Adam Al Kurdi - ئادەم الکردي

Adam Al Kurdi - ئادەم الکردي 𝙄𝙩 𝙖𝙡𝙬𝙖𝙮𝙨 𝙨𝙚𝙚𝙢𝙨 𝙞𝙢𝙥𝙤𝙨𝙨𝙞𝙗𝙡𝙚 𝙪𝙣𝙩𝙞𝙡 𝙞𝙩'𝙨 𝙙𝙤𝙣𝙚...

رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُّسْلِمَةً لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَا إِنَّكَ أَنتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ

ئایا ئەزانی خێرو پاداشتی خوێندنی سورەتی ئەشکەوت ((کهف))📖📖📖چەندە؟؟پاداشتی خوێندنی سورەتی کەهف🎁سورەتی کهف 110ئایەتە.🎁سورەت...
23/06/2024

ئایا ئەزانی خێرو پاداشتی خوێندنی سورەتی ئەشکەوت ((کهف))📖📖📖چەندە؟؟
پاداشتی خوێندنی سورەتی کەهف🎁
سورەتی کهف 110ئایەتە.🎁
سورەتی کهف1583ووشەیە.🎁
سورەتی کهف6425 پیتە.🎁
خوێندن و گوێگرتنی🎧💻📖 هەر پیتێک یەکسانە بە ((10)) خێر
ئەنجامێکی بیرکاری6425*10=64250

بەرێزەکانم کەوایە زانیمان پاداشتی سورەتی کهف چۆنە هەستە دەست نوێژبگرەو🚰 خۆت لەم خێرە بێ بەش مەکە🎁
پێغەمبەری خوا ((صلی اللە علیە وسلم♥♥♥
دەفەرمووێ((ئەوەی لە ڕۆژی هەیندا سورەتی کهف بخوێنیت ئەوەماوەی نێوان ئەو هەینیەی تا هەینی داهاتوو بۆی دەبێت بە نووڕ و ڕووناکی☀☀☀💡💡💡.

13/10/2023

⚡هەورە بروسکە لێدانی تاوەری کاتژمێر لە مەککە🕋وَلَا تَسْبِحَانَ الْحَمْدِ وَلَاطِرِيَةِ وَلَا تَرْسِكَةِو هەورە بروسکە [ا...
23/08/2023

⚡هەورە بروسکە لێدانی تاوەری کاتژمێر لە مەککە🕋

وَلَا تَسْبِحَانَ الْحَمْدِ وَلَاطِرِيَةِ وَلَا تَرْسِكَةِ
و هەورە بروسکە [اللَّه] بە سوپاس و ستایش و فریشتەکانیش [وَلَا تَرْسِكَة] لە ترسی ئەو- و هەورە بروسکە دەنێرێت و لێی دەدات لەگەڵ ئەوەی کە دەیەوێت.
[قورئان، 13:1]

13/07/2023

نوێژی بەیانی دلەکان ئارام دەکات و چاوەکان روناک دەکات،،☺️

پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی،،
دوو رکعات سونەتی پێش نوێژی بەیانی
خێرترە لە دونیاو ئەوەی لەناو دونیاشدایە
صحيح مسلم🤍

29/05/2023

(ئەڕكانەكانی ئیسلام)عَن ابْنِ عُمَرَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم [بُنِيَ الْإِسْلَامُ عَلَى خَمْسٍ شَ...
29/05/2023

(ئەڕكانەكانی ئیسلام)

عَن ابْنِ عُمَرَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم [بُنِيَ الْإِسْلَامُ عَلَى خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَإِقَامِ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ وَالْحَجِّ وَصَوْمِ رَمَضَانَ] رواه البخاري ٨.

واتە: ((ئیسلام بنیاتنراوە لە سەر پێنج شت: شایەتومان هێنان بە وتنی{لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّه ، مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّه}، نوێژكردن ، زەكات دان ، حەج كردن ، بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان)).

دەبێ‌ باوەڕیت بە هەموو ئەمانە هەبێت وبێ‌ گومان بیت لێیان, چونكە ئەگەر كەسێك باوەری ِنەبێ یان گومانی هەبێ لە یەكێك لە

ئەڕكانەكانی ئیسلام ئەوا ئەو كەسە لە ئیسلام دەچێتە دەرەوە.

