17/01/2019
ئەحمەدی خانی
ئه‌حمه‌دی خانی شاعیر‌و نووسه‌رو ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی كورد بووه. ئه‌حمه‌دی خانی به‌یه‌كه‌م كه‌سانێك داده‌نرێت كه له‌سه‌ر كوردایه‌تی‌و بیری نه‌ته‌وه‌یی نووسیوه. به‌ناوبانگترین به‌رهه‌می كتێبی شیعری ئه‌حمه‌دی خانی، (مه‌م‌و زین)ه كه چیرۆكێكی دڵدارانه ده‌گێڕێته‌وه كه له‌ساڵی ١٦٩٢ به‌شێوه‌زاری كورمانجی نووسراوه.
ژیان
ناوی ئه‌حمه‌د كوڕی ئه‌لیاس كوڕی ڕۆسته‌م بووه. له‌ساڵی ١٠٦١ی كۆچیی مانگی به‌رامبه‌ر به‌١٦٥٠ یان ١٦٥١ زایینی له‌دایكبووه. نازناوی شیعری له‌هۆزی خانیان وه‌رگرتووه، به‌شێكی ئه‌م هۆزه له‌ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی بۆتان بوون، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی شاعیر كۆچیانكردووه بۆ شاری بایه‌زید. له‌مه‌م‌و زینه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه خانی له‌جزیره ژیاوه. خانی یه‌كێكبووه له‌مه‌لا گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می خۆیی‌و شاره‌زاییه‌كی باشی له‌فه‌لسفه‌و زانسته‌كانی دیكه‌دا هه‌بووه.
خانی له‌دێڕێكی هۆنراوه‌كانیدا باس له‌دایكبوونی خۆی ده‌كات‌و ده‌ڵێت:
له‌و ڕا كو ده‌ما ژ غه‌یب فه‌ك بوو
ته‌ئریخ هه‌زارو شه‌ست‌و یه‌ك بوو
وه‌ك له‌سه‌رچاوه‌كانی ژیانی‌و كرده‌وه ئه‌ده‌بییه‌كانی شاعیر ده‌رده‌كه‌وێت، باب‌و باپیرانی له‌ڕووی داراییه‌وه ژیانیان ئاسان بووه‌و به‌به‌ختیاری ژیاون. ئه‌حمه‌دی خانی هه‌موو ژیانی بۆ خوێنده‌واری‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری‌و هۆشیاریی سیاسی ته‌رخانكردووه له‌كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا.
ئه‌مه دوو لایه‌نی ڕووناكی بووه، یه‌كه‌میان به‌رهه‌مهێنانی داهێنانی ئه‌ده‌بی، واته شیعری، دووه‌میان فێركردن‌و پێگه‌یاندنی منداڵان‌و لاوی كورد له‌ڕووی خوێنده‌وارییه‌وه. شاعیر له‌مه‌ڵبه‌ندی له‌دایكبوونی واته شاری بایه‌زید، له‌ساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی كۆچیی مانگی) كۆچی دوایی كردووه‌و هه‌ر له‌وێش نێژراوه.
كوردایه‌تی‌و زمانی كوردی
له‌كتێبی (دیالۆگ ـ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)دا نووسراوه: ئه‌حمه‌دی خانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌یزانی كه كه‌لووپه‌لی كوردی بازاڕیان نییه، واته ئه‌و كتێبانه‌ی كه به‌كوردی نووسیبوونی نه‌یانده‌توانی بگه‌نه ژماره‌یه‌كی زۆر خوێنه‌ر، ئه‌مه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه ئه‌حمه‌دی خانی تێدا ده‌ژیا، به‌شی هه‌ره‌زۆریان نه‌خوێنده‌واربوون‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زمانی نووسین‌و خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه زیاتر به‌عه‌ره‌بی‌و فارسی بوو، نووسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیش به‌نووسه‌رانی كوردیشه‌وه به‌و زمانانه كتێبیان نووسیوه.
ئه‌حمه‌دی خانی یه‌كه‌م شاعیره كه گله‌یی له‌سه‌رۆك هۆزه‌كانی كورد ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر یه‌كنه‌گرتنیان‌و پشتبه‌ستنیان به‌نه‌یارانی گه‌لی كورد ئه‌و وتوویه‌تی:
گه‌ر دێ هه‌بوا مه ئیتیفاقه‌ك
ڤێگرا بكرا مه ئینقیاده‌ك
روم‌و عه‌ره‌ب‌و عه‌جه‌م ته‌مامی
هه‌میا ژ مه تا دكر غولامی
ته‌كمیل دكر مه دین‌و ده‌وله‌ت
ته‌حلیل دكر مه عیلم‌و حیكمه‌ت
ئه‌حمه‌دی خانی، گرنگییه‌كی زۆری به‌زمانی كوردیی داوه‌و كاتێك به‌زمانی كوردی شیعری نووسیه‌وه، ته‌نها هه‌ربۆ ئه‌وه نه‌بووه كه به‌و زمانه بنووسێت، به‌ڵكو به‌كوردیی نووسینی وه‌كو هه‌ڵوێستێك بووه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتداران، هاوكات وه‌كو ڕه‌خنه‌یه‌كیش له‌كورده‌كان به‌كاریهێناوه، چونكه خانی پێیوابووه كه زوو خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست ئاغا‌و ده‌سه‌ڵاتداره بێگانه‌كان.
به‌رهه‌مه‌كان
ـ عه‌قیده‌یا ئیمانێ، به‌په‌خشان‌و هۆنراوه سه‌باره‌ت به‌پێنج كۆڵه‌كه‌ی ئیمان له‌ئیسلامدا نووسراوه. ساڵی ٢٠٠٠ له‌سوید چاپكراوه.
ـ نووبه‌هارا بچووكان، ١٦٨٣، فه‌رهه‌نگۆكێكی عه‌ره‌بی ـ كوردی كه به‌شیعر، بۆ منداڵانی كوردی داناوه كه فێری زمانی عه‌ره‌بی ببن كه ئه‌و سه‌رده‌مه زمانی دین‌و زانست بووه. یه‌كه‌مجار له‌ساڵی ١٩٢٦ له‌ڕه‌واندز چاپكراوه.
ـ مه‌م‌و زین، ساڵی ١٦٩٢، یه‌كه‌مجار له‌ساڵی ١٩١٩ له‌ئه‌سته‌نبوڵ چاپكراوه.