Ayat.kurdish

Ayat.kurdish وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ۙ
(1)

13/01/2023

گەنجێکی دەنگ خۆش

25/12/2022

09/12/2022

🔹 13بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتیان جێگیر ببن، دوایش یادی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان بکه‌نه‌وه‌ کاتێك که‌ سه‌قامگیر ده‌بن له‌سه‌ری، (چونکه‌ جۆره‌ها هۆکاری هاتووچۆی بۆ سازاندوون) و بشڵێن: ستایش و به‌رزی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی که‌ ئه‌مه‌ی بۆ ڕه‌خساندوین (خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌میهره‌بانی خۆی بۆی ڕام نه‌کردینایه‌) ئێمه‌ نه‌مانده‌توانی ڕامیان بهێنین.
🔹14 ئێمه‌ بێگومان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌رێینه‌وه‌. پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم هه‌ر جارێك سواری وڵاخه‌که‌ی ببوایه‌ سێ جار (الله‌ أکبر) ی ده‌فه‌رموو، دوایی ده‌یفه‌رموو: سبحان الذی سخر لنا هذا وما کنا له‌ مقرنین وإنا الی ڕبنا لمنقلبون).
سورة(الزخرف)

09/12/2022

♦️سورەتی (ابراهیم)
🔹40 په‌روه‌ردگارا، خۆم و نه‌وه‌کانم بگێڕه ‌له‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌نجامده‌ری نوێژ بین به‌چاکی، په‌روه‌ردگارا، دوعاو نزام گیرا بکه‌.
🔹41په‌روه‌ردگارا، له‌خۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش
ببه‌، له‌و ڕۆژه‌دا که‌ لێپرسینه‌وه‌ به‌رپا ده‌بێت.

08/12/2022

♦️ الانبیاء اية87
🔹یادی (ذو النون)یش بکه‌ره‌وه‌ (که‌ یونس پێغه‌مبه‌ره‌) کاتێک به‌ توڕه‌یی‌یه‌وه‌ ڕۆیشت، گومانی وابوو که‌ هه‌رگیز دنیای لێ ته‌نگ ناکه‌ینه‌وه‌ (به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی گومانه‌که‌یه‌وه‌ خوا خستیه‌ ناو سکی نه‌هه‌نگه‌وه‌)، جا له‌ ناو تاریکایه‌کاندا، (تاریکای شه‌وو ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا) هاوارو نزای لێ به‌رز بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه‌ جگه‌ له‌ تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه‌، به‌ڕاستی من له‌ سته‌مکاران بووم (کاتێک به‌ بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت).

07/12/2022

🔹 78ئه‌وه‌ی دروستی کردووم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات (بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو جیهان)...
🔹 79ئه‌و زاته‌ش خۆی خۆراکم پێ ده‌به‌خشێت و تینویه‌تیم ده‌شکێنێت...
🔹 80کاتێکیش که‌ نه‌خۆش ده‌که‌وم، ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێت...
♦️ 81هه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه‌...
♦️ 82هه‌ر ئه‌وه‌ ئومێدم پێیه‌تی که‌ له‌ گوناهم خۆش ببێت له‌
ڕۆژی قیامه‌تدا...
السورة (الشعراء)

06/12/2022

🔹تەفسیرکردنی چەن ئـایەتێکی سەرتای سورەتی (القیامة) بە دەتگی هەندرێن

05/12/2022

ئه‌وسا خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه‌ بۆ له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا نیت؟!32 شه‌یتان له‌ وه‌ڵامدا وتی: من ئه‌وه‌نده‌ (نزم و بچوك) نه‌بووم کڕنووش به‌رم بۆ به‌شه‌رێك که‌ تۆ پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بووه‌؟!34 خوا فه‌رمووی: (چونکه‌ له‌ فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد، ده‌بێت له‌م شوێنه‌ نه‌مێنیت، که‌ به‌هه‌شته‌ یان ئاسمان) که‌واته‌ ده‌رچۆ لێره‌ چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت. ‌35 به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات به‌رده‌وام له‌سه‌ره‌ هه‌تا ڕۆژی دوایی.36 شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا، مۆڵه‌تم بده‌ هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌.37 خوایش فه‌رمووی: ده‌تۆ له‌ مۆڵه‌تدراوانیت.

04/12/2022

له‌ ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که.87
88ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌ ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه‌ منداڵ و نه‌وه‌.89 مه‌گه‌ر که‌سێک به‌ دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له‌ ئیمان، به‌ خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت.90 ئه‌و کاته‌، به‌هه‌شت له‌ چاکه‌کاران و خواناسان نزیک کراوه‌ته‌وه .91 دۆزه‌خیش بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه‌...

Address

Ankawa

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ayat.kurdish posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category