#خوێنەربن

#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

📚کێ یەکەم کەس لەگۆر دێتە دەرەوە؟📚عَنِ الْأَوْزَاعِيِّ، حَدَّثَنِي أَبُو عَمَّارٍ، حَدَّثَنِي عَبْدُ اللهِ بْنُ فَرُّوخَ،...
29/05/2023

📚کێ یەکەم کەس لەگۆر دێتە دەرەوە؟📚

عَنِ الْأَوْزَاعِيِّ، حَدَّثَنِي أَبُو عَمَّارٍ، حَدَّثَنِي عَبْدُ اللهِ بْنُ فَرُّوخَ، حَدَّثَنِي أَبُو هُرَيْرَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ): ((أَنَا سَيِّدُ وَلَدِ آدَمَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَأَوَّلُ مَنْ يَنْشَقُّ عَنْهُ الْقَبْرُ، وَأَوَّلُ شَافِعٍ وَأَوَّلُ مُشَفَّعٍ)) رواه مسلم ٢٢٧٨.
واتە: ((من گەورەی كوڕەكانی ئادەمم لە ڕۆژی دوایی دا ، وە یەكەم كەسم كەلە گۆر دێمە دەرەوە ، وە یەكەم تكاكارم وە یەكەم كەسم كە تكاكەم وەردەگیرێت)).

فـەرمـوودەڪانـی پێغەمبـەر ﴿ﷺ﴾

#خوێنەربن

#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

📚نیشانەکانی کەسی دووڕوو📚عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ ((آيَةُ الْمُنَافِقِ ثَلَاثٌ ...
29/05/2023

📚نیشانەکانی کەسی دووڕوو📚

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ ((آيَةُ الْمُنَافِقِ ثَلَاثٌ : إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ، وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ، وَإِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ)) رواه مسلم ٥٩.
واتە: ((نیشانەكانی دووڕوو سیانن: كاتێك قسە دەكات درۆ دەكات, كاتێك بەڵێن دەدات نایباتە سەر,كاتێك ئەمانەتێكی پێ ڕابسپێردرێت خیانەت و ناپاكی لێ دەكات)).
—————————————————————————————————
فـەرمـوودەڪانـی پێغەمبـەر ﴿ﷺ﴾

