Deedat Staff - ستافی دیدات

Deedat Staff - ستافی دیدات *بڵاوکردنەوەی ئیسلام
*لادان و وەڵامدانەوەی گومانەکان.
*
(37)

14/08/2024

زۆربەی موفـــەسیرەکان لە تــــەفسیری ئەم ئایەتەیا کە خوای گەورە دەفەرموێت : وَمَا لَكُمْ لَا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ

دەڵێن: هەر ئافرەتێک و منداڵێک تەحەددای لێ بکرێت ( هێڕشی بکرێتە سەر) یاخود بکوژرێت. لە ڕۆژی قیامەتدا هەموو ئومەتی ئیسلام لەبەردەم خوای گەورە بەرپرسیارە ئەگەر دیفاع و بەرگری لەم ئافرەتە یاخود لەم منداڵە نەکردبێت.!!!

بەڵگەشیان ئەو کاتەیەی کە خوشکێکی موسڵمان تەحەدای شەڕەفی لێکرا لەناو بازاڕی جولەکەی هیچ و پوچ، ڕوت کرایەوە
پێیامبەر (د.خ) هەموو ئومەتی ئیسلامی لە دژی جولەکە کۆکردەوە و ڕایپەڕاند.

جا ئایزەکەم باش بزانە
خوای گەورە لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکات و دەڵێت مەگەر هێز و بازو و دەسەڵات نەبوو بۆ بەرگریت نەکرد؟

تۆیێک کە سۆشیاڵ میدیات لەبەر دەست بوو خەڵک گوێی بۆ ئەگرتیت بۆ هیچ شتێکت نەکرد و ڕوماڵی بابەتەکەت بۆ سۆشیال میدیا شەیر نەکرد ؟

تۆیەک کە ئافرەتێک وەک خوشک و دایکت وایە و تەحەدای لێکراوە، بۆچی خۆت لێ نەبان کرد.
و بەهێز و بە زوبان، هیچ نەبێت بە دوعایێک پاڵپشتیت نەکرد.

ئەگەر بەڕاستی و دروستی وەڵامتداوە و ووت والله بازوم نەبوو وەڵاتی لێمان دوور بوو و ..... بەڵام واللهی یەک مەجالی تێدابێت
ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر ئەم ئافرەت و منداڵانەی ڕۆژانە بەبەرچاوی من و تۆیا ئەکوژرێن

ئێمەش هەر خەریکی قسەی قۆڕی ئەم و ئەوین

«ئێمە لێرەوە دەڵێین یا ڕەب، بەخوای خۆت ئاگاداری و ئەبینی
ئەوەی لە توانای ئێمەدایە تەنها پەیجێکە بڵاوکەرەوەیێکە
ئەگەر ئەویش تۆ لێمان قبوڵ بکەیت و لێپێچینەوەمان لەگەڵنەکەیت لە قیامەت.

یا ڕەب بەخوای خۆمان بە خەجاڵەت ئەزانین، و شەرمەزاری دیوانی موحیبەتی تۆین.
تکایە بە گەورەی خۆت بە هەنای خوشک و مناڵانی فەڵستین وەرە
بەخوای ئێمە گوناە بارێکی زۆر بێ کەڵکین

یاڕەب تکایە لە هەڵە و کەموکورتی و بێ دەسەڵاتی و بێ توانیمان
ببورە ئەگەرنا لە قیامەت تێیا ئەچین. اللهم امین»

‏“خانوی خۆش و ڕاقیم هەبوو ، سەیارەی جیپم هەبوو ، سایەقم هەبوو هەندێجار حەرەسیشم دەگرت ، ئێستا عەرەبانە و کەرێکم پێیە لە ...
12/08/2024

‏“خانوی خۆش و ڕاقیم هەبوو ، سەیارەی جیپم هەبوو ، سایەقم هەبوو هەندێجار حەرەسیشم دەگرت ، ئێستا عەرەبانە و کەرێکم پێیە لە خانیونس ،لەژێر تیشک و گەرمای خۆر

هیچ عەیبەیەک لەمەدا نیە ، عەیبە لە تێکشکاندی دەرونی و ڕۆحی و هەڵکردنی ئاڵای سپیدایە “

وتەی ئەو پیاوە مەردەیە

هاوڵاتیە ئاساییەکەی غەززە ئاوا دەڵێت هەیە بەرگی موحامی ئەمانە لەبەر دەکات بۆ ئەوەی پەلاماری مەجاهیدانی غەززە بدات

ئیسڕائیل وای دانابوو کە لەماوەی سێ مانگدا،سەرکردە یەحیا سنوار و محمد زەیف شەهید بکات و کۆتایی بە حـ.ـە ماس بێنێت.کەچی دو...
06/08/2024

