وێنە کۆنەکانی هەڵەبجە

وێنە کۆنەکانی هەڵەبجە تایبەتە بە وێنەو یادگاری هەڵەبجە

28/04/2024

سڵاوتان لێبێت ئەم فیدیۆیە هیوادارم سوودی هەبێت گەر کەس و کاریان بیبینن گۆڕی چوار شەهیدی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لە سنە ڕۆحیان شاد بێت

یەکێک لە کەسایەتیە دیارەکانی هەڵەبجە کۆچ کردوو ( تۆفیق محمد حمە کەریم ) ناسراو بە تۆفیقی نانەوالەساڵی ١٩٤١ لەدایک بووە ی...
29/03/2024

یەکێک لە کەسایەتیە دیارەکانی هەڵەبجە کۆچ کردوو ( تۆفیق محمد حمە کەریم ) ناسراو بە تۆفیقی نانەوا
لەساڵی ١٩٤١ لەدایک بووە یەکەم نانەوا لە پیرمحمد لەگەڵ کەسایەتی و ڕەمزی شەهیدانی هەڵەبجە شەهید عومەری خاوەر پێکەوە کاری نانەوایەتیان کردووە هەتا کارەساتی کیمیاویەکەی هەڵەبجە پێکەوەبوون ئەم ئەزیزەشمان لەساڵی ٢٠٢١ کۆچی دوایی کردووە ڕۆحی شاد بێت .

29/03/2024
( علی حسێن محمود ) ناسراوە بە حاجی علی ئامینخەڵکی گوندی خاکوخۆڵ لەهۆزی کەلهوڕ لەساڵی ١٩٤٥ لەدایک بووە لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی ...
27/03/2024

( علی حسێن محمود ) ناسراوە بە حاجی علی ئامین
خەڵکی گوندی خاکوخۆڵ لەهۆزی کەلهوڕ لەساڵی ١٩٤٥ لەدایک بووە لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە خوای گەورە لێی خۆش بێت.

ساڵی ١٩٧٠ کەسایەتیەکان ڕاوەستاوەکان ( عومەری تەبە ، صلاح حمە نوری ، عثمان سعید جواهیر )دانیشتووەکان ( حمە امین عەولەمێی ...
26/03/2024

ساڵی ١٩٧٠
کەسایەتیەکان ڕاوەستاوەکان ( عومەری تەبە ، صلاح حمە نوری ، عثمان سعید جواهیر )
دانیشتووەکان ( حمە امین عەولەمێی ، قادر سۆفی سعید ، غریب حمە حمەسلیم )

بۆکان جاف لە ئەکاونتی خۆی دەڵێت تکایە ئەم ئاڵایە لە سۆشیال میدیا بڵاوکەنەوە لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە ئێمەش بە پێویستمان...
22/03/2024

بۆکان جاف لە ئەکاونتی خۆی دەڵێت
تکایە ئەم ئاڵایە لە سۆشیال میدیا بڵاوکەنەوە لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە ئێمەش بە پێویستمان زانی کە هاوکاری بین و بۆی پۆست بکەین تاوەکو ئێوەی خۆشەویستیش هاوکاری بن ‌🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
بۆ ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان!؟
یەکەم /بۆئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان نییە لە ئێستادا پێویستە ئاڵایەکی هاوشێوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بەکاربهێنرێت لە لایەن خەڵکەوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ داتا وەربگرین کە چەند کەس بەکاری هێناوە!
دووەم/لەسەر ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان ڕێکەوتن کراوە چونکە زۆر لە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دەچێت لە شێوەدا وەک تاقیکاریەکە!
سێیەم /ئەم کەمپینە کە بۆ مانگێکە بۆ ئەوەیە خواست و ئارەزووی خەڵک بزانرێت چونکە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان پشت دەبەستێت بە کە ئایا خەڵک ئارەزووی دەکات یان نا!
چوارەم / داتای ئەم مانگە بەکاردەهێنرێت لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار وەک بەڵگەیەک، یان بیانویەک!
پێنجەم / ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی کە بڵێین کە " فەرموو نەتەوەیەک هەیە کە ئیمۆجی وڵاتێکی دیکە بەکاردەهێنرێت بەهۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای خۆی!
شەشەم /ئەم کەمپینە چاوی زۆر لەسەرە لە سەرەوە دڵنیا بن چاودێری دەکرێت! لە کۆتایدا دەزانن هەمووان
ئەمانە و چەندین خاڵکی دیکە قۆناغ بە قۆناغ ڕوونی دەکەمەوە! ئەگەر دەتەوێت ئیمۆجی ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت تکایە هەموو سۆشیال میدیا پڕ بکەن لە ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان! 🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯

کەسایەتیەکی تری هەڵەبجە کۆچ کردوو ( حاجی حمەامین علی شامحمد ) لەساڵی ١٩٣٠ لەهەڵەبجە لەدایک بووە سەرەتای گەنجی خەیات بووە...
29/12/2023

کەسایەتیەکی تری هەڵەبجە کۆچ کردوو ( حاجی حمەامین علی شامحمد ) لەساڵی ١٩٣٠ لەهەڵەبجە لەدایک بووە سەرەتای گەنجی خەیات بووە لەقەیسەری حامد بەگ لەپاشدا بووە بەکوتاڵ فرۆش لەهەمان قەیسەری زۆر وابەستە بوو بەشاری هەڵەبجەوە هەمیشە حەزی کردووە هەڵەبجە زیاتر گەشە بکات ، لە ساڵی ٢٠١٤ هەر لە هەڵەبجە کۆچی دوایی کردووە وە لە گۆڕستانی گوڵان بەخاک سپێردرا ڕۆحی شاد بێت .
نێردراوە بە سوپاسەوە

کۆچ کردوو ( حاجى أحمدى مەلا محمدى غوڵامى ) لەساڵی ١٩٣٣ لەدایک بووە لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە پیشەی شۆفێری بووە یەکێ...
28/12/2023

کۆچ کردوو ( حاجى أحمدى مەلا محمدى غوڵامى ) لەساڵی ١٩٣٣ لەدایک بووە لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە پیشەی شۆفێری بووە یەکێک بووە لە کۆنترین شۆفێرەکانی هەڵەبجە خوای گەورە لێی خۆش بێت تەمەن درێژی بۆ نەوەکانی بێت ....
نێردراوە لە لایەن بەڕێز ئەندازیار اسماعیل حاجی احمدی کوڕیەوە سوپاسی دەکەین .

 #ئەرشیفوێنەی کچانی شاری هەڵەبجە لە قوتابخانە، وێنەکە لە ساڵی (١٩٤٦)دا گیراوە وێنەکە (٧٧) ساڵ بەر لەئێستا گیراوە✍️کۆچەر ...
03/12/2023

#ئەرشیف
وێنەی کچانی شاری هەڵەبجە لە قوتابخانە، وێنەکە لە ساڵی (١٩٤٦)دا گیراوە وێنەکە (٧٧) ساڵ بەر لەئێستا گیراوە