#خوێنەربن

#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

21/05/2023

📚لە یەک دەقیقەدا چ خێرێک ئەنجام دەدەى؟📚

پرسیار:
ئێمە لەجێگەی کارەکەمان کاتێکی کەمان هەیە بۆ عیبادەت کردن جا ئایا چۆن سوود لەو کاتە کەمە ببینین؟
کات بریتی یە لەتەمەنی مرۆڤ ، وەبەنرخترین سەرمایەیە کەپێویستە دەستی پێوە بگیردرێت ، و لەشتانێکدا بەکار بهێندرێت کە خودا پێی ڕازیە .
گەر تۆ دەتەوێ سود لە کاتەکانت ببینى گەرچی کەمیش بێ ئەوا بێگومان دەتوانى لە تەنها دەقەیەکى تەمەنت کارێکی خێری زۆری تێدا ئەنجام بدەیت ، بۆ نموونە :
1- لەیەک دەقەدا دەتوانیت سێ جار ( سورة الفاتحة ) بخوێنیت ، وهەندێ کەس چاکەکانی خوێندنی فاتیحایان ژماردووە بۆیان دەرکەوتووە زیاترە لە (600) چاکە ، خۆ ئەگەر (3) جار بیخوێنیت ئەوا پشت بەخوا زیاتر لە (1800) چاکەت بۆ دەنوسرێت ، ئەمە لەهەموو دەقەیەکدا .
2- لەیەک دەقەدا دەتوانیت بیست جار (سورة الإخلاص ) ( قل هو الله أحد ) بخوێنیت ، خوێندنی یەک جاری ئەم سوڕەتە بەقەد سێ یەکی قورئانە ، خۆ ئەگەر (20) جار بیخوێنیت ئەوا وەک ئەوە وایە (7) جار قورئانت خوێندبێت ، و ئەگەر هەموو ڕۆژێک لەدەقەیەکدا (20) جار بیخوێنیت ئەوا لەمانگێکدا (600) جار دەکات ، ولەساڵێکدا دەکاتە (7200) جار ، کەئەمە لەپاداشتدا خێری (2400) جار خوێندنی قورئانی هەیە .
3- دەتوانیت لەیەک دەقەدا لاپەڕەیەک لەقورئان بخوێنیت .
4- دەتوانیت لەیەک دەقەدا ئایەتێکی کورت لەقورئان لەبەر بکەیت .
5- دەتوانیت لەیەک دەقەدا بیست جار بڵێیت : (لا إله إلا الله وحده لا شريك له الملك وله الحمد وهو على کل شيء قدیر) ، وپاداشتەکەی وەک ئازاد کردنی (8) بەندەیە لەنەوەکانی ئیسماعیل لەپێناوی خودادا .
6- دەتوانیت لەیەک دەقەدا سەد جار بڵێیت ( سبحان الله وبحمده ) ، و هەر کەسێک ئەوە بڵێت لەڕۆژێکدا خودا لەتاوانەکانی خۆش دەبێت هەر چەند بەقەد کەفی دەریاش بێت .
7- دەتوانیت لەیەک دەقەدا پەنجا جار بڵێیت(سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم) ، کەئەم دوو کەلیمەیە سوکن لەسەر زمان وقورسن لەتەرازووی چاکەکاندا ، وخۆشەویستن بەلای خوداوە ، هەروەک لە ( البخاري ومسلم )دا، هاتووە .
8- پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : ( لأن أقول : سبحان الله ، والحمد لله ، ولا إله إلا الله ، والله أكبر أحب إلي مما طلعت عليه الشمس ) رواه مسلم ،
واتە : گەر بڵێم : (سبحان الله ، والحمد لله ، ولا إله إلا الله ، والله أكبر) ئەوا لەلام خۆشەویسترە لەوەی کەخۆر بەسەیریدا هەڵدێ .