ئیسڕائیل وای دانابوو کە لەماوەی سێ مانگدا،سەرکردە یەحیا سنوار و محمد زەیف شەهید بکات و کۆتایی بە حـ.ـە ماس بێنێت.کەچی دوای ١٠ مانگ یەحیا سنوار هەڵبژێردرا بە سەرۆکی بزوتنەوەکە. بزوتنەوەکەش بە فەزل و منەتی خوا لاوازیش نەبووە چجای لەناوبرابێت،کەچی لەولاش ئیسڕائیل چاوی لەدەستی ئەمریکا و میصر و قەتەڕە تا واستەیەکی بۆبکەن لای ئێران کە هێرشەکەی زۆر توند نەبێت...!!!!

ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئیسڕائیل نەک نەیتوانیووە ئامانجەکانی بپێکێت،بەڵکو خەریکە چۆکدادات بەرامبەر بە یەحیا سنوار و بزوتنەوەکەی.....

وێنەکەش کۆتا ماڵئاواییە لە گەورەی ئیمانداران شەهید ئیسماعیل هەنییە

هێندە لێی ترساون تەنانەت ناهێلن وێنەیەکیشی دابنرێت...خوای پەروەردگار حەقی ماندوبوونەکەت پێ ببەخشێت
06/08/2024

هێندە لێی ترساون تەنانەت ناهێلن وێنەیەکیشی دابنرێت...

خوای پەروەردگار حەقی ماندوبوونەکەت پێ ببەخشێت

حـ.مـاس گروپێکی سونین،هیچ کێشەیەکی تێدا نییە مامەڵە بکات لەگەڵ ئێران؛لەبەرئەوەی هەرچی دەوڵەتی عەرەبیە هاوکاریان ناکات وە...
04/08/2024

حـ.مـاس گروپێکی سونین،هیچ کێشەیەکی تێدا نییە مامەڵە بکات لەگەڵ ئێران؛لەبەرئەوەی هەرچی دەوڵەتی عەرەبیە هاوکاریان ناکات وە هیچیان پێ نابەخشن، ئا لەوکاتەدا ڕێگەدراوە هەتا مامەڵە لەگەڵ کافریشدا بکرێت،وە ئەوانەی وێنەی حەمـ.ـاس ئەشێوێنن مەدخەلیە مبتەدیعە شەرمەزارەکانن گوێیان بۆ مەگرن،وە داوا لە خوا ئەکەین حەمـ.ـاس بەرەکەتدار بکات و سەریان بکەوێنێت....

سیدنا ابو اسحاق الحویني اطال الله عمره

چاوەڕوانی زانایان و سەرکردەی هەندێک لە وڵاتان بۆ نوێژکردن لەسەر تەرمی شەهید اسماعیل هەنیە..چ شەرەفێکە گەورە زانایانی وەک...
02/08/2024

چاوەڕوانی زانایان و سەرکردەی هەندێک لە وڵاتان بۆ نوێژکردن لەسەر تەرمی شەهید اسماعیل هەنیە..

چ شەرەفێکە گەورە زانایانی وەک ابو اسحاق و لددو نوێژت لەسەر بکەن ...

"سبەی ڕۆژی هەیینی؛ داوا دەکرێت لە تەواویی مەلا و بانگخواز، مامۆستای ئایینی، ئیمام و خەتیب... کە نوێژی غائیب بۆ ڕۆحی پاکی...
01/08/2024

"سبەی ڕۆژی هەیینی؛ داوا دەکرێت لە تەواویی مەلا و بانگخواز، مامۆستای ئایینی، ئیمام و خەتیب... کە نوێژی غائیب بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدبوونی دکتۆر ئیسماعــــــــــ هـــ ـــەنییە ـــــــــــیل ئەنجامبدرێت."

ئەم پەیامە بگەیەنە بە هەر مامۆستایەکی ئایینی لە کوردستان و هەوڵی ئەنجامدانی نوێژی غائیب لەسەر گیانی پاکی شەهید ئیسماعــــــــــ هـــ ـــەنییە ـــــــــــیل و تێیدا جەخت بکرێتەوە لە یەکگرتوویی و یەکجەستەیی ئوممەت و موسڵمانانی ئەهلی سووننە و جەماعەت.