✍️کۆچەر میرزا
ـــــــــــــــــــــــــــ

ئەم وێنەیەم لە ئەلبوومی خوالێخۆش بوو مستەفا فەنییەوە وەرگرتووە..
وێنەکە وێنەیەکی مێژووییە لەساڵی (١٩٤٦)دا گیراوە لەسەر پشتی وێنەکە بەم جۆرە نووسراوە:
ئەم وێنەیە لە ڕۆژی (پێنج شەمە) لە (١٩٤٦/٥/٢٣) لە شاری هەڵەبجە گرتوومانە.
ئەوانەی لە وێنەکەدا دەردەکەون لە ڕاستەوە بۆچەپ.
١- حەمیدە ئەحمەد موختار جاف، لە پۆلی چوارەم.
٢- نازەنین حەسەن بەگی جاف، لە پۆلی چوارەم.
٣- نەسرین عەلی بەگ، لە پۆلی سێیەم.
٤- پەروین حەسەن بەگی جاف، پۆلی سێیەم.
ئەوەی لە پێشەوە وەستاوە
(فەوزییەی کچی عەبدولحەمید ئەتروشی)ی حاکم لە پۆلی دووەم.
یادگارییە لای مستەفا بمێنێتەوە.

تێبینی/ وێنەکە واژۆی ئەو قوتابیانەی لەسەرە کەلەوێنەکەدا دەرکەوتوون.
لەسەرپشتی وێنەکە لەجێی بۆل (صنف) نووسراوە.
وەرگیراوە لە پەیجی hallabja news بە سوپاسەوە

لای ڕاست کۆچ کردوو( صديق ملا محمد غولامى ) لە ساڵی ١٩٧٤ لە ئێران بە کارەساتی ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی کردووە خوای گەورە لێی خ...
17/11/2023

لای ڕاست کۆچ کردوو( صديق ملا محمد غولامى ) لە ساڵی ١٩٧٤ لە ئێران بە کارەساتی ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی کردووە خوای گەورە لێی خۆش بێت ، لای چەپ كاك ( محمد ) ناسراو به حەمه سەر سپی ..
سوپاس بۆ ناردنی وێنەو زانیاریەکەی

وێنەی کۆچ کردووان ( ناهیدە جمال ) شەهید بووە لە کارەساتی ١٩٨٨ وه ( كاك على ) ناسراو على وەستا كريم ساڵی ٢٠١٥ له سلێمانى ...
16/11/2023

وێنەی کۆچ کردووان ( ناهیدە جمال ) شەهید بووە لە کارەساتی ١٩٨٨ وه ( كاك على ) ناسراو على وەستا كريم ساڵی ٢٠١٥ له سلێمانى کۆچی دوایی کردووە خوای گەورە لێیان خۆش بێت
نێردراوە بە سوپاسەوە

وێنەیەکی ساڵی ١٩٧٨ ناو ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی پێنج قوتابی هەڵەبجە لە ڕاستەوە :-١- مامۆستا ابراهیم محمد سلێمان٢- مامۆس...
24/10/2023

وێنەیەکی ساڵی ١٩٧٨ ناو ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی پێنج قوتابی هەڵەبجە لە ڕاستەوە :-
١- مامۆستا ابراهیم محمد سلێمان
٢- مامۆستا هێمن حمە امین
٣- مامۆستا ایوب علی حمە رضا
٤- مامۆستا جمال عبدالقادر
٥- جوانە مەرگ خالید سید حکیم
سوپاس بۆ کاک عدنان بۆ ناردنی وێنەو زانیاریەکانی

سێ برا کاک ( سەرکۆ - بەمۆ - ئاکۆ )کوڕەکانی کاک صدیقی فیتەر تەمەن درێژ بن وێنەکە لە ڕۆژنامەی هاوکاری ژمارە ( ٥٣٠ ) بڵاو ک...
20/10/2023

سێ برا کاک ( سەرکۆ - بەمۆ - ئاکۆ )
کوڕەکانی کاک صدیقی فیتەر
تەمەن درێژ بن
وێنەکە لە ڕۆژنامەی هاوکاری ژمارە ( ٥٣٠ ) بڵاو کراوەتەوە لە ١٩٨٠/٦/١٦ دوو شەممە
سوپاس بۆ کاک سەرکۆ بۆ ناردنی وێنەو زانیاریەکانی

وێنەکە ساڵی ١٩٧٠ یەکۆچ کردوو ( سید کمال سید حسیب هانەسوره ) لە ساڵی ١٩٤٤ لەدایک بووە لە ٢٠١٨ کۆچی دوایی کردووە خوای گەور...
20/10/2023