جا لەیەک دەقەدا دەتوانیت زیاد لە(18) جار ئەم زیکرە بکرێت ، وئەم کەلیماتانە خۆشەویسترین کەلیمەن بەلای خوداوە ، وباشترین کەلیمەن ، و وەزنیان قورسە لەتەرازووی چاکەدا هەروەک لەفەرموودەی صەحیح دا هاتووە .
9- لەیەک دەقەدا دەتوانیت زیاتر لە چل جار بڵێیت : (لا حول ولا قوة إلا بالله) ، که کەنزێکە لەکەنزەکانی بەهەشت هەروەک لە صەحیحی البخاري ومسلم دا هاتووە کەئەم زیکرە دەبێته هۆکاری تەحەمول کردنی ناحۆشیەکان .
10- لەیەک دەقەدا دەتوانیت زیاتر لە پەنجا جار بڵێیت : ( لا إله إلا الله ) کە گەورەترین کەلیمەیە ، و کەلیمەی تەوحید ویەکتاپەرستی یە ، وە هەرکەسێک کۆتا کەلیمەی ئەم کەلیمەیە بێت دەچێتە بەهەشتەوە وچەندان فەزڵ وڕێزی تری هەیە .
11- لەیەک دەقەدا دەتوانیت زیاتر لە سەد جار ( ٲستغفر الله) بکەیت ، وفەزڵ وڕێزی ( أستغفر الله) لای کەس شاراوە نی یە ، کەهۆکاری لێ خۆش بوون ، وچوونە بەهەشت ، ولابردنی بەڵایە ، وئاسان کاری لەکاروباری ژیاندا ، وبارینی باران وزۆر بوونی ماڵ و منداڵ .
12- لەیەک دەقەدا دەتوانیت پەنجا جار سەڵاوات بدەیت لەسەر پێغەمبەر ﷺ ، وەلەبەرانبەردا خودا (500) جار سەڵاواتت لەسەر دەدات چونکە چاکە یەک بەدەیە .
13- لەیەک دەقەدا دەتوانیت شوکری خودا بکەیت لەکاتێکدا لەسەر جێگاکەی خۆت ڕاکشابێتی یاخود بەڕێگادا بڕۆیت .
14-وە هەر لەیەک دەقەدا دەتوانیت دوو لاپەڕە لەکتابێکی بەسوود بخوێنیتەوە .
15- وە هەر لەیەک دەقەدا دەتوانیت بەتەلەفۆن سیلەی ڕەحم بەجێ بگەیەنیت .
16- وە هەر لەیەک دەقەدا دەتوانیت دەستەکانت بەرز بکەیتەوە وبپاڕێیتەوە بەو پاڕانەوانەی کە گشتگیرن .
17- وە هەر لەیەک دەقەدا دەتوانیت ڕێگری بکەیت لەخراپەیەک .
18- وە هەر لەیەک دەقەدا دەتوانیت فەرمان بکەیت بەچاکەیەک .
19- وە هەر لەیەک دەقەدا دەتوانیت ئامۆژگاری برایەکت بکەیت .
20- وە هەر لەیەک دەقەدا دەتوانیت دڵی کەسێکی غەمبار بدەیتەوە .
21- وە هەر لەیەک دەقەدا دەتوانیت دارێک یان بەردێک لەڕێگادا لاببەیت .
لەکۆتایدا بەئەندازەی دڵسۆزی و هەست کردن بە چاودێری خودا پاداشتت گەورە دەبێت وچاکەکانت زیاد دەبێت .
وە بزانە زۆربەی ئەم کردەوانە هیچ شتێکت لەسەر ناکەوێت وکاتێکی زۆری ناوێت ، وپێویست ناکات دەست نوێژی بۆ بگریت ، وخۆتی بۆ هیلاک بکەیت ، بەڵکو دەتوانیت لەهەر حاڵ وبارێکدا بیت ئەنجامیان بدەیت .
وە ئەم کردەوانە دەبنە هۆکاری خۆش گوزەرانی ، و دڵ فراوانی ، ونەمانی غەم و خەفەت .