ئایا تۆ مامۆستای ئایینی، وەکوو ئیمامی مزگەوت لە کوردستاندا سبەی بەژداردەبیت؟

مامۆستایەکی ئایینی لەکۆمێنت تاگبکە.
یان هاوڕێكانت تاگ بكە پێویستم بە لایك و كۆمێنت نیە تەنها با ئیمانداران ئاگادار بن

|

(خۆشکردنی بازاری کوردایەتی و شەهیدبوونی اسماعیل هنییە)ئێمە کە دڵتەنگین بە مردنی سەرکردەیەکی گەورەی موسلمانان و غەمبارین ...
01/08/2024

(خۆشکردنی بازاری کوردایەتی و شەهیدبوونی اسماعیل هنییە)
ئێمە کە دڵتەنگین بە مردنی سەرکردەیەکی گەورەی موسلمانان و غەمبارین بە قەزییەی فەڵەستین ئەوە سۆزی دینە، عەقیدە و بیروباوەرە انسانیەت و ویژدانە، ئەتوو ژانە سەرت لۆ گرتییە؟ چ ئیشت بەوەیە دێی بازاری کوردایەتی خۆت بەو مەسەلەی گەرم ئەکەی شەهیدبوونی اسماعیل هنییە و ئەنفال و کیمیابارانی کوردان چ پەیوەندی بە یەکەوە هەیە، قاعیدەکمان هەیە ئەڵی (لا قياس مع وجود الفارق) بە کوردی واتە ( شفتی خۆشترە یان پلایز باشترە) بابەتەکان پەیوەندییان بە یەکەوە نیە تا ئەتوو بێی بەراوردیان بکەی و مزایەدەی کوردایەتی بەسەرەمەدا بکەی.
ئەمە ئەگەر بە هاوغەمی و هاوسۆزی لۆ قودس و فەڵەستین دونیامان چووبی، جەنابت ماڵوێرانی دونیا و قیامەتی بە هاوسۆزیت لۆ اسرائیل و جولەکەی خوێنمژ.
ئەورۆ ئەوانەی دڵخۆشن جولەکەی خوێنڕێژ و مەدخەلی ئال سعودن لەگەل هاو قەڕاستەکانیان لە کوردستان، ئەتوو لەوان مەبە کاکی کورد غەڵەت ئەکەی.
الوداع يا قائد الامة … الوداع يا شيخ الشهداء

نوسینی : بەژدار مەلا عەبدوڵڵا

وەک چۆن دوای سەید سەدان سەیدی کە دروست بوون،ئاواش دوای هەنیە سەدان هەنییەی کە دروست ئەبنەوە....
31/07/2024

وەک چۆن دوای سەید سەدان سەیدی کە دروست بوون،ئاواش دوای هەنیە سەدان هەنییەی کە دروست ئەبنەوە....

موسڵمان و تەحیلیللەکاتی ڕوودانی هەر پرس و ڕوداوێکدا کۆمەڵێ موسڵمانی عەقڵ خایسمان لێ ڕاستەبنەوە دەست ئەکەن بە تەحلیل و ڕو...
31/07/2024

موسڵمان و تەحیلیل

لەکاتی ڕوودانی هەر پرس و ڕوداوێکدا کۆمەڵێ موسڵمانی عەقڵ خایسمان لێ ڕاستەبنەوە دەست ئەکەن بە تەحلیل و ڕوداوەکانمان بۆ تەحلیل ئەکەن وەک بڵێی لەسەر تەحلیلی ئەمان جیهان پەکی کەوتووە،لە حاڵێکی وەک ئیستادا کە گەورەی موجـ.ـاهیدان ئیسماعیل هـ.ـنیە بە ناپیاوانە شەهید کراوە،حەقە قوڕ بۆ حاڵمان بپێوین کە سەرکردەیەکی وا لەپێشچاومان شەهیدکراوە و زەق زەق سەیرەکەین،کەچی هەر کەسەو لای خۆیەوە ڕاست بووەتەوە یەکێ ئەڵێ خەتای ئێرانە،یەکێ تر ئەڵێ نەوەڵا خەتای سعودیایە،مەبەستی کەسیشیان دڵسۆزی نییە بەخوای گەورە،هەر یەکە و لەبەر مەزهەبەکەی خۆیەتی و بە فرسەتی ئەزانێ هێرش بکاتە سەر ئەوەیتر....

تازە خۆمان هیچ بەڵام خوا عەقڵ بە ئەولادمان بدات بەخوا قابیلی لەم وەزعە خراپترین....

