Kurd 21 squad

Kurd 21 squad ٢١/٣ سەری ساڵی کوردی��

نوسەری ناوداری وڵاتی کوێت {عبدالله جارالله} پێش وەفاتکردنی ئەم پەیڤە کاریگەرەی نوسی..تکایە جوان بیخوێننەوە.لە ساتی مردنم...
03/10/2023

نوسەری ناوداری وڵاتی کوێت {عبدالله جارالله} پێش وەفاتکردنی ئەم پەیڤە کاریگەرەی نوسی..
تکایە جوان بیخوێننەوە.

لە ساتی مردنمدا نیگەران نیم، گرنگی بە جەستەی شەکەتم نادەم، چونکە برا موسڵمانەکانم هەڵدەستن بە کاری پێویست..
ـ جلەکانم دادەکەنن.
ـ دەمشۆن.
ـ کفنم دەکەن.
ـ لە ماڵەکەم دەمهێننە دەرەوە.
ـ دەمبەن بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆم.(کە گۆڕەکەمە).
ـ کەسانێکی زۆر بەشداری مەراسیمی بەخاک سپاردنم دەکەن، و زۆربەیان ئیش و کاریان جێ دێڵن تا بەشداری ئەو مەراسیمە بکەن.
ـ کەلوپەلەکانم، دادەبڕێن لێم: مۆبایلەکەم، سەعاتەکەم. کلیلەکانم. کتێبەکانم. جانتاکەم. جلەکانم. خۆشەویستانم و هەموو یادگاریەکانم و بەو شێوەیە.. ئەگەر کەسوکارم چاکەکاربن ئەو شتانە دەبەخشن هەتا پاداشتەکەی بە من بگات.
ـ دڵنیابن کە دنیا غەمبار نابێت بۆ من.. و جوڵەی جیهان ناوەستێت.. و راکە راکەی ژیانیش هەر بەردەوامە.. و وەزیفەکەشم دەدرێت بە کەسێکی تر.. سامانەکەشم بە حەڵاڵی دابەشدەکرێت بەسەر میراتگرانمدا.. لە کاتێکدا تەنها لێپرسینەوە لە من دەکرێت لەسەر سامانەکەم.
ـ یەکەم شت کە لێم دەبێتەوە لە ساتی مردنمدا.. ناوەکەمە.. دەڵێن کوا لاشەکە؟! کاتێ دەیانەوێ نوێژم لەسەر بکەن، دەڵێن جەنازەکە ئامادە بکەن !! کاتێک دەیانەوێ دامهێڵنە ناو گۆڕەکە، دەڵێن: جەنازەکە نزیک بکەنەوە و ناوم نابەن !! لەبەر ئەوە هیچ شانازی ناکەم بە نەژادم و هۆزم و تیرە و تایفە و پلە و پۆست و ناوبانگم.
ـ ئەم دنیایە چەندە بێ ئەرزشە، ئەو شوێنەش ئێمەی بۆ دەڕۆین چەندە پڕ بەها و مەزنە!!
ـ ئەی مرۆڤی زیندوو.. ئێستا .. بزانە خەمبارانی تۆ سێ جۆرن:
1ـ ئەوانەی بە ڕواڵەت دەتناسن و دەڵێن پێت پیاوێکی داماوبوو.
2ـ هاوڕێکانت چەند سەعاتێک یان چەند رۆژێک دڵتەنگ دەبن و دەگەڕێنەوە بۆ قسە و باس و پێکەنینی خۆیان.
3ـ خەمخۆرانی راستەقینە، خانەوادەکەتە.. هەفتەیەک خەمبار دەبن.. دوو هەفتە یان مانگێک.. دوو مانگ یان ساڵێک.. دوای ئەوە .. دەچیتە ناو ئەرشیفی یادەوەریەکانەوە !!
ـ بەسەرهات و چیرۆکی تۆ لەناو خەڵکیدا کۆتایی دێت، چیرۆکی راستەقینە و نەبڕاوەی تۆ لە قیامەتدا دەست پێدەکات...
ئەمانەت لەدەستدا:
ـ جوانیی
ـ سەروەت و سامان.
ـ تەندروستی.
ـ ماڵ و منداڵ.
ـ کۆشک و تەلار.
ـ هاوسەر.. تەنها کردەوەکانت مانەوە و ژیانی راستەقینەت دەست پێدەکات..
ـ پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: لە ئێستادا چیت ئامادەکردووە بۆ ئەو رۆژە؟ !
ئەمە راستەقینەیەکە و پێویستی بە رامان هەیە.. لەبەر ئەوە سووربە لەسەر:
کارە فەرزەکان
سوننەتەکان
بەخشینی نهێنی
کردەوەی چاک
شەونوێژ ..
بەڵکو خوای گەورە سەرکەوتووی دنیا و قیامەتت بکات ئینشاڵا..
ـ ئەگەر ئێستا هاوکار بوویت لە بیرهێنانەوەی خەڵکی بەم ئامۆژگاریانە، لە کاتێکدا کە زیندوویت، ئەوە شوێنەواری ئەم کارە بە ئیزنی خوای گەورە لەرۆژی دوایی لە ترازووی کردەوەکانتدا دەبینیت {و ذكر فٳن الذكری تنفع المؤمنین}..
ـ بۆچی مردوو گەر بگەڕێتەوە بۆ دنیا بەخشین هەڵدەبژێرێ ؟ وەک خوای گەورە دەفەرموێ: {ربي لولا ٲخرتنی الی ٲجل فٲصدق} واتە: { پەروەرینم، ئەگەر مردنی منت دواخستبا، خێر و بەخشینم ئەنجام دەدا}.. وە ناڵێت: حەجم دەکرد.. نوێژم دەکرد .. رۆژووم دەگرت..
ـ زانایان دەڵێن بۆیە مردوو باسی بەخشین دەکات، چونکە دوای مردن، مەزنیی و گەورەیی بەخشین دەبینێت..
ـ بۆیە تکایە زۆر ببەخشن.. وە باشترین شتێ کە ئێستە بیبەخشیت: 10 چرکەیە لە کاتت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم قسانە بە نیەتی ئامۆژگاریی.. چونکە پێغەمبەر(د.خ) دەفەرموێ: { الكلمة الطيبة صدقة} واتە: { وتەی باش بەخششە)

Osoite

Parolanpolku 12 D52
Turku
00358400238781

Puhelin

+358400238781

Nettisivu

Hälytykset

Tiedä ensimmäisenä ja anna meille oikeus lähettää sinulle sähköpostitse uutisia ja promootioita Kurd 21 squad :ltä. Sähköpostiosoitettasi ei käytetä muihin tarkoituksiin, ja voit perua milloin tahansa.

Jaa