#خوێنەربن
#أيَّــامٍ

21/05/2023

📚ئايا تەقوا بە چ شتێك زياد دەكات،و سيفەتى ئادەميزادى پارێزگار (الْمُتَّقِي) چۆنەو كامانەن؟📚

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هۆكارەكانى زياد بوونى تەقوا بەویستى خواى پەروەردگار بە جێبەجێكردنى ئەم شتانە دێتەدى، كە لەم ئايەتە پيرۆزانەدا هاتوون، خواى گەورە لە ئايەتى (3-4)ى سوورەتى پيرۆزى (البَقَرَة)دا باسي چەند سيفەتێکى ئادەميزادى پارێزگارو خواناس (الْمُتَّقي) دەكات، كە ئەمانەن:
1 ـ باوەڕهێنان بە هەموو شتێکى غەیبی و ناديار لە ئێمەوە، كە لە قورئان و سوننەتدا هاتووە، بەڵام ئێمە نەمان بينيوە.
2 ـ كردنی نوێژە فەرزەكان بەپێى سوننەتەكانى پێغەمبەرىخۆشەويست (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وەك خۆى (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرمووێت: {وَصَلُّوا كَمَا رَأَيتُمُونِي أُصَلِّي} رَوَاهُ البُخَاڕي.ّ
واتــــە: نوێژ بكەن ئـــەى موسوڵمانان، هەروەك چۆن من دەبينن، كـــە نوێژ دەكەم.
3 ـ دەركردنى زەكاتى ماڵ و سامان و خێركردن و يارمەتى دانى هەژاران و بێنەوايان.
4 ـ باوەڕ هێنانى ڕاستەقينە بە قورئانى پيرۆزو هەموو كيتابە ئاسمانيەكانى پێشوو، كە لەلايەن خواى پەروەردگارەوە بۆ پێغەمبەران (سەلامى خوايان لەسەر بێت) دابەزيوون،
كە بريتين لە: تەورات و ئينجيل و زەبوور و سوحوف و چەندەها کتێبی ئاسمانی تريش، كە ئێمە ناوەكانيان نازانين، بەڵام بە دابەزینى قورئانى پيرۆز كارپێكردنى هەموويان نەسخ بۆتەوە كار بەهيچيان ناكرێت و تەنها قورئانيشە، كە دەبێت بكرێتە بەرنامەى ژيان.
خواى گەورەو ميهرەبان هەر لە سوورەتى پيرۆزى (البَقَرَة)دا باسى چەند سيفەتێکى ترى پارێزگارى كردووە، كە ئەمانەن:
5 ـ باوەڕ هێنانى ڕاستەقينە بە خواى گەورەو ميهرەبان.
6 ـ باوەڕ هێنان بە پاشەڕۆژ و قيامەت.
7 ـ باوەڕ هێنان بە هەموو مەلائيكەكانى خواىگەورەو ميهرەبان (سەلامى خوايان لەسەر بێت)، كە تەنيا خواى پەروەردگار خۆى ژمارەيان دەزانێت.
8 ـ باوەڕ هێنان بە سەرجەم پێغەمبەرەكان (سەلامى خوايان لەسەر بێت)، كـــــە ژمارەيان (124000) پێغەمبەرە (سەلامى خوايان لەسەر بێت).
9 ـ بەخشینى ماڵ و سامانێك، كە خۆشەويستەو زۆر بەنرخە بەلاى خاوەنەكەيەوە.
10 ـ بە جێهێنانى ئەو وەعد و پەيمانانەى، كە بەكەسێك دەدرێت و نەبونى وەعدە خيلافى.
11 ـ خۆڕاگرتن و ئارامگرتن لەكاتى خۆشى و ناخۆشى و دەوڵەمەندى و هەژاريشدا.
خواى گەورەو ميهرەبان لە ئايەتي (134-135) سوورەتى : (آلِ عِمرَان)دا باسي هەندێك لە سيفەتى پارێزگارانى كردووە، بەم شێوەيە:
12 ـ خواردنەوەى ڕق و كينەى ناو دڵ و دەرنەبڕين و كردەوە پێنەكردنیشى .
13 ـ عەفو كردنى خەڵکى و لێبووردن لە بەرامبەرياندا.
14 ـ لەكاتى گوناه و تاواندا خواى گەورە وەبيريان دێتەوە و لەخواى پەروەردگار دەترسن و داواى تەوبە و لێبووردن دەكەن لەخواى گەورە.
15 ـ بەردروام نەبوون لەسەر گوناهو تاوان، چونكە دڵييان لەوەى، كە گوناهو تاوان زەرەرو زيانيان پێدەگەيەنێت نەك سوودو قازانج.
خواى گەورەو ميهرەبان لە ئايەتى (17-18)ى سوورەتى : (الذاريات)دا باسى هەندێك لە سيفەتى پارێزگاراني كردووە، بەم شێوەيە:
16 ـ لەخواترسان و پارێزگاران لەشەودا بەكەمى دەخەون و شەونوێژو عيبادەت دەكەن.
17 ـ لەخواترسان و پارێزگاران لە پارشێودا لە كاتێكدا، كە زۆربەى خەڵکى خوتوون ئەوان داواى لێخۆشبوونى گوناه و تاوان لە پەروەردگاريان دەكەن.
بێگومان ئەمەى، كە باسمان كرد هەندێك بوو لە سيفەتى ئادەميزادى پارێزگار و لە خواترس (المتَّقِي)، جێبەجێ كردنى ئەم سيفەتانە لەژيانى ڕۆژانەدا ئادەميزاد دەبێتە ئادەميزادێکى لەخواترس و پارێزگار.
خوشك و براى بەڕێزو خۆشەويستم گرنگى بدە بەم كردەوانە تا بەويستى خواى گەورە ببيتە كەسێکى پارێزگار و لەخوا ترس و خواناس.

#خوێنەربن

#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

21/05/2023

📚بەرزترین پلەى بەهەشت (فیردەوس)ە ئایا بە چ کردەوەیەک دەتوانین بگەینە (فیردەوس) ؟📚

