاتوو خەڵكی نائومێد دەبێت.
- چۆن وڵاتێكی وەك ئێران و توركیا رێگە ئەدەن لە هەرێمی كوردستان خەڵكی بە دڵی خۆی داهاتووی خۆی دیاری بكات و بە دڵی ئەوان نەبێت و ئەو دیزانە نەبێت كە خۆیان دەیانەوێت؟ حزبەكان بە ئاشكرا دابەشبوون بەسەر ئێران و توركیا، خۆیان دەچنە لایان و دەستیان رادەكێشن، واتای چی ئەوان دەستیان لە ئەنجامی هەلبژاردنی هەرێم و نەخشەكەیدا نابێت؟؟
- بەراستی ئەوە ئیشی ئەو لایەنانەیە كە رازین و ناڕازین لە پرۆسەكە ئەگەر بە جدییانە دەتوانن تیمی تەكنیكی و ئایتی خۆیان بەكاربهێنن و روونی بكەنەوە لە چۆنیەتی گۆڕینی ئەنجامەكان خەڵكێكی زۆری كوردستان پێی وایە ئەو ئەنجامانە گۆڕاوەو راستەقینە نین.

بەرچاوڕونی.......
- ساڵی 1992 لە قوتابخانەی (پێشكەفتن) لە بنكەی (17)ی دهۆك (7994) ئەژمار كرابوو، دواتر دەركەوت لەو بنكەیە تەنیا (1994) دەنگ بووە، واتا (6000) دەنگ زیاتر ئەژماركراوە (سەرچاوە بەدران ئەحمەد حەبیب، كتێبی هەڵبژاردن لە كوردستان)
- ساڵی 2014 لە ئەلبیسەكەی سلێمانی گۆڕان (17) كورسی هێنابوو یەكێتی (6) كورسی ئەنجومەنی پارێزگا، ئێرانییەكان (5) كورسیانە لە گۆڕان كردەوە كردیانە سەر یەكێتی بوو بە (11) بە (12)..... (نەوشیروان مستەفا وتی ئێرانییەكان خۆیان دواتر وایان پێ وتین كە 5 كورسی گۆڕانیان داوە بەیەكێتی )...
- سالێ 2018 لە سلێمانی بە فلاشێك (6) كاندیدی یەكێتی سەركەوت، یەكێك لە كاندیدەكان هەڵمەتی هەڵبژاردنی نەكرد هەرلەسەرەتاوە چوبووە ماڵەوە وتبووی خۆ من دەرناچم بۆیە با كەس هەر نەزانێ كاندیدم دواتر سەركەوت چونكە ناوی لە فلاشەكەدابوو، كۆمسیۆنی عێراق ئەو هەڵبژاردنەی كرد.

محەمەد رەئوف

ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆچیدوایی کرد
20/10/2024

ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆچیدوایی کرد

17/10/2024

بەمشێوازە دەنگ بدە بە جوانڕۆ محەمەد كاندیدی ژمارە ١١ ی لیستی١١٤ بزوتنەوەی گۆڕان

17/10/2024

جوانڕۆ محەمەد لەسەر پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكان بزانە چی بەو كادرەی پارتی دەكات

🔴بەپەلە؛ خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.                                         ...
17/10/2024

🔴بەپەلە؛ خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ڕۆژی هەینی ( ٢٠٢٤/١٠/١٨ ) بەخانەنشینی مەدەنی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢٤ ) بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

16/10/2024

🔴بەپەلە؛ وەزارەتى دارایى: سبەی پێنجشەممە خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول رادەگەیەندرێت

15/10/2024

گەنجێك بە ورەی پۆڵایینەوە
حەقبێژێك سڵ لە وتنی ڕاستی ناكاتەوە

Address

As Sulaymaniyah
964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Aso posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Aso:

Videos

Share