وێنەکە ساڵی ١٩٧٠ یە
کۆچ کردوو ( سید کمال سید حسیب هانەسوره ) لە ساڵی ١٩٤٤ لەدایک بووە لە ٢٠١٨ کۆچی دوایی کردووە خوای گەورە لێی خۆش بێت .
وە هاوسەری ( صبریه حەمه حسن موانی ) لە ساڵی ١٩٥٢ لەدایک بووە سوپاس بۆ خوا لە ژیاندایە و تەمەن درێژو تەندروست باش بێت .
مناڵەکانیان بە ناوەکانی :
عیرفان و نوشیروان و سیروان و کاروان و کارزان
دڵسۆز و دڵنیا و سۆلاڤ تەمەن درێژ بن
سوپاس بۆ ناردنی وێنەو زانیاریەکانی .

وێنەیەکی ساڵی ١٩٨٦ بەڕێزان ( احمدی سۆفی کەریم هەسەناوایی لەگەڵ خێزانی دڵخواز حەمە سعید قادر چرۆسانەیی وە کەیوانی کوڕیان ...
18/10/2023

وێنەیەکی ساڵی ١٩٨٦ بەڕێزان ( احمدی سۆفی کەریم هەسەناوایی لەگەڵ خێزانی دڵخواز حەمە سعید قادر چرۆسانەیی وە کەیوانی کوڕیان ) .
سوپاس بۆ کاک کەیوان بۆ ناردنی وێنەکە .

لای ڕاست / مامۆستا فاروق فەتاح هەڵەبجەیی تەمەن درێژو تەندروست باش بێت لای چەپ / کۆچ کردوو محمد سان احمد محمود ناسراو بە ...
13/10/2023

لای ڕاست / مامۆستا فاروق فەتاح هەڵەبجەیی تەمەن درێژو تەندروست باش بێت
لای چەپ / کۆچ کردوو محمد سان احمد محمود ناسراو بە ( ڕەئیس ) ئەو پیاوەی مەلیک فەیسەڵ میوانی بوو ڕۆحی شاد بێت
پێش وەفاتی ڕەئیس مامۆستا فاروق چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕەئیس کردبوو وێنەیەکی لە کۆمێنتە
زۆر سوپاس بۆ ناردنی وێنەو زانیاریەکانی

لای ڕاست / شەهید ڕزگاری حاجی سادقی قەساب عەبابەیلێی ڕۆحی شاد بێت لای چەپ / شێخ غریب سەوزە فرۆشە تەمەن درێژ بێت سوپاس بۆ ...
13/10/2023

لای ڕاست / شەهید ڕزگاری حاجی سادقی قەساب عەبابەیلێی ڕۆحی شاد بێت
لای چەپ / شێخ غریب سەوزە فرۆشە تەمەن درێژ بێت
سوپاس بۆ ناردنی وێنەو زانیاریەکان

کۆچ کردوو ( سيد محمد سيد رسول تاوگۆزى ) یەکێك بووه له پياوه ديارو ناودارەکانی هەڵەبجە له پير محمد كەسێکى كاسب و ميوان دۆ...
12/10/2023

کۆچ کردوو ( سيد محمد سيد رسول تاوگۆزى ) یەکێك بووه له پياوه ديارو ناودارەکانی هەڵەبجە له پير محمد كەسێکى كاسب و ميوان دۆست بووە لە گەڕەکی شێخ سمايل و خەڵکى بنارى بەمۆ بوو لە ساڵی ١٩٤٧ لە دایک بووە لە ٢٠١٦/١/٢٢ کۆچی دوایی کردووە خوای گەوره لێی خۆش بێت .
وێنەکە لە ساڵی ١٩٨٤ گیراوە ...