بِسْمِ اللهِ الرحمنِ الرحيم
الحَمْدُللهِ وَحْدَهُ، وَالصلاةُ وَالسلامُ على مَنْ لا نبي بَعْدَهُ:
خوای گەورە لە سەرەتای سورەتی (المؤمنون)دا باسی چەند شتێكی بۆ كردووین كە بە گوێڕایەڵیكردنی خوا سبحانە تیایاندا دەبیت بە یەكێك لەو كەسانەی بە هەمیشەیی لە بەهەشتی فیردەوسدا دەمێننەوە، ئەمەی لای خوارەوەش پوختەی ڕاڤەی ئەو ئایەتانەیە:
1 " الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ ".
ئەوانەی كە لە نوێژەكانیاندا دڵا ئارام و ملكەچ و دامەزراون و خشوعیان هەیە.
خشوع و ملكەچیش لە نوێژدا بەوە دەبێت كە دڵت بە ئاگا بێت و ترس و خۆشەویستی پەروەردگارت لە دڵدا بێت بەمەش دڵت ئارام دەبێت و جووڵەی ئەندامەكانی لاشەت كەم دەبێتەوە.
ئەوەش بزانە كە خشوع ڕووحی نوێژە و بە پێی كەم و زۆری خشوعەكەت پاداشتەكەشت كەم و زیاد دەكات.
2. " وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْڕضُونَ ".
وە ئەوانەی لە قسەی بێسوود دوورەپەرێزن واتە: خۆیان دوور دەخەنەوە لەو قسانەی كە چاك نیە یان چاكەی لێناكەوێتەوە و خۆیان بەو قسانەوە خەریك ناكەن.
جا با ئەوانەی شەو و ڕۆژ بە قسەی پووچ و نوكتە و قسەی ناشرین بەسەردەبەن لە خوابترسن و واز لەو وتانە بهێنن پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت كە پەشیمان بوونەوە سوودی نیە.
3. " وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ ".
وە ئەوانەی زەكاتی ماڵەكانیان دەدەن و بەو زەكات دەركردنە پاكی دەكەنەوە لەو پیسیەی تێكەڵی بووە، وە ئەوانەشی كە دڵ و دەروونی خۆیان لە خراپە و تاوان پاك دەكەنەوە.
4. " وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ * إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ * فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ ".
وە ئەوانەی كە داوێنی خۆیان دەپارێزن جگە لە هاوسەر و كەنیزەكەكانیان كە ئەوە جێگەی لۆمە و سەرزەنشت نیە، جا ئەوەی جگە لەو سنورە دیاریكراوە ڕێگەی تر بگرێتەبەر ئەوا بە لەسنور دەرچوو دەژمێردرێت.
ئەوانەی كە خەریكی زینا و خووی نهێنی و ژنهێنانی كاتی (موتعە)ن بە لەسنوور دەرچوو دەژمێردرێن و تاوانبارن.
5. " وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ ".
وە ئەوانەی كە چاودێری ئەمانەت و پەیمانەكانیان دەكەن واتە: هەر ئەمانەتێكیان پێ‌ بسپێردرێت ئەوا بە جوانی جێ بە جێی دەكەن، ئەم ئەمانەتە شتە دینیەكان و دونیاییەكانیش دەگرێتەوە، وە ئەگەر پەیمانیش بە كەسێك یان كۆمەڵێك بدەن غەدر ناكەن بەڵكو بە جوانی دەیبەنە سەر و فێڵ ناكەن و نایشكێنن.
6. " وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ".
وە ئەوانەشی كە پابەندن بە نوێژەكانیانەوە و لە كاتی خۆیدا ئەنجامی دەدەن و دەیپارێزن.
جا ئەوەی ئەو سیفەتانەی تێدا بێت كە لەسەرەوە باسمان كرد ئەوا گەورەترین موژدەی پێدراوە لە لایەن خواوە سبحانە كە فەرموویەتی:
" أُولَئِكَ هُمُ الْوَارثُونَ * الَّذِينَ يَرثُونَ الْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ".
ئا ئەوانە میراتگرن میراتگری فیردەوسن و بە هەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە.
جا با هەموومان هەوڵ بدەین لە خاوەنی ئەو سیفەتە جوانە بەرزانە بین كە لە دونیادا دەتكات بە كەسی چاك و بە سوود بۆ خۆت و كۆمەڵگاكەت وە لە دواڕۆژیشدا دەتخاتە فیردەوسەوە بە ویستی خوا سبحانە.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
" الجنة مئة درجة... وإن أعلاها الفردوس وإن أوسطها الفردوس وإن العرش على الفردوس " (صحيح / صحيح سنن ابن ماجه: 3496).
واتە: بەهەشت سەد پلەیە... بەرزەكەی فیردەوسە و ناوەڕاستەكەشی فیردەوسە و عەرشیش لە سەرووی فیردەوسەوەیە.
خوا سبحانە بە فیردەوس شادمان بكات... آمين.
وَصَلى اللهُ عَلَى مُحَمدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمد

#خوێنەربن

#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

  --------------------🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم ل...
21/05/2023



--------------------

🔷 پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .

📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

21/05/2023

ئاداب و سوونەتەکانی ڕۆژی هەینی.

۱-صەلاواتان دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ.
📚[سلسلة الصحیحة] (۱٤۰۷)

٢-خۆ شۆردن و خۆ بۆن خۆشکردن و سەر چەور کردن.
📚[البخاري] (٣٧٠/٢)

٣-پۆشینی پۆشاکی نوێ.
📚[اخرجە ابو داود] (٩٨٩)

٤-زوو چوون بۆ مزگەوت.
📚[البخاري] (٣٦٦/٢)

٥-بە پێ ڕۆیشتن و قسەنەکردن لە کاتی وتار.
📚[رواە احمد] (١٦٢١٨)

٦-خوێندنی سورەتی الکهف.
📚[البهیقي] (٦٢٠٩)

٧-سیواک کردن.
📚[مسلم] (٨٤٦)

٨-نزیک بوونەوە لە ئیمام.
📚[رواە احمد] (١٦٢١٨)

#خوێنەربن

#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

21/05/2023

📚چۆن ئارامی بە مێشکمان ببەخشین؟📚

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم : یادی خوای پەوەردگار وە باشترینیان بریتیە لە وتنی: (لا إله إلا الله) و (داوای لێخۆش بوون کردن الاستغفار) و وتنی : (لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين)
دووەم : نوێژ کردن ، وە درێژ کردنەوەی سوجدە تیایدا ، وە گێردراوەتەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ ئەگەر کارێک بێتاقەتی بکردایە ئەوە خێرا نوێژی دەکرد .
سێیەم : پاڕانەوە لە خوای پەوەردگار ، وە ڕوکردن لە ئەو ، پەیوەست کردنی نەفس بە ئەوەەوە ، وە ئەمەش ڕێگایەکە کە زانایان گرتویانەتە بەر ، بەتایبەتی ئەگەر نەیان توانی بێت لە بابەتێک یان بوارێکی زانستی تێ بگەن.
چوارەم : بەخشین ، چونکە بەخشین ناخی مرۆڤ ئارام دەکاتەوە ، و توڕەبوونی خوای پەوەردگاریش ناهێڵێت.
پێنجەم : گرنگی دا بە ڕەزامەندی دایک وباوک ، وە داواکردنی ڕەزامەندیان ، وە داوا کردنی دوعای خێر لێیان.
شەشەم : چاککردن نیەت ، ڕاستکردنەوەی ، وە بەبیرهێنانەوەی نەفس بەوەی کە لەلای خوای پەوەردگار و ڕۆژی دوایی هەیە چەند گرنگە .
حەوتەم : لەگەڵ بوون و خوێندنەوەی قورئان لەشەودا ، لەبری دانیشتن لەگەڵ خەڵکی و بەفیرۆدانی کات لەو شتانەدا کە سودی نیە.
هەشتەم : صەلاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ.
نۆیەم : گومان چاکی بەخوای پەوەردگار ، وە لێ وردبونەوە و بیرکردنەوە لە وتەی خوای پەوەردگار کە دەفەرمووێت :{فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لاَ أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى}. (آل عمران : 195).
دەیەم : ڕاهێنانی نەفس لەسەر ئارامگرتن و ڕازی بوون بە قەزا و قەدەری خوای پەوەردگار ............................................................................