یەکێک لەکێشە هەرە گەورەی میلەتی کورد ئەوەیە لەکاتی ڕودانی ڕوداوێکدا،زۆر بەگەرمی لەسەر بابەتەکە قسەئەکەین،بەڵام دوای چەند...
29/07/2024

یەکێک لەکێشە هەرە گەورەی میلەتی کورد ئەوەیە لەکاتی ڕودانی ڕوداوێکدا،زۆر بەگەرمی لەسەر بابەتەکە قسەئەکەین،بەڵام دوای چەند ڕۆژێک واسارد ئەبینەوە وەک بڵێی هیچ ڕوداوێك ڕووی نەداوە.
حوکم دانی م.سۆران نمونەیەکە لەسەدان نمونە کە لەکاتی دەرچونی بڕیارەکە خەڵکێ زۆر قسەیان لەسەر کرد بەڵام دوای چەند ڕۆژێ کەم وەزعەکە کپ بۆیەوە بەشێوەیەک وەک بڵێی م.سۆران هەر بەند نەکراوە...
ئەمەش دیاردەیەکی مەترسیدارە چونکە هیچ باکێک نییە لەخەڵکی،ئەوەی بەدڵیان ئەبێت ئەنجامی ئەدەن چونکە ئەزانن توڕەیی خەڵک چەند ڕۆژێکە و دواتر بێدەنگ ئەبن.....

🔻 بارمتەیەکی ئازادکراوی زایۆنی (کە ژنە) بۆ میدیاکانی ئیسرائیل دەدوێت: سەرسام بووم کە موجاهیدانی حەماس دەستیان لێنەدام!🔻 ...
27/07/2024

🔻 بارمتەیەکی ئازادکراوی زایۆنی (کە ژنە) بۆ میدیاکانی ئیسرائیل دەدوێت: سەرسام بووم کە موجاهیدانی حەماس دەستیان لێنەدام!

🔻 ئەو ژورەی تیایدا دەستبەسەر بوین ، کراوە بوو ، وە دەمتوانی بە ئازادانە لەناویا بسوڕێمەوە و کەسیش لە ژورەکە پاسەوانیی لێنەدەکردم، ڕێگەیشیان دەدام خۆم بشۆم و جلەکانم بگۆڕم ، موجاهیدەکان خۆیان جلەکانیشیان بۆم دەشۆرد و پێکەوەش باسی خێزان و خواردن و گەشتمان دەکرد ، گفتوگۆی زۆر جوانیان دەکرد لەگەڵمان.

🔻 ئێمە باسی منداڵەکانی خۆمان دەکرد ، باسی مێردەکانمان و باوک و براکانمان دەکرد ، یەکێک لە موجاهیدەکانی حەماس پشیلەیەکی هەبوو ، ئیتر پێکەوە باسی پشیلەکانمان و ژیانی ڕۆژانە و دروستکردنی خواردنمان کرد ، لەوێ لای ئەوان فێری دروستکردنی مەقلوبە و هەندێک خواردنی گیایی و هەموو جۆرێکی زەڵاتە بووم.

🔻زۆر سەرم سوڕما، چونکە ئەوان دەستیان لێنەدەدام ، بە ئینگلیزیش قسەیان لەگەڵ دەکردم و هەموو جارێک پێیان دەوتم: (نیگەران مەبە ، ئازارت نادەین) دوای ئەم قسانەشیان ئیتر دڵنیا دەبومەوە

🔻 لەلای ئەوان لە غەززە هەموو ڕۆژێک سەیری کەناڵی جەزیرەی قەتەریم دەکرد

26/07/2024

شیعە جیاوازی ناکات لەنێوان سەلەفی و ئەشعەری و ماتوریدی. هەموان دوژمنی ئالوبەیتین و خوێنمان حەڵاڵە لای ئەوان،لەبەرئەوە پێویستە هەموان پێکەوە ڕووبەڕووی ئەو هەڵمەتی تەشیوعە ببینەوە....

کاتی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە شێخی زیندان لە کوێ بووە؟ـ ٢٠٢٤/٧/٢١جەلیل فەقێ رەشید لەم گرتە ڤیدیۆییەدا باسی چەند ڕۆژێک پێش ...
25/07/2024