محمود عبدالقادر حسن ناسراو بە مامۆستا محمود لە ساڵی ١٩٥٨ لە ناوچەی شەمێران لە دایک بووە هیوای تەمەن درێژی و تەندروست باش...
12/10/2023

محمود عبدالقادر حسن ناسراو بە مامۆستا محمود
لە ساڵی ١٩٥٨ لە ناوچەی شەمێران لە دایک بووە هیوای تەمەن درێژی و تەندروست باشی بۆ دەخوازین ...

چەند کەسایەتیەکی هەڵەبجە لای ڕاستی وێنەکەوە بەڕێزان :-بەختیار عومەر خەزان حاجی فەتاح لیرە حەکیم مەلا ساڵح سەردار عومەر خ...
11/10/2023

چەند کەسایەتیەکی هەڵەبجە
لای ڕاستی وێنەکەوە بەڕێزان :-
بەختیار عومەر خەزان
حاجی فەتاح لیرە
حەکیم مەلا ساڵح
سەردار عومەر خەزان
عوسمان قوبڵی

بەردەم چایخانەکەی ئازادیبەڕێزان ( سەید حسین جەریدە فڕۆش و ئەحمەدی قوڕگ )کوڕەکەش کە لە پشتیانەوەیە ( ئازادی کوڕی کۆچ کردو...
11/10/2023

بەردەم چایخانەکەی ئازادی
بەڕێزان ( سەید حسین جەریدە فڕۆش و ئەحمەدی قوڕگ )
کوڕەکەش کە لە پشتیانەوەیە ( ئازادی کوڕی کۆچ کردوو عوسمان ئازادیە )
وێنەکەش لە ساڵی ١٩٦٩ دا گیراوە .

کەسایەتی و هونەرمەند ( بهاءالدین نوری احمد ) ناسراو بە بەهادین هەڵەبجەیی....ساڵی ١٩٥٦ له هەڵەبجه له دایک بووە قۆناغی ئام...
11/10/2023

کەسایەتی و هونەرمەند ( بهاءالدین نوری احمد ) ناسراو بە بەهادین هەڵەبجەیی....ساڵی ١٩٥٦ له هەڵەبجه له دایک بووە قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە ... باپیری دوکانی ئاسنگەری هەبووه لە هەڵەبجه .... کاک نوری باوکی کوڕی وەستا ئه حمەدی وەستا ئەمینی ئاسنگەر ... عیلەرووتین عەشرەتێکه له ئێران و هەڵەبجه بوونیان هەبووە دەچنەوه سەر عەشرەتی جاف.... دوکانی ئاسنگەریەکەیان لە شوێن ئێستای پەیکەری عومەری خاوەر بوو ... ماڵیان لە گەڕەکی سەرا کۆن بوو کەسایەتیەک و هونەرمەندێکی دیاری کوردستانە بەشداری لە چەندین فیلم و درامادا کردووە ئێستا مامۆستای خانەنشینەو لە سلێمانی نیشتەجێیە هیوای سەرکەوتن و تەمەن درێژی و تەندروست باشی بۆ دەخوازین ...

هەندێ وێنەی چەند ساڵێک لەمەوبەری هەڵەبجە .
08/10/2023

هەندێ وێنەی چەند ساڵێک لەمەوبەری هەڵەبجە .

ئەم وێنەیە کە لەساڵی 1985 لەگوندی عەبابەیلێ لەژێر داربەڕووی ناوشەخسی گیراوە ناوی کەسەکان:1-نەوزاد شێخ عومەر 2-شێخ ماجید ...
25/09/2023

ئەم وێنەیە کە لەساڵی 1985 لەگوندی عەبابەیلێ لەژێر داربەڕووی ناوشەخسی گیراوە ناوی کەسەکان:

1-نەوزاد شێخ عومەر
2-شێخ ماجید شێخ کەمال
3-یادگار تاهیر بابان
4-شکار نەوزاد
5-سەرکەوت شێخ عومەر
6-ئومێد شێخ فەرەج
7-هاوڕێ هۆشیار بابان
8-صلاح شێخ ئیبراهیم
9-زانیار شێخ نوری
10-هێرش شێخ محەمەد شێخ ئیبراهیم
وەرگیراوە لە پەیجی عەبابەیلێ بە سوپاسەوە

ئۆردوگای هەرسین ساڵی ١٩٨٨کۆچ کردوو علی تەبە کەبابچی کازم و احمد حاجی حمه ڕەشید دەڵەمەڕی ، جمال عبدالله کەیخەسرەو سیانزە ...
27/08/2023

ئۆردوگای هەرسین ساڵی ١٩٨٨
کۆچ کردوو علی تەبە کەبابچی کازم و احمد حاجی حمه ڕەشید دەڵەمەڕی ، جمال عبدالله کەیخەسرەو سیانزە ماڵە ، کۆچ کردوو حاجی حمه ڕەشید دەڵەمەڕی ، فیصل سید محمود ، ئاری علی تەبە
سوپاس بۆ ناردنی وێنەو زانیاریەکانی

کۆچ کردوو ( سلام علی ) ناسراو بە سلامی چایچی ساڵی  ١٩٢٦ لە دایک بووە لە ١٣ ماڵەی هەڵەبجەیە سەرەتا لە گەڕەکی سەرا بوو دوا...
27/06/2023

کۆچ کردوو ( سلام علی ) ناسراو بە سلامی چایچی ساڵی ١٩٢٦ لە دایک بووە لە ١٣ ماڵەی هەڵەبجەیە سەرەتا لە گەڕەکی سەرا بوو دواتر گەڕەکی جولەکە چایخانەی هەبوو بەرامبەر نەقلیاتی ( هێڵی ) سلێمانی کۆن گازینۆ شنروێ باوکی کاک عباس و حسێن و ئومێد .
لە ١٩٩٥/٥/٥ کۆچی دوایی کردووە خوای گەورە لێی خۆش بێت .
سوپاس بۆ ناردنی وێنەو زانیاریەکەی ..

کۆچ کردوو ( جواهێر محمد احمد دەروێش ) لە ساڵی ١٩٥٥ لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە خێزانی عبدالله ی مام ڕە...
23/06/2023

کۆچ کردوو ( جواهێر محمد احمد دەروێش ) لە ساڵی ١٩٥٥ لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە خێزانی عبدالله ی مام ڕەحمان بووە لە پیرمحمد خوشکی کاک هوشیار خوای گەورە لێی خۆش بووبێت .
سوپاس بۆ ناردنی وێنەو زانیاریەکەی .

مقدم مەریوان جەمیل مصطفی نادر بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای هەڵەبجە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا
15/05/2023

مقدم مەریوان جەمیل مصطفی نادر بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای هەڵەبجە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا

گواستنەوەی ئاو بەو شێوەیە لە ساڵی ١٩٥٦ لە هەڵەبجەی ئازیز زانیاریتان لەسەر کەسایەتیەکان بنووسن
15/05/2023

گواستنەوەی ئاو بەو شێوەیە لە ساڵی ١٩٥٦ لە هەڵەبجەی ئازیز زانیاریتان لەسەر کەسایەتیەکان بنووسن

وێنەی سێ کەسایەتی کۆچ کردووی گوندی بێژاوا کە برای یەکترن ڕۆحیان شاد بێت نێردراوە لەلایەن کاک سەلام زۆر سوپاسی دەکەین .
29/04/2023

وێنەی سێ کەسایەتی کۆچ کردووی گوندی بێژاوا کە برای یەکترن ڕۆحیان شاد بێت نێردراوە لەلایەن کاک سەلام زۆر سوپاسی دەکەین .

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647723892020

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وێنە کۆنەکانی هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category


Other Magazines in As Sulaymaniyah

Show All