#خوێنەربن

#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

21/05/2023

📚پاک بوونەوە لە تاوان و خراپە📚

پرسیار:
چۆن خۆمان پاک بکەینەوە لەو تاوانانەى کە ئەنجاممان داوە؟ هۆکارەکانى پاک بوونەوە لە تاوان کامانەن؟ چی بکەین کە خواى گەورە سزامان نەدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

شێخی ئیسلام ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێبێ دەفەرموێت:
موسڵمان ئەگەر تاوانێکی ئەنجامدا سزا و بەڵاکەی لەسەری لادەچێت بە یەکێک لەم (10) دە هۆکارە:
یەکەم : ئەگەر تەوبە بکات خوای گەورە لێی خۆش دەبێت چونکە بەپێی فەرمودەی صەحیح تەوبەکار لە تاوان وەکو ئەوە وایە کە تاوانەکەی نەکردبێت.
دووەم : داوای لێ خۆشبون (أستغفر الله) بکات خوای گەورە لێی خۆش دەبێت.
سێیەم : ئەنجامدانی کردەوەی چاکە دەبێتە هۆکاری سڕینەوەی تاوان چونکە خوای گەورە فەرمویەتی: [إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ] واتە : به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕێته‌وه‌و نایهێڵێت .
چوارەم : یاخود هاوڕێ موسڵمانەکانی داوای لێ خۆشبونی بۆ بکەن و دوعای بۆ بکەن لای پەروەردگاریان بە مردویەتی و بە زیندویەتی.
پێنجەم : هاوڕێ موسڵمانەکانی یان جگە لەوان کردەوەی چاکی بۆ ئەنجام بدەن لەوەی کە سودی پێ دەگەیەنێت.
شەشەم : یاخود بکەوێتە بەر شەفاعەتی پێغەمبەر ﷺ.
حەوتەم : خوای گەورە لە دونیادا تاقی بکاتەوە بە بەڵاو موسیبەت کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.
هەشتەم : خوای گەورە لە ژیانی ناو گۆڕدا تاقی بکاتەوە بە سزا و ترس ودەنگی بەهێز و... کە ئەمانەش دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.
نۆیەم : خوای گەورە لە ساحەی مەحشەردا تاقی بکاتەوە کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.
دەیەم : یان خوای گەورە ڕەحمی لێبکات .
هەر کەس نەکەوتە بەر ئەم دە هۆکارە ئەوە با جگە لە نەفسی خۆی لۆمەی کەسی تر نەکات........................................................................

#خوێنەربن

#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

21/05/2023

📚پێناسەی سوجدەی سەهو وە حوكمەكەی ولەسەر كێ واجبە📚

یەكەم: پێناسەی سوجدەی سەهو
سوجدەی سەهو: گوزارشتە لە دوو سوجدە كە نوێژخوێن دەیانبات لەپێناو پڕكردنەوەی ئەو ناتەواویەی كە روویداوە لەنوێژەكەیدا بەهۆی سەهوكردنەوە.
دووەم: حوكمی سوجدەی سەهو
سوجدەی سەهو بەشێوەیەكی گشتی واجبە و ئەوەش صحیحە لای حەنەفیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لای مالیكیەكان و وتەی سەوری و ابن المونزیر وابن حەزم و وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیە وابن باز و ابن عوسەیمینە.
پێشەوا ابن رجب دەڵێت: پێشەوا ئەحمەد واجبی كردووە لەكاتێكدا ئەگەر كەسێك شتێكی ئەنجام دابێت لەنوێژەكەیدا كە ئەگەر بەئەنقەست بێت نوێژەكە بەتاڵ دەكاتەوە , بەڵام ئەگەر نوێژەكە بەتاڵ نەكاتەوە ئەوا واجب نییە وەكو نەكردنی سوننەتەكان و زیادەكردنی زیكرێك جگە لەشوێنی خۆی جگە لەسەلام دانەوە. (فتح الباری 515/6).
سێ یەم: كێ‌ بۆ سەهو سوجدە دەبات
سوجدەی سەهو بۆ ئیمامە و ئەو كەسەشی كەبەتەنها نوێژ دەكات و إسحاقی كوڕی راهەوی وابن روشد و ابن قدامە ونەوەوی یەكدەنگیان لەسەری هێناوە.
چوارەم: سوجدەی سەهو بۆ كەسی واسواس
ئەو كەسەی كە واسواس و ڕارایە بۆ خۆی ئەوا بەهۆی وەسوەسەوە سوجدەی سەهو نابات و ئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.

#خوێنەربن

#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

Address

London

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Adam Al Kurdi - ئادەم الکردي posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Adam Al Kurdi - ئادەم الکردي:

Videos

Share