کاتی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە شێخی زیندان لە کوێ بووە؟
ـ ٢٠٢٤/٧/٢١
جەلیل فەقێ رەشید لەم گرتە ڤیدیۆییەدا باسی چەند ڕۆژێک پێش کیمیابارانەکەی هەڵەبجە دەکات و دەڵێ کە ژمارەیەک پیرێژن و منداڵی سواری پیکابەکەی کردووە بۆ ئەوەی بیانبات بۆ ئێران. لەسەر سنوور، وەک خۆی دەڵێ، کابرایەکی لێپەیدا بووە، خۆی و دوو حمایە و ژنێک و (٣) منداڵی لە گەڵ بووە.
ئەو کابرایە کە دواییتر وتوویەتی من مەلا کر*کا*م، بە جەلیل فەقێ رەشید دەڵێ: ئەو ژن و مناڵانە دابگرە با منداڵەکانی من سواربن و بچن بۆ ئێران. هەروەها وتوویەتی من پوڵ ئەدەم. جەلیل پێی دەڵێ ئەتۆ کێی؟ ئەویش من مەلا کر*کا*م.
ئەو چەند ڕۆژەی جەلیل باسی دەکات و دەڵێ پێش کیمیابارانەکەی هەڵەبجە بووە. ئێمە، من و شێخی زیندان و ژن و منداڵەکانمان لە پاکستان بووین. ئیتر نازانم ئەو کابرایەی ئەو دەڵێ مەلا کر*کا* بووە چۆن لە یەک کاتدا لە هەڵەبجە و لە پاکستانیش بووە.
من پێموایە ئەو جەلیل ناوە بەسەرهاتە کۆن و نوێیەکانی تێکەڵ کردووە. دەبوو دلنێا ببواتەوە لەوەی مەلا کر*کا* لەو کاتەدا لە کوێ بووە؟
یان ئەوەیە مەلا کر*کا* بووە، بەڵام کاتەکەی چەندین ساڵ دوای کیمیابارانی هەڵەبجە بووە.
شێخی زیندانیش هیچ کاتێک خۆی بە فەرمانی ئایەتوڵا خومەینییەوە بانەداوە و خومەینییش دانەنیشتووە بسوولەی هاتوچۆی نێوان ئێران و عێراق بدات بەخەڵک.

م.خالد ڕەنجدەر

ئەوە نزیکی دوو هەفتە تێپەڕ ئەبێت بەسەر ئەو حوکمەی بەسەر م.سۆران تەوحیدیدا درا...کەچی دوو ڕاپۆرتی کەناڵی حزبە ئیسلامیەکان...
24/07/2024

ئەوە نزیکی دوو هەفتە تێپەڕ ئەبێت بەسەر ئەو حوکمەی بەسەر م.سۆران تەوحیدیدا درا...کەچی دوو ڕاپۆرتی کەناڵی حزبە ئیسلامیەکانتان بینی لەسەر ئەو ستەمەی لە م.سۆران کرا؟!هیچ کەسێکتان بینی لە حزبە ئیسلامیەکان بەکاری موسڵمانێتی خۆی هەستێ بەرامبەر ئەم کەیسە؟!

ئاخر دوایش دەنگ ناهێنی خەڵکی تاوانبار ئەکەیت بۆ متمانەت پێناکەن؟!

برام هەمان ستەمی ج.ولەکە لەوڵاتەکەی خۆتە و چاوت لێی داخستووە کەچی ئەتەوێ بە دوو پۆست لەسەر غەززە بڵێی دژی ستەم و جولەکەم؟!

- پێویستە چۆن تەماشای حەماس بکەین؟حەماس کۆبەرهەمی عەقڵی سەد و بیست ساڵەی موسڵمانانە، لەڕووی عەقڵییەتی سیاسیی و کۆمەڵایەت...
21/07/2024

- پێویستە چۆن تەماشای حەماس بکەین؟

حەماس کۆبەرهەمی عەقڵی سەد و بیست ساڵەی موسڵمانانە، لەڕووی عەقڵییەتی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئیسلامیی و ئیمانیەوە حەماس گەیشتۆتە لوتکە.
بەرهەمی ڕۆحییەتی بەننا و دەعوە و تێکۆشانی چەندین ساڵەی قوتابخانەی ئیخوانە، بەرهەمی فیکری سەید قوتبە بۆ پەروەردەکردنێکی قورئانی و پێگەیاندنی نەوەیەکی قورئانی [ جيل قرآني فريد ]، بەرهەمی عەبدولوەهاب مەسیریە لە ناسینی دوژمن و ڕاڤەکردنی زایۆنییەت، بەرهەمی عەقڵیەتی تەربەوی سەعید حەوایە...هتد.
حەتمەن ئەمە تەنها بەشێکی بچووکی ئەو ڕەهەندەیە کە باسمان کرد و بێگومان زۆر زۆر لەوەش فراوانترە و دەتوانین زۆر شتی تری بۆ زیاد بکەین.

ئەمە جیا لەوەی جێبەجێکەری دەیەها و سەدەها ئایەت و فەرموودەبوون، زۆربەمان لە دوای ڕووداوەکانەوە تێڕوانین و تێگەیشتنەکانمان بۆ دەقەکان گۆڕاوە، هەروەها سەلمێنەری چەندەها چیرۆکی سەحابە و تابیعین و چیرۆکەکانی نێو توراس بوون کە ڕەنگە بێ وجودی حەماس هێشتا لامان وەهم و خەیاڵ بوونایە..

