KURD News

KURD News نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانی جیهان بە زمانی کوردی لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو ببینە!

لە ماوەیەکی نزیکدا گوگڵ زیرەکی دەستکرد دەخاتە ناو ئەنجامی گەڕانەکانکۆمپانیای گوگڵ دوێنێ ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە زیرەکی ...
05/11/2023

لە ماوەیەکی نزیکدا گوگڵ زیرەکی دەستکرد دەخاتە ناو ئەنجامی گەڕانەکان

کۆمپانیای گوگڵ دوێنێ ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە زیرەکی دەستکردی بارد تێکهەڵکێشی گەڕانەکانی گوگڵ دەکات، واتا جگە لە ئەنجامی گەڕانەکان وەڵامی پرسیارەکان لە ڕێگەی ڕۆبۆتەوە دەداتەوە. بەمەش کۆمپانیاکە دەیەوێت وەکو پێشەنگی مەکینەی گەڕانەکان بمێنێتەوە کە بۆیەکەمجارە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا مەترسی لەسەر بێت بەهۆی ئەو زنجیرە نوێگەریانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە دونیای تەنکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرددا ڕوویدا.

ئەم گۆڕانکارییەی گوگڵ لە چەند هەفتەی داهاتوودا وەکو سەرەتایەک بۆ بەشێک لە بەکارهێنەرانی گوگڵ بەردەست دەبێت لە ئەمریکا.

#کوردنیوس
سەرچاوە: CNN

نزیکەی ٢٥٠٠ تۆن زبڵ و خاشاک شاری پاریسی تەنیوە.ماوەی هەفتەیەکە بەشێک لە کرێکارانی پاککەرەوە لە شاری پاریسی فەڕەنسا مانیا...
03/16/2023

نزیکەی ٢٥٠٠ تۆن زبڵ و خاشاک شاری پاریسی تەنیوە.

ماوەی هەفتەیەکە بەشێک لە کرێکارانی پاککەرەوە لە شاری پاریسی فەڕەنسا مانیان گرتووە لە کارکردن بەهۆی بڕیارێکی حکومەتەکەی ماکڕۆن کە بڕیاری داوە تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ ساڵەوە بکاتە ٦٤ ساڵ. بەمەش زبڵێکی ئێجگار زۆر لە ناو کوچە و شەقامەکانی پاریسدا ماوەتەوە و بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە مشک و سیسرک.

#کوردنیوس
سەرچاوە: BBC

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی دەڵێت زیاتر لە ٢ تۆن یۆرانیۆم لە وێستگەیەکی لیبیا دیارنەماوە.لە چەند ڕۆژی پێشووتردا ئاژانسی و...
03/16/2023

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی دەڵێت زیاتر لە ٢ تۆن یۆرانیۆم لە وێستگەیەکی لیبیا دیارنەماوە.

لە چەند ڕۆژی پێشووتردا ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە بارەگای یوئێن ڕایگەیاند کە لە میانەی پشکنینێکیاندا بۆ یەکێک لە وێستگەکان لە وڵاتی لیبیا، بۆیان دەرکەوتووە کە نزیکەی ٢ تۆن و نیو لە ماددەی یۆرانیۆم دیارنەماوە، کە سەرچاوەی سەرەکییە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی، ئەمەش مەترسییەکی کوشندەی دروستکردووە لە ناوچەکەدا.

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە دڵنیا نین ماوەی چەندە کە ئەو بڕە دیارنەماوە بە هۆکاری ئەوەی وێستگەکە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی لیبیادا نەبووە و کەوتۆتە ناوچەی میلیشیاکانەوە.

#کوردنیوس
سەرچاوە: BBC

تەقینەوەیەک لە ئەرمینیا دەیان قوربانی لێکەوتەوە.لە شاری یەریڤانی ئەرمینیا، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینییەکان ...
08/15/2022

تەقینەوەیەک لە ئەرمینیا دەیان قوربانی لێکەوتەوە.

لە شاری یەریڤانی ئەرمینیا، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینییەکان لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی ناو بازاڕدا بووە هۆی کوژرانی سێ کەس و دەیان کەسیش گەیەنرانە نەخۆشخانە. نزیکەی ٢٠٠ کەس لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و کەسانی خۆبەخش بەردەوامن لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە بەهۆی دووکەڵ و ئاگرەکەوە بریندار بوون و لە نزیک ڕووداوەکە بوون. تا ئێستا هۆکاری گڕگرتنی ئەو کارگەیە نازانرێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

#کوردنیوس
سەرچاوە: BBC

ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا: ڕاگرتنی جەنگ لە نێوان ئێمە و ڕووسیادا بەبێ گەڕاندنەوەی ئەو ناوچان...
07/22/2022

ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا: ڕاگرتنی جەنگ لە نێوان ئێمە و ڕووسیادا بەبێ گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی کە داگیرکراون تەنها مانای بەردەوامبوونی جەنگەکەیە.

سەرۆکی ئۆکرانیا لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا ئەوەشی ڕاگەیاند کە زیانێکی ئێجگار گەورە بەر خەڵک و کاری بازرگانی ڕۆژهەلاتی وڵاتەکە کەوتووە بە هۆی داگیرکارییەکانی ڕووسیاوە، وە سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانەشی کرد کە هاوکاری و پشتگیری ئۆکرانیا دەکەن لە جەنگی وڵاتەکەیدا لەگەڵ ڕووسیا.

#کوردنیوس
سەرچاوە: The World Street Journal

ڕووخانی بینایەکی 21 نهۆمی لە نەیجیریا دەیان قوربانی لێکەوتەوە.لە شاری لاگۆسی نەیجیریا بینایەکی 21 نهۆمی ڕووخا و تا ئێستا...
11/03/2021

ڕووخانی بینایەکی 21 نهۆمی لە نەیجیریا دەیان قوربانی لێکەوتەوە.