بەکورتی و پوختی حەماس جێگای عیززەت و شانازی موسڵمانانە و پێویستە بەم نیگا شارستانییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت نەوەک کورت بکرێتەوە لەنێو چوارچێوەیەکی حیزبی..

شکۆ عوسمان

مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی وشیعە▪️ مامامۆستا مەلاکەریمی شاریکەندی خوا لێی خۆش بێت، بلیمەتێکی هەڵکەوتوی ڕۆژگاری خۆی بو...
18/07/2024

مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی وشیعە

▪️ مامامۆستا مەلاکەریمی شاریکەندی خوا لێی خۆش بێت، بلیمەتێکی هەڵکەوتوی ڕۆژگاری خۆی بو، هەتا قسەلەزانایی ئەو زاتە بکەی، وەک ئەوە وایە هەرهیچت لەسەر نەگوت بێ.
وەک بۆیان باس کردوم: لەسەرەتای ساڵەکانی حکومەتی شیعەی ئێران، جار بەجار مامۆستا لەگەڵ شیعە مەزەبەکان دەکەوتە قسەوباس ودیبەیت، کاتێک شیعەیەک نێوی #يزيد ــی دەهێنا مامۆستا دەیفەرمو: بڵێ رضي الله عنه، جارێک مامۆستایەک عەرزی دەکات:
ئەرێ قوربان! یەزید کوا بۆ (رضي الله عنه) دەبێت؟
ئەویش دەفەرموێ: برالە! ئەوانە شیعەن، ئەگەر ئاوسارەکەیان بۆ شل بکەی لە #يزيد ی ڕا دەڕۆن بۆ لەعنەتی #معاويه و لەوێش ڕا دەڕۆن بۆ #أبوبكر و بۆ #عمر، جاهەربۆیە لە یەزیدی ڕا ناهێڵم جوقەیان لێ بێت.

▪️ خوا لەمامۆستا خۆش بێت، زۆر بەباشی لەفرت وفێڵی شیعە گەیشت بو، بەڵام بەداخەوە بەم شێوەی ئێستا بڕوا، بەدوری مەزانن لە داهاتودا لەشارەکانی کوردستانی باشور حوسەینی یە بکرێنەوە، لاسمح اللە.

✍️ محمد أديبي

ئەوەی م.سۆران لە نزیکەوە بناسێت شایەتی پاکی و جوامێری بۆ ئەیات، مامۆست بێ جیاوازی یارمەتی هەموو پێکهاتەکانی ئەیا جیاوازی...
04/07/2024

ئەوەی م.سۆران لە نزیکەوە بناسێت شایەتی پاکی و جوامێری بۆ ئەیات، مامۆست بێ جیاوازی یارمەتی هەموو پێکهاتەکانی ئەیا جیاوازی نەدەکرد ئەمە مەدخەلیە یان حیزبیە یان ئەشعەریە...
زۆرجار دەوروبەری لێی توڕە ئەبوون بۆ دەرگات بۆ هەمووان واڵایە.
هەندێک جار تەواوی ماڵەکەی خۆی ئەبەخشی و ئەیوت: کێشە نیە بەس با ئەم برا و خوشکانەم موحتاج نەبن.

لە خزمەت گەورە و بچووک بوو، زۆربەی شەوەکان یان لە سوڵح یان لە ماڵەکەی خۆی خزمەتی خەڵکی ئەکرد

لەسەر هەمومان پێویستە نەهێڵین ئەم زوڵمە لەسەر مامۆستا و ئەو گەنجانەی 15ساڵ حوکم دراون، تێپەڕێت، هەرکەسەو بای توانای خۆی پێویستە سەری بخات.

أرکان عبدالله

مامۆستا کـ.رێکار لە ئیتاڵیا بەتۆمەتێکی گەورە ١٢ساڵ زیندانی کرا. کەچی مامۆستا سۆران لەخۆڕایی ٥ ساڵ زیندانی کرا پاشان بۆیا...
03/07/2024

مامۆستا کـ.رێکار لە ئیتاڵیا بەتۆمەتێکی گەورە ١٢ساڵ زیندانی کرا.
کەچی مامۆستا سۆران لەخۆڕایی ٥ ساڵ زیندانی کرا پاشان بۆیان کرد بە ١٥ ساڵ...

وادەرەکەوێت ئەوان بەویژدانتر بن هێشتا

داگیرکەر هەر یەك مەعدەنە ئیتر کوردبێت یان تورک و عەرەب و فارس!!!ئێمەش داگیرکراوین بەس هەڵخەڵەتێنراوین بەناوی کوردایەتی.....
02/07/2024

داگیرکەر هەر یەك مەعدەنە ئیتر کوردبێت یان تورک و عەرەب و فارس!!!

ئێمەش داگیرکراوین بەس هەڵخەڵەتێنراوین بەناوی کوردایەتی...

ئەوان جیهادی نەفسیان قەدەغەکردووە،لەسەرمان پێویستە بەجیهادی ماڵ قەرەبووی بکەینەوە. سوپاس بۆخوای پەروەردگار نەخۆشخانەیەکی...
01/07/2024

ئەوان جیهادی نەفسیان قەدەغەکردووە،لەسەرمان پێویستە بەجیهادی ماڵ قەرەبووی بکەینەوە.

سوپاس بۆخوای پەروەردگار نەخۆشخانەیەکی نوێ لە غەززەی موبارەک دروست ئەکرێت بەکۆمەک و یارمەتی موسڵمانانی کورد،بەکوێرایی چاوی ڕوداو....

هەتا ئەتوانن هاوکاریەکانتان بنێرن بۆ غەززە چونکە لەکۆتاییدا بەس ئەوە ئەمێنێتەوە...

خێرخوازانی خۆشەویست :لای بەڕێزتان ئاشکرایە براوخوشکانمان لە غەزە وا بۆ ماوەی ٩ مانگە لەژێر تۆپباران و ئابڵوقەی ئابوریدا ...
06/06/2024

خێرخوازانی خۆشەویست :
لای بەڕێزتان ئاشکرایە براوخوشکانمان لە غەزە وا بۆ ماوەی ٩ مانگە لەژێر تۆپباران و ئابڵوقەی ئابوریدا ڕوبەڕوی برسێتی و جینۆساید و کوشتن و ئاوارەیی بونەتەوە .
ئێوەی خێرخوازان، هەروەک چۆن لە کۆمەک کردن و هاوکاری کردنیان جوامێرانە بەشداریتان کرد، ئێستا ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە پشتیوانی خوداو پاشان هیممەتی ئێوەی خێرخوازان دەرفەتی ناردنی قوربانیەکانتان بۆ غەزە فەراهەم دەکەین .
قوربانیەکانتان لەڕێگەی ڕێکخراوێکی خاوەن ئەزمون و ئەمینی هاوبەشمان لە ئوستڕالیا لە ڕۆژانی( ١٠ بۆ١٣ )ی ذي الحجةدا سەردەبڕین و پاشان لەکارگەی تایبەتدا کاری لە قوتونانی بۆ ئەنجام دەدرێت و بەشێوازی گۆشتی موعەلەب دەیگەیەنینە غەزە،ان شاءلله.
ئەم کارەش فەتوای یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمانی لەسەرەو دروستە،نرخی هەر قوربانییەک تەنها ١٧٠ $ (سەدو حەفتا دۆلارە) .
بۆ ناردنی هاوکارییەکانتان سەردانمان بکەن یاخود لەڕێگای باڵانس و فاستپەی و ئێف ئای بی هاوکارییەکان بنێرن

باڵانسی ئاسيا و فاستپەی 07702914242
باڵانسی کۆرەک 07502914242
ئێف ئای بی07702914242

بۆپەیوەندیکردن و زانیاری زیاتر👇👇👇

کوردستان _ 07501173849-07707709998

هەولێر _ 07501449100

سلێمانی _ 07701568110

دهۆک _ 07508893131

کەرکوک _ 07701410581

گەرمیان _ 07730864040

موصل _ 07504592112

ئەم وێنەیە  #دەستنیشانکراوە بۆ سووتاندن لەلایەن  #موسڵمانانەوە وەک وەڵامێک بۆ ئەو بوختانەی دکتۆرێک بەناوی کوردەوە باسی ک...
31/05/2024

ئەم وێنەیە #دەستنیشانکراوە بۆ سووتاندن لەلایەن #موسڵمانانەوە وەک وەڵامێک بۆ ئەو بوختانەی دکتۆرێک بەناوی کوردەوە باسی کردوو و بووە هۆی سووتانی نەخۆشخانەی ئەندەنووس لە باکووری غەززە...

🔻وێنەکە دابەزێنە و چاپی بکە..
بیسوتێنە و وێنە و ڤیدیۆیەکەی بنێرە بۆ ئەو بووتە و پاشان لەڕێی تویتەرەوە دائەنرێت..