لە شاری لاگۆسی نەیجیریا بینایەکی 21 نهۆمی ڕووخا و تا ئێستا 14 کەس بە مردوویی دۆزراونەتەوە و 9 کەسیش ڕزگارکراون، پۆلیسی شارەکە دەلێت "هێشتا دەیان کەسی تریش لەژێر بیناکە گیریان خواردووە و هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدەین".

دەسەڵاتدارانی شارەکە دەڵێن خاوەنی پڕۆژەکە تەنها ڕێگەپێدانی بۆ 15 نهۆم وەرگرتووە و لە ئێستادا دەستگیرکراوە.

#کوردنیوس

سەرچاوە: CP24

لە ئەمریکا ڤاکسینی کۆرۆنا لە منداڵی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵیش دەدرێت.سەنتەری کۆنتڕۆڵ و نەهێشتنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا ڕێگەیدا ڤ...
11/03/2021

لە ئەمریکا ڤاکسینی کۆرۆنا لە منداڵی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵیش دەدرێت.

سەنتەری کۆنتڕۆڵ و نەهێشتنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا ڕێگەیدا ڤاکسینی کۆرۆنا لە منداڵانی تەمەن 5 تا 11 ساڵ بدرێت، پێشتر تەنها منداڵی تەمەن 12 ساڵ بەسەرەوە ڕێگەپێدراوبوو ڤاکسین وەربگرن.

پڕۆسەکە نزیکەی 28 ملیۆن منداڵ دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێبکرێت.

#کوردنیوس

سەرچاوە: GlobalNews

لە کۆنسێرتێک لە سوید 2 کەس گیانیان لەدەستدا.لە شاری ئەپسالای نزیک ستۆکهۆڵم لە سوید پێش دەستپێکردنی کۆنسێرتێک کە بۆ گروپی...
11/03/2021

لە کۆنسێرتێک لە سوید 2 کەس گیانیان لەدەستدا.

لە شاری ئەپسالای نزیک ستۆکهۆڵم لە سوید پێش دەستپێکردنی کۆنسێرتێک کە بۆ گروپی ABBA ی سویدی ئەنجام دەدرا پیاوێکی تەمەن 80 ساڵان لە نهۆمی حەوتەمەوە دەکەوێتە خوارەوە و بەسەر دوو کەسی تردا دەکەوێت کە تەمەنیان 60 ساڵانە و لە ئەنجامدا خۆی و یەکێک لەو دوو کەسەی تر گیان لەدەست دەدەن و ئەوەی تریشیان بریندار دەبێت.

پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی پیاوە بەتەمەنەکە و چۆنییەتی ڕووداوەکە.

#کوردنیوس

سەرچاوە: CNN

لە ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە 36 ملیۆن دار لەناودەچێت.بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی ویسکۆنسن مادیسن دەرکەوتووە کە دارستانەک...
11/03/2021

لە ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە 36 ملیۆن دار لەناودەچێت.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی ویسکۆنسن مادیسن دەرکەوتووە کە دارستانەکانی ئەمریکا ساڵانە نزیکەی 36 ملیۆن دار لەناوچوون، هەروەها دەڵێت کە ئاگر کەوتنەوە و گەردەلوول و ڕوداوە سروشتییەکانی تر بەشێکی کەمن لە هۆکارەکان، وە هۆکاری سەرەکی بریتییە لە بڕینەوەی دار بۆ مەبەستی بازرگانی.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو ڕێژە زۆرە دەکرێت بە نزیکەیی 5 پلە لە پلەکانی گەرما بەرز بکاتەوە و کاریگەری بەرچاو دروستبکات لە ساڵانی داهاتوودا.

#کوردنیوس

سەرچاوە: CNN

لە هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتێک لە یەمەن 29 قوربانی لێکەوتەوە.معمر الاریانی وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن ڕۆژی دووشەممە ڕ...
11/03/2021

لە هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتێک لە یەمەن 29 قوربانی لێکەوتەوە.

معمر الاریانی وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە "لە هێرشێکی موشەکی بالیستی بۆ سەر مزگەوت و قوتابخانەیەکی ئایینی لە نزیک شاری ماریب لە یەمەن بووە هۆی کوژران و برینداربوونی 29 کەس کە منداڵ و ئافرەتیشی تێدایە".

سەرجاوەکان باس لەوەش دەکەن کە موشەکەکە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاڕاستە کراوە کە ئێران پشتیوانییان دەکات.

#کوردنیوس

سەرچاوە: CNN

تاڵیبان سەرجەم دراوە بیانییەکان لە ئەفغانستان قەدەغە دەکات.زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند کە ...
11/03/2021

تاڵیبان سەرجەم دراوە بیانییەکان لە ئەفغانستان قەدەغە دەکات.

زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند کە "باری ئابووری وڵات و ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی ئەفغانستان وا دەخوازێت کە هەموو بازرگانی و کڕین و فرۆشتنەکان بکرێن بە دراوی فەرمی وڵات و دراوەکانی تر قەدەغە بکرێن، هەر کەسێکیش پێشێلی بکات توشی سزای یاسایی دەکەنەوە"

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دراوی ئەمریکی بە شێوەیەکی بەرچاو لە وڵاتەکەدا مامەڵەی پێوەکراوە و لە ماوەی ڕابردووشدا بانکەکانی ئەمریکا و ئەوروپا ملیارەها دۆلاری ئەفغانستانییان بلۆک کرد.

#کوردنیوس

سەرچاوە: BBC

Address

Vancouver, BC

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KURD News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share


Other News & Media Websites in Vancouver

Show All