🔻هەروەها ئەم بووتەش دانراوە بۆ
ناردنی وێنە و ڤیدیۆکان:-

لەڕۆژی قیامەتدا پێت ئەڵێن دەستت هەیە لەکوشتنی هەزاران مرۆڤ...ئەم لێدوانە ڕەوایەتیدانە بۆ وێرانکردنی نەخۆشخانەکان و کوشتن...
30/05/2024

لەڕۆژی قیامەتدا پێت ئەڵێن دەستت هەیە لەکوشتنی هەزاران مرۆڤ...

ئەم لێدوانە ڕەوایەتیدانە بۆ وێرانکردنی نەخۆشخانەکان و کوشتنی ئەو نەخۆشانەی تێیدان..!!!

28/02/2024

بانگخوازى ئیسلامى دکتۆر (هیثم طلعت) لە کتێبى (ئافرەت لەنێوان ئیسلام و ئیلحاد)، پێناسەیەکى جیاوازى فێمینیزم دەکات و ڕووى ڕاستەقینەى بەدەردەخات و دەڵێت: "فێمینیزم فەلسەفەیەکە داواى بەدوا کەوتنى پیاو دەکات لە هەموو گۆڕەپانەکان تا ئافرەتانیش تیایاندا بەشدار بن، ئەمەش لە ڕاستیدا گۆڕینى سروشت و فیتڕەتى ئافرەتە و ئەو سیفەتانەى ئافرەت پێى تایبەتمەندە، دواتر هەوڵى دووبارە کردنەوەى سەرکەوتنەکانى پیاوان، ڕاگەیاندنێکى ناڕاستەوخۆى بەرزى بەها پیاوانیەکانە بەسەریدا، ئەمەش جیاکارییەکى ڕاستەوخۆیە دژ بە ئافرەت. یەکێکى تریش لە کارەساتەکانى فێمینیزم تێکدانى ماڵە ئارامەکانە و کردنییانە بە حەلەبەى ململانێى نێوان ژن و پیاو".
ئەوەى بە کورتى لە قسەکانى دکتۆر دەستمان دەکەوێت ئەوەیە: دروشم و بانگەشەکانى فێمینیزم لەگەڵ ئەو واقیعەى دروستى دەکات تەواو جیاوازە، دروشمەکان جوان و بریقەدارن، ئەو واقیعەى دروستیشى دەکات قێزەون و پڕ کێشەیە.

01/02/2024
بەم نزیکانە سەرچاوەیەکیتری زانیاری و زانین دەکەوێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست. بە هیوای سوود وەرگرتن و خۆ ڕەندکردن لەگەڵ پ...
16/01/2024

بەم نزیکانە سەرچاوەیەکیتری زانیاری و زانین دەکەوێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست. بە هیوای سوود وەرگرتن و خۆ ڕەندکردن لەگەڵ پڕۆژەی ڕەند.

ڕەند پڕۆژەیەکی هزریی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ پێگەیاندن و هۆشیار کردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لەڕووی هزریی و
مەعریفیەوە، بە پاشخانێکی ئیسلامیی.

ئەکاوەنتەکانی ڕەند لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:

فەیسبووک: https://www.facebook.com/profile.php?id=61555807674770&mibextid=LQQJ4d

یوتوب: http://www.youtube.com/.project

ئینستاگرام: https://www.instagram.com/rand.project?igsh=MXR4YjBvcW5sNXJmYQ==

ئێکس: https://x.com/randproject_?s=21

تیکتۆک: https://www.tiktok.com/.project?_t=8j5UKU2buGE&_r=1

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کاکی دکتۆر ئەیەوێ بڕوای پێبکەین کە دژی موجاهیدان نییە و خەمی خەڵکیەتی!!!!!درێژەی بابەت لە تێلیگرام...
28/11/2023

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کاکی دکتۆر ئەیەوێ بڕوای پێبکەین کە دژی موجاهیدان نییە و خەمی خەڵکیەتی!!!!!

درێژەی بابەت لە تێلیگرامە،بەهۆی سزای فەیسبوکەوە ناتوانین لێرە پۆستی بکەین.
https://t.me/deedatsaff

19/11/2023

السلام علیکم
خوشکو برایانی ئەزیز کۆمپانیا سزای پەیجەکەمانی داوە،بەشێوەیەک کەمترین کەس بینەری بابەتەکانمان ئەبێت،وەهەروەها ئەگەری داخستنی هەیە،لەبەر ئەوە داواتان لێ ئەکەین کەناڵی تێلیگراممان جۆین بکەن.
تا لەوێ بینەری بابەتەکانمان بن.

لینکی کەناڵەکەمان لە کۆمێنتە

Address

London
10101

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Deedat Staff - ستافی دیدات posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category



You may also like